خالید عه‌بدولكه‌ریم
په‌یمانگاى ئاشتى نێو ده‌وڵه‌تى ناسراو به( سیپڕى ), كه بارهگاكهكى لهستۆكهۆڵمى پایته‌ختى سویده, له‌باره‌ى كڕین و فرۆشتنى چه‌كه‌وه ڕ‌اپۆرتێكى نوێ بڵاو كرده‌وه, له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا كه به‌راوردكاریه بۆ كڕین و فرۆشتنى چه‌ك له‌نێوان پێنج ساڵ دا له سه‌ره‌تاى 2014 ه‌وه بۆ كۆتایى 2018, ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه به‌ڕێژه‌ى 8% هه‌نارده كردنى چه‌ك زیادى كردوه له‌چاو ساڵه‌كانى نێوان 2009 بۆ 2013 كه كه‌متر له‌و ڕێژه‌یه له‌نێوان ئه‌و دو ساڵه دا مامه‌ڵه‌ى پێوهكرابو.