سیاسی
ئەگەر لە ژیانی تاکى عێراقى بڕوانین لە ڕووی پاراستن و دڵنیاییهوه یەکسەر دنیایەک لە قسەو باس دێنه پیشەوە هەرکە هاولاتیهكى عیراقی بدوێنین باس لە رەوشی نائارامی و نەبوونی سوچێک لە دلنیانی بۆ پاراستنی گیانی خۆى دەکات ، بێباکی دەسەڵات و سەرکردە عیراقیەکانی ناوچە جیاجیاکانی خوارووی عیراق لە بارەی رەوشی ئەمنیەوە گەشتۆتە ڕادەیەک مرۆڤ پێی شەرمە بیخاتە بەراوردەوە لەگەل پێوەرە جهانیەکاندا ،ئەگەر تۆزێک لە نزیکەوە ووردبینەوە لەم سێكتهرى ئهمنیه، سهیرى بەڵگەی گەندەڵییه ئهمنیهكانیش بكهین سەرمان سووردەمێنیت .