لاپەڕەی نووسەر

author photo
ئازاد قەزاز

بڵاوکراوەکانی نووسەر

سیاسەت و ستراتیژ لە گۆشەنیگای سایکۆپۆلیتیكەوە

سیاسی

دەکۆشم لێرەدا هەندێ قووڵتر لە مەبەستی سایکۆپۆلیتیک بدوێم، تا فەلسەفەی پرسەكە پتر ڕوونبێتەوەو هەمانکات ئەو گۆشەنیگایە بخەینە ڕوو کە سایکۆپۆلیتیک لێیەوە دەڕوانێت و کۆمەڵگەی کوردی و ئەقڵی سیاسی کوردی تێدا دەخوێنێتەوە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانی باشووردا خۆی چڕ دەکاتەوە. دەکۆشم لێرەدا هەندێ قووڵتر لە مەبەستی سایکۆپۆلیتیک بدوێم، تا فەلسەفەی پرسەكە پتر ڕوونبێتەوەو هەمانکات ئەو گۆشەنیگایە بخەینە ڕوو کە سایکۆپۆلیتیک لێیەوە دەڕوانێت و کۆمەڵگەی کوردی و ئەقڵی سیاسی کوردی تێدا دەخوێنێتەوە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانی باشووردا خۆی چڕ دەکاتەوە.

 سیاسه‌ت‌و ستراتیژ له‌ گۆشه‌نیگاى سایكۆپۆلیتیكه‌وه‌

سیاسی

تۆ بڵێی سیاسیەکانی کوردی باشوور لە ئێستەو ڕابووردودا، بەیەک ستراتیژی سیاسی بیر بکەنەوە بۆیە وا هەمان دیاردە (تێکچوونی پەیوەندی هەرێم و ناوەند) لە ئێستەو لە ڕابوردودا خۆی دووبارە دەکاتەوە؟ بۆچی لەسەرەتای هەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ چەن ساڵێ نێوان کوردی باشوورو حکومەتی ناوەندی ڕێککەوتن دروستکرا، کەچی لە دواجاردا تێکچوونەوە؟ ئەی بۆ لە ساڵەکانی بیستی سەدەی ڕابوردوودا سەرکردایەتی کوردی باشوور، دیسانەوە لە تەك حکومەتی ناوەندی تێکچوویەوە، کە لەوەوبەر ڕێك و تەبا بوون.

سیاسەت‌و ستراتیژ لە ڕوانگەی سایكۆپۆلەتیكەوە

سیاسی

یەکێک لە کارە سەرەکیەکانی بواری سیاسەت، بریتیيە لە پەیوەندی کارلێکردنی نێوان ماف و ئەرک، دابینکردنی ماف و بەجێهێنانی ئەرک، پەیوەندیەکی پتەوی بە ستراتیژیەتی مرۆڤەوە دەبێت، واتە چۆن داوای ماف ئەکەیت و چۆنیش ئەرک بەجێدێنی، پەیوەندی بە فێربوون و کەلتوور و ڕاهاتنیشەوە بە قووڵی هەیە، نەک هەر ئەوە، بەڵکو ئەو داوا و بەجێهێنانە پەیوەندی بە ئاستی هوشیاریشەوە دەبێت. کاتێ مرۆڤ لەوە هوشیاردەبێتەوە کە خاوەن مافە، ئەو هۆشیاربوونەوەیە ناتەواویەکی تێدایە، مرۆڤ بە سروشتی وایە، خۆی لەو کورتهێنانە وێڵ دەکات و پشتگوێی دەخات، بەڵام سروشتی ماف وایە کە دەبێت خۆی تەواو بکات، ئەویش بەوەی ئەرک لەتەك خۆیدا دەهێنێت، واتە ماف و ئەرك دوو دیوی یەك هەقیقەتن کە ئەویش هەقیقەتی مرۆڤبوونی مرۆڤە. هەرچەندە ئەرك و ماف دوو دیوی یەکترن و پێکەوە پەیدا دەبن، وەلێ بەردەوام لە ململانێدان تا ئەوکاتەی مرۆڤ لە هۆشیاربوونی یەکەمەوە بۆ هۆشیاربوونی دووەم خۆی دەگوێزێتەوە. بە مانایەکیتر هەستکردن بە ماف، هۆشیاربوونەوەی یەکەمە و هەستکرد بە ئەرك هۆشیاربوونەوەی دووەمەو مرۆڤ بە هەستکردن بە ئەرکەکانی، مەرجی کامڵکردنی مرۆڤانەی خۆی ئاشکرا دەکات.