سیاسی
مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای عیراق له ڕازی كردنی خۆپیشانده‌ران شكستی هێنا
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلێكی فراوانی خۆپیشاندان زۆرینه‌ی شاره‌كانی عیراقی گرته‌وه، توڕه‌یی و ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌ران بۆ كه‌ڵه‌كه بوونی شكستی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و وڵات‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه 16 ساڵه حوكمی عیراق ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها توڕه‌یی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره قورسایی پیاوانی ئاینی تێپه‌ڕاند، كه ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان له ئاراسته كردنی شه‌قامدا ده‌بینی.
ئهیاتولڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای عیراق، كه كاریگه‌ریه‌كی زۆری روحی له‌سه‌ر مسوڵمانی شیعه هه‌یه، ڕۆژی هه‌ینی داوای له خۆپیشانده‌ران كرد كه به ئارامی داواكانیان بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م داواكاریه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه خۆپیشاندانه‌كان فراوانتر بوون، خوێندكارانی زانكۆ و خوێندنگاكانیش له شاری به‌غداد مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
سیستانی له به‌یاننامه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا ویستی ناوه‌ڕاستی دار گۆچانه‌كه بگرێت،چونكه له‌لایه‌ك داوای له خۆپیشانده‌ران كرد به هێمنی داواكانیان بگه‌یه‌نن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه داوای له ده‌سه‌ڵاتداران كرد خۆپیشانده‌ران بپارێزن.
خۆپیشانده‌رانیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سیستانیان به جۆرێك له هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وتاری ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی لێكدایه‌وه، كه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داواكانی شه‌قام پشت گوێ بخه‌ن، كه خۆی له گۆڕینی ڕژێمی فه‌رمانڕه‌وا ده‌بینێته‌وه، له‌بری ئه‌مه خۆیان به قسه كردن له‌سه‌ر تێكدهران ده‌دزنه‌وه،ئه‌وانه‌ی به پیلانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و سعودیه و ئیمارات خۆیان خزاندۆته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه،به‌مه‌ش دابڕانێكی ته‌واو له نێوان ده‌سه‌ڵات و خۆپیشانده‌ران دروست بووه.
ئه‌م پێشڤه‌چوونانه دوای سوربونی خۆپیشانده‌ران دێت له شاری به‌غداد و شاره‌كانی دیكه، كه فشاریان خستۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌وه‌ی داواكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن،هه‌روه‌ها ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌وڵێك له‌لایه‌ن سیستانیه‌وه پێشبینی ده‌كرێت، به‌وه‌ی به‌جۆرێك له جۆره‌كان ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بكات،به‌ڵام فشارێكی وا نه‌كه‌وێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له به‌رامبه‌ریشدا جۆرێك له سازشی ڕوكه‌شی بۆ خۆپیشانده‌ران بكات.
به‌لام ئه‌وه‌ی ڕوونه، ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له داواكانی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانه، كه بنیاتی بنه‌ڕه‌تیان حه‌شدی شه‌عبیه و به فتوایه‌كی سیستانی پێكهێنراوه.
لێدوانێكی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر له نێوان میلیشیاكانی نزیك له ئێران هه‌یه،ئه‌م دڵه ڕاوكێیه دوای ئه‌وه هات، كه ترس هه‌یه توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران درێژ ببێته‌وه و ناكۆكی نێوان گروپه‌كان بگۆڕێت بۆ ته‌سفیه‌ی حساب.
موهه‌ندیس له كاتی به‌شداری له پرسه‌ی (وسام العلیاوی) كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره‌كانی میسانه‌وه كوژراوه، ڕایگه‌یاند حه‌شدی شه‌عبی له كاتێكی گونجاو‌دا له ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كاندا ده‌ستوه‌ردان ده‌كات.
چاودێرێكی سیاسی عیراقی ده‌ڵێت: به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی له جه‌نگی دژی داعش و ڕزگار كردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ، واتای ئه‌وه نیه كه عیراق بكه‌وێته به‌رده‌ستیان وه‌ك (حزب الله لبنانی)كه به بیانووی ڕزگاركردنی باشووری لوبنان له ئیسرائیل ئه‌مه‌ی كردووه.
ئه‌و چاودێره ده‌پرسێت، ئێستا چۆن سیستانی به‌رگری له حه‌شد ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی حه‌شد و گروپه‌كانی دیكه بوونه هێزێك بۆ كوشتن و ترساندنی عێراقیه‌كان.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران، ئێواره‌ی شه‌ممه و به‌یانی یه‌ك شه‌ممه هه‌وڵی دا كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنرێت، به‌ڵام ڕێكاره‌كانی ته‌واو پێچه‌وانه بوونه‌وه، كاتێك فه‌رمانی به ده‌زگای دژه تیرۆر كرد، مه‌ترسیدارترین كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شه‌قامه‌كاندا بڵاوو ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش ترسی لای زۆرێك دروست كردوه، كه ببێته‌وه هۆی خوێنڕشتنێكی نوێ، به‌ڵام ئه‌و هێزه هیچ ڕێكارێكیان دژ به خۆپیشانده‌ران نه‌گرته به‌ر، به‌ڵام هێشتا ترس هه‌یه كه بێنه شه‌قام و به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی ئاسایی بخوڵقێنێت داوای له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا كرد كه ڕێكاره‌كانیان توند بكه‌نه‌وه، به‌وه‌ی خوێندكار پێویسته پابه‌ندی ده‌وام بین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه بوویه‌وه و خوێندكاران مانگرتنیان ڕاگه‌یاند و چوونه ناو خۆپیشانده‌ران.
خوێندكاره‌كان له ناوچه‌ی (باب المعڤم) له سه‌نته‌ری شاری به‌غدا، دروشمی ڕوخانی ڕژێمیان ده‌وته‌وه، هه‌روه‌ها ئاڵای عیراقیان به‌رزكردبووه وه و دروشمی ( ایران برا برا... بغداد تبقی حره)یان ده‌وته‌وه، كه بریتی یه له داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئازادبوونی به‌غداد له میشلیا چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران و ده‌ستهه‌ڵگرتنی ئه‌و وڵاته له كاروباری ناوخۆی عیراق.
حارس حسن لێكۆڵه‌ری عیراقی ده‌ڵێت:" دیمه‌نی به‌شداری خوێندكاران له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆدا هیوایه‌كی زۆری پێبه‌خشیم، جا به‌شدارییه‌كه‌یان له زانكۆ و خوێندنگه‌كه‌یان بێت یان چوونیان بۆ مه‌یدانه‌كان، هیوایه‌كی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره " له دایك بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی نوێیه، كه خۆی له دیدگای نه‌وه‌ی پێشوو ڕزگار ده‌كات ، هه‌روه‌ها له ترسی ده‌یه‌ی ڕابردوودا ناژین،بۆیه ده‌یانه‌وێت به ده‌ستی خۆیان چاره‌نوسیان دروست بكه‌ن".
ئه‌و گه‌نجانه شكستیان به تیۆری پیلانگێری هێنا، چینه بهتهمهنهكانیشیان – به بیركردنه‌وه و ته‌مه‌نه‌وه- خسته به‌رده‌م ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره، شیعه هه‌ژموونی ڕۆشنبیری (له عیراقدا) له‌ده‌ستدا، هیچی له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت په‌نا بۆ توند‌و تیژی و تۆمه‌تی خیانه‌تكردن به‌رێت.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، زۆرینه‌ی فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌رانن، هه‌ست ده‌كه‌ن جێنفوزیان له عیراقدا كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌وه‌یه له به‌كارهێنانی توندوتیژیه‌كانی دژ به خۆپیشانده‌ران به‌شداری بكه‌ن.
چاودێران ده‌ڵێن پێكدادانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی باشووری عیراق كه له نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران و خۆپیشانده‌رانی (سرایا السلام)ی موقته‌دا ئهلصدر ڕوویدا، وێنه‌یه‌كه له وێنه‌كانی ململانێی شیعه و شیعه له نێوان خۆیاندا، كه هه‌ردوو لایان مهبهسیتیان به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاته.
ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ئاشكرا ده‌ستی نه‌خسۆته ناو خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه، ته‌نها به لێدوانی نیگه‌رانی له سه‌رچاوه‌ی داواكاریه نه‌بێت.
عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕایگه‌یاند، كه ولاته‌كه‌ی " نیگه‌رانیه‌كی زۆری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی عیراق هه‌یه، كه‌بۆته هۆی كوشتنی ده‌یان كه‌س و تێكدادانی موڵكی گشتی، نیگه‌رانیشن له سه‌رچاوه‌ی داواكاریه‌كه و زیادبوونی توندوتیژیه‌كان".
وتیشی:" ته‌هران متمانه‌ی ته‌واوی به حكومه‌ت و گه‌لی عیراق و مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌یه، كه ده‌توانن به‌سه‌ر كێشه‌كاندا سه‌ربكه‌ن" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ته‌هران به وردی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و پشتگیری له داواكانی خۆپیشانده‌ران ده‌كات، كه مه‌رجه‌عی باڵا و سه‌رۆك وه‌زیران به ئاشكرا دووپاتیان له‌سه‌ر كردۆته‌وه.
به پێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران، ته‌هران داوای خۆپیشانده‌ران ته‌نها له چاوی مه‌رجه‌عی باڵا و عادل عه‌بدولمه‌هدیدا ده‌بینێته‌وه،ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر شتێك ناكات كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ژموونی خۆی له عیراقدا هه‌بێت.
له كۆتایشدا موسه‌وی وتی: " ئێران هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنه‌وه‌ی عیراقی نوێ‌دا، له هه‌موو دۆخه هه‌ستیاره‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی حكومه‌ت و گه‌لی عیراق بووه، توانی خۆشی بۆ وڵاتێكی دراوسێ و دۆست و برای خۆی خه‌رج كردووه".
چاودێرانی عیراقی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵی ته‌هران ئاماده‌یه هه‌موو وزه‌ی خۆی له عیراقدا خه‌رج بكات، به‌ڵام بۆ به‌دیهێنانی داواكانی خۆپیشانده‌ران نا، به‌ڵكو بۆ كپ كردنه‌وه‌یان و پاراستنی ڕژێمی فه‌رمانڕه‌وا.