لاپەڕەی نووسەر

author photo
له‌شكر قادر ڕه‌سوڵ

توێژەری سایکۆلۆژیا

بڵاوکراوەکانی نووسەر

هەڵبژاردن و سایکۆلۆژیای دەنگدەر

سیاسی

قۆناغ به‌ قۆناغ له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بینه‌وه‌، پارته‌ سیاسییه‌كان به‌ڕێگای جیاواز خه‌ریكی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنن. پارته‌ كۆنه‌كان ده‌یانه‌وێ پارێزبه‌ندی له‌ده‌نگه‌كانی خۆیان بكه‌ن‌و پارته‌ نوێكان ده‌یانه‌وێ گۆمه‌كه‌ بشڵه‌قێن و "شۆكی سیاسی”" دروست بكه‌ن.

دەسەڵات هۆشیاری ساختە بەرهەم دێنێت

سیاسی

دەسەڵات بەردەوام كار لەسەر پانتایەكانی هۆشیاری ساكاری جەماوەر دەكات و هەمیشە پشگیری ئەو مەعریفەیە دەكات كە لەبەرژەوەندی حوكمڕانی خۆیدا بێت، دەنا بەهەموو شێوازێك دژایەتی دەكات.

پرسی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا

سیاسی

لەم چرکەساتەدا، برێکست ( چوونەدەرەوەی به‌ریتانیای گەورە« به‌ریتانیا، سکۆتلەندا، باکوری ئایرلەند» لە یەکێتی ئەوروپا) ڕووپەڕی زۆربەی ڕۆژنامەو میدیاکانی به‌ریتانیاو جیھانیشی داگیرکردووە.

ڕۆشنبیر و خزمەتکردنی سیستەم

سیاسی

لە زۆربەی کۆمەڵگەکانی دونیادا گرنگیەکی زۆر بە تێز و تیۆر و نوسینەکانی ڕۆشنبیر دەدرێت، بەهۆی ئەوەی کەسی ڕۆشنبیر ئەو بیرو بۆچوونانەی دەری دەبڕێت نزیکترن لە حەقیقەت، یاخود دەکرێ ئایدۆلۆژیا نەبن. سروشت و تایبەتمەندی پێگە مەعریفیەکەی ڕۆڵێکی گرنگی پێدەدات بۆ بەشداریکردنی لە سیستەمی کۆمەڵایەتی و کولتووری و پڕۆسەی سیاسی.

ڕامانێک لە سیستەمی پەروەردە

سیاسی

قەیرانی پەروەردە یەکێکە لەقەیرانە کوشندەو پڕکێشەکانی کۆمەڵگەی ئێمە، ئەم قەیرانە کاریگەری گەورەو ئاشکرای ھەیە لەسەر لاوازی ھوشیاری تاک و پشێوی کۆمەڵایەتی و نەبوونی چالاکی عەقڵانی لەناو سەرجەم کایەکانی ژیانی ئینسانی ئەم ڕووبەرەی ئێمە.

سیستمی پەروەردە ڕۆڵی گەورەی هەیە لە وێرانکردنی دنیای ئێمەدا

سیاسی

دونیای ئێمە لەھەمووکات زیاتر، ئێستا پێویستی بەم دێرەی سۆھرابە «با چاوەکانمان بشۆین و بەجۆرێکی دیکە بڕوانین». با بەجۆرێکی دیکە بڕوانینە بەرەنگاری و گۆڕانی ڕادیکال(Radical Change) لەنێو ئەم سیستەم و کولتوورە سیاسیەی یەکێتی و پارتی بەرھەمیان ھێناوە. بۆ ھێنانەدی ئەم خواستە پێویستە لە جیھانی سیاسەتەوە بگوازینەوە بۆ جیھانی پەروەردە و فیکر و زانست، بگوازینەوە بۆ بەرھەمھێنانی فۆڕمێکی دیکەی ئینسانی کورد کە خاوەنی کاراکتەرو دونیابینی و پەروەردەیەکی تازەو جودابێت لەو فۆڕمەی ئێستا تیایدا دەژی.

ھەیەجانی دیکتاتۆری

بیر و ڕا

١. دەسەڵاتی کوردی لەھەموو ئاستەکاندا شکستی ھێناوە، تاکو ئەم چرکەساتەش نەیتوانیوە کولتووری ڕژێمی بەعس تێپەڕێنێت، موئەسەسات دروست بکات، ئازادی فەراھەم بکات و مافەکانی ھاوڵاتیان بپارێزێت.