بیر و ڕا
حیزب و لایەنی سیاسی کە دادەمەزرێ لە ماوەی کارو خەبات و چالاکیە سیاسیەکانیدا ، ڕووبەڕووی چەندەھا کۆسپ و تەگەر و کێشە و سەرکەوتن و شکست دەبێتەوە. لەماوەی تەمەنیدا لە ئاکامی گۆڕانکاریەکانی ڕۆژانە لە کۆمەڵگای ناخۆیی ، گۆڕانکاریە دەرەکیەکان دەبێتەوە کە زۆر جار کاریگەری گەورە لەسەر پارتە سیاسیەکان دەبێت ، بۆیە ھەندێ کات لایەنە سیاسیە کان لەماوەی کارکردنیاندا ، توشی چەندەھا گرفتی ناخۆیی و ململانێ حیزبی دەبنەوە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەو نەھێشتی ململانیەکان ، پارتە سیاسیەکان کۆنگرەی حیزبی دەبەستن. وەک فریاد ڕەسێک بۆ دەرکردنی حیزبەکە لە کێشەکان و ڕزگارکردنی و کردنەوەی خوێنێکی تازە بەبەر حیزەکەدا ، پێدانی گڕوتینێکی نوێ بە حیزبەکە.