لاپەڕەی نووسەر

author photo
محەمەد غەریب حسێن

بڵاوکراوەکانی نووسەر

بۆچی ئیران دەستتێوەردان لە کار و باری وڵاتاندا دەکات..؟

سیاسی

لە دوای سەرکەوتنی شۆرش لە ئیران کە لەلایەن مەلاکان و خودی خومەینیەوە ڕابەری دەکرا کە بوە هۆی  ڕوخانی شای ئیران و گۆڕانکاری گەورەی لە ئیراندا دروستکرد، سیاسەتی دەرەوەی ئێرانیش بەدەرنەبو لەم گۆڕانکاریانە، وە گۆڕانکاریە گەورەکە ئەوکاتە رویدا کە خومەینی ڕایگەیاند "ئێمە شۆڕش ڕەوانەی دەرەوە دەکەین" وە هەتاکو ئێستاش ئەم لێدوانەی خومەینی بناخەی سیاسەتی دەرەوەی ئیرانە وە ستراتیجی سیاسەتی دەرەوەی لەسەر بیناکراوە. ئەم لێدوانەی خومەینی فکرێکی سیاسی قوڵی لەپشتەوەیە کە بۆتە هۆی پاراستن و بەهێز کردنی ئاسیشی ئیران وە هەروەها ڕەهەندەکانی ئەمنی قەومی ئیرانی لەسەر هەڵچندراوە بەواتایەکی تر هەرکات دەوڵەت ڕاوەستا یاخود پاشەکشەی کرد لە هەناردە کردنی شۆڕش ئەوا تەواوی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەوێتە بەر مەترسی