لاپەڕەی نووسەر

author photo
تێکۆشەر حسێن

نوسەر

بڵاوکراوەکانی نووسەر

پانۆرامای ڕووداوەکانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١

سیاسی

حەڤدەی شوبات وەرچەرخانێک بوو تیایدا هاونیشتمانیان دژی ستەم و نادادی چەندەها ساڵەی حکومەتی کوردی وەستانەوە ، لە پەراوێزی دروست بوونی ئۆپۆزسیۆن لە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی سیاسەت و دەسەڵاتی کوردی دا دوای سێ ساڵ بە فیعلی لە دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بەرەیەکی  پتەوی لە ئۆپۆزسیۆن دژ بە دەسەڵات دروست بوو ، هەریەک لە ( گۆڕان و یەکگرتو و کۆمەڵ ) بە شێوەیەکی مەدەنیانە خەباتی ڕوبەڕوبونەوەیان دژ بەدەسەڵات لەناو پەرلەمان ڕاگەیاند .

لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێم دەتوانن ئەزموونەکەی موقتەدا سەدر دووبارە بکەنەوە ؟

سیاسی

دوای ئەوەی کۆمەڵێک ڕاپۆرت بڵاوبونەوە لەسەر گەندەڵیەکانی عێراق، بەرپرسانی حوکمی و ئیداری عێراقیش نەیان شاردەوە لەوەی کە بەڵێ فیعلەن گەندەڵی سەرتاپای وڵاتی گرتۆتەوە

ئەڕۆل تەکین کێیە و چی بۆ میت کردووە؟

سیاسی

ڕۆژی سێشەممە ۱٦ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۱٨ لەتەلەفزیۆنی فەرمی گەریلا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە، تیایدا دەردەکەوێت کەسێک بەناوی "ئەڕۆل تەکین Erol Tékín" دان بەوەدا دەنێت کەچۆن پەیوەندی گرتووە لەگەڵ میت

زیاد لە حه‌وت هەزار کەس لەدانیشتوانی گوندێك له‌ناكاو خه‌ویان لێده‌كه‌وێت

سیاسی

گوندی "کالیتشی" لەوڵاتی کازاخستان بۆتە جێی سەرنجی تەواوی زاناکانی جیهان، بەهۆکاری ئەوەی دانیشتوانی ئەو گوندە جیاواز دەخەون، کالیتشی دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای "کازاخستان" بەدوری 230 کم هاوسنوری وڵاتی ڕوسیایە،

كه‌ی بۆیەکەمجار کەی ئۆتۆمبێل هاتۆتە شاری سلێمانیەوە؟

کولتوور

بەر لەوەی ئۆتۆمبێل بێتە نێو شاری سلێمانیەوە گوزەرانی خەڵک لەشاری سلێمانی لەگەڵ هۆکارەکانی گواستنەوەدا وەک هەر شارێکی تری عێراق بووە، جگە لە بەغداد، خەڵکی گیاندارەکانیان بەکارهێناوە

کەو له‌ كورده‌واریدا

سیاسی

کەو باڵندەیەکی کێویە، (Alectoris Chukar) ناوە زانستیەکەیەتی، خەتێکی ڕەش بەدەوری چاوەکانیەوەیەتی‌و دەنوک‌و قاچەکانی سورن، لەخوارەوەی سک‌و سنگیەوە چەند خەتێکی ڕەش بەدی دەکرێت.

دیارترین ڕوداوەکانی ساڵی 2018 لەجیهان

سیاسی

 ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا بڵاویان کردۆتەوە دیارترینی ڕوداوەکانی ساڵی 2018 دیدارەکەی نێوان تڕامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی امریکا وکیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور بووە، لەدوای ئەو دیدارەش تیرۆری ڕۆژنامەنوس جمال خاشقچی بووە لە ناو باڵەخانەی قونسوڵیەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ، لەخواروەش ڕێزبەندی پانۆرامای گرنترین ڕوداوەکانی ساڵی ڕابردوو خراوەتە ڕوو:

ئەو قەناس بەدەستەی ئەمەریکا شانازی پێوە دەکرد کێ کوشتی؟

سیاسی

کریستۆڤەر سکوت کایل، ناسراو بەکریس کایڵ، یەکێک لەو جەنگاوەرانەیە ئەمریکیيەکان شانازی پێوە دەکەن. ئەو ئەفسەرێک بوو لەهێزی دەریایی سوپای ئەمریکا، کاتێک ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ساڵی ۲۰۰۳ جەنگێکیان لەژێر ناونیشانی Operaiton Freedom Of Iraq پڕۆسەی ئازادی عێراقیان ڕاگەیاند لەدژی عێراق، کریس بەچوار قۆناغ و کاتی جیا بەشداری دەکات لەو پڕۆسەیە، لەو ماوەیەشدا کە لە عێراق دەبێت چەند ڕێزلێنان و مەدالیەکی گەورە بەدەست دێنێت وەک جەنگاوەر و پاڵەوانێکی لێهاتووی شەڕ.