كوردێكی خەڵكی سلێمانی یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ئەمەریكا دروستدەكات

دكتۆر جەلال كێیەو بۆچی داهێنانەكە بە ناوی ئەوەوە تۆمار نەكرا؟

كوردێكی خەڵكی سلێمانی یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ئەمەریكا دروستدەكات

1058 خوێندراوەتەوە

هێرش ئەحمەد

جەلال تۆفیق كە خەڵكی شاری سلێمانییە، لە ساڵی 1965 یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ئەمەریكا دروستدەكات، بەلام بەهۆی ئەوەی كە مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە نەبووە، غەدرێكی گەورەی لێدەكرێت‌و داهێناكە بەناوی كەسێكیترەوە تۆمار دەكرێت.

  

جەلال تۆفیق ساڵح لە 6 – 12 – 1925 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە.
وەكو خۆی لە ڕاپۆرتەكەدا باسیكردووە، ئەوان پێنج براو شەش خوشكی بوون‌و، باوكی دوو ژنی هەبووە، بەپێی نەریتی ئەوكاتەی كوردەكان خێزانی هەریەك لە كوڕەكان لە بەشێكی خانووەكەدا بوون، بەڵام هەموویان بەشداربوون لە خواردن دروستكردن‌و چاودێریكردنی منداڵەكان، .


جەلال باسی قۆناغی سەردەمی منداڵی لە سلێمانی كردووەو وتوویەتی:" چرای نەوتیمان بەكار هێناوە بۆ ڕۆشنكردنەوە، سەرچاوەی ئاومان لەكانی سروشتی بوو لەنزیك ماڵمان".


پاش مردنی باپیرەیان دەچن بۆ شاری هەولێر، كاتێك ئەم تەمەنی سێ ساڵان بووە، ئەو سەرەتاكانی ژیانی خۆی لە بیرە كە حەزی لە فێربوونی زانست بووە دەربارەی سروشت‌و چاوێری هەڵسوكەوتی مێرووەكان‌و گژوگیای كردووە:" هەمیشە دەجوڵام‌و نەدەسرەوتم‌و حەزم دەكرد پارە پەیدا بكەم".

،،


جەلال باسی قۆناغی سەردەمی منداڵی لە سلێمانی كردووەو وتوویەتی:" چرای نەوتیمان بەكار هێناوە بۆ ڕۆشنكردنەوە، سەرچاوەی ئاومان لەكانی سروشتی بوو لەنزیك ماڵمان".


جەلال تۆفیق، برای "دارا تۆفیق"ە، دارا حەوت ساڵ لە جەلالی برای منداڵترە، دارا لە سەرەتای ساڵانی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا، قوتابی كۆلێژی ئەندازیاری بووە لە زانكۆی بەغدا، بەڵام بەهۆی چالكی سیاسییەوە لە خوێندن دور خراوەتەوەو لە ساڵی 1952 چووەتە بەریتانیاو لەوێ خوێندنی ئەندازیاری تەواو كردووە.
دارا یەكێكبووە لە ئەندامانی وەفدی كوردی لە ڕێكەوتننامەی 11ی ئازاری نێوان مەلا مستەفاو حكومەتی عێراقی‌و ساڵی 1971 بووەتە سەرنووسەی ڕۆژنامەی " تەئاخی"‌و ساڵی 1980 لە لایەن دەزگای هەوڵگری عێراقییەوە لە بەغداد دەستگیر كراوەو بێسەروشوێنكراوە.


ئامادەكاری ئەو ڕاپۆرتەی كە باسی داهێنانەكەی جەلال دەكات بەزمانی ئینگلیزی، دەڵێت:" چیرۆكی یەكێك لە مێشك گەورەكانی سەدەی بیستەمتان پێدەڵێم كە ڕۆژانێك باس باسی ئەو بووە".


ئامادەكاری ڕاپۆرتەكە دەڵێت:" ئەم كوڕە گەنجە لەناوچەیەك گەورە بووە كە وڵاتی شەڕو نا ئارامی بوو، كاتێك بەریتانییەكان هاتن كوردستان یەكەم شوێن بوو كە بەریتانیا بۆمبارانی كرد".


دەمەوێت بزانن‌و پێتان بڵێم كە ئەم پیاوە بلیمەتە لە كوێوە هاتووە.
" پاش ئەوەی باوكی دەگوێزرێتەوە بۆ هەولێر بەهۆی ئەوەی كە فەرمانبەری حكومەت بووە وەكو خۆی دەڵێت:" ئێمە لەشوێنێك دەژیاین كە ناوی قەڵا بوو لە خانوویەك دەژیاین لە نزیكی قەڵاكە هەموو دەشتاییەكانمان لێوە دیار بوو زۆر خۆشبوو".

دەركەوتنی ئاستی بلیمەتی جەلال لەوێوە دەستپێدەكات كاتێك كە ئەو یەكێدەبێت لەو 60 قوتابییەی كە حكومەتی عێراقی دەیانێرێتە بەریتاینا بۆ خوێندن.
هاوڕێەكی جەلال كە لە ڕاپۆرتەكەدا بەشداریكردووە دەڵێت:" لە ساڵی 1945 حكومەتی عێراق 60 قبوڵی وەرگرت بۆ خوێندكارانی دواناوەندی بۆ درێژەدان بە خوێندنی ئەندازیاری لە بەریتانیا، خۆشبەختانە یەكەم‌و دووەمی عێراق لە قوتابخانەی " زەرو" بوو، هاوڕێكەم جەلال تاكە كورد كە ئەم بەخششەی خوێندنەی وەرگرت، ئەو لە ساڵی 1948 لە زانكۆی " لیدز"بڕوانامەی وەرگرت،

،،

پێشكەشكارو ئامادەكاری ڕاپۆرتەكە دەڵێت:" ئەم پیاوە شۆڕشێكی كردووە لە بواری "سویچ بۆرد"ی تەلەفۆندا، كە ئەمەش لە هەموو ئامێرێكی ئەلیكترۆنیدا هەیە كە ئێمە ڕۆژانە بەكاری دێنین".


ئەو لە 59 خوێنكارەكەیتر زوتر خوێندنی تەواو كرد، كاتێك چوو بۆ ئۆفیسی كەلتوری عێراق لە لەندەن بۆ ناساندنی بەدەستهێنانەكانی، بەدەستهێنانەكەی مۆر كرا بۆ هاوبەشیپێكردن لە جیهانداو دواتر جەلال ماستەرو دكتۆرای لە ئەندازیاری كارەبا لە زانكۆی " بروكلین كالیفۆرنیا" لە ساڵی 1954 و 1957 بە دەستهێناو دوای ئەوەش توێژینەوەیەكی 18 مانگی لە كۆمپانیای كارەبایی " لینكۆرد" لە لەكالیفۆرنیا ئەنجامدا، لەم كاتەدا بوو كە جەلال " ستاتێكی پێشخەری ئەلیكترۆنی" بەرهەمهێناو هەروەها " سویچ بۆرد"ی كۆتایی پێهێناو دواتر دیزایینی " ڕێكخەری ڤۆڵتاج"ی كرد، كە تائێستاش بەهۆی قەبارە بچووكەكەیەوە لە هەموو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكاندا بەكاردێت".


دوای 18 مانگ مانەوە لە ئەمەریكا، جەلال لەگەڵ خێزانەكەی " مێری"و كچە تازە لە دایكبووەكەیان " شیرین" گەڕایەوە بۆ عێراق.
پێشكەشكارو ئامادەكاری ڕاپۆرتەكە دەڵێت:" ئەم پیاوە شۆڕشێكی كردووە لە بواری "سویچ بۆرد"ی تەلەفۆندا، كە ئەمەش لە هەموو ئامێرێكی ئەلیكترۆنیدا هەیە كە ئێمە ڕۆژانە بەكاری دێنین".


پاش ئەوەی كە جەلال بڕیاری گەڕانەوە بۆ عێراق دەدات، سەرۆكی كارەبایی " لینكۆرد" داوای لێكردووە كە بمێنێتەوە لە ئەمەریكا، بەڵام هەستی بە دووری نیشتیمانەكەی كردوووەو سوور بووە لەسەر گەڕانەوەو بووە بە سەرۆكی بەشی ئەندازیاری لە زانكۆی بەغداد، ئەمە لەو كاتەدا بوو كە سەدام‌و حیزبی بەعس دەستیان گرت بەسەر وڵاتدا، شتەكان بەرەو خراپ چوون، هەڕەشە لەسەر ژیانی خێزانی جەلال هەبوو، بۆیە بڕیار دەدات بە نهێنی عێراق جێ بهێڵێت.

" بۆمن ترسناك بوو بمێنمەوە " مێری"م ناردەوە بۆ ماڵەوە بۆ " سانتا باربرا" دواتریش هەلێك هاتە پێشەوە بۆ ن كە بەغدا بەنهێنی جێبهێڵم".
مێری‌و دوو منداڵەكەیان " شیرین"‌و " دانی" كە بەنهێنی لە عێراق هەڵهاتبوون چاوەڕێی هەڵهاتنی ئەمیان دەكرد.


"برادەرێكم یارمەتی دام كە بەنهێنی هەڵبێم‌و ئیتر نەگەڕامەوە،
هەندێك هاوڕێم هەبوون لە زانكۆی " لینكۆر" كە پێشتر پێكەوە كارمان دەكرد، زۆر خەڵكی باشبوون، یەكێك لەوان گواسترایەوە بۆ " سانتا باربرا" كارێكی لە " جەنەراڵ مۆتۆرز" بۆ دۆزیمەوە، لە تاقیگەی جەنرال مۆتۆرز بە بێ چاوپێكەوتن وەرگیرام".


لە ساڵی 1963 جەلال دەستدەكات بەكاركردن لە تاقیگەی "جەنەڕاڵ مۆتۆرز"، لێكۆڵینەوەیەكی ئەنجام دەدات لەسەر نەخشەی هاوڕێژی هەڵبژێردراو لەسەر سیستمی كۆنترۆڵكردن بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی لەسەر ڕێگا خێراكان.

 

،،

لە ساڵی 1963 جەلال دەستدەكات بەكاركردن لە تاقیگەی "جەنەڕاڵ مۆتۆرز"، لێكۆڵینەوەیەكی ئەنجام دەدات لەسەر نەخشەی هاوڕێژی هەڵبژێردراو لەسەر سیستمی كۆنترۆڵكردن بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی لەسەر ڕێگا خێراكان.

 


پێشكەشكار دەڵێت :"ئەو كاغەزەی كە بڕیاری ئۆتۆمبێلی كارەبایی لەسەر نووسرا، گەورەترین زانا جەلال بەرپرس بوو لە لێكۆڵینەوەو پێشخستنی".
پێشكەشكار دەپرسێت، چۆن دەكرێت زانای سەرەكی بیت لە دروستكردنی " ئۆتۆمبێلی كارەبایی"‌و ناوت نەهێنرێت؟.


" دەتوانم بڵێم تیمەكەی جەلال‌و هاوڕێكەیان " جۆرج سپیكس" بە تەنها بەرپرسن لە یەكەم، یان سەرەتایترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی پڕهێزی زۆر داواكاری".
جەلال دەڵێت:" لە "سانتاباربرا"وە گواسترامەوە بۆ تاقیگەی بەرگری لە " جەنەڕاڵ مۆتۆرز"، لەوێ من بەرپرس بووم لە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، یەكێك لە پێشخستنەكانم دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بوو لە حیهاندا، مەكینەی ئەو ئۆتۆمبێلە بێهاوتابوو".


كۆی پرۆسەی دروستكردنی ئۆتۆمبێلەكە لە لایەن جەلال‌و تیمەكەیەوە 20 مانگی خایاندووەو لە كۆتایی هاوینی ساڵی 1965 جەلال بەسەركەوتوویی كارەكەی تەواو كردووە، بەڵام كارەكەی بووە بە كێشە بۆ ئەوانەی لەسەرو ئەوەوە بوون‌و كۆسپیان دەخستە بەردەم كارەكانی، جەلال خۆی دەڵێت:" پێموایە زیاتر پەیوەندی بەوەوە هەبوو كە من هاووڵاتی ئەمریكی نەبووم‌و لەوكاتەدا هێشتا مافی پەنابەرێتیم پێنەدرابوو، ئەوان نەیان دەویست بیانییەك ئەم كارە بكات".
نەبوونی مافی پەنابەرێت‌و لەبەر ئەوەی هاووڵاتی ئەمریكی نەبووە، ئەم ناوە نەچووەتە ناو كتێبی مێژووەوەو دواتر بەهۆی داهێنانەكەیەوە لە ساڵی 1970 مافی هاووڵاتیبوونی لە ئەمەریكا وەرگرت.

،،

كاتێك داهێنانەكەی جەلال بە دروستكردنی "ئۆتۆمبێلی كارەبایی 1" تەواو بوو" " پۆل ئاگریوەڵ" لە بینای دووەمی جەنەڕاڵ مۆتۆرز، لە هاوینی ساڵی 1965 دەستی كردووە بە " ئۆتۆمبیڵی كارەبایی 2"، كە لەگەڵ داهێنانەكەی جەلالدا تەنها نەخشەیەكی جیاكراوەی هەبووە كە وایەری دەبەستەوە بە ڕووبەرەوە.


جەلال دەڵێت: " من زۆر شانازی دەكەم كە یەكەمجۆر ئۆتۆمبێلی كارەباییم دروستكردووە، ئەوە یەكەم بوو، زۆر خۆشحاڵم بووم‌و تا ئێستاش خۆشحاڵم، بەڵام فێڵیان لێكردم‌و ناوەكەی منیان سڕییەوە، ئەوە خۆش نییە".


كاتێك داهێنانەكەی جەلال بە دروستكردنی "ئۆتۆمبێلی كارەبایی 1" تەواو بوو" " پۆل ئاگریوەڵ" لە بینای دووەمی جەنەڕاڵ مۆتۆرز، لە هاوینی ساڵی 1965 دەستی كردووە بە " ئۆتۆمبیڵی كارەبایی 2"، كە لەگەڵ داهێنانەكەی جەلالدا تەنها نەخشەیەكی جیاكراوەی هەبووە كە وایەری دەبەستەوە بە ڕووبەرەوە.
جەلال دەڵێت:" تەنها بەشێكی بچوكیان گۆڕیبوو، قورسیان كردبوو " ئۆتۆمبێلی كارەبایی 1و ئۆتۆمبێلی كارەبایی 2 یەك شتن، یەك بەشیان دابەشكردووە بۆ دوو تەنها ئەوەندە، ڤۆلتیەی ورد دەگۆڕێت بۆ " ئەی 2" من ئەو كارەم بە یەك قۆناغ كرد".


هەردوو ئۆتۆمبێلی كارەبایی یەك‌و دوو، لەمانگی یەكی ساڵی 1966دا لە سەنتەری تەكنیكی جەنەڕاڵ مۆتۆرز نمایشتكران‌و " پۆڵ ئاگریوەل" بە دروستكەری ئەوجۆرە ئۆتۆمبێلە ناسراو هەوڵ‌و ماندووبوونی جەلالیش لەبیر كراو لە پرۆسەكەدا بوو بەكەسی دووەم.

 

لینکی ڕاپۆرتەکە دەربارەی جەلال تۆفیق بە زمانی ئینگلیزی

https://www.youtube.com/watch?v=1k6tZGiuflw&fbclid=IwAR1dj94Uk60Wuo0YMS97j3v0SMcKeJkTtXqhqABw2pCpucVQ4W7ZwLzMiCE

 

author photo

ماستەر لە زمانی ئینگلیزی