بۆچی سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی "وۆهان: بێسه‌روشوێن كراوه‌؟

بۆچی سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی "وۆهان: بێسه‌روشوێن كراوه‌؟

733 خوێندراوەتەوە

لوقمان غه‌فوور

د. ئای فین سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان له‌ كه‌رتی هێبی وڵاتی چین ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ سه‌رنگومكراوه‌.

ته‌له‌فیزیۆنی جی ئار ئای پی تی، له‌به‌رنامه‌یه‌كیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ د. ئای فین كه‌ خانمه‌ پزیشكیكی چالاك و سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان-ه‌ بێسه‌روشوێنكراوه‌.

،،

د. ئای فین یه‌كێكه‌ له‌ پزیشكه‌ به‌ناوبانگه‌كانی كه‌رتی هێبی به‌ر له‌دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری Renwuی چینی ره‌خنه‌ی توندی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین گرت

له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "له‌ كۆتایی مانگی دیسێمبه‌ر (كانوونی یه‌كه‌می 2019) كۆبوونه‌وه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی شیوعی چین له‌ وۆهان كرد و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی كه‌رتی هێبی-م ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ ڤایرۆسێك بڵاوبۆته‌وه‌ هاوشێوه‌ی سارس له‌ وۆهان، به‌ڵام وه‌ڵامی به‌رپرسانی حزبی شیوعی چین وابوو كه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ ئه‌م باسه‌ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك مناقه‌شه‌ بكه‌یت".

هه‌وه‌ها ئاماژه‌ به‌ ساتی بینینی پشكنینی نه‌خۆشه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "30 ی دیسێمبه‌ر (كانوونی یه‌كه‌می 2019) كاتێك ئه‌نجامی پشكنینه‌كانم بینی عاره‌قێكی ساردم ده‌ردا و تێگه‌یشتم چی روده‌دات!".

هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه‌ ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامی پشكنینی نه‌خۆشه‌كان گۆڕدران به‌ نه‌خۆشی تر و ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌رستیارانه‌ش كه‌ پشكنیینه‌كه‌یان كردبوو گواسترانه‌وه‌ بۆ شوێنی تر، هه‌مووشی له‌پێناو شێواندنی راستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌".

له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ مێرده‌كه‌مم وت پێویسته‌ ئه‌م دۆخه‌ش له‌ منداڵه‌كان بگه‌یه‌نیت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی له‌ ئاینده‌دا رووده‌دات". وتیشی: "به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ مردوون له‌ نێو به‌شی فریاگوزاری وۆهان نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌ستنیشاننه‌كرا، بۆیه‌ ئه‌و كه‌یسی هه‌قیقی دانانرێت".

ئه‌و پزیشكه‌ ئاگادار بووه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت كه‌وته‌ داخستنی بازاڕی ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌رفرۆشانی وۆهان ئه‌ویش كاتێك زانرا كه‌ كه‌یسه‌كان له‌ بێشومار تێپه‌ڕیوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت: "بۆ رۆژی دواتر له‌گه‌ڵ د. لی وینگ لینگ زانیارییه‌كانمان ئاڵوگۆڕكرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌مبێكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ بانگكرامه‌وه‌ كه‌ ئه‌م باسه‌ داخه‌م".

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین هه‌ر به‌زوویی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌ سایتی گۆڤاره‌كه‌ ئه‌سڕنه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ندین هاوڕێی د. ئای فین له‌ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌ی چین داونلۆد ده‌كرێت و ده‌پارێزرێت.

هه‌روه‌ها ئاژانسی ئاسیای ئازاد باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ د. ئای فین باسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی لای هاوڕێكانی كردووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی وۆهان و ترسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێگه‌یاندوون

،،

به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌شت كه‌سه‌وه‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ جیهان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ مه‌گه‌یه‌نه‌.

د. ئای فین، ساڵی 1997 له‌ كۆلێژی تۆنگجی پزیشكی كه‌ به‌شێكه‌ له‌زانكۆی هاوجۆنگ بۆ زانست و ته‌كنۆلۆژیا، دەرچووە. سه‌ره‌تا له‌ به‌شی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان-ی نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان كاریكرده‌وه‌، دواتر له‌ ساڵی 2010 بووه‌ به‌سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌كه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ له‌ رۆژی 18ی دیسێمبه‌ری 2019 یه‌كه‌م پشنینی نه‌خۆشی سییه‌كان ده‌چێته‌ به‌رده‌می ده‌بینێت سییه‌كانی كه‌سه‌كه‌ تووشی حاڵه‌تێك بووه‌ كه‌ پێشتر نه‌بینراوه‌، ئه‌ویش فرۆشیارێكی ئاژه‌ڵفرۆشانی بازاری وۆهان-ه‌، دواتر له‌ 27ی دیسێمبه‌ر ئه‌نجامی پشكنینی نه‌خۆشێكی دیكه‌ ده‌بینێت كه‌ په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ بازاری وۆهانه‌وه‌ له‌وه‌ تێده‌گات كه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش هاوشێوه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس1، راسته‌وخۆ به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

رۆژی 1ی جێنیوه‌ری 2020 (كانوونی دووه‌می 2020)به‌لێشاو نه‌خۆش رووده‌كه‌نه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان.