لاپەڕەی نووسەر

author photo
هەڵۆ ئەبوبەكر

بەكالۆریۆس لە ڕاگەیاندن 

ئەزمونی ١٢ ساڵ كاركردن لە میدیای نوسراو، بینراو و بیسراو

بڵاوکراوەکانی نووسەر

رێكەوتنێك لەسەر كاغەز

سیاسی

نەوشیروان مستەفا لە مەراسیمی واژووكردنی ڕێكەوتنەكەدا ووتی" عیبرەت لە جێبەجێكردنیدایە"،وەك ئەوەی دوودڵ بێت لە نیازی یەكێتی بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنامەكە.

هەولێر، پایتەختێك بەبێ‌ خۆپیشاندان

سیاسی

سەرەڕای ئەوەی ساڵانێكە خۆپیشاندانەكان سەرتاسەری كوردستان دەگرێتەوە، بەڵام هەولێری پایتەختی هەرێم لەدەرەوەی جوگرافیای خۆپیشاندانەكانە. ئایا لە هەولێر مرۆڤی ناڕازی و ناڕەزایەتی تیا نییە، یان سەركوتكردنی دەسەڵات ئەوەندە زۆرە كە ڕێگە بە خۆپیشاندان نادات.

مانگرتنی سەرتاسەری، دواهەمین بژاردە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دەسەڵات

سیاسی

دوای ئەوەی خۆپیشاندانەكانی هەرێمی كوردستان جارێكی تر توندوتیژی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا و برینداربون، لەئێستادا هێزە سیاسیەكان و گروپە ناڕازییەكان بۆ ناچاركردنی حكومەتی هەرێم بە هەڵوەشاندنەوە، بیر لە مانگرتنی سەرتاسەری دەكەنەوە لەكوردستان.

سەرۆكێك لە دەرەوەی بنەماڵەی شازادەكان

سیاسی

نە لەبنەماڵەی شازادەكانە و نە لە بنەماڵەی لۆردەكانی نەوت، كوڕێكی گەنج لە خێزانێكی هەژارەوە سەركەوت تا لوتكەی هەرەمی دەسەڵاتی یاسادانان لە كوردستان.

حكومەتێكی قەرزدار، هەرێمێكی برسی

ئابووری

هەرێمی كوردستان تەنها لە ماوەی سێ‌ ساڵدا ڕوبەڕوی زیاتر لە 27 ملیار دۆلار قەرزبۆتەوە، لەكاتێكدا تەنها لەو سێ‌ ساڵەدا زیاتر لە 25 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی هەبوە، ئەگەر لەئێستادا كەمبونەوەی داهات و بەرهەمی نەوت هەڕەشەبێت بۆسەر هەرێمەكە، ئەوا قەرزەكان مەترسین بۆ سەر ئێستا و داهاتوش.

پارتی بۆچی ڕازی نابێت ڕزگار عەلی ببێتە پارێزگاری كەركوك

سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان بۆچی ڕازی نابێت رزگار عەلی ببێتە پارێزگاری كەركوك؟ یەكێتی بۆ نەیتوانی لەگەڵ عەرەب و توركمانەكانیش پۆستی پارێزگار وەربگرێتەوە، یەكێتی هیچ هەنگاوێكی تر دەگرێتەبەر بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە، چەندین پرسیاری تر لەم راپۆرتەدا وەڵام دراونەتەوە.

سەرچاوە جیهانیەكان لە بارەی داهاتی دوو ساڵی رابردووی نەوتی هەرێم چی دەڵێن؟

ئابووری

نەوتی فرۆشراوی كوردستان بە بۆری چەندە؟ داهاتەكەی چەندە؟ ئەمە ئەو دوو پرسیارەیە كە رۆژانە لەكوردستان داتا و ژمارەی جیاوازییان لەبارەوە بڵاودەكرێتەوە

نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت وەزیرەكانی گۆڕان و كۆمەڵ دەربكات؟

سیاسی

لە 12 ئۆكتۆبەردا پارتی وەزیرەكانی بزوتنەوەی گۆرانی لە حكومەت دەركرد، بەڵام بزوتنەوەی گۆران ملی نەدا بۆ ئەم بریارەی پارتی و لە حكومەت نەكشایەوە، ئەم قۆناغە تاوەكو رۆژی 20 ی مانگی رابردوو درێژەی كێشا، لەدوای ئەو بەروارەوە هەست دەكرێت قۆناغی دووەمی دەستبادانەكە لەنێوان ئەو دوو هێزەدا دەستیپێكردوە و ئەم جارە نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت تۆڵە لە گۆران بكاتەوە و لەژێر ناوی یاسادا وەزیرەكانی گۆران دەربكات.

كۆمپانیای كار لە لیستی ڕەشی پەرلەمانی عێراقدا

ئابووری

بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی لە بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق دەكات تایبەت بە كۆمپانیای "كار" و فرۆشی نەوت و داهاتەكەی لەكوردستان، بەپێچەوانەوە پارتی پێیوایە بریارەكەی پەرلەمان تایبەت بە كۆمپانیای "كار" بڕیارێكی نادەستوری و نایاساییە، دەشڵێت هەر هێزێك پشتیوانی ئەم بڕیارە بكات دژایەتی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان دەكات.

سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەی گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی دیاریكرا

سیاسی

سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەی بزوەتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری دیاریكرا و كەسێك لە بزوتنەوەی گۆڕان كە پێشتر پۆستی باڵای لە هەرێمی كوردستان هەبوە ئەو پۆستەی وەرگرت.

هاودیدانی بەرهەم ساڵح لەنێوان كۆنگرەی یەكێتی و كۆنگرەی حیزبەكەیدا

سیاسی

د. بەرهەم ساڵح دوای بەستنی كۆنگرەی دامەزراندن، بەرەو یەكەم كۆنگرەی حیزبەكەی هەنگاودەنێت، هاوكات وابڕیارە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا كۆنگرە ببەستێت، لەنێوان ئەم دوو كۆنگرەیەدا چارەنوسی هاودیدانی بەرهەم ساڵح لەناو یەكێتیدا چی دەبێت؟ یەكێتی چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەكات؟

ماكگۆرگ بۆچی لەهەولێره؟

سیاسی

برێت ماكگۆرگ، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی شەڕی دژی داعش، لە دوو ڕۆژی رابردوو لە ئاستی باڵادا لەگەڵ پارتە سیاسیەكانی كوردستان كۆبویەوە، لەو كۆبونەوانەدا ماكگۆرگ دوو راسپاردەی هەبوە بۆ هەرێمی كوردستان و پارتەسیاسەكان.

لە عەفرین چی ڕویدا؟ كاردانەوەكان چی بون؟

سیاسی

توركیا هێزەكانی یەپەگە بە رێكخراوێكی تیرۆرستی وەسفدەكات و بەهۆی پشتیوانیەكانی ئەمریكاوە بۆ ئەم هێزانە تەواو نیگەران بوە، ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا كە پشتیوانی هێزەكانی یەپەگەیە لە روبەروبونەوەی داعش لە سوریا رایگەیاند، "نیگەرانن لە دۆخی عەفرین"

سلێمانی ...... دۆڵی حیزبەكان

سیاسی

بۆچی هەموو حیزبەكان لە سلێمانی لەدایك دەبن؟ ئایا لەدایكبونی حیزبەكان لە سلێمانی و جیابونەوەیان لە یەكترو زیادبونی ژمارەیان لە سلێمانیدا لەخزمەتی گەشەی سیاسی و ڕۆشنبیری شارەكەیە یان فرەكویخایی لە سلێمانی زیاتر دەكات؟

"هاوسه‌رگیریی مسیار لە هەرێمی كوردستان " كادێرە ئیسلامیەكان مشتەری سەرەكین

ئایین

هەرێمی كوردستان دەچێتە ریزی ئەو وڵاتە ئیسلامیانەوە كە خەریكە هاوسەرگیری مسیار تیایدا بڵاودەبێتەوە. مامۆستایەكی ئاینیش دەڵێت دەیان گرێبەستی هاوسەرگیری مسیار هاتۆتە بەردەستم.

عەبادی بەڵێنێكی گەورەتر دەدات و مامۆستایان بەگومانن

سیاسی

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم كاتی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پەروەردەی راگەیاند، بەڵام مامۆستایانی نارازیی سورن لەسەر بایكۆتی خوێندن و بەردەوامی دەدەن بە خۆپیشاندانەكانیان، حەیدەر عەبادیش بەڵێن دەدات بەتەواوبونی وردبینی لیستی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دوو موچە بدات. ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی ئاشكراكرد

كورد لە كاتژمێری سفردا، ناكۆكیەكانیان لە ناوچە جێناكۆكەكان سفر دەكەنەوه ؟

سیاسی

ئەمڕۆ هێزە كوردستانیەكان لە شاری هەولێر كۆبونەوە، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە ناوچە كوردستانیە كێشە لەسەرەكان بە یەك هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكەن.

بۆچی کۆبوونەوەی هێزە كوردستانییەكان لە هەولێر شكستی هێنا ؟

سیاسی

كۆبونەوەی هێزە كوردستانیەكان لە هەولێر بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی عێراق دا بەیەك هاوپەیمانی ئەنجام نەدرا و ئامادەنەبونی وەفدی یەكێتی لەكاتی خۆیدا شكستی بە كۆبونەوەكە هێنا.

دوای كۆبانێ‌ پەرلەمانی كوردستان دەچێتە عەفرین

سیاسی

وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان بەرەو عەفرین بەڕێكەوت، لەگەڵ خۆیاندا دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەگەیەننە نەخۆشخانەكانی عەفرین. شێركۆ حەمەئەمین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بە "دیپلۆماتیك مەگەزین" ی وت، وەفدەكە بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە دەچن و لە دەروازەی فیشاخابورەوە دەچنە خۆرئاوای كوردستان و دواتر بەرەو عەفرین بەرێدەكەون.

چارەنوسی یەك ملیۆن دۆلار لە نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم

سیاسی

جارێكی تر دۆسیەی تەرخانكردنی ملیۆنێك دۆلار لەلایەن وەزارەتی سامانەسروشتیەكانەوە بۆ نوسینگەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم هەڵدەدرێتەوە و داوادەكرێت ئەو پارەیە بۆ بودجەی گشتی بگەڕێنرێتەوە، دەستەی دەستپاكیش دەڵێت، بەم زوانە دۆسیەكە لە دەستەكەیان یەكلادەبێتەوە.

ترساندنی هاوڵاتیان بە پێنەدانەوەی فۆرمی خۆراك، ناوەندەكانی بایۆمەتری قەرەباڵغ دەكات

سیاسی

نوسینگەی پارێزگاری سلێمانی لەبارەی بڕیارەكەی پارێزگارەوە تایبەت بە پرۆسەی بایۆمەتری ڕونكردنەوە دەدات، كۆمسیۆنیش دەڵێت، بەشداریكردن لە بایۆمیتەری ئازادانەیە و ناچاری نیە، بەڕێوەبەری پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردنیش ڕەخنەی توند لە بڕیارەكە دەگرێت.

كۆسرەت ڕەسوڵ یاری سێیەم و كۆتایی دەباتەوە ؟

سیاسی

نامەكانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و كۆسرەت رەسوڵ، ناكۆكیەكانی یەكێتی دەبەنە ئاستێكی باڵاتر و هیوای جەماوەری یەكێتی بە ئەنجامدانی كۆنگرە و چارەسەری كێشەكان دەپوكێننەوە و گورزێكی كوشندەش لە یەكێتی دەدەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، دژی كۆمەڵگەی مەدەنی

سیاسی

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی چوار هەزار رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی مۆڵەتی كاركردنیان لە حكومەتی هەرێم وەرگرتوە، بەڕای بەشێك لەوانەی لەم ساڵانێكە لە رێكخراوە مەدەنیەكاندا كاردەكەن، زۆرێك لەم رێكخراوانە دروستكراوی حیزبەكانن لەژێر ناوی كۆمەڵگای مەدەنیدا و نەك نەیانتوانیوە بە ئەركی خۆیان هەستن بەڵكو خودی خۆیان رێگرن لەكاری ئەو ژمارە كەمە لەرێكخراوی مەدەنی كە بەجدی بەئەركی خۆیان هەڵدەستن.