لاپەڕەی نووسەر

author photo
هونەر تۆفیق

نوسەر

بڵاوکراوەکانی نووسەر

سەردەمی ئەبوئەڵقە 

بیر و ڕا

نازم گەزار و جەبار کوردیی، دوو گەنجی چەقۆکێشی سەرسەری بەغدایی گەڕەکی فەزڵ بوون، سەدام حسەین لە شەستەکانەوە لەگەڵ ئەم دوو گەنجە چەقۆکێشە و باندەکەیاندا ئاشنا دەبێت و هاوڕێیەتیان دەکات، زۆرێک لە کوشت و بڕیەکانی نەیارەکانی خۆی بەم چەقۆکێشانە ئەنجام ئەدات . 

خەمیس خەنجەر ، پیاوێک کاریگەرتر لە خەنجەر

سیاسی

خەمیس فەرحان عەلی خەنجەر ، سەرمایەدار و سەرۆک هۆز و خاوەن دەزگای خێرخوازی و ڕاگەیاندن . تا سەرئێسقان فەلوجەیی و سوننی عێراقی . ئەختەبوتێکی پەلوپۆ بڵاو لە عێراق و هەرێمی کوردستان و قەتەر و ئەردەن و تورکیا و میسر

یەک ستراتیژ و دوو ڕێگا : یان کورد یان داعش 

بیر و ڕا

تا سەیری دیمەنە جیوگرافی و مێژوویەکەی ناوچەکە نەکرێت ، دیمەنە سیاسیەکەی قەیرانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕوون نابێتەوە بۆمان . ئەم دیوە جیوگرافیەی ناکۆکیەکانی ناوچەکە بۆ پسپۆڕێکی سەربازی بەرچاوی ڕوونترە تا ڕوانینێکی سیاسی مجەڕەد .

لەنێوان ورچ و هەڵۆکەدا ، سەدەیەک لە ململانێ 

سیاسی

لە سەرەتای سەدەی ڕابردوودا ، ئەو چاکسازی و بەرەو مۆدێرنە بردنەی قەیسەری ڕوسیا - ڕۆمانۆڤ دەستی پێکرد . کۆمەڵێک گۆڕانکاری ڕیشەیی بەسەر ئابووری و پیشەسازی ڕوسیادا هێنا . بوژانەوەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و سەربازی و فەرهەنگی لە ڕوسیادا هێنایە دی .

ئەرکەکە ئەنجامدرا

سیاسی

ئەرکەکە ئەنجام درا - "Mission Accomplished" هونەر تۆفیق پانزە ساڵ بەر لە ئێستا ، لە کۆتایی ئەپریلی ٢٠٠٣ دا . جۆرج بوشی کوڕ لەسەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆلنەوە ئەم دەستەواژەیەی بەکارهێنا ( ئەرکەکە ئەنجام درا ) وەک هێمایەک بۆ کۆتایی هێنان بە ڕژێمەکەی سەدام حسەین و کەوتنی دەوڵەتی عێراق لەبەردەم سوپای ئەمریکادا .

کلیلی حکومەتی داهاتووی عێراق لە نێوان ئێران و ئەمریکادا

سیاسی

ئێران بەهەموو هێزی سیاسی و نفوزی خۆیەوە ، لەم هەڵبژاردنەی عێراقدا بەشدارە . چونکە دەزانێت نەک هەر بۆ عێراق ، بەڵکە بۆ ئێرانیش چارەنووسسازە . پێکهێنانی حکومەتێک لەبەغدا نزیک لە ئێران بێت، لە ستراتیژی ئێراندا دەکاتە پاراستنی خۆرئاوای ئێران

چی لە سندوقەکانەوە دێتەوە دەرەوە ؟

سیاسی

ئەوەی دەزانرێت دەنگی هەڵبژاردن و ئیختیاری سیاسی خەڵک دەچێتە سندوقەکانی هەڵبژاردنەوە . بەڵام نازانرێت دواتر چی دێتەوە دەرەوە ؟! هەر لەو سندوقانەوە کە خەڵک دەنگی سیاسی خۆی تێدەخات ، لەهەندێ کۆمەڵگەکەدا شەڕێکی خوێناوی لێوە دێتە دەرەوە .

ڕیفراندۆمێکی تر 

سیاسی

هەڵبژاردنی ئەم دواییەی عێراق ، بەدەر لەنەخشە ئیقلیمیەکەی وڵاتانی دەرەکی لەناو عێراقدا . نەخشەیەکی سیاسی تری نێوخۆیشی لەنێوان کورد و عێراقدا داڕشتەوە . 

ئاگرەکە داهاتووی عێراق دیاری دەکات

سیاسی

لە کۆتایی شوباتی١٩٣٣ دا ، ڕایخستاگ ( بینای پەرلەمانی ئەڵمانی ) ئاگری تێبەردرا . لەو ئاگرەوە نازیەکان شیوعیەکانیان تۆمەتبارکرد بە هۆکارەکەی . لە حکومەت و پەرلەمان دوریان خستنەوە . هیتلەر حکومەتی نازی بە دەستەڵاتی ڕەهای خۆیەوە پێکهێنا .

کۆماری قەندیل 

سیاسی

چیای قەندیل لەناو زنجیرەچیای زاگرۆسدا کە لە باشووری خۆرئاوای ئێرانەوە دەستپێدەکات بەدرێژایی سنورەکانی نێوان ئێران-عێراقدا درێژدەبێتەوە تا دەگاتەوە بە باشووری تورکیا . لەگەڵ زنجیرەچیای تۆرۆسدا یەکدەگرێتەوە بەرەو دەریای سپی ناوەڕاست .

هێزی گۆڕین !

سیاسی

ئیکهارت تۆلێ ی ڕۆحانی لە باسی مومارەسەکردنی هێز لە ئێستادا دەڵێت : باشترین پەند لەو پشیلەیە وەردەگیرێت کاتێک لەبەردەم کونە مشکێکدا بۆسە دەنێتەوە بۆ نێچیرەکەی . ئەو ساتانە هێزی ئاگایی و تەرکیز لەوپەڕی دیقەتی خۆیدایە . ساتێکە بیرکردنەوە زاڵ نیە بەسەر عەقڵدا . عەقڵ خەریکی چارەسەری و ئامادەیی گۆڕانکاریە .

ئابووری چارەسەر ، گرێبەستی سەدە

سیاسی

چەندین کێشەی نەتەوەیی ، ئایینی ، نێودەوڵەتی هەیە ، لە نێوان گەلانی جیهاندا نەگەیشتوون بە چارەسەر . بەڵام لە هەندێک ئەزمووندا لەو جۆرە کێشانە چارەسەری درێژخایەنی بۆکراوە ، لە نمونەی ئەزموونی سویسری .

جیهان لەژێر چاودێری گەنجاندایە

سیاسی

پیران ، ڕدێن سپیان و پیاوانی بەتەمەن لە هەموو سەردەمەکاندا دەمڕاست و چاودێربوون بەسەر کۆمەڵگەوە . ئەو پلەیەی پیران بەدەستیان هێنابوو لە ئەنجامی ئەزموونی ژیان و تەمەنەوە پێیان بەخشرابوو . ئەوان سەرچاوەی زانیاری و پەیڤی مەعریفی بوون ، قسەکانیان دەکرا بە ئامۆژگاری .

سیاسەت چی یە ؟

بیر و ڕا

ئەگەر ئەندازەیی سەیری سیاسەت بکرێت زیاتر لەشێوەی بازنەیدایە بەجیاوازی فراوانی تیرەکەی گەورەییەکەی دیاری دەکرێت . سوڕێکە لە گۆشەیەکی ٣٨٠ پلەیدا نە سەرەتای هەیە و نە کۆتایی .

قاسم سولەیمانی لە سەری ڕەشە

سیاسی

ئەمڕۆ لە کاتێکدا کە حاجی قاسمی سولەیمانی میوانی بارزانی یە لە سەری ڕەشە ، هەریەک لە بارزانی باوک و کوڕ دوو پەیامی توندیان لە ساڵیادی شکستی سەربازی و سیاسی کورد ڕاگەیاند .

كۆتای پێكهاتە نەتەوەكان، لەپەرلەمانی كوردستان چۆن بە 12 هەزار دەنگ بوونە خاوەنی 11 كورسی؟

سیاسی

 ئەمە یان کارەساتە یان کۆمیدیا . چۆن دەبێت بە هەشت هەزار دەنگی هەڵبژاردن پێنج کورسی لە پارلەمانی هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێت بۆ لایەنێک . هەروەها بە سێ هەزار دەنگی تر شەش کورسی تر بۆ دەستەیەکی تر تەرخان بکرێت ؟

خراپترین و گرانترین پارلەمان

سیاسی

 خولی چوارەمی پارلەمانی کوردستان -عێراق، خراپترین خول و گرانترین ماوەی پارلەمان بوو ، لەماوەی پێنج ساڵی ئەو خولەدا ٣٣ یاسا دەرچووێنراوە . زۆرینەی ئەو یاسایانە کارەساتبار و ماڵوێرانکاربوون بۆ ئێستا و داهاتووی کورد .

کورد و شکست ، یەک ساڵ بەنمونە

بیر و ڕا

مێژووی کورد ، مێژووی شکستەکانیەتی نەک مێژووی سەرکەوتن . ئینسانی کورد لەسەر ئەوە مێژووە پڕ لە شکستە بونیادنراوە ، بۆیە لەناخەوە مرۆڤی کورد هەر لە زاینیەوە مرۆڤێکی تێکشاوە .