ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن كاریگەری لەسەر ئابوری ئێران دادەنێت؟

ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن كاریگەری لەسەر ئابوری ئێران دادەنێت؟

982 خوێندراوەتەوە

نووسینی ــ سەعید قاسمی نەژاد

وەرگێڕانی ــ شاهۆ عەبدوڵڵا

دیسەمبەری ساڵی (2019) ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری وهانی چین دووەم گەورەترین ئابوری جیهان بڵاوبوویەوە. كرۆنا تاكو ئێستا زیار لە(53) وڵاتی گرتووەتەوە. نزیكەی دەیان هەزار كەس توشی بوون و سەرووی دوو هەزار كەسی كوشتووە. ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان زۆر زیاترە لەو ئامارانی بڵاودەكرێنەوە.

لەپێناو كۆنترۆڵكردنی ئەو نەخۆشییە، چین دەیان ملیۆن كەسی لەچەندین شاری وڵاتەكەی کەرەنتینەكردووە. هەواڵە نافەرمییەكان باس لەدابەزینی خێرای ئاستی بەرهەمهێنانی چین و زۆربەی ڕاپۆرتەكان پێبینی ئەوەیان كردووە لەدابەزینی بەرچاوی پەرەپێدانی ئابوری چین لەماوەی سێ مانگی یەكەی ساڵی (2020).

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە كەرتی گەشتیاری و گواستنەوە و گەیاندنی پەكخستووە، بازاڕە ئابورییەكانی خستووەتە ژێركاریگەری خۆیەوەو لەئەنجامی دابەزینی بەرهەمهێنانی چینی زنجیرە دڵنیایی جیهانی و بەهەمهێنانی كاڵا بەتوندی زیانی بەردەكەوێت. بەشێك لەئابوریناسان و سیاسەتمەداران نیگەرانی ئەوەن لەئەنجامی بەردەوامی ئەم نەخۆشییە، بەشێوەیەكی یەك لەدوای یەك ئابوری جیهان پەكبخات.

بەهۆی كەمتەرخەمی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەبێ كۆنترۆڵكردنی و توندوتۆڵكردنی پەیوەندیان لەتەك چین. هەروەها ئەنجامنەدانی فریاكەوتنە سەرەتاییەكان پاش دەستنیشانكردنی نیشانەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە، بووە بەبۆمبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تاكو ئێستا زیاتر لە هەشت وڵات گەشتیارە ئێرانییەكانیان دەستنیشان كردووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرنان.

لەكاتێكدا ڕاپۆرتەكان ئەوەیان بەیان كردووە لەسەرتاسەری ئێران ڤایرۆسەكە لەباری زیادبووندایە، بەرپرسانی ئێران ئاماری راستی تووشبوانیان دەشارنەوە. سەرەڕای ئاگای بەرپرسانی ئێران لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا، بەمەبەستی ڕپێپێوانی 22 بەهمەن و هەڵبژاردنی پەرلەمان لەبڵاوكردنەوەی ئاگایی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست خەمساردبوون.

،،

ئێران لە ڕەوشێكدا تووشی كۆرۆنا دەبێت كەئابورییەكەی لەژێر كاریگەری گەمارۆی دووساڵی یەك لەدوای یەك داكشان و بچوكبوونەوە ئەزموون دەكات.

بەپێی ڕاپۆرتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەساڵی (2018 - 2019) ئابوری ئێران (4.8 – 9.5 %) دابەزیوە. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیهانی پێشبینی دەكەن ئابوری ئێران لەساڵی (2020) گەشەی سفر لە سەد ڕوبەڕو دەبێتەوە. ناوەندی ئاماری ئێران ئەوەی ڕاگەیاندوە سێ مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوو ئابوری ئێران بەبێ نەوت نەرێنی نەوبووە.

ئەگەرچی تا پێش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هۆكارێكی زۆر هەبوون كەپێشبینی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیهانی لەبارەی گەشەی سفر لەسەد بەگومان بوو، بەڵام بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ئەوە بووبەڕاستییەك و ئەو پێشبینییەی دژوارتر كرد.

ڤایرۆسی كرۆنا ئابوری ئێران دەخاتە ژێركاریگەری خۆیەوە لەم ساڵەی لەپێشیدایە یەكەمین كاریگەری كرۆنا كە بەجێی هێشتبێت لەسەر ئابوری ئێران لەپەیوەندی ئابوری نێوان ئێران و چین ڕەنگی دایەوە. چین یەكەمین هاوبەشی بازرگانی ئێرانە، قەبارەی بازرگانی ئێران و چین لەساڵی (2019) بڕی (23) ملیار دۆلار بوو.

ئەم ژمارەیە هەرچەند كەمتربوو لە (35) ملیار دۆلار لەساڵی (2018) و (37) ملیار دۆلار لەساڵی (2017). بەڵام هێشتا چین لەیەكەمین گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئێران ئەژمار دەكرێت. لەئێستادا چین تەنیا كڕیاری نەوتی ئێرانە. هەروەها چین گرنگترین كڕیاری بەرهەمەكانی دیكەی وەك پترۆكیمیاییە. بە داكشانی ئابوری چین و دابەزینی خواست لەسەر نەوت یان بەرهەمەكانی دیكەی نەك تەنیا نرخەكانیان دادەبەزێت.

بەڵكو ویستی چین كەمتر دەبێت بۆ كڕینی كاڵا گەمارۆدراوەكانی ئێران. لەتەك داخستنی كاتی زۆربەی كارگەكان لەچین كەكاڵا پێویستییەكانی ئابوری ئێران بەرهەمدەهێنێت، ئەمەش بەمانای ئەوە دێت كۆمپانیا و كەرگەكانی ئێران بۆ پڕكردنەوەی مادەی پێویستییەكانی ڕوبەڕوی كێشە دەبنەوە.

چون تاكو قەیرانی كرۆنا لەچین زیاتر بێت، كێشەی ئابوری ئێران قوڵتر دەبێت. دووەم كاریگەری كۆرۆنا لەسەر چالاكی ئابوری ناوخۆی ئێران دەبێت. لەتەك فراوان بوونی توشبوون بەكرۆنا دەوڵەت ناچار دەبێت بە پشووی گشتی و کەرەنتینەی هەندێك لەشارەكان.

ئەگەر كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆكاری سیاسی لەپشووی گشتی و کەرەنتینەنی شارەكان خۆی بەدور بگرێت. ئەوە بەشێكی خەڵكی خۆیان ئەو كارە دەكەن. ئەگەر هیچ یەكێك لەمانە ڕوونەدات ئەگەرێكی زۆرە بەشێكی زۆری هێزی كار توش ببن بەڤایرۆسەكە، ئەمەش وادەكات بەرهەمهێنان كەدەكات. سێیەمین كاریگەری كۆرۆنا لەسەر ئابوری ئێران پەیوەندی نێوان دراوسێكانی دەبێت.

ئێستا زۆربەی دراوسێكانی ئێران گەشتكردنیان بۆ ئێران قەدەغەكردووە. وڵاتانی دیكەش بەگومانەوە لەو گەشتانە دەڕوانن. بەهۆی گەمارۆكانەوە ئێران سیاسەتی بازرگانی خۆی گۆرییەوە و پشتی بەدراوسێكانی بەستووە لەوانەش ( عێراق، ئیمارات، توركیا، ئەفگانسان )، ئەم وڵاتانە هاوبەشی بازرگانی ئێرانن، چ وەك بازرگانی وەرزی، چ وەك كەمكردنەوەی كاریگەری گەمارۆكان.

،،

بەهۆی سنورداركردنی گەشتكردن بۆ ئێران لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە، گەورەترین زیان بەئابوری ئێران دەگەیەنێت.

گومانی تێدانیە كۆرونا كێشەیەكی گەورە ڕوبەڕوی كۆماری ئیسلامی دەكاتەوە.كاریگەری ئەم كێشانەش پەیوەستە بەكۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەجیهان و چین و ئێرانەوە. ئەگەر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەهەمان شێوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ و سێ مانگی دووەمی هاوینی (2020) بەردەوام بێت، ئەوا كاریگەری لەسەر ئابوری ئێران دەبێت و قورسترین زیانی بەردەكەوێت.

تا ئێراش دەتوانرێت پێشبینی بكرێت كە داكشانی ئابوری ئێران لەساڵی (2020) بەردەوامە و لەسنوری نەرێنی دەمێنێتەوە. تەنیا ئومێدی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەگەر كۆرۆنا كۆنترۆڵ نەكرێت، ئەگەری شكستی دۆناڵد ترامپ لەهەڵبژاردنەكانی (2020) زیاتر دەبێت. لەوكاتەشدا ڕەنگە دەسەڵاتدارانی ئێران بێژن كۆرۆنا پەرجویەكی خوایی بوو.