بیر و ڕا
دوێنێ کۆمەڵێک لە پشتیوانی"کەرانی" ترەمپ هێرشیان کردە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، هەندێکیان چوونە ژوور و ڕاڕەوەکانی کۆنگرێس. ئەم هێرشەی ئەو گروپە کە هەندێک وەک تێرۆریستو هەندێک وەک ئاژاوەگێڕو شەڕانگێز ناویان دەبەن زۆر پرسیاری وروژاندوە. یەکێک لەوانە، هۆکاری پشت ئەم هێرشانە چین. لێرە لەم پۆستە کورتە ناکرێت هەڵوێستە لەسەر هەموو هۆکارەکان بکرێن، بەڵام من پێموایە هۆکاری هەرە سەرەکی بڵاوبوونەوەو تەشەنەکردنی سەرابگەراییە (وهم illusion) کە ترەمپ ڕۆڵێکی کاریگەریی هەبووە لە گەشەپێدانی، نەک دروستکردنی چونکە سەرابگەرایی، باوەڕبوون بە سەراب، شتێکی نوێ نیە لە مێژووی مرۆڤایەتی.