هەرێمی کوردستان.. بەرەو کۆمەڵگەیەکی هەژارنشین

هەرێمی کوردستان.. بەرەو کۆمەڵگەیەکی هەژارنشین

1188 خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراقی بە هاوکاری بانکی نێودەوڵەتی ستراتیژێکی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاریی لە عێراقدا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ ـ ٢٠٢٢ داڕشتووە، هاوکاتیش وەزارەتی پلاندانی حکومەتی عێراق ڕێژەی هەژاریی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە، بەجۆرێک لە هەرێمی کوردستان هەژاریی گەیشتووەتە   ١٢,٥ %. 

 

بەپێی ستراتیژەکە، بڕی ٣ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ جێبەجێکردنی ٣٢ پرۆژە لە سەرتاسەری عێراقدا، بە ئامانجی ئەوەی هەژاریی بەڕێژەی ٢٥% کەم بکاتەوە بە هاتنی ساڵی ٢٠٢٢، بڕی ئەو پارەیەش بەمشێوەیە تەرخانکراوە:

 

٢ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار لەڕێگەی ئەو پارەیەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیبەخشن بە عێراق.

١ ملیار دۆلار لە لایەن حکومەتی عێراقەوە تەرخان دەکرێت.

٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە لایەن سندوقی کۆمەڵایەتی و قەرزە ناوخۆییەکانەوە.

 

،،

حکومەتی عێراقی بە هاوکاری بانکی نێودەوڵەتی ستراتیژێکی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاریی لە عێراقدا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ ـ ٢٠٢٢ داڕشتووە، تاوەکو هەژاریی بەڕێژەی ٢٥% کەم بکاتەوە بە هاتنی ساڵی ٢٠٢٢، بڕی ٣ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار یشی بۆ تەرخانکراوە. 

 

 

BE
چەند منداڵێک لە ناوچەی سەعدون ـ شاری بەغداد ـ وێنە: مەحمود ڕەووف

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراقی، ڕێژەی هەژاریی لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێردەستی ڕێکخراوی داعش گەیشتووەتە ٤١,٢ %، هەروەها  لە پارێزگاکانی باشوری عێراقدا گەیشتووەتە ٣٠% و لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراقیشدا گەیشتووەتە ٢٣%.

،،

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق، ڕێژەی هەژاریی لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتووەتە  ١٢,٥ %، سەبارەت بە منداڵانی هەژاریش، ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن گەیشتووەتە ٥%.

 

 

هەر بەپێی ئەم ئامارانە، ڕێژەی هەژاریی لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتووەتە  ١٢,٥ %، سەبارەت بە منداڵانی هەژاریش، ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، لە هەرێمی کوردستاندا ڕێژەکەی گەیشتووەتە ٥%.

 

هەروەها، ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانی عێراق، ئەوەی خستووەتەڕوو، ٤٨%ی دانیشتوانی عێراق تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە، لەو ڕێژەیەش ٢٣% یان لە حاڵەتی هەژارییدا ژیان بەسەر دەبەن.

 

بانکی نێودەوڵەتیش ئاماژەی بەوە کردووە، چاکسازییەکانی حکومەتی عێراقی پەیوەست بە کەمکردنەوەی خەرجیە گشتییەکان و زیادکردنی باج لەسەر خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە بری ئەوەی ڕێژەی هەژاریی کەم بکاتەوە، زیادی  کردووە بەڕێژەی ٠,٧% .

 

 

EF
 بازاڕی کۆنەفرۆشی هەولێر 

 

،،

بانکی نێودەوڵەتی:  چاکسازییەکانی حکومەتی عێراقی پەیوەست بە کەمکردنەوەی خەرجیە گشتییەکان و زیادکردنی باج لەسەر خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە بری ئەوەی ڕێژەی هەژاریی کەم بکاتەوە،  بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ٠,٧%  ی ڕێژەر هەژاریی.

 

بەپێی ستراتیژە هاوبەشەکەی حکومەتی عێراق بە هاوکاریی بانکی نێودەوڵەتی بۆ کەمکردنەوەی هەژاریی، چەند ڕێوشوێنێک دەگیرێتەبەر  بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاریی تا ساڵی ٢٠٢٢ لەوانەش:

 

یەکەم/ چاکسازیی لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندن.

دووەم/ پێشخستنی کەرتی تەندروستیی.

سێێەم/ هەژارەکان بکرێنە خاوەن کارو بەرهەمی ئابوریی.

چوارەم/ بەهێزکردنی گەشەی ئابوریی

پێنجەم/ دابینکردنی شوێنی نێشتەجێبوون

شەشەم/  چاودێریی و پاراستنی کۆمەڵایەتی

 

ڕێژەی بێکاریی و هەژاریی لە هەرێمی کوردستاندا لە سێ ساڵی ڕابردوودا، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، چونکە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەی بێکاریی تەنها ٧% بووە، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەشی لە ژێر هێڵێ هەژارییەوە بوون تەنها ٣% بووە، بەڵام لە ئێستادا ئەم ڕێژانە زۆر زیادیان کردووە.

 

حکومەتی عێراق پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٠ بە هاوکاریی لەگەڵ سندوقی نێودەوڵەتی دراو، پلانێکیان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاریی داڕشتبوو، بەڵام کێشەکانی ئاسایش و سەقامگیریی و قەیرانە سیاسیەکان و هاتنی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ و ئاوارە بوونی زۆرینەی دانیشتوانی ناوچە سوننەکانی عێراق، ئەم پلانەی تووشی شکست کردەوە.

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی