لاپەڕەی نووسەر

author photo
گەیلان عەباس

ئەندامی ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان

بڵاوکراوەکانی نووسەر

ئەمڕۆ هەدەپە كۆنگرە دەبەستێت و هاوسەرۆكانی نوێ‌ هەڵدەبژێرێت

سیاسی

ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سێیەم گەورەترین کۆنگرەی خۆی لە ئەنقەرە دەبەستێت، بەمەبەستی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپەو داڕشتنەوەی بەرنامەی کارو ستراتیژی سیاسی هەدەپە لەماوەی ئایندەدا. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی هەڵبژاردن بە بەشداری 20 کەس پێکهێندراوەو لە ئێستاشدا لە کۆتا قۆناغەکانیی کارکردنیدایەو تەواوی ئامادەکاریەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە کۆتاییان پێهێندراوە.

جیاوازى له‌ نێوان كوده‌تاى سیاسى‌و كوده‌تاى سه‌ربازیدا چییه‌؟

سیاسی

كودەتا شێوازێكە لەشێوازەكانی‌ وەرگرتن‌و گەیشتن بەدەسەڵات، بەشێوەیەكی‌ نایاسایی‌ لەرێگەی‌ بەكارهێنانی‌ هێز یاخود هەرەشەكردن بە بەكارهێنانی‌، زاراوەی‌ كودەتا لە وشەی‌ (Coup Detat) ی‌ فەرەنسییەوە وەرگیراوە، بەواتای‌ (لێدانی‌ دەوڵەت). لە بنەرەتدا رەگو ریشەی‌ ئەم زاراوەیە بۆ زمانی‌ لاتینی‌ دەگەرێتەوە، ئەسڵی‌ وشەكەش لە دەستەواژەی‌(colphus) وەرگیراوە، بەواتای‌ لێدان و وەشاندنی‌ گورزی‌ لەناكاو لەناو دەسەڵاتەوە بەرامبەر حكومەت و پێگە هەستیارەكانی‌ دەوڵەت، بەئامانجی‌ گۆرانكاری‌ لە دەسەڵات و حكومەتدا.

بیانییەکان چۆن باسی رۆڵ و کاریگەری کەسایەتی نەوشیروان مستەفا دەکەن؟

سیاسی

لەدوای کۆچی (نەوشیروان مستەفا) لە رێکەوتی ١٩ ئایاری ٢٠١٧ زۆرێک لەوانەی کە دورو نزیک نەوشیروان مستەفایان دەناسی، یاخود ئاشنایەتیان لەگەڵ نوسینەکانیدا هەبوو، لێرەو لەوێ کەوتنە ئاخاوتن و نوسین لەبارەی تایبەتمەندییە سیاسی و فیکرییەکانی نەوشیروان مستەفا، هەندێکی دیکەش لەگەڵ بروسکەی هاوخەمی و ماتەمینیدا پەردەیان لەسەر کۆمەڵێک لە تایبەتمەندی و خاڵە جیاوازەکانی ئەم سەرکردەیە هەڵدایەوە، بەشیکی دیکەش پێشتر لەرێگەی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانیان لە رۆژنامەو ماڵپەرو دەزگاو میدیا جیهانیەکان، باسیان لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ئەم سەرکردەیە کردوەو خاڵە جیاوازییەکانیان خستوەتەروو، بەراورد بە سەرکردەکانی .دیکەی باشوری کوردستان