لەنێوان " مودەریس" و "خاڵ" و " سەجادی" دا

  لەنێوان " مودەریس" و "خاڵ" و " سەجادی" دا

835 خوێندراوەتەوە

  1. ناوی سیانی

- مودەریس: عەبدولکەریم محەمەد عەبدولفەتاح.

- خاڵ: محەمەد عەلی ئەمین.

- سەجادی: عەلائەدین نەجمەدی عیسامەدین.

 

  

 

  1. نازناو

- مودەریس؛ ناسراوە بەمەلا کەریمی بیارەو مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و نامی.

- خاڵ؛ ناسراوە بەشێخ محەمەدی خاڵ.

- سەجادی؛ ناسراوە بە عەلادینی سەجادی.

 

 

 

  1. لەدایکبوون

- مەلا کەریمی مودەریس لەساڵی (1905ز) لەدایک بووە.

- شێخی خاڵ لەساڵی (1904ز) لەدایکبوە.

- عەلائەدینی سەجادی لەساڵی (1907ز) لەدایکبووە.

 

مەلا کەریمی مودەریس

 

 

  1. شوێنی لەدایکبوون

- سێ بۆچوون هەیە لەسەر شوێنی لەدایکبوونی مودرەیس:

أ‌- مەلا تاهیری بەحرکەیی دەفەرموێت لە گوندی (دەرەشیش)ی سەر بەپارێزگای (هەڵەبجە) لەدایکبووە.

ب‌- شێخ محەمەد عەلی قەرەداغی پێیوایە لەگوندێکی نزیک بە شاری مەریوانی کوردستانی ئێران لەدایکبووە.

ت‌- بەشی زۆرینە باوەڕیانوایە لەگوندی (تەکیە)ی سەر بەشارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە.

 

،،

شێخی خاڵ لەگەرەکی (گۆیژە)ی سەر بەشاری سلێمانی لەدایکبوە.

 

- شێخی خاڵ لەگەرەکی (گۆیژە)ی سەر بەشاری سلێمانی لەدایکبوە.

 

 

- دوو بۆچون هەیە لەسەر شوێنی لەدایکبونی سەجادی:

أ‌- لەگوندی (باراو)ی سەر بەقەزای شارباژێری سەر بەپارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.

ب‌- لەگەرەکی (قەتارەچیان)ی سەر بەشاری سنە لەدایکبووە.

 

 

  1. کاری باوک

- باوکی مەلا کەریم موریدی شێخ عەلائەدینی بیارە بووە.

- باوکی شێخی خاڵ پیاوێکی ئاینی بووە.

- باوکی سەجادی لەخێزانێکی ئاین پەروەر لەدایکبووە.

  

  1. بنەماڵە

- مودەریس سەر بەعەشیرەتی (هۆزی قازی)ە.

- شێخی خاڵ لەبنەماڵەی مەلا ئەبوبەکری موسەنیفە (موفتی بابانییەکان).

- سەجادی لەبنەماڵەی ناوداری (عەلی سەجاد)ە لەرۆژهەڵاتی کوردستان.

 

 

  1. هاتنە سلێمانی

- مەلا کەریم لەساڵی (1916ز) هاتووەتە سلێمانی.

- شێخی خاڵ هەر لەسلێمانی لەدایکبوەو ژیاوە.

- سەجادی لەساڵی (1928ز) هاتووەتە شاری سلێمانی.

 

 

  1. یەکەم مزگەوت لەسلێمانی

- یەکەمین مزگەوت کە مودەریس وانەی لێخوێندووە مزگەوتی (مەڵکەندی)ە، لەگەرەکی مەڵکەندی.

- یەکەمین مزگەوت کەشێخی خاڵ وانەی لێخوێندووە مزگەوتی (شێخ ئەمین خاڵ)ی باپیرێتی، لەگەرەکی (گۆیژە)، ئەم مزگەوتە پاش دروستکردنی سلێمانی بەدارو و بەردی مزگەوتەکەی قەلاچوالان دروستکراوە.

- یەکەمین مزگەوت کە سەجادی وانەی لێ خوێندوە لەسلێمانی مزگەوتی (بن تەبەقی هەرمنی)ە، لای مەلا رەسوڵی دێلێژەیی کەدەکاتە باپیری (د.عزەدین مستەفا رەسوڵ).

 

 

  1. ئیجازەی مەلایەتی

- مودەریس ئیجازەی مەلایەتی لە (شێخ عومەری قەرەداغی) وەرگرتووە لەساڵی (1925ز).

- شێخی خاڵ ئیجازەی مەلایەتی لە (شێخ عومەری قەرەداغی) وەرگرتووە لەساڵی (1932ز).

- سەجادی ئیجازەی مەلایەتی لە (مامۆستا شێخ بابە عەلی تەکیەی) وەرگرتووە لەساڵی (1938ز).

 

،،

 پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی؛ مودەریس دەستی کردوە بەوانە وتنەوەی ئاینی

 

 

  1. جێگیربون

 

- پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی؛ مودەریس دەستی کردوە بەوانە وتنەوەی ئاینی بەمجۆرە:

أ‌- مامۆستا لەحوجرەی (نێرگزەجار) لەهەڵەبجە (1925 – 1927).

ب‌- مامۆستا و وانێژ لە(خانەقای بیارە) لەبیارە (1928 – 1951).

ت‌- وانەبێژ لەمزگەوتی (حاجی حان) لەسلێمانی (1951 – 1954).

پ‌- وانەبێژ لەتەکیەی (تاڵەبانی) لەکەرکوک (1954 – 1960) دورخراوەتەوە.

ج‌- پێش نوێژ و وتاربێژ لەمزگەوتی (ئەحمەدی) لەبەغدا لەساڵی (1960ز).

ح‌- پێشنوێژ و وتاربێژ لەقوتابخانەی (عاتیکە خاتون) لەمزگەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لەبەغدا تا خانەنشینبوونی و دواتریش هەر لەوێ ماوەتەوە.

 

 

شێخی خاڵ

 

- پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی شێخی خاڵ دەستی کردوە بەوانە وتنەوەو لەساڵی (1939ز) لەلایەن شالیاری دادەوە (وەزارەتی داد) بانگەواز کراوە بۆ وەرگرتنی قازی پاش بەشداریکردنی شێخی خاڵ پلەی یەکەم وەردەگرێت لەتەواوی عێراق پاشان دەبێتە قازی، لەهەڵەبجە و موسڵ و کەرکوک و چەمچەماڵ و سلێمانی بۆ ماوەی (28) ساڵ کاری قازێتی دەکات، لەنێوانەدا بووەتە ئەندامی دادگای تەمیزی شەرعی لەبەغدا لەساڵی (1962).

 

 

- پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی سەجادی دەبێتە پێشنوێژی مزگەوتی (نەعیمە خاتون) لەگەرەکی مەیدان لەشاری بەغدا؛ پاشان دەستی کردوە بەکاری رۆژنامەوانی و لەساڵی (1941ز) بوەتە بەرێوەبەری نوسینی گۆڤاری گەلاوێژ تا داخستنی لە (ئابی 1949ز)، هەر لەو کاتەدا گۆڤاری (نزار) دەردەکات کەگۆڤارێکی سیاسی – ئەدەبی بوە و بۆ ماوەی (١) ساڵ دەرچوە.

 

 

 

  1. خانەنشین بون

- مودەریس لەساڵی (1973ز) خانەنشین بووە.

- شێخی خاڵ لەساڵی (1967ز) خانەنشین بووە.

- سەجادی لەساڵی (1974ز) خانەنشین بووە.

 

 

  1. بەرهەمەکانیان

- مودەریس (٤٧) بەرهەمی هەیە بەزمانی کوردی، (٧) بەرهەم بەزمانی فارسی و (٢٩) بەرهەم بەزمانی عەرەبی، کۆی گشتی دەکاتە (۸۳) بەرهەم.

- شێخی خاڵ (٢٥) بەرهەمی هەیە بەزمانی کوردی و (٨) بەرهەم بەزمانی عەرەبی واتە (٣٣) بەرهەم.

- سەجادی (١٦) بەرهەمی هەیە بەزمانی کوردی و (٧) بەرهەمیش بەزمانی عەرەبی واتە (٢٣) بەرهەم.

 

 

  1. بەرهەمی ئەدەبی

- مودەریس کاری لەسەر ئەم بەرهەمانە کردوە:

أ‌- دیوانی مەولەوی (1961ز).

ب‌- دیوانی نالی (1970ز).

ت‌- دیوانی مەحوی (1979ز).

پ‌- کۆمەڵە شیعرێکی فەقێ قادری هەمەوەندی (1980ز).

ج‌- راڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی سالم (٢ بەرگ) (2015ز).

ح‌- راڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی بێسارانی (دەستنوس)ە.

 

 

- شێخی خاڵ کاری لەسەر ئەم بەرهەمانە کردوە:

أ‌- بابە تاهیری هەمەدانی (1977ز).

ب‌- دیوانی شێخ رەزای تاڵەبانی (1989ز).

 

سەجادی

 

 

 

- سەجادی کاری لەسەر ئەم بەرهەمانە کردوە:-

أ‌- مێژوی ئەدەبی کوردی (1952ز).

ب‌- ئەدەبی کوردی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی (1968ز).

ت‌- دوو چامەکەی نالی و سالم (1973ز).

پ‌- دەقەکانی ئەدەبی کوردی (1978ز).

ج‌- مێژوی پەخشانی کوردی.

 

 

  1. ژیانی زانایان

- مودەریس کاری لەسەر ئەم بەرهەمانە کردوە:

أ‌- یادی مەردان (2 بەرگ)، بەرگی یەکەمی باس لەمەولانا خالید (1979ز) و بەرگەی دوەمی باس لەشێخ عوسمانی سیراجەدین دەکات (1983ز).

ب‌- بنەماڵەی زانیاریان (1984ز).

ت‌- علما‌ونا فى خدمه‌ العلم و الدین بەزمانی عەرەبی (1981ز).

 

 

- شێخی خاڵ کاری لەسەر ئەم بەرهەمانە کردوە:-

أ‌- موفتی زەهاوی (1953ز).

ب‌- مەلا محەمەدی خاکی (1978ز).

ت‌- شێخ مەعروفی نۆدێی (1961ز).

پ‌- البیتوشی (1957ز).

 

 

- سەجادی کاری لەسەر دوو بەرهەم کردوە:

أ‌- یادی کۆچی محەمەد ئەمین زەکی (1948ز).

ب‌- یادی پیرەمێرد (1951ز).

 

 

  1. زمان و فەرهەنگ و فۆلکلۆری کوردی

- مودەریس فەرهەنگی کوردی – عەرەبی هەیە بەناوی (دوو ڕشتە) (1992ز).

 

 

- شێخی خاڵ ئەم بەرهەمانەی هەیە:

أ‌- پەندی پێشینان (1957ز).

ب‌- ناڵەی دەرون (1984ز)، (٢ بەرگ).

ت‌- فەرهەنگی خاڵ (1976ز)، (٣ بەرگ).

ج‌- رێزمانی کوردی (1960ز).

ح‌- پێشگر و پاشگر (1978ز).

 

 

 

- سەجادی ئەم بەرهەمانەی هەیە:-

- ناوی کوردی (1953ز).

- گەشتێک لەکورستان (1956ز).

- هەمیشە بەهار (1960ز)

- ده‌ستور و فه‌رهه‌نگی زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی (1961ز).

- رشتەی مرواری (8) بەرگە.

- نرخ شناسی (1970ز).

- خۆشخوانی (1978ز).

 

 

  1. بەرهەمی ئاینی

- مودەریس بەگرنگترین زانای سەردەمی خۆی ئەژمار دەکرێت لەڕووی پڕو بەپێزی و زۆری بەرهەم کەبەهەر سێ زمانی (کوردی و عەرەبی و فارسی) نوسیوێتی، بەرهەمەکانی مەلا کەریم دابەش دەبن بۆ (٣) پۆل:

أ‌- ئەو بەرهەمانی دانراوی خۆین کەبریتین لە (١٨ پەرتوک) بەزمانی کوردی و (٢٤ پەرتوک) بەزمانی عەرەبی.

ب‌- ئەو بەرهەمانەی وەرگێران یاخود راڤەن کەبریتین لە (٦ پەرتوک) بەزمانی کوردی و (٣ پەرتوک) بەزمانی عەرەبی.

ت‌- (٧) پەرتوکیشی بەزمانی فارسی هەیە.

 

 

- شێخی خاڵ ئەم بەرهەمانەی هەیە:

أ‌- تەفسیری سورەتی فاتیحە (1955ز).

ب‌- تەفسیری خاڵ (جزمی عم) (1935ز).

ت‌- تەفسیری خاڵ (جزمی تبارک) (1986ز).

پ‌- تەفسیری خاڵ (قد سمع) (1981ز).

ج‌- تەفسیری خاڵ (الداریات) (1990ز).

ح‌- تەفسیری خاڵ (جزمی یەکەم) (1969ز).

خ‌- تەفسیری خاڵ (جزمی دوەم) (1979ز).

د‌- تەفسیری خاڵ (جزمی سێیەم) (1979ز).

ژ‌- تەفسیری خاڵ (جزمی چوارەم) (1984ز).

ر‌- پەروەردەی ئاین (1975ز).

ز‌- ئاین و رەوشت جونکردن (1949ز).

س‌- مەولودنامە (1937ز).

ش‌- فەلسەفەی ئاینی ئیسلام (1938ز).

ص‌- سۆزی مینبەر (1997ز).

چ‌- تعلیقات على برهان المنگق.

گ‌- ژیاننامەی پێغەمبەری مەزن (1937ز).

 

 

،،

سەجادی هیچ بەرهەمێکی تایبەت بەزانستی ئیسلامی نیيە.

 

 

- سەجادی هیچ بەرهەمێکی تایبەت بەزانستی ئیسلامی نیيە.

 

  1. بەرهەمی مێژویی

- م.مدەریس هیچ بەرهەمێکی لەمبارەیەوە نیە.

- شێخی خاڵ ئەم بەرهەمانەی هەیە:

أ‌- حلقه‌ مفقوده‌ من تأریخ البصره‌.

ب‌- تأریخ الامارات الافراسیابیه‌.

- سەجادی ئەم بەرهەمانی هەیە:

أ‌- شۆرشەکانی کورد (1959ز).

ب‌- کوردەواری (1974ز).

 

 

 

  1. کۆڕی زانیاری

 

 

،،

هەر سێ زانای پایە بەرز ئەندامبوون لەکۆڕی زانیاری عێراقی.

 

 

- هەر سێ زانای پایە بەرز ئەندامبوون لەکۆڕی زانیاری عێراقی.

 

  1. خاڵی هاوبەش

لەنێوان هەر سی زانادا (٦) خاڵی هاوبەش هەیە:

أ‌- لەدایکبووی ناوچەی سلێمانین.

ب‌- پلەکانی زانستی ئاینیان خوێندوەو ئیجازەی مەلایەتیان وەرگرتوە.

ت‌- کاری مەلایەتیان کردوە.

پ‌- گرنگیان بەزمان و فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی داوە.

ج‌- تێگشتنێکی (کوردی – میانرەو)ییان هەبوە بۆ ئاینی ئیسلام.

ح‌- هەموو کات بەرگی ئاینیان پۆشیوە کەبریتیە لە(مێزەر و جبە).

 

 

  1. (٣) شانازی

أ‌- مودەریس کرا بەسەرۆکی زانایان و موفتی عێراق.

ب‌- شێخی خاڵ لەباپیرانییەوە نزیک بە (550) دەستنوس بۆ مابوەوەو پاراستبونی لەساڵی (2014)ەوە تەسلیم بەکتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی کرا.

ت‌- عەلادین سەجادی ئەگەرچی بروانامەی خوێندی زانکۆی نەبوو بەڵام بۆ ماوەی (16) ساڵ مامۆستای مێژوو ئەدەبی کوردی بوو لەکۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا، ئەوەی جێگەی قەدرو پیزانینە کەئەو پەرتوکانەی لەزانکۆ دەخوێنران لەنوسینی مامۆستا سەجادی خۆی بوو.

 

 

 

  1. رەوانبێژی و پەندێک و نوکتەیەک

- مدەرەیس خاوەنی رەوانبێژییەکی زۆر گەورە بوە، لەپێشەکی کتێبی (یادی مەردان) بەم شێوەیە دەست پێ دەکات:

"بسم اللە الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ ئەو پەروەردگارە پایەدارە کەدڵ لەئەندێشەی دەریای بەخششی بێ ئەندازە پەرێشانە و زمان لەبەیانی بارانی فەیچ و ئیحسانیا بێ زمانە و خامە لەنووسینی نامەی میهرەبانی و تاوانبەخشی و ڕازپۆشیی ئەودا سەرگەردانە.

درودی بێ ئەندازەیش بۆ گیانی خاوەن نیشانی سەرداری رەهبەران، ئەو (محمد مصگفی)یە کەچرای ڕینومای هیدایەت و خوو و رەوشتی بەرزی عالەم ئارایە و ئوستادی دەرزی ئەندێشەی پاک و کردەوەی چاک و سەرکەوتنی پلە پلەی بورجی وەفا و سەفایە.

 

 

- شێخی خاڵ دەیان پەندی جوانی لەکتێبی پەندی پێشنیان بەیان کردوە، یەکێک لەوانە دەڵێت "ئاو دەزانێ پەنیری مەلا کێ خواردوێتی" پاشان شەرحی ئەم پەندەی کردوە لەچییەوە هاتوە ە نوسیوێتی "ئەگێڕنەوە کە مەلای دێیەک لەدێهاتی کۆیە چەند سەلکێک پەنیری ئەبێ، یەکێک لێی ئەدزی و ئەیخوا، ئێوارێ ئەهلی دێیەکە لەمزگەوت کۆئەبنەوە، یەکێکیان زۆر ئاو ئەخواتەوە، لەپاشان لەمەلا ئەپرسن: ئایا نەتزانی کێ پەنیرەکەی خواردیت؟ ئەویش ئەڵێ: ئاو دەزانێ پەنیری مەلا کێ خواردوێتی.

 

 

- سەجادی کەبەڕشتەی مرواری زۆر مەشهور بوو؛ کتێبێکە بریتیە لەنوکتە و قسەی خۆش، لەیەکێک لەنوکتەکانی نوسیوێتی:

" لەکابرایەکی کوردیان پرسی بەچیدا دەزانیت خوا یەکێکە و دوو نیە؟ ئەویش ووتی: "بەئاشەکەی ماڵی لالەما؛ تا ئەو وەختە کەهەر خۆی بوو دایمەگەڕ بوو (دایم ئیشی ئەکرد)، ئێستە کەلەگەڵ حەمەی شەفێ بوون بەشەریک، رۆژێک ئەگەرێ و چوار رۆژ ئەوەستێ. خواش ئەگەر یەکێکی کەی لەگەڵ بوایە ئیشەکەی وەکو ئاشەکەی لالەمی لێ ئەهات".

 

 

  1. وەفات

- مەلا کەریمی مودەریس لە (٣٠ی ئابی ٢٠٠٥ز) وەفاتی کرد و گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی پیرۆز کرد.

- شێخی خاڵ لە (١٥ی تەموزی 1989ز) وەفاتی کرد و لەگۆڕستانی سەیوان ئیسراحەتی کرد.

- عەلادین سەجادی لە (١٣ی کانونی یەکەمی 1984ز) وەفاتی کرد و لەگۆڕستانی غەوسی گەیلانی نزیک گۆری شێخ رەزای تالەبانی کردە بەهەشت.