لاپەڕەی نووسەر

author photo
د.سەردار عەزیز

توێژەر و نوسەر

دكتۆرا لە زانستەسیاسیەكان

بڵاوکراوەکانی نووسەر

چی لە خۆپیشاندانەكانی ئێران چاوەڕێ‌ دەكرێت؟

بیر و ڕا

چاودێریکردنی ئەوەی لە ناوەوەی ئێران روودەدات، بە گشتی بە سەر دوو قوتابخانەدا بەش دەبن: ئەوانەی بڕوایان وەهایە کە ئەوە رودەدات بەشێکە لە گەشەی کۆماری ئیسلامی و قەیرانەکانی، بە هیچ شێوەیەک نابێتە هۆکاری ڕوخانی رژێم، ئەوانی تر، لە سەنگەری ئەوبەر بڕوایان وەهایە کە ئەمە ساتەوەختی گۆڕانکاریە لە ئێران.

عەفرین و شەڕەکانی سوریا

بیر و ڕا

هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین یەکێکە لە شەڕەکانی ناو سوریا. شەڕەکانی سوریا چەند شەڕێکن و لە ڕووی کات و شوێن و ئەکتەر و ئامانجەوە جیاوازن. شەڕی یەکەم شەڕی خەڵكی سوریا (زۆرینە سوننە) لە گەڵ رژێمی ئەسەدی عەلەویدا بوو. پاشان ئەم جەنگە بوو بە جەنگی خوێناوی گروپە توندڕەوەکان، بە هاوکاری تورکیا و وڵاتانی کەنداو، لە گەڵ ئەسەددا، هەتا هاتنی داعش.

مەنبەج لەنێوان ئەمریكا و توركیادا

بیر و ڕا

لە عەفرین تورکیا و ئەمریکا بەریەک ناکەون، کەواتە کۆمەڵێک میکانیزم و ململانێی تر لە ئارادایە. بەڵام لە مەنبەج تورک و ئەمریکا بەریەک دەکەون، ئەگەر هاتوو سوپای تورکی توانی بگاتە ئەو شارە. بەریەککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بەریەککەوتنێکە هەردوو هیزی کاریگەری ناو سوریا کە ئێران و روسیان پێی شاگەشکە دەبن. هەروەها سوریاش. چونکە هەردوو تورکیا و ئەمریکا لە ناو سوریادا لە لایەن ئەو هیزانەی ترەوە نەخوازراون.

بۆچی دەتوانین بڵین ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ساختەن؟

سیاسی

لای من ئاساییە کە گۆڕان دەنگی کەمبکات، ئەوە نەک چاوەڕوانکراوە بەڵکو بەشێکە لە پرۆسەی دیموکراسی، ئەگەر هەر هێزێک بە هەڵبەز و دابەزدا نەچێت مانای وایە ڕەنگدانەوەی ترپەی شەقام نیە.

بۆچی پوتین دۆستیوڤیسکیە ؟

بیر و ڕا

کاتێک کیسنجەر لە دیدارەکەی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزدا پوتینی بە دۆستیوڤیسکی چواند، بۆ من جێگەی سەرنج بوو، ئەمە ناچاری کردم چەند ڕۆژێک بۆ تێگەیشتن لە دیدی دۆستیوڤیسکی تەرخان بکەم بە میتۆدی خوێندنەوەی خێرا.

چەند ڕامانێک لە سەر مەرگی شەریف باجوری

بیر و ڕا

یەکەم، شەریف باجوری مەرگێکی ماناداری کرد. لە دەیەی ڕابوردودا مەرگ لە کوردستان، بە تایبەت کوردستانی باشور، مەرگی مانادارنیە. مەرگی دەرئەنجامی ژیانێکی خراپە. خەڵك بە روداوی هاتوچۆ دەمرن

هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان

بیر و ڕا

 بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد. من گۆڕانم و بە هیوام گۆران سەربکەوێت، بەڵام لێرەدا باس لە پەرلەمان دەکەم بۆ مرۆڤی کورد، بە دەر لە هەر لاینگرییەکی حیزبی یان ئەخلاقێکی خێڵەکی.

مۆدرێن بوونی کوردستان

سیاسی

مۆدرێن بوون هەتا ئێستا لە دونیای کوردیدا وەها بینراوە کە هەوڵێکی تاکە کەسیە، بە گشتی بە مانای ڕۆژئاوایی بوون دێت. ئەم چەمکە لە ئاستەکانی تری وەک کۆمەڵگایی، ژینگەیی، کار، تەکنەلۆجیا و زۆر بواری تردا قسەی لە سەر نەکراوە.

ئایا قەیرانی هەرێم دەبێتە هۆکاری کۆتایی دیموکراسی و باڵادەستی نادیموکراسی؟

سیاسی

دوا راپۆرتی فریدەم- هاوس، پێمان دەڵێت کە دیموکراسی لە دونیادا لە قەیراندایە، دوا دەرئەنجامی هەڵبژاردنی هەرێم بە ڕوونی پێمان دەڵێت کە دیموکراسی لە هەرێم لە قەیراندایە، دەکرێت

ئەمریکا و پەکەکە

سیاسی

  هەواڵی دانانی بڕی پارە لە سەر سێ سەرکردایەتی پەکەکە لە لایەن ئەمریکاوە، هەوڵێکی ناخۆشە، بەڵام جێگەی سەرسورمان نیە بۆ مێژوو و هەڵوێستی ئەمریکا.

چین چۆن و بۆچی دێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟

بیر و ڕا

ململانێی نێوان چین و ئەمریکا لە هەڵکشاندایە، هەفتەی پێشوو لە میانەی کۆبونەوەی ئاپیک At the Asia Pacific Economic Cooperation (APEC) کە لە Port Moresby, Papua New Guinea (PNG) بەڕێوەچوو هەردوو وڵات روبەرووی یەکتربونەوە.گرژبونی زیاتری پەیوەندی نێوان چین ئەمریکا کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە نێویاندا کوردستان.

فرۆید لە تەرازوی ژیریدا

سیاسی

من ناوم سیگمۆنە. تۆ بە فرۆیدم دەناسیت. ناوت بیستووم، هیچت نەخوێندومەتەوە، بەڵام زۆر شت دەربارەم دەزانی. من جولەکەیەکی نەمساویم، ئەم وەسفەت بۆ خەڵكی تریش بیستوە، بە تایبەتی لە کتێبەکانی خوێندنتدا، بۆ کەسێکی وەک هێرتزل. بەڵام من زایونیست نیم، یان نەبووم، هەتا نازییەکان هاتن.

ئەگەرەکانی ٢٠١٩

سیاسی

کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان چی بە سەر دێت، کوردەکان خۆیان چی دەکەن، دۆخی ناوچەیی و جیهانی چۆن کاریگەری دەبێت لە سەریان پرسی قورسن لە سەردەمێکدا کە ناسەقامگیری و خێرایی گۆڕانکاری و ڕادیکاڵێتی وەرچەرخانەکان لە دەرەوەی پێشبینی زۆرینەن.

شاری بێ لوتان

بیر و ڕا

ئەو بەیانیە لە بەردەم کاسۆ مۆڵ، بەرامبەر مزگەوتی گەورە، سەرم بەرزکردوەوە، حەشامەتێکی گەورەم بینی، بەبێ لوت. سەرەتا حەپەسام، پاشان چاویلکەکەم داگرت و بە قۆڵم پاکم کردەوە، کە لە چاوم کردەوە، دیسانەوە هەمان شتم بینی، نەموێرا بە پیاوە پیرەکەی تەنیشتم بڵێم، نەبا وەها تێبگات کە تێکچووم.

مەرگی کەمینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست

سیاسی

 ئەم هەفتەیە بۆ خوێندکارانی پۆلی یەکی ئاسیاناسی بابەتی کەمینەکان لە ڕۆژهەڵاتم ووتەوە. کەمینە پرسێکی ئێجگار ئاڵۆزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست. ئەمە وەهایکرد کە ئاسان نەبوو بۆ خەڵکانێکی تەمەن خوار بیست ساڵ و کەمئاگا باسی ئەم پرسە بکەیت.

هەرێم و تورکیا: هەوڵدان بۆ تێگەیشتن

سیاسی

 پەیوەندی هەرێم و تورکیا لە دەیەی ڕابوردودا مایەی کێشمەکێشی زۆربوە. بە گشتی دەتوانین بڵێین دوو جۆر لە تێگەیشتن بوونی هەیە: یەکەم، تێگەیشتنی سیاسی، دووەم، تێگەیشتنی ئەکادیمی.

چۆن لە چین تێبگەین؟

سیاسی

چین چیدی تەنها ناوی وڵاتێک نیە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ دیاردەیەک، کە لە هەناو سەدەی بیستەوە دێت و هەوڵ دەدات سەدەی بیست و یەک لە قاڵب بدات. چین ئەمڕۆ هێزە، سەرمایەیە، خەونە، هەروەها مۆدێلێکە بۆ حوکمداری و ژیار.

بیرکردنەوە لە شوێن: بیرکردنەوەی شوێنیی

سیاسی

 بیرکردنەوەی شوێنی، جۆرێکە لە بیرکردنەوە کە لە دونیای ئێمە و دەوروبەرماندا بە ئەستەم بوونی هەیە. ئێمە بە زۆری وەها جۆش کراوین کە لە میانەی کاتدا بیربکەینەوە. دیارە دەبێت ئەوش بڵێم کە بیرکرنەوەی کاتی-ش، وەک پیویست گەشەی نەکردوە. کۆمەڵە چەمکێکی زۆر هەیە لە بواری بیرکردنەوەی کاتیدا لە دونیای ئێمەدا باسی لێوە نەکراوە. 

لە میونخ چی ڕویدا؟

بیر و ڕا

لە نێوان ١٥ بۆ ١٧ی مانگ لە شاری میونخی ئەڵمانی کۆنفرانسی میونخی ئاسایش بەڕێوەچوو. بەهۆی ڕێکخستنی بەشداریکردنی هاوەڵێکم، لە نزیکەوە لە کۆنفرانسەکە ئاگادارم.

ئایا ئۆپۆزسیون چی لێهات؟

سیاسی

 بیر و کردەی ئۆپۆزسیون بوون لە دونیادا نوێیە و لە کوردستاندا هەر زۆر نوێیە. لەم نوسینەدا دەمەوێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە، ئایا ئۆپۆزسیون پاش دەیەیەک لە تەمەنی لە کوردستان بەرەو کوێ دەڕوات؟

بۆ مێژوو کۆتایی نەهات؟

سیاسی

سی ساڵ لەمەوپیش بیرمەند ئەمریکی فرانسیس فۆکۆیاما بابەتێکی لە گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست بڵاوکردەوە بە ناوی کۆتایی مێژوو؟ لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردو ناونیشانی ئەم نوسینەم یەکەمجار بەرگوێ کەوت. تێگەیشتن لە هەناو کەلتوری کوردیدا بۆ چەمک و دیدێکی وەها کارێکی ئەستەمە. لە زمانی کوردیدا مێژوو چەمكیک نیە کە هەڵگری هیچ مانایەکی فەلسەفی یان ژیاری بێت، بەڵکو زیاتر گێڕانەوەی سەربوردەی ڕابوردوە. یان پانتاییەکە بۆ لە یادەوەریدا مانەوەی کەسانی گەورە و کاریگەر. دەربڕینی چوە مێژوەوە، یان دەیەوێت بچێتە مێژوەوە لەم ڕوانگەیەوەیە. 

مەرگی مورسی؟!

سیاسی

چەند هاوڕێیەک داوای ئەوەیان لێکردم کە لە سەر مەرگی مورسی قسەم هەبێت. کاتێک مەرگی مورسی شایستەی ئەوەیە کە قسەی لە سەر بکرێت کەواتە مەرگی مورسی، مەرگێکی ئاسایی نیە، لە هەمانکاتدا مورسی خۆشی کەسێکی ئاسایی نیە.

جینۆسایدی ئێزیدیەکان

سیاسی

شەوێکی هاوینی گەرم بوو لە گەرمیان، لە سەر کورسییەک لە سەر سەکۆکەمان دانیشتبوم تەماشای ئاسمانی پڕ لە ئەستێرەم دەکرد، ئەمە تاکە سودی کاتی بێکارەباییە، کە ئاسمانی پڕ لە ئەستێرە دەبینیت، بە هەردوو دەستم مێشولە (هوڕەم) لە خۆم دوور دەخستەوە، لە پڕ زەنگی تەلەفونەکەم لێیدا، ژمارەیەکی نەناسراو بوو. کە قسەمان کرد خێرا زانیم ئەمریکیە، داوای کرد یەکتر ببینین. ڕۆژانی پاشتر یەکترمان بینی، ئەوە دەروازەیەک بوو بۆ نزیک بونەوە لە ڕێکخراوی یەزدا و بە ئاگابون .لە نزیکەوە لە جینۆسایدی ئێزیدیەکان

ماریا و هەڵۆ وەک کەپڵ

سیاسی

دواین پەتا کە پانتایی مەجازی کوردستانی باشوری گرتوەتەوە کێشەی ماریا و هەڵۆیە. ماریا گۆرانیبێژە و هەڵۆش مەلایە. مەلاکە جنێوی بە هونەرمەندەکە داوە. بۆ تێگەیشتن لەم ڕوداوە، دەکرێت لە چەندین ئاستی جیاوازدا قسەی لە سەر بکرێت: لە ئاستی ململانێی ئاین و هونەر، لە ئاستی چۆنێتی پەرچەکرداری خەڵك، لە ئاستی .چۆنێتی بەکاربردنی سیاسی و ئایدەلۆژی، هەروەها لە ئاستی هەڵاوساندنی روداوی هاکەزایی بۆ پۆشینی ڕوداوی گرنگ، کە بە گشتی پیشەی میدیایە

قەیرانی سوپا لە عێراقدا

سیاسی

سیاسیەک و زانایەکی ئاینی شیعە، لە ڕۆژانی ڕابوردودا دژ بە سوپای عێراقی لێدوانی دا. لای ئەو سوپای عێراق بە پارە بەڕێوە دەچێت و هەرکاتێک روداوێک ڕودەدات .ئەم سوپایە لە بڕی بەرگری هەڵدێت، سوپای لەمجۆرە بۆ بژێوی دابینکردنە و نیشمانی نیە

ئایا گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی لە ئارادایە؟

سیاسی

یەکێک لەو دیدە ڕەشبینانەی کە لە دونیای تێگەیشتنی کوردیدا ئامادەیە، دیدی گەلەکۆمەیە. جارێكی تر کورد ڕوبەڕوی گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی دەبێتەوە، ئەم دیدە ڕەگی هەیە لە ناخی کورددا بە هۆی سیاسەت و مێژو و دۆخی کورد، کە هەمیشە زەمینەی ئەوەی ڕەخساندوە کە زیاتر لە هێزێک دژی کۆبێتەوە.

ئایا کورد ترەمپ ڕزگار دەکات؟

سیاسی

دەتوانین وەڵامی ئەم پرسیارە لە دوو ئاستدا بدەینەوە. یەکەم، کە بۆ خوێنەران زیاتر ئاشنایە ئەویش کوشتنی ئەبوبەکرد بەغدادی و کردنی ئەوە بە دەستکەوتی هەڵبژاردن. بەڵام، ئەم ڕوداوە سەرباری گەورەیی، هێندە کاریگەری نابێت لە سەر دەنگدەری ئەمریکی لە بەر دوو هۆکار، یەکەم، ئەوانەی کە بایەخ بە دونیا دەدەن، دەنگ بە ترەمپ نادەن، ئەوانەی دەنگدەری سەرسەختی ترەمپن دژ بە دونیان، خەڵکانێکی دژە جیهانگیریین، هەرچی لە هەر کوێ دەگوزەرێت جێگای بایەخ نیە لایان. بۆیە ئەم ڕوداوە هەتا ساڵی داهاتوو لە بیر دەچێتەوە، بە تایبەتی دەنگدەری ترەمپ لە خەڵکە ئاست نزمەکانن لە ئەمریکا.

سلێمانی وەک شاری ئەدەب: دەرفەت و ئالنکاری

سیاسی

کاتێک دەیڤد شوک لە سلێمانییەوە ڕۆشت بۆ شاری مانچیستەر، ئەوەی لە خەیاڵدا نەبوو کە هەوڵی ئەوەبدات کە سلێمانی بکاتە شارێکی دانپیانراو لە لایەن یونسکۆوە لە بواری ئەدەبدا. بەڵام ئەو بە ئەدەبی دەڤەرەکە شارەزا بوو.

تێزی خاک و کورد

سیاسی

لە نوسینی پێشودا باسی تێزی دیموکراسی و کێشەکانیمان کرد. لەم نوسینەدا باس لە تێزی خاک دەکەین. ئایا ئەگەر دیموکراسی بونی وڵاتانی ناوچەکە سەختە، جودابونەوە یان هەبونی خاک یان تیرەتۆری بژاردەی ئاسانترە؟

شەڕی نرخی نەوت

ئابووری

لە ئێستادا لە دونیادا نرخی نەوت بە شێوەیەکی زۆر خێرا و دراماتیکی دابەزیوە. ئەمە چەند هۆکارێكی هەیە لە خوارەوە بە کورتی ئاماژەیان پێئەدەین.

نرخی نەوت و ئابوری ئێمە

ئابووری

نرخی نەوت جارێکیتر دابەزییەوە. نرخی نەوت چیدی پرسێک نیە کە دابڕاوبێت لە ئێمە، بەڵکو لە هەموو ئاستێکدا پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە. وڵاتانی خاوەن نەوت لە مێژودا بە گشتی وڵاتانی لاوازن، دەکرێت بوترێت کە هەڵبەز و دابەزی نەوت گرنگترین هۆکاری ئەم لاوازییەیە. چۆن ئێمە، کە لە سەرەتای ئەم پرسەداین، بە هەمان ڕێگادا نەڕۆین و هەمان کێشەمان توش نەبێت.

کوردستانی باشوور لە سەدەی بیست و یەکدا

بیر و ڕا

هەوڵ ئەدەم چەند کورتە سەرنجێک دەربارەی کورد لە سەدەی بیست و یەکدا بخەمە ڕوو، بە ئامانجی کارکردنی زیاتر لە سەریان لە داهاتودا. یەکێک لە خەسڵەتە هەرە سەرەکیەکانی کوردستانی باشور لە سەدەی بیستدا، پەیوەندی ئەو پارچەیەیە بە زلهێزێکی وەک ئەمریکاوە.

ئۆراسیا و شوناسی کوردی!

بیر و ڕا

ئۆراسیا چەمکێکی زێدە ئاڵۆزە: چەندێک بیری لێدەکەمەوە، هێندە زیاتر لێم ئاڵۆز دەبێت. بۆ تێگەیشتن لە چین تێگەیشتن لە ئۆراسیا پێویستە. نازانم چەندێک باس لە ئۆراسیا کراوە لە دونیای کوردیدا، بەڵام کورد لە هەناو و پەراویزی ئەم دونیایەدایە.

سیستەمی ئابوری هەرێمی کوردستان

ئابووری

سەرەتا هەندێک بڕوایان وەهایە کە هەرێم ئابوری نیە، هەتا سیستەمی هەبێت، ئەم قسەیەم لە زۆر شوێن بیستوە. بەڵام بەڕای من ئابوری هەیە و سیستەمیش هەیە، بەڵام نە گونجاوە و نە سودبەخشە. ئەگەر چەمكیک هەبێت سیستەمی ئابوری هەرێمی کوردستانی پێ پێناسە بکەین چەمکی قۆرغکارییە، یان مۆنۆپۆلی.

دانوستانی عێراق و ئەمریکا

بیر و ڕا

دیداری یەکەمی دانوستانی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق کۆتایی پێهات. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکی و عێراقی بڵاوکراوەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، تیایدا درێژەپێدانی هەردولایان بۆ دانوستانەکان لە مانگی داهاتودا لە واشنتۆن جەخت کردەوە.

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن

بیر و ڕا

ڕەنگە لە کوردستان ناوی کامبیریدج ئەنالیتیکا هێندە ناسراو نەبێت. بە کورتی کامبریدج ئەنالیتیکا ناوەندێکی شیکاری بون کە پشتیان بە لایکی فەیسبوک دەبەست بۆ ئەوەی پرۆفایلی دەرونی یان سایکۆلۆجی کەسەکان دیاری بکەن و لە ڕێگایەوە بتوانن هەست و سۆز و کرداریان ئاراستە بکەن.

تورکیا و کورد: چی دەگوزەرێت؟

بیر و ڕا

ئێستا دەتوانین بڵێین کە بە سەرکردایەتی تورکیا، هەر سێ وڵاتی عێراق و ئێران و تورکیا لە فشار و هێرش و شەڕدان دژ بە کورد. توپبارانی ئێران بۆ سنورەکان، داوای عێراق بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی تر لە گەل تورکیادا دوور لە دەستی حکومەتی هەرێم، لە گوندی ئۆڤاکۆی، هێرش و توپبارانەکانی تورکیا، هەموو لە یەککاتدا بەڵگە و نیشانەی ئەم دۆخەن.

قوڵتر لە قەیران

بیر و ڕا

ئەوەی ئێمە پێوە دەناڵێنن زمانێکمان نیە بۆ دەربڕینی. ئەوەی ئێمە دەریدەبڕین زمانی تایبەتی دۆخەکە نیە، بەو مانەیەی نوێنەرایەتی ئەوە بکات کە دەگوزەرێت. بەڵکو ناڵاندنە، ئازارچەشتنە، کەفوکوڵە، دەردە دڵە، بۆڵەیە، بێزارییە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەربڕی عەقڵ نیە. دەکرێت ئەم جۆرە زمانە هەبێت، بەڵام نەک تەنها جۆرە زمان یان دەربڕین بێت. هەرچەندە ڕەنگە بپرسین بۆچی تەنها جۆرە زمانە؟ ڕەنگە تیورەی کۆنسیومەریزم یان بەرخۆرێتی بتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارەکان بداتەوە. ئەو جۆرە زمانە کڕیاری هەیە. بەڵام ئەم زمانە هیچ بەجێناهێڵێت و هیچ کاریگەرییەکی نابێت. یەکێک لە خەسڵەتەکانی زمانی بیر، یان زمانێک کە نوێنەرایەتی دۆخێکی ئێجگار ئاڵۆز بکات ئەوەیە کە هێمنانە دێت، فرە توێژ و ئاڵۆز و بێخەمە.

بۆچی پێشمەرگە ڕیفۆرم نابێت؟

بیر و ڕا

چەند ساڵێک لەمەوپێش وڵاتانی هاوپەیمانان پرۆژەیەک و پرۆسەیەکی ڕیفۆرمی پێشمەرگەیان دەست پێکرد کە هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێكی کرداریی لە بارەوە نەنراوە. گەر تەماشای وێبسایتی وەزارەتی پێشمەرگە بکەیت، کە بەشێکی تەرخانکردوە بۆ ڕیفۆرم، جگە لە بەستنی کۆنفرانسێک، دوو ساڵ لەمەوپێش، هیچ چالاکیەکی تر بەدی ناکرێت.

ترەمپ و بایدن: یەکەم شەڕ

بیر و ڕا

کاتژمێر سێی بەیانی بە کاتی کوردستان، لە شاری کلیڤلاند بۆ یەکەمجار ترەمپ و بایدن ڕووبەڕو دیبەتیانکرد. هەرچەندە ڕۆژی هەڵبژاردن نزیکەی مانگێکی ماوەم بەڵام خەڵکێکی زۆر لە ئەمریکا دەنگیان داوە و دەنگدەدەن. چونکە ئەمساڵ بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە دەنگدان بۆ پۆستە.

دەنگدان لە ئەمریکا: ئایا ئەمریکیەکان ئاوڕێک لە خۆیان دەدەنەوە؟

سیاسی

ڕۆژی سێشەممە بە کاتی ئەمریکا دوا ڕۆژی دەنگدانە. دەنگدانی ئەمجارە وەک هیچ جارێکی تر نیە. میلیشیایەکی زۆر لەسەر پێن. یەکێک لە کاندیدەکان هەڕەشەی ئەوە دەکات کە قبوڵی ناکات.