چاره‌نوسی حه‌جی ئه‌مساڵ...

سێ سیناریۆ هەیە و زیانه‌ مادیه‌كانیش 7 ملیار دۆلارە

چاره‌نوسی حه‌جی ئه‌مساڵ...

230 خوێندراوەتەوە

قسه‌ كردن له‌سه‌ر چاره‌نوسی حه‌جی ئه‌مساڵ كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، بۆته‌ قسه‌و باسی به‌رپرسانی سعودیه‌، به‌تایبه‌ت دوای ڕووداوه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی سعودیه‌، بۆیه‌ وا دیاره‌ شانشینی عه‌ره‌بستان به‌ وردی تاوتوێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و وڵاته‌ دوای دامه‌زراندنی له‌ ساڵی 1932ه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی (فایننشیاڵ تایمز)ی به‌ریتانی له‌ سه‌ر زاری گه‌وره‌ به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی حه‌جی سعودیه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ " پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌ وردی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند سیناریۆیه‌كی جیاوازیش خراونه‌ته‌ ڕوو، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ فه‌رمی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت" یه‌كلا كردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی حه‌ج دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ توشبووانی كۆرۆنا له‌ سعودیه‌ 119 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

زۆرێك له‌ ئاماژه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ ده‌چن،چونكه‌ هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك ئیندۆنیسیا و مالیزیا بریاریان داوه‌ كه‌ هاوڵاتیه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی حه‌ج نه‌نێرنه‌ سعودیه‌، به‌رپرسانی سعودیه‌ش پێیان وایه‌ كه‌ چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی مسوڵمان هه‌مان هه‌نگاو بگرنه‌ به‌ر.

،،

ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سعودیه‌ له‌ ئێستاا ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیه‌كانی توشی كۆرۆنا ده‌بن، به‌تایبه‌ت دوای ئاسانكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س توش ده‌بن، ئه‌مه‌ش وای له‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌، كه‌ بیر له‌ چاو خشاندنه‌وه‌ به‌ ئاسانكارییه‌كاندا بكه‌نه‌وه‌.

به‌رپرسانی سعودیه‌ له‌ 1ی ئازاره‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیان توند كرد و یاساكانی گه‌شتكردنیان توند كرد و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له‌ كۆتایی مانگی ئایاردا ئه‌م ڕێكارانه‌یان ئاسان كرد، هه‌تا ڕۆژی 12ی حوزه‌یرانی 2020 ژماره‌ی توشبوان 119 هه‌زار و 942 كه‌س بوون ، هه‌روه‌ها هه‌شت سه‌د و 93 كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و و 810 هه‌زار و 29 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه‌.

سێ سیناریۆ چاره‌نوسی حه‌ج یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌:
كارێكی ئاسان نیه‌ سعودیه‌ په‌نا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌ج به‌رێت، چونكه‌ ئه‌م بڕیاره‌ چه‌ندین لێكه‌وته‌ به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێت،هه‌روه‌ها زیانێكی زۆری مادیش به‌دوایدا دێت،ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ ئێستا به‌ دۆخێكی سه‌ختی ئابوریدا تێده‌په‌ڕێت.


ڕۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی بالای سعودیه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌و وڵاته‌ تاوتوێی چه‌ندین سیناریۆ ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌نجامدان یان ئه‌نجامدانی حه‌ج بدرێت:

سیناریۆی یه‌كه‌م: به‌ ئاسایی حه‌ج ئه‌نجام بدرێت
ئه‌م سیناریۆیه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌جی ئه‌مساڵ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ك ساڵانی ڕابردوو ئه‌نجام بدرێت،په‌سه‌ندكردنی ئه‌م سیناریۆیه‌ زۆر دووره‌،چونكه‌ زۆرێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهان داخراون و ژماره‌ی توشبوانیش به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌،بۆیه‌ قورسه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ شه‌پۆلی دووه‌مدا توش ده‌بن بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان.
ئێستا سعودیه‌ له‌ دۆخێكی ئیحراجیدایه‌، چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌ج ئه‌وا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو، بۆیه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ش كارێكی قورسه‌،له‌م میانه‌یه‌دا سعودیه‌ بۆ سیناریۆیه‌كی مام ناوه‌ند ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت ناوه‌ڕاستی داره‌كه‌ی ده‌ستی بگرێت، به‌م كاره‌ی له‌لایه‌ك سروته‌ ئاینیه‌كه‌ ده‌پارێزێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ڕێگا له‌ زیانه‌ مادیه‌كه‌ ده‌گرێت.


سیناریۆی دووه‌م: ئه‌نجامدانی حه‌ج به‌ ژماره‌یه‌كی كه‌م
ئه‌م سیناریۆیه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر باس، ئه‌ویش بریتی یه‌ له‌وه‌ی كه‌ بوار بۆ حاجیانی وڵاتانی كه‌نداو بكاته‌وه‌،به‌ ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه‌ به‌شداری مه‌راسیمی حه‌ج بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆرر نه‌بێت، كه‌ ببێته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی و ترس، هه‌روه‌ها ڕێكاری توندیش له‌گه‌ڵیدا بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ بگیرێت، هه‌روه‌ها ڕێكاری توندیش له‌گه‌ڵ هاتواندا بگیریته‌ به‌ر و پشكنینی ته‌واویان بۆ بكرێت.
جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سیناریۆیه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ وه‌ڵامی وڵاتانی كه‌نداو و ڕازی بوونیان به‌ ناردنی هاوڵاتیانیان بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ كاتی حه‌جدا هه‌ردوو شاری مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ قه‌ره‌باڵغی زۆر به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن.


سیناریۆی سێیه‌م: حه‌جی ناوخۆیی
كۆتای سیناریۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ته‌نها هاوڵاتیانی ناوخۆی سعودیه‌ فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ سعوده‌ی توانای كۆنترۆڵ كردنی دۆخه‌كه‌ی ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كانیش گه‌شتوگوزاری ناوخۆیی جوڵه‌ی تێده‌كه‌وێته‌وه‌.
چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سعودیه‌كان بڕیار له‌ یه‌كێك له‌سه‌ر ئه‌م سیناریۆیانه‌ بده‌ن، زۆرترین كاتیان تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌توانن بڕیاری كۆتایی بده‌ن، ئه‌وا ده‌كه‌ونه‌ قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بوار بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر ده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستیا و ڕه‌خنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له‌وه‌یه‌ داوای قه‌ره‌بوش بكه‌نه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، ئه‌وا ئابوریه‌كه‌یان توشی كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئابوری ناوخۆیی له‌ هه‌ردووشاری مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌.

بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا یه‌كه‌مجار نیه‌:
سعودیه‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی حه‌ج یه‌كه‌مجاری نیه‌، ڕووبه‌ڕووی په‌تا و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسێك ده‌بێته‌وه‌، له‌ ساڵانی ڕابردوودا توشی هه‌مان كێشه‌ بۆته‌وه‌، به‌ڵام چه‌ند ڕێكارێكی گرتۆته‌ به‌ر و حه‌جی هه‌ڵنه‌وه‌ش