لاپەڕەی نووسەر

author photo
بەهمەن ئەحمەد

ماستەر لە كارگێری كار

بەكالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی

ئەندامی ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان

 

بڵاوکراوەکانی نووسەر

ئەو خیانەت و بێڕێزییەی ئەردۆگان بەرامبەر ئەمریكا و ترەمپ دەیكات

بیر و ڕا

ئەردۆگان دەتوانێت بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا رەتبكاتەوە بەبێ هیچ كاردانەوەیەك؟ ئایا ئەمجۆرە هاوپەیمانێتییە بۆماوەی چەندە بەردەوام دەبێت ؟ پێوستە ئەمەریكا بیر لە رێكخراوی ناتۆ بكاتەوە بەبێ توركیا؟ دواین هۆكاری ئەوەش كە ئەمەریكا پێویستە بیر لەشتێكی وەها بكاتەوە هێرشی توركیایە بۆسەر كوردەكانی سوریا، هەمان ئەو كوردانەی كە بەهاوكاری و راهێنانی ئەمەریكاوە بەرپرسیارێتی جەنگی داعشیان لەئەستۆگرت.

كێشە سەرەكییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداد لەسەر نەوتی خورمەڵەیە

ئابووری

هەریەك لە ئەمەریكاو ئێران، هانی حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی عێراق دەدەن كە پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە، بەڵام پێدەچێت حكومەتی عێراق ئامانجی گەورەتری هەبێت‌و تاكو مانگی پێنجی ئەمساڵ حكومەتی هەرێم لەدەرەوەی بازنەی چارەسەری كێشەكان بهێڵێتەوە.

چی توركەكانی بردە سەر مێزی روسی و ئێرانیەكان؟

سیاسی

توركیا كەخاوەنی 80 ملیۆن هاوڵاتییە، نەبونی سەرچاوەی گازی سروشتی و نەوت كێشەیەكی گەورەیە، لەبەرئەوە ئەم وڵاتە پشت بەهەریەك لە روسیاو ئێران دەبەستێت و یەكەمیان رێژەی لەسەدا 60 و دوەكیان بەڕێژەی لەسەدا 30 كۆی پێویستییەكانی گازی سروشتی و نەوت بۆ توركیا دابین دەكەن.

هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق، كودەتای سەربازی لەڕێگای دیموكراسییەوە

سیاسی

لەدیدو تێڕوانینی رۆژئاوا و جیهانی عەرەبیشدا پێشبینی گۆڕانكاری لەعێراقدا دەكرێت و دەشڵێن، كە هەندێك دووركەوتنەوە لەسیاسەتەكانی ئێران روودەدات. هەرچەندە لەئێستادا راستییەكە ئەوەیە كە عێراق بەپرۆسەیەكی سیاسی وەها ئاڵۆزدا تێدەپەریت كە بەرەو ئەوەدەچێت ببێتە پارێزگایەكی ئێران و بەتەواوەتیش لەڕووی ئابوری و سیاسی و سەربازییەوە بەستراوەتەوە بەئێرانەوە.

 بۆچی ڕوسیا پشتی لە عەفرین كرد ؟

سیاسی

لەئێستادا مۆسكۆ ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە عەفرین بەكاردەهێنێت بۆ لاوازكردنی كاریگەری ئەمەریكا و ناچاركردنی كوردەكان تا لەگەڵ حكومەتی بەشار ئەسەد دەست بە گفتوگۆ بكەن.

بەڵێنی كاندیدكردن و سەرەتایەكی مەترسیدار!

بیر و ڕا

هاوشان لەگەڵ گۆڕانكارییە سیاسی و جیۆپۆلۆتییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، چەندین هێزی سیاسی نوێ لەهەرێمی كوردستان سەریان هەڵدا، ئارگیومنتی سەرەکی ئەم هێزە سیاسییانە پێشکەشکردنی شێوازی نوێی كاری سیاسی و مۆدێلی نوێی حزبایەتییە بۆ تێپەڕاندنی مۆدێلەكانی دیكەی حزبایەتی كە دواینیان بزوتنەوەی گۆڕانە، بەڵام سەرەتای كاركردنی ئەم هێزانە سەرنجێكی دیكەمان لادروستدەكات.

ستراتیژی پركێشەی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای باشوردا

سیاسی

تێگەشتن لەو راستییەی كە ئەمەریكا خاوەنی ستراتیژێكی روون نیە بۆ هیچكام لەململانێكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای باشور شتێكی هێندە ئاڵۆز نیە، هاوكات ئەمەریكا ستراتیژێكی روون و ئاشكرای بۆ ئالەنگارییە ستراتیژییەكانیش نیە لەهەردوو ناوچەكەدا.

ژنە پۆلاینەكە، لە دیسكۆوە بۆ كۆشكی راوێژكاری ئەڵمانیا !

سیاسی

رەفتاری سیاسی ئەنجێلا مێرگل راوێژكاری ئەڵمانیا جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی پێشوتری بەریتانیا ( مارگرێت ساچەر)دا نیە. ساچەر ترسی زۆری لە سیاسییەكانی بەریتانیا و ئەوروپا هەبوو بەوپێیەی ئەو زۆر توند بوو لەهەڵسوكەوتی سیاسی

مەترسی گەردەلولی توركیا زەنگی ئاگاداركردنەوەی یەزیدییەكانی هێناوەتە جوڵە

سیاسی

پاش راگەیاندنی بوون بەسەرۆك، هێندەی نەبرد توركیا بەسەرۆكایەتی ئۆردوغان نیازی خۆی بۆ هێرشكردنە سەر شەنگال لەباكوری عێراق راگەیاند كە دەكەوێتە سەر سنوری عێراق سوریا، ئەوەش بەبیانوی دژایەتیكردنی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە )

چۆن دیموكراسی دەمرێت

سیاسی

" چۆن دیموكراسی دەمرێت " ناونیشانی نوێترین كتێبی سیاسی 2018 یە كە لەلایەن دوو سیاسەتزانی زانكۆی ( هارڤارد)ەوە نوسراوە و یەكێكە لەپڕخوێنەرترین ئەو كتێبانەی كە دەستی بۆ مەترسی سەركردە هەڵبژێردراوەكان و دیموكراسی ساختە بردووە.

كودەتای پاش مردن

بیر و ڕا

كودەتا دەستەواژەیەكی سیاسی سەربازییە بەواتای قڵپكردنەوەی دەسەڵاتێك دێت لەڕێگای هێزو چەكەوە لەماوەیەكی كەمدا، قڵپكردنەوەی ئێستا و سڕینەوەی رابردوو بەشێكن لەمەهامی كودەتاچییەكان

میراتی سیاسی و كاریگەری لەسەر دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگا

بیر و ڕا

لەئێستادا سیستمی پاشایەتی و گواستنەوەی دەسەڵاتی شانشینی لەباوكەوە بۆ كوڕ نمونەی لەجیهاندا كەمبوەتەوە، لەبەرامبەردا نمونەی گواستنەوەی میراتی سیاسی لەناو پارت و رژێمە سیاسییەكاندا لەدەركەوتن و هەڵكشاندایە

ژیانی تایبەتی کۆچەر بیرکار لە زمانی خۆیەوە

کولتوور

زانای بواری بیركاری ( كۆچەر بیركار) لەناوەڕاستی جەنگی ئێران-عێراقدا لەناو كێڵگەیەكی دانەوێڵەدا لەدایك بووە، پاش ئەوەی كۆچدەكات بۆ بەریتانیا، گەورەترین داهێنان لەیەكخستنی هاوكێشە بێكۆتاكانی بیركاریدا دەكات.

گۆڕینی ئاراستەی دەسەڵات لەسوریا

سیاسی

كشانەوەی ئەمەریكا لەسوریا بەربەستە سەرەكییەكەی بەردەم توركیا لادەبات بۆ ریشەكێشكردنی هێزەكانی كورد لەو وڵاتە و سەریش دەكێشێت بۆ جەنگێكی خوێناوی مەترسیدار.

چی دەستی ئەمەریکای گرتووە بۆ لێدان لە ئێران؟

سیاسی

پاش دەرچوونی ئەمەریكا لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی 2015 ی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا، ئەگەر سەیری كۆی هاوكێشەكە بكەین ئەمریكا سودمەند بوە لەبەرئەوەی: ئابوری ئێرانی لاوازكردووە