لاپەڕەی نووسەر

author photo
دکتۆر جەبار قادر

نوسەر

دکتۆرا لە مێژووی کورد

بڵاوکراوەکانی نووسەر

دانیشتوانی کەرکوک لە ساڵی ١٩٤٧

بیر و ڕا

لەم ڕۆژانەدا بەکتێبێکی پڕ لە زانیاری بەسوددا دەچوومەوە کە کاک هۆشیار بەکر عەزیز لە سەر گەڕەکی شۆریجەی کەرکوک ئامادەی کردووە. ڕستەیەک سەرنجی ڕاکێشام کاتێ ئاماژە بە وتەی نووسەرێکی تورکمان دەکات کە درۆیەکی زلی لە بارەی شۆریجەوە کردووە

ژمارەو ڕێژەی عەرەب لە کەرکوک لە ساڵی ١٩٤٧دا

بیر و ڕا

وەک لە بەشەکانی دیکەی ئەم وتارەدا ئاماژەی پێکراوە، لە سەرژمێری ١٩٤٧دا باس لە پێکهاتەی ئەتنیکی دانیشتوان نەکراوە، بۆیە بەوردی ناکرێت ژمارە و ڕێژەی پێکهاتەکان دیاریبکەین، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدەدەم بە پێی ئەو زانیارییانەی ئەم سەرژمێرییە دەیانخاتە بەردەستمان

ژماره‌ی دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ‌و كفری لە ساڵی ١٩٤٧

بیر و ڕا

قەزای چەمچەماڵ لە کاتی سەرژمێری ١٩٤٧ یەکێ لە قەزا گرنگەکانی لیوای کەرکوک بوو، بریتیبوو لە ناوەندی قەزاو هەردوو ناحیەی ئاغجەلەرو سەنگاو. ژمارەی دانیشتوانی ناوەندی قەزاکە کە چەمچەماڵ بوو تەنها ١٨١١ کەس بوو. ژمارەی ئاواییەکانی ٦٤ ئاوایی بوو

دكتۆر شه‌كراو چۆن له‌ناو برا؟

سیاسی

لێکس ئارنسن (Lex Aronson) ، یا ئەلیکسەندەر لەیندەرت ئارنسن (Alexender Leendert Aronson)، مرۆڤێکی خێرخوازی ئایدیالیستی هۆڵه‌ندی بوو. له‌ ماڵوێرانیو‌و کاره‌ساته‌کانی شه‌ڕی دووه‌می جیهان، خۆی‌و که‌س‌و کاری، قوربانی ڕاسته‌وخۆ بوون،

کوشتاری ڕۆبۆسکی

سیاسی

شەوی ٢٨ دیسەمبەر، واتا دوو سێ ڕۆژ بەر لەوەی ساڵی ٢٠١١ ماڵئاوایی بکات، لە نێوان کاتژمێر ٩:٣٩ و ١٠:٢٤ لە سەر سنوورە دروستکراوەکانی عیراق و تورکیا کارەساتێکی دڵتەزین قەوما. کاروانی سی و هەشت کاراونچی مێردمناڵ و کوڕی گەنج

بەرپرسیارێتی مێژوویی بەریتانیا لە تراژیدیای سەد ساڵەی کورددا

سیاسی

سیاسەتە کۆڵۆنیالییەکانی بریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان بوونە هۆی گەلێ کارەسات و ماڵوێرانی، کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا بەسەر گەلی کوردا هاتن. ئەو سیاسەتانە لە کاتی یەکەمین شەڕی جیهان و ساڵانی دواتردا

ڕەگ‌و ڕیشەی خۆ فرۆشی لەناو كورددا

سیاسی

سێیەم رۆژی دانپێدانانی ئەمەریكا بە حكومەتی تازەی ئێران كە لەلایەن شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 بە سەرۆكایەتی (خومەینی) پێكهاتبوو، روداوێكی ئێجگار گرنگ‌و پڕ لە تەمتومان هاتە كایەوە، كاتێك كۆمەڵێك گەنجی سەربە (سازمان چریكهای خلق ایران) خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدا

دیاردەی خۆفرۆشی و نەبوونی لێپرسینەوە لە مێژووی کورددا

سیاسی

دەوڵەتانی دونیا لە ڕێگەی دەستورو قانونەوە پێناسەی هەموو ئەو کردەوانەیان کردووە کە دەچنە چوارچێوەی خیانەتەوە. هەر بە قانونیش ڕێکارەکانی مامەڵەکردن و سزادانیان لە گەڵ ئەنجامدەرانیدا دیاری کردووە.

وێستگە مێژووییە گرنگەکانی کێشەی مووسڵ

سیاسی

لە هەوڵی تێگەیشتنماندا لەو هەموو ئاڵۆزییەی لە بارەی مووسڵەوە لە ئارادان، گەڕانەوە بۆ گرنگترین وێستگەکانی مێژووی سەرهەڵدان، پەرەسەندن و ئاڵۆزبوونی کێشەی مووسڵ لە چارەکەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا،

كوردستانى سوور چۆن له‌ به‌ین برا؟

سیاسی

کوردستانی سوور یا قەزای کوردستان ( بە ڕووسی ئویەزد) یەکەیەکی کارگێری و ئەتنیکی بوو لە ئازربایجانی سۆڤیەتی لە ساڵانی ١٩٢٣ – ١٩٢٩. ئەم هەرێمە ناوچەیەکی فراوانی لە سەر سنوورەکانی ئازربایجان و ئەرمینیا (ئەرمەنستان) گرتبووە خۆ و نەگۆڕنە – قەرەباخی لە ئەرمینیا جودا دەکردەوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی ١٩٢١ بۆ یەکەمین جار ئەو هەرێمە بە کوردستان نێوبراوە. لە ١٦ تەمموزی ١٩٢٣ بە بڕیاری سەرۆکایەتی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی کۆماری ئازربایجان ئەم هەرێمە پێکهێنرا.

وێستگە مێژووییە گرنگەکانی کێشەی موسڵ

سیاسی

کەمالییەکان لەو ڕاستییە گەیشتبوون، بە بێ پشتیوانی کورد، کە زۆرینەی هەرە زۆری دانیشتوانی ویلایەتی مووسڵیان پێکدەهێنا، دەستگرتنەوە بەسەر ئەو ویلایەتەدا کارێکی مەحاڵە، بۆیە هەر کە بزووتنەوەکەیان لە خەم ڕەخسا پیاوەکانیان دەستیان کرد بە هەڵمەتێکی فراوانی پڕوپاگەندە لە نێو هۆز و خێڵەکانی کوردستاندا. جموجوڵ و چالاکی پیاوانی مستەفا کەمال تەنها ویلایەتی مووسڵیان نەدەگرتەوە، بەڵکو پەیوەندییان لە گەڵ سەرەک هۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەگرت. لە گەڵ کەسایەتی و سەرکردە کۆمەڵایەتی و ئاینییەکاندا پەیوەندی توند و تۆڵیان گرێدایەوە. بنەماڵە ناودارەکانی کەرکوک بە تایبەتی بنەماڵە تورکمانەکان لقێکی " کۆمەڵەی پاراستنی مافی ویلایەتەکان"یان لە چەشنی ئەوانەی ئەنادۆڵ دامەزراندبوو و هەندێ کەسایەتی کوردیش تێیدا ببوون بە ئەندام. لەو ڕۆژانە کورد لە سەرگەردانیدا بوو، نەیدەزانی بەکێ باوەڕ بکات و ڕوو لە کێ بکات. بە بریتانیانییەکان کە لافی ئەوەیان لێدەدا، گوایە بۆ ڕزگارکردنی گەلانی ڕۆژهەڵات لە کوت و بەندی عوسمانییەکان هاتوون، بەڵام هەڵس و کەوتیان لە گەڵ کوردا تەواو پێچەوانە بوون.

چیرۆکی ئەردۆگان و ئەردۆگانیزم لە تورکیا

سیاسی

دوا بە دوای پوتینیزم، ئەردۆگانیزمیش وا خەریکە وەک دەستەواژەیەکی سیاسی جێگەی خۆی لە نێو زانستە سیاسییەکاندا دەکاتەوە. لە دوای کەمالیزم، ئەردۆگانیزم وەک بەهێزترین دیاردەی سیاسی لە کۆماری تورکیا پێناسە دەکرێت. ڕەجەب تەیب ئەردۆگان پشتگیری تەواوی بەشە پارێزگارەکەی کۆمەڵگای تورکی بەدەست هێناوە.

نەوتی کەرکوك، چەند ساڵێک بەختەوەری و دەیان ساڵ دەرديسەری

سیاسی

بیرۆکەی ئەم باسە لەوێوە سەرچاوەی گرت کاتێ لە ڕۆژی ٣ دیسەمبەری ٢٠١٤ ئەندامی لێژنەی گفت و گۆی تێزی دکتۆرای کاك دڵشاد عومەر عەبدولعەزیز بووم" ئێستا دکتۆر و سەرۆکی بەشی مێژووە لە زانکۆی کەرکوك". تێزەکەی بەم ناونیشانە بوو: "کۆمپانیای نەوتی عیراقی سنووردار: لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سەبارەت بە چالاکییە ئابوری و خزمەتگوزارییەکانی(١٩٢٧ – ١٩٧٢)". دکتۆر دڵشاد تێزەکەی لە زانکۆی مووسڵ بە زمانی عەرەبی ئامادە کردبوو. سەرپەرشتیاری تێزەکەشی دکتۆر زوهێر نەحاس بوو، کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا یەکێ لە قوتابییەکانم بوو لە بەشی مێژووی ئەو زانکۆیە.

نەوتی کەرکوك: چەند ساڵێک بەختەوەری و دەیان ساڵ دەردەسەری

سیاسی

هێشتا سەدەی نۆزدەهەم کۆتایی نەهاتبوو باس و خواسی دەوڵەمەندیی چاڵە نەوتە دەرنەهێنراوەکانی باباگوڕگوڕ و باشوری کەرکوك بەرەو خانەقین کەوتبووە سەر زمانی زانایانی جیۆلۆجی ڕۆژئاوا.

نەوتی کەرکوك، چەند ساڵێک بەختەوەری و دەیان ساڵ دەردیسەری

ئابووری

دەرکردن و هەناردەکردنی نەوت پێویستی بە هێزی کارو کەرەسە و ئامێری تەکنیکی زۆر هەبوو، کە ئەمانەی دواییان لەو سەردەمەدا لە عیراق دەست نەدەکەوتن، بۆیە زیاتر پشت بە هێزی کاری هەزاران کرێکار بەسترا.

فێڵەکانی سەرژمێری گشتیی ساڵی ١٩٥٧ لە کەرکوک

سیاسی

هەرچەندە داتاو ئامارەکانی سەرژمێری ١٩٥٧ لەوانەی پێش و دوای خۆیان دروستترن و تا ئاستێك متمانە پێکراوترن، کوردیش وەك بەڵگەیەکی مێژوویی بۆ ڕەوایی داخوازییەکانی خۆی لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی تری دەرەوەی هەرێم پشتیان پێ دەبەستێت، لێ لە ڕاستیدا ئەمانیش بێبەرینین لە هەڵەو پەڵەو بگرە فێڵ و شێواندنی ڕاستییەکان لەلایەن کاربەدەستانی عیَراق و بەشێک لە ماڵنووسەکانەوە.

چیرۆك و بەسەرهاتی سی و دوو هەزار توركەكەی سلێمانی

کولتوور

لە عێراقی سەدام حوسێن و دوای ئەویش شتی سەیر و سەمەرە رودەدەن. لەو وڵاتە لێكدانەوە و بۆچوونی وا ئەژنەوین كە بە هیچ سەنگ و پێوانێك ناپێورێن. لە بەر ئەوەی عیراق وا نزیكەی نیو سەدەیە بۆتە لانەی شەر و ئاژاوە و خوێنڕشتن، هەرچەندە پێش ئەوەش ئەو وڵاتە ئاسودەیی بەخۆە نەبینیوە، دەڵێم بۆیە هەموو شتێ شەری خۆی هەیە.

بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژی کورد لە ساڵی ١٩٨٧

سیاسی

ئەو بەڵگەنامە فەرمییانەی دەوڵەتی عیراق کە هێزەکانی ئەمێریکا دەستیان بەسەردا گرت و دواتر وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە لە سەر تۆڕی ئینتەڕنێت بڵاویکردنەوە، ڕۆشنایی دەخەنە سەر ئەو پەلامارە کیمیاوییانەی کرانە سەر گوند و ناوچەکانی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٩٨٧، واتا بەر لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە نزیکەی ساڵێکی تەواو. ئاشکرایە کە ڕژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٨٣ چەکی کیمیاوی لە دژی هێزەکانی ئێران لە بەرەکانی شەڕ بەکاردەهێنا.

بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەددام بە چەکی کیمیاوی لە کورد دراوه‌

سیاسی

بەڵگەنامەکان بە ڕوونی دەریدەخەن کە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە دژی کورد بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەدام حوسێن بووە، ئەو نووسراوە ڕەسمییانەی لەم بارەیەوە لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەرچوونەو ڵۆگۆی ئەوێ و ئیمزای سکرتێری تایبەتی سەدامیان بەسەرەوەیە ئەم فاکتە پشتڕاست ئەکەنەوە.

ئەو ڕۆژانەی کەرکوك نیوەی باشووری کوردستان بوو

سیاسی

بە پێی دوا ژمارەی ساڵنامەی عوسمانی ویلایەتی موسڵ، کە ژمارە پێنجەو لە ساڵی ١٩١٢دەرچووە، سنووری باکوری سەنجەقی "لیوای" کەرکوك هەکاری بوو و درێژ دەبووەوە تا سنووری دیالە. لە باکووری لیواکەوە تا باشووری ٧٢ سەعاتە ڕێ بوو و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە بۆ ڕۆژئاوای ٣٥ سەعاتە ڕێ بوو بە وتەی ئەو ساڵنامەیە.

بۆچى هیتله‌ر به‌ ئه‌تاتورك سه‌رسام بووه‌؟

سیاسی

ئەوە زۆر باش زانراوە کە ئەدۆڵف هیتلەر(١٨٨٩ – ١٩٤٥) لە هەڵکشانیدا بەرەو دەسەڵات لە ئەڵمانیا چاوی لە بنیتۆ موسۆلینی(١٨٨٣ – ١٩٤٥) دەکرد. مێژوونووسان پێیان وایە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی میونیخیش لە ٨ و ٩ نۆڤەمبەری ١٩٢٣دا دووبارە کردنەوەی مارشەکەی موسۆلینی بوو بەرەو ڕۆما لە ساڵی ١٩٢٢.

دەتوانین چی بکەین بۆ کەرکوک؟

سیاسی

هەموو لایەک هاتوونەتە سەر ئەو باوەڕە، کە سیاسەتی دەسەڵاتدارانی کوردستان سەبارەت بە کەرکوک هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی لێ ناکەوێتەوە، بەڵکو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بارودۆخەکە خراپتر دەبێ. هەڵبەتە کاتێ باسی کەرکوك دەکەین، مەبەستمان هەموو ناوچە دابڕاوەکانە، چونکە کرۆک و گەوهەری کێشەکە کەرکوکە. ئێستا هەموو کەسێک لە خۆی و دەوروبەرەکەی دەپرسێ: باشە دەبێ چی بکەین؟ چۆن لەم تونێلە تاریکە دەرچین؟.ئایە هەر لەسەر ئەم سیاسەتە نەفرەتییە بەردەوام بین، یا بیر لە ڕێبازێکی تر بکەینەوە؟. ئێستا هەندێ هەوڵ و جموجوڵ لە نێوخۆی وڵات لە ئارادان، ئێمەی دیاسپۆرا چۆن دەتوانین هاوکار و پشتیوانیان بین؟. دید و بۆچوونەکانتان .لەم بارەیەوە گرنگە بۆ ئەوەی هەموو بە یەکەوە هەنگاوێکی دروست بنێین

دەتوانین چی بکەین بۆ کەرکوک ؟

سیاسی

لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین ڕاپۆرت و پرۆژە لە بارەی کەرکوکەوە پێشنیار کران. ڕاپۆرتی گروپەکەی بەیکەر – هاملتن لە دیسەمبەری ٢٠٠٦، هەرچەندە تایبەت بوو بە بارودۆخی گشتیی عێڕاق و گەڕان بەدوای دەرچەیەکدا بۆ شکستی سەربازی و سیاسی ئەمریکا لەو وڵاتە، بەڵام ئاماژەی بە کێشەی کەرکوکیش وەک فاکتەرێکی گرنگ .کرد بوو لەو چوارچیوەیەدا

خۆخۆری هەندێ لە میرانی کورد لە ئاوارەییدا

سیاسی

لە گەڵ ڕاگەیاندنی تەنزیماتدا لە دەوڵەتی عوسمانی، پرۆسەی داگیرکردنەوەی کوردستان و لەنێوبردنی میرنشینە کوردییەکان دەستی پێ کرد و لە ماوەی کەمتر لە نیو سەدەدا هەموویان لە بەین بران.