لاپەڕەی نووسەر

author photo
بەیار عومەر

بڵاوکراوەکانی نووسەر

سیسته‌می مه‌ركه‌زی ناعەدالەتی جوگرافی بەرهەمهێناوە

سیاسی

ئه‌گه‌ر سه‌یری پرۆژه‌ حكومیه‌كان بكه‌ین له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وا ده‌بینین كه‌ نەک هەر ژمارەی پرۆژە حکومیەکان لە هەولێری پایته‌خت زۆر زیاترە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، بەڵکو کوالێتیشیان لە هەولێری پایته‌خت زۆر بەرزترە لە چاو شارەکانی تردا. چونکە کە نیزامی سیاسی و ئابوری مەرکەزی بوو، هەتا لە پایتەخت دورکەویتەوە، حکومەت لاواز دەبێت، و چاودێری و لێپرسینەوە کاڵ دەبێتەوە، وە لە ئەنجامدا ژمارەو کوالیتی پرۆژە گشتییەکانی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت دادەبەزن.

مەلەفی نەوتی کوردستان

بیر و ڕا

بەپێی ڕاپۆرتەکانی بەندەری جەیهانی تورکی کە دەست فراکسیۆنە کوردیەکان لە پەرلەمانی عێراق کەوتووە، داھاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ٧٩٥ ملیۆن دۆلارە. لە ٥٦% ی بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە دەچێت، کە کولفەیەکی زۆرە، بەڵام هێشتا ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری دەمێنێتەوە. وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە سەر بە پارتیە مانگانە لەو ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە، نزیکەی ٢٩٠ ملیۆن دۆلاری دەدات بە وەزارەتی دارایی و ٦٠ ملیۆن دۆلاری تەسلیمی بنەماڵە دەکات.

هەرێمی سلێمانی

بیر و ڕا

ئەگەر حکومەتی هەرێم داهات و دەسەڵات نەدات بەم سنورە و بەردەوام بێت لە سزادانی، ئەوا یەکێک لە رێگەچارەکان پەنابردنە بۆ فیدرالیەتی پارێزگاکان.

بازرگانیکردن بە لامەرکەزیەتەوە

بیر و ڕا

بەشێک لە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی و گۆڕان بازرگانی بە کێشەی خەڵک و پرسی لامەرکەزیەتەوە دەکەن. هەر کات پارتی فەرامۆشیان دەکات، پەنا بۆ کارتی لامەرکەزیەت دەبەن، بۆ ئەوەی پارتی گوێیان لێبگرێت و گرنگیان پێبدات. دواتر دەستبەرداری لامەرکەزیەت و کێشەی خەلک دەبن.

سلێمانی چۆن رزگاری دەبێت له 27 ملیار دۆلار قەرزەکە؟

بیر و ڕا

ئەگەر کار بۆ هەرێمی سلێمانی بکەین ڕزگارمان دەبێت لە ٢٧ ملیار دۆلار قەرز، چونکە ئەو قەرزە بەهۆی سیاسەتی هەڵەی کابینەی پێشوەوە بووەو زیاتر پارتی لێی سودمەند بوون لەگەڵ چەند کەسێکی کەمی یەکێتی لە حکومەتدا کە لە پایتەخت دەژین.

چی تر بۆ سلێمانی بکرێت؟

بیر و ڕا

چەندین پرۆژەی گەورە و مامناوەند و بچوک لەم دەڤەرە لەمێژە وەستاون، شەقامی ١٠٠ مەتری یەکێک بوو لەوان کە دەبوو چەندین ساڵ لەمەوبەر بکرایە، ئێستا وەکو دەستکەوتێکی گەورە دەیکەن بە منەت بەسەر خەلکی ئەم شارەوە.

دانوستان

بیر و ڕا

وتەیەک هەیە دەڵێت (کورد ئەوەی لە شەڕدا بەدەستیدەهێنێت، لە دانوستاندا لەدەستی دەدات). ئێرانیەکان بەپێچەوانەوە، بە درێژایی مێژوو، ئەوەی لە شەڕدا دۆڕاندویانە، لە دانوستاندا وەریانگرتۆتەوە. دانوستان یەکێکە لەو زانستانەی دەخوێندرێت؛ چەند مەدرەسەیەکی دانوستان هەیە. یەکێک لەوانە مەدرەسەی ئێرانە، کە پشودرێژی یەکێکە لە خەسڵەتەکانی. ئێرانیەکان بەناوبانگن بەوەی کە لە مێژودا لە زۆربەی دانوستانەکاندا براوە بوون؛ ئەوەی بە شەڕ لەدەستیانداوە، بە دانوستان وەریانگرتۆتەوە.