بكوژانی ئابووری جیهان

بكوژانی ئابووری جیهان

930 خوێندراوەتەوە

عه‌بدولكه‌ریم فه‌تاح

" بكوژانی ئابووری جیهان كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی ئابووری و سیاسین، هه‌ریه‌كه‌یان‌ هه‌زاران دۆلار موچه‌یانه‌و ساڵانه‌ ملیاره‌ها دۆلار له‌ جیهانه‌وه‌ تاڵان ده‌كه‌ن و ده‌یڕژێننه‌ ناو بانكه‌كانی ئه‌مریكاو له‌وێشه‌وه‌ بۆ گیرفانی چه‌ند خێزانێكی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكی و ئه‌وروپی".

   
یه‌كه‌مین وڵات بكوژانی ئابووری كاریان تێدا كرد، ئێرانی ساڵه‌كانی په‌نجا بوو، حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د موصه‌دیقیان روخاندو شای ئێرانیان گێڕایه‌وه‌ سه‌ر حوكم(1)، كاتێك موصه‌دیق ده‌ستی كرد به‌ خۆماڵی كردنی نه‌وت و گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی دزراو بۆ پێویستی و ئاتاجی خه‌ڵكی ئێران.


لێره‌وه‌ ئه‌مریكا بیری كرده‌وه‌ له‌ دروستكردنی "ئاژانسی بكوژانی ئابووری جیهان" و ده‌یان كه‌سی وه‌ك من(واته‌: جۆن بركینز) خرانه‌ ناو كایه‌كه‌وه‌.

 

 

چۆن منیان برده‌ ناو ئاژانسی بكوژانی ئابووری جیهانه‌وه‌؟

له‌ كۆلێژی ئابووری- زانكۆی بۆستن ده‌مخوێند، له‌ ساڵه‌كانی كۆتاییدا هاوسه‌رگیریم كرد له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی گه‌نج، باوكی ئه‌فسه‌رێكی پله‌ باڵای هێزی ده‌ریایی بوو، خه‌زوورم براده‌رێكی نزیكی هه‌بوو له‌ ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی(من پێم ده‌وت مامه‌ فره‌نك)، ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی بكوژانی ئابووری بۆ رێكخستم.

چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژ بوو كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی و تێپه‌ڕین به‌ ئامێری ده‌رخستنی درۆی له‌خۆ گرتبوو، له‌ درێژایی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی سێ لاوازی گه‌وره‌م تێدایه‌ كه‌ باشترین خاڵ بوون له‌ ده‌ستی ئه‌واندا: حه‌زی پاره‌و جنس و ده‌سه‌ڵات، چونكه‌ من له‌ خێزانێكی هه‌ژار له‌دایك بووبووم، ئه‌م خاڵانه‌ وایان ده‌كرد ئه‌وان به‌ ئاسانی به‌سه‌رمدا زاڵ ببن، ئه‌وان هه‌موو شتێكیان ده‌زانی ده‌رباره‌ی من و ژیانی لادێ و هه‌ژاری خێزانه‌كه‌م، ده‌یانزانی من خه‌ون به‌ سه‌فه‌ری جیهانه‌وه‌ ده‌بینم، خه‌ون به‌ ئوتێلی پێنج ئه‌ستێره‌و خواردنی گرانبه‌ها و ئافره‌تی جوانه‌وه‌‌ ده‌بینم، ئه‌وه‌ گرێیه‌كی نه‌فسی بوو له‌ منداڵییه‌وه‌ پێیه‌وه‌ گرفتار بووم به‌تایبه‌ت كاتێك منداڵی خێزانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانم ده‌بینی.


له‌ ئاژانسه‌كه‌ وه‌رگیرام و هه‌موو ئه‌و حه‌ز و ئاوات و گه‌شتانه‌یان له‌سه‌ر حسابی خۆیان بۆ من دابین كرد، به‌ بلیتی پله‌ یه‌ك گه‌شتی ئاسمانیم ده‌كرد، له‌ باڵاترین و خۆشترین ئوتێل شوێنم بۆ حیجز ده‌كراو له‌ به‌ناوبانگترین و خۆشترین چێشتخانه‌ خواردنم ده‌خوارد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ بوو له‌ منداڵی و هه‌رزه‌كاریدا‌ خه‌ونم پێوه‌ ده‌دی.

،،

 "بكوژی ئابووری"  به‌وه‌ ده‌بێت سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی جیهان رابكێشن بۆ ناو تۆڕێكی به‌رین بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌ به‌شێك له‌ پاڵپشت بۆ ئابووری ئه‌مریكا، له‌ كۆتاییدا ئه‌و سه‌ركردانه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو داوی قه‌رزو واده‌كات هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌ خزمه‌تی ئێمه‌دا بێت، هه‌ركات بمانه‌وێت ئه‌وان بۆ مه‌رامی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی خۆمان به‌كارده‌هێنین


ساڵی 1971 له‌ شه‌ریكه‌یه‌ك به‌ ناوی "چێستی مه‌ین" له‌ شاری بۆستن دایانمه‌زراندم، ئه‌و كات نه‌مده‌زانی ده‌بێ به‌ چ كارێك هه‌ڵبستم و ئه‌ركی سه‌رشانم له‌ ئانسه‌كه‌دا چییه‌، ده‌مزانی به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانێكی ئه‌نده‌نوسیا ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین ئه‌ركم بوو، به‌ر له‌و ئه‌ركه‌ داوایان لێكردم لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئابووری وڵاتی كوێت ئه‌نجام بده‌م، چونكه‌ شه‌ریكه‌كه‌‌مان له‌و وڵاته‌ پرۆژه‌یه‌كی گرتبووه‌ ده‌ست، ده‌ستم كرد به‌ سه‌ردانی به‌رده‌وامی كتێبخانه‌ی بۆستن- چونكه‌ له‌و كاته‌دا ئینته‌رنێت نه‌بوو- هه‌زاران لاپه‌ڕه‌م تاوتوێ كرد، رۆژێك ئافره‌تێكی زۆر جوانم بینی، هاته‌ژووره‌وه‌ و به‌رانبه‌رم له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ دانیشت، ئه‌وكات تا راده‌یه‌ك شه‌رمن بووم، ویستم ته‌ماشای نه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی لاپه‌ڕه‌كان ده‌ستم ده‌له‌رزی، به‌ڵام له‌به‌رده‌م جوانی ئه‌ودا خۆم پێنه‌گیراو ته‌ماشام كرد، وامزانی ئه‌ویش سه‌رنجی من ده‌دات، له‌ناكاو ده‌ستی به‌ كتێبێكه‌وه‌ درێژكرد و خستییه‌ به‌رده‌مم، كتێبه‌كه‌ كرابوویه‌وه‌ و له‌سه‌ر بابه‌تێك بوو ده‌رباره‌ی ئابووری كوێت، له‌مێژبوو به‌دوایدا ده‌گه‌ڕام، له‌ نێوان كتێبه‌كه‌دا كارتی خۆی دانابوو، له‌سه‌ری نووسرابوو "كلۆدن مارتن پسپۆڕی راوێژكاری له‌ شه‌ریكه‌ی چێستی مه‌ین"، هه‌مان شه‌ریكه‌ من كارم تێدا ده‌كرد، وتی: من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كیت بكه‌م له‌ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ت و پێشنیاری كرد سه‌ردانی شوقه‌كه‌ی بكه‌م له‌ شه‌قامی "بیكۆن ستریت".

 

 

بۆ چه‌ندین جار سه‌ردانی شوقه‌كه‌ی ئه‌وم كرد، ئه‌و فێری كردم مانای "بكوژی ئابووری" چییه‌، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی جیهان رابكێشن بۆ ناو تۆڕێكی به‌رین بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌ به‌شێك له‌ پاڵپشت بۆ ئابووری ئه‌مریكا، له‌ كۆتاییدا ئه‌و سه‌ركردانه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو داوی قه‌رزو واده‌كات هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌ خزمه‌تی ئێمه‌دا بێت، هه‌ركات بمانه‌وێت ئه‌وان بۆ مه‌رامی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی خۆمان به‌كارده‌هێنین، كاتێك له‌ كچه‌ گه‌نجه‌كه‌م پرسی "بۆچی بكوژی ئابووری؟"، دای له‌ قاقای پێكه‌نین و فه‌زای دانیشتنه‌كه‌مانی گۆڕی، ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ باشترین شێوه‌ هه‌ر سێ لاوازییه‌كه‌ی منی به‌كارهێنا، ئه‌و زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو، پێی وتم: له‌ داهاتوودا ده‌بیت به‌ مرۆڤێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌موو جیهان ده‌گه‌ڕێی گه‌ر به‌ دروستی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت.


ئه‌وان به‌ ناوی گه‌شه‌پێدانی وڵاتانی جیهانی سێ ئێمه‌یان ره‌وانه‌ ده‌كرد، ئێمه‌ پێمان وابوو ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌ بونیاد ده‌نێین، و پێدانی قه‌رز به‌و وڵاتانه‌ خزمه‌ت به‌ هاوڵاتی ئه‌وان ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ته‌نها چه‌ند خێزانێك له‌و وڵاته‌ خۆی زه‌به‌لاح ده‌كرد و گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ له‌سه‌ر شانی چینی هه‌ژار بوو.
له‌ ماوه‌ی 30-40 ساڵدا ئیمپراتۆرێتێكی ئابووری جیهانیمان دروستكرد، توانیمان كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌ت له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ بكه‌ینه‌ كۆیله‌ی خۆمان، سیاسه‌تی "به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه"‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تان و حاشییه‌ی ده‌وروبه‌ری سه‌رۆك به‌كارده‌هێنا.

،،

سه‌ره‌تا به‌ڵێنی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونمان پێ ده‌دان گه‌ر رازی بن له‌سه‌ر رێسای یارییه‌كه‌ی ئێمه‌، گه‌ر رازی نه‌بوونایه‌ زۆر به‌ئاسانی له‌ پله‌ و پایه‌ دامانده‌گرتن، هه‌روه‌ك چۆن له‌ ئێران موصه‌دیقمان لابرد، یان هه‌وڵی كوشتنیان ده‌ده‌ین وه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رۆكی جیهان ئه‌نجاممان دا، یان كوده‌تایان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ین وه‌ك سه‌رۆكی چیلی و سه‌رۆكی گواتیمالا و سه‌رۆكی كۆنغۆ و سه‌رۆكی ڤێتنامی خواروو و سه‌رۆكی هندۆراس

 

سه‌ره‌تا به‌ڵێنی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونمان پێ ده‌دان گه‌ر رازی بن له‌سه‌ر رێسای یارییه‌كه‌ی ئێمه‌، گه‌ر رازی نه‌بوونایه‌ زۆر به‌ئاسانی له‌ پله‌ و پایه‌ دامانده‌گرتن، هه‌روه‌ك چۆن له‌ ئێران موصه‌دیقمان لابرد، یان هه‌وڵی كوشتنیان ده‌ده‌ین وه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رۆكی جیهان ئه‌نجاممان دا، یان كوده‌تایان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ین وه‌ك سه‌رۆكی چیلی و سه‌رۆكی گواتیمالا و سه‌رۆكی كۆنغۆ و سه‌رۆكی ڤێتنامی خواروو و سه‌رۆكی هندۆراس، یان وه‌ك هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ هۆگۆ شافێز سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و سه‌رۆكی ئه‌كوادۆر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رازیبوونیان به‌ رێسای یارییه‌كه‌ی ئێمه‌ ژیانی خۆشگوزه‌رانیان بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان دابین ده‌كرد، و گه‌له‌كه‌یان ده‌خسته‌ ژێر هه‌ژارییه‌وه‌، له‌ گفتوگۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رۆكانه‌ ئۆفه‌ری گه‌وره‌م ده‌خسته‌ به‌رده‌میان بۆ كوڕه‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی و براكه‌ی، ده‌موت له‌ باڵاترین شه‌ریكه‌ی جیهانی به‌ پۆستێكی باڵا داده‌مه‌زرێن، ته‌نها رازی به‌ به‌وه‌ی-بۆ نموونه‌- وێستگه‌یه‌كی كاره‌باتان بۆ دابمه‌زرێنین.

 

 

ئه‌گه‌ر بمزانیبایه‌ نایه‌ته‌ ژێر ئۆفه‌ره‌كه‌م، چه‌ناكه‌م بۆ ده‌خوراند و زۆر به‌ ناسكی ده‌موت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن بیر له‌ چاره‌نووسی فڵان سه‌رۆك و فڵان سه‌رۆك بكه‌ره‌وه‌، زۆر به‌ وردی هه‌ڕه‌شه‌كه‌م ده‌دا به‌ گوێیدا، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو هه‌مان ئه‌و یاریه‌دان، سه‌رۆك ئۆباما یه‌كێكه‌ له‌و سه‌رۆكانه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ ناو یاریه‌كه‌وه‌، چاره‌نووسی سه‌رۆك كه‌نه‌دی لای هه‌موان ئاشكرایه‌ چۆن ساڵه‌كانی شه‌ست تیرۆریان كرد، له‌ سه‌رده‌می "كه‌نه‌دی"دا چه‌كی ئاگرین به‌كارهات، به‌ڵام له‌ ئێستادا پێویست به‌وه‌ نییه‌، ته‌نها بانگه‌شه‌یه‌ك به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات دووری بخه‌نه‌وه‌، وه‌ك چیرۆكی مۆنیكا له‌گه‌ڵ كلنتۆن، نووسینگه‌ی فیدراڵی به‌ئاگایه‌ له‌ هه‌موو شتێك، بۆیه‌ هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی جیهان لامان ئاشكران و هه‌موو شتێكیان له‌ده‌ستی ئێمه‌دایه‌.

له‌م سه‌رده‌مه‌دا راگه‌یاندن خراپترین چه‌كه‌، كاتێك ئۆباما ویستی له‌ جیهانی ئیسلامی نزیكببێته‌وه‌ میدیاكانیان لێ هاندا و چه‌ندین تۆمه‌تیان رووبه‌ڕوو كرده‌وه‌، له‌وانه‌: ئۆباما خۆی به‌ هاوڵاتی ئه‌مریكی نا‌زانێت، له‌وانه‌یه‌ موسڵمان بێت و بیشارێته‌وه‌، ته‌ماشای ناوه‌كه‌ی بكه‌ن: باراك حوسه‌ین ئۆباما، پێیان وت: ئاگادار به‌، ده‌ستمان ده‌گاته‌ تۆ گه‌ر به‌ ئاراسته‌ی هه‌ڵه‌دا بڕۆی.

،،

له‌م سه‌رده‌مه‌دا راگه‌یاندن خراپترین چه‌كه‌، كاتێك ئۆباما ویستی له‌ جیهانی ئیسلامی نزیكببێته‌وه‌ میدیاكانیان لێ هاندا و چه‌ندین تۆمه‌تیان رووبه‌ڕوو كرده‌وه‌، له‌وانه‌: ئۆباما خۆی به‌ هاوڵاتی ئه‌مریكی نا‌زانێت، له‌وانه‌یه‌ موسڵمان بێت و بیشارێته‌وه‌، ته‌ماشای ناوه‌كه‌ی بكه‌ن: باراك حوسه‌ین ئۆباما، پێیان وت: ئاگادار به‌، ده‌ستمان ده‌گاته‌ تۆ گه‌ر به‌ ئاراسته‌ی هه‌ڵه‌دا بڕۆی.


ئه‌ركه‌كه‌ی من له‌ ئه‌نده‌نوسیا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئابووری بوو، تیایدا بیسه‌لمێنم دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له‌ ئه‌نده‌نوسیا به‌ بڕی 5 ملیار دۆلار ساڵانه‌ گه‌شه‌ی ئابووری به‌ بڕی 15 تا 20% بۆ ئه‌نده‌نوسیا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌و ژماره‌یه‌ هه‌ڵبه‌ستراو بوو و له‌ راستییه‌وه‌ دوور بوو، كاره‌كه‌ی من رازیكردنی هه‌موان بوو بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌، واته‌ رازیكردنی سه‌رۆك "سۆهارتۆ" و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، توانیم رازییان بكه‌م و وێستگه‌ی زه‌به‌لاحی وزه‌ی كاره‌بامان دامه‌زراند و (ئه‌نده‌نوسیا)مان خسته‌ ژێر 5 ملیار دۆلار قه‌رزه‌وه‌)).

(1) چۆن توانییان حكومه‌ته‌كه‌ی موصه‌دیق بڕوخێنن؟ به‌ ناردنی كرمت روزفلت عه‌میلی سی ئای ئه‌ی به‌ چه‌ند ملێۆن دۆلارێكه‌وه‌ و دروستكردنی خۆپیشاندان دژ به‌ موصه‌دیق، ئه‌مه‌ش وایكرد موصه‌دیق بخاته‌‌ ژێر ئیقامه‌ی جه‌بری و شا بگێڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

سه‌رنج:
( ئه‌مه‌ چاوپێكه‌وتنی كه‌ناڵی RT رووسییه‌ له‌گه‌ڵ جون بركینز(دانه‌ری كتێبی: "دانپیادانانی بكوژی ئابووری" جیهان).