بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دوای سزاکانی ئەمریکا

له‌ دواى سزاكانى ئه‌مریكاوه‌ كورده‌كانى باشور هاوكارى خزمه‌كانیان له‌ خۆرهه‌ڵات ده‌كه‌ن

بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دوای سزاکانی ئەمریکا

545 خوێندراوەتەوە

راپۆرتی ئەلمۆنیتۆر


دیارى عه‌بدوڵا له‌ناو بێستانێكدا به‌ كۆڵه‌پشتێكه‌وه‌ كه‌ 20 كیلۆ برنج و شه‌كرى تیایه‌ له‌ سنورى نێوان باشور و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ نزیك هه‌ڵه‌بجه‌ چاوه‌ڕوانى خزم و كه‌سوكارى له‌ شارۆچكه‌یه‌كى نزیك له‌ دیوى رۆژهه‌ڵات ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت خزمه‌كانم له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ده‌ست به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌كه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

دیارى یاده‌وه‌ریی ئه‌و رۆژانه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ به‌رباس كه‌ چۆن هه‌زاران كه‌س به‌هۆى به‌دخۆراكى و سزا سه‌پێنراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ باشورى كوردستان گیانیان له‌ ده‌ستدا و ئه‌ویش وه‌كو هه‌زاران گه‌نجى باشور به‌ نایاسایی ئاودیوى سنور ده‌بوون و ده‌ڕژانه‌ نێو شاره‌ گه‌وره‌كانى ئێران و به‌ دواى كار و كرێكاریدا ده‌گه‌ڕان تا بتوانن یارمه‌تى بۆ خێزانه‌كانیان بنێرنه‌وه‌ و رزگاریان بكه‌ن، ئێستا ئه‌و هه‌مان نیگه‌رانى بۆ كورده‌كانى رۆژهه‌ڵات هه‌یه‌ و ده‌ڵێت بارودۆخى خه‌ڵك روو له‌ خراپبوونه‌.

له‌ ئێستادا كه‌ واشنتۆن سزاكانى توندكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت ئایه‌توڵاكان به‌ چۆكدا بهێنێت، به‌سه‌دان كورد له‌ دیوى روژهه‌ڵاته‌وه‌ رژاونه‌ته‌ نێو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ دواى كاردا ده‌گه‌ڕێن، سزاكانى ئه‌مریكا ئێرانى روبه‌ڕوى ناسه‌قامگیرى كردووه‌ته‌وه‌.

،،

له‌ ئێستادا كه‌ واشنتۆن سزاكانى توندكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت ئایه‌توڵاكان به‌ چۆكدا بهێنێت، به‌سه‌دان كورد له‌ دیوى روژهه‌ڵاته‌وه‌ رژاونه‌ته‌ نێو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ دواى كاردا ده‌گه‌ڕێن، سزاكانى ئه‌مریكا ئێرانى روبه‌ڕوى ناسه‌قامگیرى كردووه‌ته‌وه‌.


له‌ مانگى نیسانه‌وه‌ تمه‌ن نیوه‌ى به‌هاى خۆى له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵاوسان و به‌رزبونه‌وه‌ى رێژه‌ى بێكاریی و نرخى پێداویستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى ژیانى رۆژانه‌ و ناڕزایه‌تى و خۆپیشاندانى پچڕپچڕ له‌ سه‌رانسه‌رى ئه‌و وڵاته‌دا لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

جۆن بۆڵتن راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ 21ى مانگى ئابدا به‌ ئاژانسى رۆیته‌رزى راگه‌یاند "ده‌مه‌وێت به‌ روونى ئه‌وه‌ بڵێم ئێمه‌ پێمانوایه‌ كه‌ دووباره‌ سزاكانى ئه‌مریكا كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئابورى ئێران و رایگشتى له‌ ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا داناوه‌ ".
هه‌روه‌ها بۆڵتن ده‌ڵێت: دۆناڵد تره‌مپ په‌یامه‌كانى زۆر روون و راشكاوان و ده‌یه‌وێت زۆرترین فشار بخاته‌ سه‌ر ئێران و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر فشاركردن.

ئه‌مریكا لێدوانه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادیی له‌ 7ى مانگى ئابدا كه‌ خه‌ڵكێكى زۆرى توشى سه‌رسوڕمان كرد كاتێك رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌رچى حكومه‌تى عێراق دژى سزاكانه‌، به‌ڵام پابه‌ندن به‌و سزایانه‌وه‌، زۆرێك له‌ كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كانى عێراق به‌هۆى ئه‌و كاریگه‌ریه‌ زۆره‌ى ئێران له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ رووى سیاسى و ئابوورى سه‌ربازیه‌وه‌ هه‌یه‌ توشى سه‌رسوڕمانكرد.

fgv
مەرزی باشماخ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران

عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتی حیكمه‌ و هاوپه‌یمانى نزیكى ئێران ده‌ڵێت: "داوا له‌ هه‌موان ده‌كه‌م كه‌ پاڵپشتى و هاوكارى كۆمارى ئیسلامى ئێران بكه‌ن ".

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی عه‌بادیی، عه‌بدوڵا ره‌مه‌زانزاده‌ كه‌ له‌ كورده‌ شیعه‌كانی سنه‌یه‌ و چه‌ندین پۆستی له‌ حكومه‌ته‌كانی ئێران هه‌بووه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بۆ پاڵپشتیكردنى ئێران له‌ حكومه‌تى عێراق له‌ شكستپێهێنانى ریفراندۆمه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ 25ى ئه‌یلولى 2017 و بێوه‌فایی عه‌بادیی وتی " نه‌ده‌بوو ئێمه‌ رێگریمان له‌ دابه‌شبوونی عێراق بكردایه‌ ".

له‌ دواى ره‌خنه‌ى توندى كورد و شیعه‌كان، عه‌بادیی به‌ زووى له‌ هه‌ڵوێسته‌ تونده‌كه‌ى ده‌رباره‌ى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران خاوبووه‌ و بڕیاریدا چه‌ند رێوشوێنێك بگیرێته‌به‌ر.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 18ى مانگى ئابدا رایگه‌یاند: كه‌ حكومه‌تى عێراق بڕیایداوه‌ ئوتومبێل له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ نه‌كات و بانكه‌كانى عێراق هیچ جۆره‌ بازرگانیه‌ك له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى ئێران ئه‌نجام نه‌ده‌ن ،به‌ڵام پابه‌ندبوون به‌ هه‌موو سزاكانه‌وه‌ له‌سه‌ر عێراق گران ده‌كه‌وێته‌وه‌ و عێراق توشى ناسه‌قامگیرى ده‌كات، به‌وپێیه‌ى ئابورى عێراق گرێدراوى ئابورى ئێرانه‌.

ئاژانسى رۆیته‌رز باس له‌ پلانێكى حكومه‌تى عێراق ده‌كات كه‌ داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات ره‌چاوى په‌یوه‌ندى توندوتۆڵى بازرگانى نێوان عێراق و ئێران بكات و ده‌ستبه‌ردارى هه‌ندێك له‌ سزاكان ببێت .

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران نازم ده‌باغ ده‌ڵێت په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و ئێران مێژووییه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ عه‌بادیی له‌ بڕیاره‌كه‌یدا په‌له‌ى كردووه‌ و پێویست به‌وه‌ ناكات كه‌ بڕیارى له‌م چه‌شنه‌ بدات له‌ كاتێكدا حكومه‌ته‌كه‌ى له‌ ئێستادا حكومه‌تێكى كاربه‌ڕێكه‌ره‌.


زیاتر له‌وه‌ش ده‌باغ ده‌ڵێت كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت به‌ وریاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێران و ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ بكات و خۆى له‌ ململانێكانى نێوان تاران و واشنتۆن ببوێرێت كه‌ ده‌یانه‌وێت عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانیان به‌كاربهێنن.


سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ 20ى مانگى ئابدا هه‌مان بۆچونى ده‌باغ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌مریكیه‌كان و ئێرانیه‌كان نه‌ ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ن و نه‌ سه‌ردانى یه‌كترده‌كه‌ن، من نازانم میكانیزمى هه‌مه‌ئاهه‌نگى ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا چۆنه‌و وه‌ پێویستیش ناكات بیزانم، به‌ڵام ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تادا ده‌مانزانى له‌كاتى روخاندنى رژێمى سه‌دام له‌ ساڵى 2003 وه‌ تا جه‌نگى دژى داعش ئێرانیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان هه‌مه‌ئاهه‌نگیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بوو.


هه‌روه‌ها ده‌ڵێت یه‌كێتى په‌یوه‌ندى توندوتۆڵى له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا هه‌یه‌ و له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئه‌وانیش تێده‌گات،پیره‌ ده‌ڵێت "من له‌و بڕوایه‌دام كه‌ بارودۆخى عێراق ئه‌وه‌ هه‌ڵناگرێت كه‌ ئێران و ئه‌مریكا وه‌ك گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى جیاوازییه‌كانیان به‌كاریبهێنن".

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌به‌شێكى زۆرى ژیانى له‌ ئێران به‌سه‌ربردووه‌ و زمانى فارسى به‌باشى ده‌زانێت له‌ لێدوانێكدا له‌ 16ى مانگى ئابدا ده‌ڵێت بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ سزاكانى ئه‌مریكا له‌ دژى ئێران، حكومه‌تى هه‌رێم وه‌كو به‌شێك له‌ حكومه‌تى عێراق هه‌نگاو ده‌نێت و پابه‌نده‌ به‌ بڕیاره‌كانى حكومه‌تى عێراقه‌وه‌.

cvv
ژن و پیاوێکی خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان لە مەرزی حاجی ئۆمەران ـ ٢٠١٨.١.٣


هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌م رووه‌وه‌ ئێمه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان و عێراقدا كردووه‌ و داوامان له‌ وه‌فدى ئه‌مریكیه‌كان كردووه‌ كه‌ سه‌ردانمان بكه‌ن و بۆمان روون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ چین كه‌ ده‌توانین مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ بكه‌ین و ئه‌وانه‌ش چین كه‌ رێگریان له‌سه‌ره‌ .

له‌كاتێكدا حزبه‌ سیاسیه‌كانى عێراق و كوردستان له‌ گفتوگۆدان بۆ چۆنیه‌تى مامه‌ڵًه‌كردن له‌گه‌ڵ سزاكانى ئه‌مریكا، كونسوڵیه‌تى ئێران له‌ سلێمانى له‌ 18ى مانگى ئابدا رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ هاوڵاتیانى كوردستان به‌هۆى پشووه‌كانى جه‌ژنى قوربان و به‌رزى به‌هاى دینارى عێراقى له‌ چاو تمه‌ن سه‌ردانى ئێرانیان كردووه‌.

،،

له‌دواى هاتنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆ عێراق له‌ ساڵى 2003 وه‌ واشنتۆن هه‌وڵیداوه‌ كه‌ سنورێك بۆ باڵاده‌ستى ئێران له‌ناو عێراقدا دابنێت، به‌ڵام به‌ له‌به‌رچاوگرتنى په‌یوه‌ندى ئاڵوزى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێراندا ئه‌وه‌ روون نییه‌ كه‌ ئایا ئه‌مریكا ده‌توانێت ئه‌م كاره‌ بكات .


هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌مى مانگى ئابدا رۆژانه‌ 2800 ڤیزامان به‌ خه‌ڵك داوه‌ كه‌ ساڵى پار له‌م مانگه‌دا به‌ تێكڕایى نزیكه‌ى 630 ڤیزا بووه‌.
له‌دواى هاتنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆ عێراق له‌ ساڵى 2003 وه‌ واشنتۆن هه‌وڵیداوه‌ كه‌ سنورێك بۆ باڵاده‌ستى ئێران له‌ناو عێراقدا دابنێت، به‌ڵام به‌ له‌به‌رچاوگرتنى په‌یوه‌ندى ئاڵوزى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێراندا ئه‌وه‌ روون نییه‌ كه‌ ئایا ئه‌مریكا ده‌توانێت ئه‌م كاره‌ بكات .

دیارى ده‌ڵێت من به‌رده‌وام ده‌بم له‌ یارمه‌تیدانى خزم و كه‌سوكاره‌كه‌م له‌ دیوى ئێران وه‌ك چۆن ئه‌وان یارمه‌تى ئێمه‌یان ده‌دا كاتێك ئابڵوقه‌ى ئابووریمان له‌سه‌ربوو.

نازم ده‌باغ پێیوایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر عێراقیش بچێته‌ ژێربارى سزاكانى ئه‌مریكا حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ بكات و به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك كه‌ گونجاو بێت هاوكارى ئێران بكات وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ ئێران له‌ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ى رابردوو له‌ دۆستایه‌تى كردنى كورد كردویه‌تى.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و وڵاتانه‌ى هاتونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیان و دروستكردن كێشه‌دا هاتوون،ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا ئه‌وا جارێكى تر ده‌ستبه‌ردارمان ده‌بنه‌وه‌.


و:به‌همه‌ن كه‌ریم

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك