لاپەڕەی نووسەر

author photo
نامیق رەسوڵ

بەكالۆریۆس لە زمانی عەرەبی

رۆژنامەنوس

ئەزمونی 10 ساڵ كاركردن لە راگەیاندندا

بڵاوکراوەکانی نووسەر

ئایا ترەمپ دووگمەی بۆمبی ئەتۆمی هەیە؟

سیاسی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەت یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڕەشە لە كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریا باكور دەكات و دەڵێت، دووگمەی بۆمبی ئەتۆمیی هەیە، ئایا لە راستیدا ئەو دووگمەیە بوونی هەیە و لە بەردەستی ترەمپدایە؟

ئاگرو توڕەیی، ئەو كتێبەی كۆشكی سپی هەژاند

سیاسی

بەپێچەوانەی ئەو كەشە ساردەی لە چەند هەفتەی رابردوودا واشنتۆنی گرتەوە، كتێبی ئاگر و توڕەیی لەناو كۆشكە سپیەكەی ترەمیدا، كەشوهەوایەكی گەرم و هەژێنەری دروستكرد و بۆ چەندین رۆژ شاشەی راگەیاندنەكان و بەرنامە پڕبینەرترەكانی لە ئەمریكا بەخۆیەوە سەرقاڵكرد.

عەفرین شاری بەرگری و شاری زەیتون

سیاسی

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە ماوەی رابردوودا لە چەندین بۆنەدا نیازی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان / سوریا ئاشكراكردووە كە ئێستا لەلایەن یەكینەكانی پاراستنی گەل " یەپەگە" ەوە كۆنترۆڵكراوە و بەڕێوەدەبرێت.

عەبادی یان مالیكی، مێژووی عێراقی دوای داعش دەنوسنەوە؟

سیاسی

عێراقی دوای داعش بەرەو هەڵبژاردنێكی گرنگ دەڕوات، كە هەندێك پێیانوایە ئەم هەڵبژاردنە هیچی كەمتر نیە لە یەكەم هەڵبژاردنی دوای سەدام حسێن، بەوپێیەی ئەگەر لە 2003 دا عێراق لەدەستی رژێمێكی دیكتاتۆر رزگاری بوبێت، ئەوا لەئێستاشدا لەدەست گروپی تیرۆرستی داعش ڕزگاری بوە كە بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ لەژێر ناوی دەوڵەتی خەلافەتدا چەندین پارێزگای عێراقی كۆنتڕۆڵكردبوو و پاشماوەی وێرانكارییەكانی لەسەر خاكی عێراق و لە هەناوی عێراقیەكاندا چەندین ساڵ دەمێنێتەوە.

ئۆتۆمبیلەكانی " داعش" لە بازاڕی علوجەكە "ی هەولێر

سیاسی

باوكی رزگار بە چاوی گومانەوە دەڕوانێتە دەموچاوی هاوڕێكەی كە وێڵە بەدوای كڕینی ئۆتۆمبیلێكی باش بە نرخێكی هەرزان، لە كاتَیكدا كە گوزەریان دەكرد بە كۆڵانە تەنگەبەرەكانی گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبیلی گومانلێكراو لە تەواوی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، لەم شوێنە مرۆڤ دەتوانێت ئۆتۆمبیلێكی دزراو یان پێچەوانەی مەرجەكانی هاوردەكردنی گومرك یان ئۆتۆمبیلێكی دەبڵ ئەكسل بكڕێت لەوانەی كە داعش لە سوپای عێراق دەستی بەسەرداگرتون و هێشتا رەنگە سەربازییەكەیان پێوەماوە، هەتا تۆز و خۆڵی دوا شەڕیان پێوەیە كە تێیدا بەكارهێنراون، ژمارەیەك لەو ئۆتۆمبێلانەش ئۆتۆمبێلی دزراوی سەردەمی سەدام حسێنی سەرۆكی پێشووی عێراقن.

ترس و نیگەرانی دووەم و لەپێشینەی ئەمریكیەكان لە هێرشەكانی توركیا

سیاسی

هەڕەشەی توركیا بۆ مەنبەج جیاواز لە عەفرین مەترسی لای بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) دروستكردووە. چەند رۆژێكە سوپای توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەوانەی كە لەلایەن ئەنكەرەوە پشتگیری دەكرێن ئۆپەراسیۆنێكیان لەدژی كانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە.لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند جگە لە عەفرین ئۆپەراسیۆنەكەی كە بەناوی )چڵی زەیتون سیبموڵی ئاشتییە (وە بەڕێوەدەچێت شارۆچكەی مەنبەجیش دەگرێتەوە.

زانیاری ورد لەبارەی ئەو هێزانەی هاوشانی توركیا پەلاماری عەفرین دەدەن

سیاسی

چەند رۆژێكە سوپای توركیا لەشكركێشی بۆسەر كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە، لەم هێرش و پەلامارەدا چەند گروپێكی چەكداری توندڕەو هاوكاری سوپای توركیا دەكەن ئەگەرچی توركیا و ئەو وڵاتانەی هاوكاری ئەم گروپانە دەكەن بە سوپای سوریای ئازاد ناویان دەبەن، بەڵام لە ناوەرۆكدا چەند گروپێكی چەكدارن و زۆرینەیان ئیسلامین یان سەلەفین و لە ماوەی رابردووشدا چەندین شەڕ لە نێو ئەم گروپانەدا رویانداوە، دیارترین گروپەكان ئەمانەن:

كاتێك 14 چركه‌ ناشرینى جیهان ده‌رده‌خات

سیاسی

" جوان پیاوه‌كه‌" چۆن رسته‌یه‌كى كورتى له‌مشێوه‌یه‌ ده‌توانێت هه‌موو وه‌حشیگه‌رى جیهان كورتبكاته‌وه‌" چۆن ده‌توانێت روبه‌رومان بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوسالارییه‌ى هه‌موو دڕنده‌ییه‌ك و گه‌نده‌ڵییه‌ك به‌ره‌وا ده‌بینێت، هه‌ر كاتێك هه‌ست به‌ سوكایه‌تى بكات به‌وه‌ى كه‌ ژنێك روبه‌رووى بوه‌ته‌وه‌؟ ئه‌مه‌ كاتێك روویدا كه‌ گوێبیستى بوین له‌ گرته‌ى ڤیدیۆى كه‌ لاشه‌ى كچه‌ شه‌ڕڤانێكى كورد " باریت كۆبانی" كه‌ لاشه‌كه‌ى روتكراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى سوپاى ئازادى سه‌ر توركیاوه‌ ته‌رمه‌كه‌ى شوێنرا دواى ئه‌وه‌ى له‌ شه‌ڕ و پێكدادانى ده‌وربه‌رى عه‌فرین كه‌وته‌ به‌رده‌ستیان.

دەمیرتاش هاوپەیمانێتیكردنی ئەردۆغان لەگەڵ ئۆجالان ئاشكرادەكات

سیاسی

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە پرسی سیستمی سەرۆكایەتیدا هاوپەیمانێتی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان " پەكەكە" دا كردووە لە ساڵی 2015دا.

هەولێر یان سلێمانی، کامیان دەبنە ناوەندی هاوپەیمانێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق

سیاسی

12ى ئایارى داهاتوو ده‌نگده‌رانى عێراق ده‌چنه‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و په‌رله‌مانێكى نوێ هه‌ڵده‌بژێرن، پاشان ئەو هاوپه‌یمانێتییه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن دەگرێتە دەست و عێراق بەڕێوە دەبات.

خانم بێڵ، ژنێك لە پشت دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە

سیاسی

لەوانەیە زۆرێك لە سیاسەتمەداران و توێژەران نەزانن كە ژنێكی بەریتانی جێپەنجەی خۆی داناوە لە دانانی هێڵی سوری نەخشەی عێراقدا لە چوارچێوەی نەخشەی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دانانی یەكەم پاشا بۆ ئەو وڵاتە..

پزیشكێك لەپشت دامەزراندنی ڕێكخراوی داعشەوە

سیاسی

كیفاح حسێن وەزیری تەندروستی رێكخراوی " داعش" كە ئێستا لە گرتوخانەیەكی توركیادایە بە هێمنی و متمانەبەخۆبوون چیرۆكی رۆڵی خۆی لە دامەزراندن و گەشەپێدانی رێكخراوی "داعش" دەگێڕێتەوە

چیرۆكی پەیوەندی سەرۆكی ئەمریكا و ستۆرمی دانییڵز ئەكتەری فیلمە سێكسییەكان

سیاسی

ستۆمی دانییڵز ئەكتەری فیلمە سێكسییەكان سكاڵایەكی دژی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا تۆماركرد دەربارەی ئەوەی پێی دەوترێت "رێكەوتنی بێ‌ دەنگی".

وردەكاری دوورخستنەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پۆستەكەی

سیاسی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە هەنگاوێكی كتوپڕدا ریكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە جانتای وەزارەتی دەرەوەی رادەستی مارك پۆمپیۆ بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵكری "سی ئای ئەی كرد"

ستیڤن هۆكینگ، كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى باڵیۆزى زانسته‌كان

کولتوور

ستیڤن هۆكینگ زاناى زانستى فیزیا و گه‌ردوونناسى له‌ ته‌مه‌نى 76 ساڵیدا كۆچى دواییكرد، هۆكینگ هه‌رچه‌نده‌ به‌ درێژایی ژیانى گیرۆده‌ى نه‌خۆشى "ALS" بوو، به‌ڵام بووه‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین له‌سه‌ر ئاستى پیشه‌یی و مرۆڤایه‌تیش رێزێكى زۆرى لێده‌گیرا.

ڤلادیمێر پۆتین، " قه‌یسه‌رى نوێى ڕوسیا"

سیاسی

" به‌بێ پۆتین روسیاش نییه‌" ئه‌مه‌ بۆچونى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دۆماى روسیا و چه‌ندین ملیۆن كه‌سى روسیایه‌ كه‌ به‌نیازن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى 18ى ئه‌م مانگه‌دا بۆ چواره‌م جار ڤلادیمێر پۆتین به‌ سه‌رۆك هه‌ڵبژێرنه‌وه‌

له‌به‌ر هۆكارى سیاسى له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را به‌شدارى مۆندیالى ڕوسیا نه‌كات

سیاسی

سێرگى سكریپاڵ كه‌ هاوڵاتییه‌كى روسییه‌ و پێشتر كارى سیخوڕى بۆ به‌ریتانیا كردووه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا به‌ گازى ئه‌عساب هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و به‌ سه‌ختى برینداركران و هه‌تا ئێستاش هه‌ردووو كیان دۆخى ته‌ندروستیان زۆر خراپه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ئه‌گه‌رى رزگاربوونیان له‌ مردن زۆر كه‌مه‌.

ئانا كامبڵ، ئه‌و كچه‌ شه‌ڕڤانه‌ به‌ریتانییه‌ى لە پێناو مرۆڤایه‌تیی له‌ عه‌فرین گیانى خۆى به‌ختكرد

سیاسی

" ئانا ویستى جیهانێكى باشتر بونیادبنێت و هه‌رچى له‌ده‌ستبێت له‌و پێناوه‌دا ده‌یكات" ئه‌مه‌ وته‌ى دێرك كامبڵ باوكى ئاننا كامبڵه‌ ئه‌و كچه‌ شه‌ڕڤانه‌ى كه‌ رۆژى 15ى ئازار له‌ كاتى به‌رگریكردن له‌ عه‌فرین له‌ ریزەکانی یه‌په‌ژه‌ گیانى خۆى به‌ختكرد .