لاپەڕەی نووسەر

author photo
عارف قوربانى

بڵاوکراوەکانی نووسەر

قاسم سولەیمانی، نەچووە پرسەی كۆسرەت رەسوڵ

چاوپێکەوتن

سەرەڕای قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكانیان و گەیشتنی بە ئاستێكی زۆر مەترسیدار، نە ئەمریكا و نە ئێران هیچ كامیان نایانەوێ‌ شەڕی رووبەڕوو لە نێوانیان رووبدات. هەردوولایان هەریەكە و بۆ ئامانجێكی جیاواز پێویستیان بە كات هەیە بۆ ئەوەی تووشی ئەو شەڕە نەبن. ئەمریكا لەلایەك لەبەرئەوەی هەڵبژاردنی لەپێشە و لەلایەكی تریشەوە هێشتا بەدیلی بۆ دوای رژێمی ئێستای ئێران ئامادە نەكردووە بۆ راگرتنی هاوسەنگیی نێوان سوننە و شیعە لە ناوچەكە. ئێرانیش پێویستی بەكاتی زیاتر هەیە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و دەستڕاگەیشتنی بە چەكی ئەتۆم. بەڵام ئەگەری زۆریش هەیە لێكەوتەكانی كوشتنی قاسم سولەیمانی پەلكێشی دۆخێكیان بكات كە هیچیان خوازیاری نین.