کەمبوونەوەی ئاو، هەڕەشەیەکی تۆقێنەر بۆ سەر عێراق 

کاتژمێری سفر نزیکە

کەمبوونەوەی ئاو، هەڕەشەیەکی تۆقێنەر بۆ سەر عێراق 

942 خوێندراوەتەوە

و: ئاسان محەمەد

لە ماوەی ئەم ساڵانەی دوایدا، بەئاشکرا هۆشداری دەدرێت لە کەمبوونەوە و دروستبوونی قەیرانی ئاو، بێ گومان ئەم حاڵەتە هۆکارگەلیخۆی هەیە، لەوانە، 1.گۆڕانی کەش و هەوا، 2.گەشەی بەردەوامی دانیشتوان، 3.زۆری خواست لەسەر ئاو، زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانیدا، 4.نەبوونی هۆشیاری پێویست کە وابکات وەک سامانێکی نیشتمانی گرنگ سەیربکرێت دەستی پێوە بگیردرێت، چەندەها هۆکاری تریش.....

لێرەدا تیشک دەخەینە سەر توێژینەوەیەک کە پەیمانگای(WRI)بۆ سامانی جیهانی ئەنجامی داوە و  ئاشکرایکردووە، زۆرترین ئەو وڵاتانەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووبەڕووی کێشەی کەمی ئاو دەبنەوە، دەکەونە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە لە ڕابردوودا لاوازبوون لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرفتەدا و هیچ ئامادەکارییەکیان بۆ نەکردووە، گرنگترینیان وەک دروستکردنی بەنداو.

توێژینەوەی پەیمانگەکە، ئاشکراشی دەکات کە بەهۆی سیستەمێکی داهێنراوی نوێوە کە پەیوەستە بە مانگە دەستکردەکانەوە، کە چاودێری بەنداوەکان دەکات و ژمارەیان(500)پێنج سەد هەزار بەنداوە لە جیهاندا، هۆشداری تەواوی داوە کە عێراق و مەغریب، لەبەردەم هەڕەشەی گەورە و قەیرانی مەزنی کەمبوونەوەی ئاودان، بەهۆی دابەزینی ڕێژەی ئاو و نەبوونی بەنداوی پێویست.

،،

توێژینەوەیەکی پەیمانگای(WRI)بۆ سامانی جیهانی: بەهۆی سیستەمێکی داهێنراوی نوێوە کە پەیوەستە بە مانگە دەستکردەکانەوە و  چاودێری بەنداوەکان دەکات و ژمارەیان(500)پێنج سەد هەزار بەنداوە لە جیهاندا، دەرکەوتووە  کە عێراق و مەغریب، لەبەردەم هەڕەشەی گەورە و قەیرانی مەزنی کەمبوونەوەی ئاودان.

 

df
بەنداوی ئەلمەسیرە ـ وڵاتی مەغریب

وڵاتی مەغریب، گەورەترین دابەزینی بەخۆوە بینیووە، دامەزراوەکان کەتایبەتن بەو بوارە هۆشداری دەدەن کە گەورەترین داکشانی ئاو لە بەنداوەکانی مەغریب ڕوویداوە، بەتایبەت بەنداوی (ئەلمەسیرە)کە دووەم گەورەترین بەنداوی وڵاتەکەیە، هەروەها پەیمانگەی ناوبراو ئاشکرای کردووە، ئەو ئاوەی کە ئێستا هەیە نزمترین ئاستی ئاوە بەدرێژای دروستبوونی بەنداوەکە تائێستا، کە زیانێکی گەورەی بە کەرتی کشوکاڵ گەیاندووە و هێناویەتیە ئاستی نیوەی جاران، بەهۆیەوە 700 هەزار کەس لێی زەرەرمەند بوون.

بەنداوەکە بۆ مەبەستی کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت لە ناوچەی( دوکالە)ی مەغریب، وە پێداویستی ئاویش بۆ چەند شارو ناوچەیەکی تریش دابین دەکات لەوانە شاری (دارولبەیزا) هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم کێشەیە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا ڕوودەدات، ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار هەستێت بە ئەنجامدانی چارەسەرێک لە بەنداوی (ئەلمەسیرەدا) لە شاری مەراکیش، ئەوا ڕەنگە بە چەند پرۆژەیەک لە ڕێگەی بانکی نێودەوڵەتییەوە یەک ساڵی تەواو بخایەنێت و گرفتەکە تا ڕادەیەک چارەسەر بێت، ئەوەی کە زیانی بەردەکەوێت هێزی کاری جوتیارانە کە ڕێژەیان 33%ی هێزی کارە لەوڵاتی مەغریبدا، وە حکومەت و بانکی نێودەوڵەتی دەتوانێت سوود لە هێزی کاری ئەم جوتیارانە ببینێت، بۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ  و ئاو و چارەسەرکردنی گرفتی سامانە ئاوییەکان تاڕادەیەک.

توێژینەوەکە ئەوە دەخاتە ڕوو، کەمبوونەوەی ئاو، زۆرترین زیانی بەر جوتیاران و کەرتی کشتوکاڵ دەکەوێت، چونکە یاساکانی ئاو لەو ووڵاتە پێشینەی داوە بە بەکارهێنانی ئاو بۆ دانیشتوان و کەرتی پیشەسازیی لەپێش کەرتی کشتوکاڵ و جوتیارانەوە، بۆیە بەگشتی ئەوان زیانمەند دەبن، بۆیە پەیمانگاکە ئاشکرای کردووە کە بەگشتی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە خواستی ئاو لە زۆربەی شار و ناوچە چڕەکاندا بەرز دەبێتە بۆ ڕێژی %٦٠بۆ لە %١٠٠ لەساڵی 2050دا لە وڵاتی مەغریب.

dfv
وشکبوونی زۆرنگاوەکانی بپارێزگای میسان ـ عێراق

،،

توێژینەوەی پەیمانگەکە باس لە عێراق دەکات و دەڵێت، دابەزینی ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ مەترسیدارە و ئاوی بەنداوەکە بەشؽوەیەکی بەرچاو ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات، بەبەراورد لەگەڵ ساڵەکانی حەفتا لە%60ی ئاوەکەی لەدەستداوە، ئەمەش چەندەها هۆکاری هەیە،

 

توێژینەوەی پەیمانگەکە باس لە عێراق دەکات و دەڵێت، دابەزینی ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ مەترسیدارە و ئاوی بەنداوەکە بەشؽوەیەکی بەرچاو ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات، بەبەراورد لەگەڵ ساڵەکانی حەفتا لە%60ی ئاوەکەی لەدەستداوە، ئەمەش چەندەها هۆکاری هەیە، لەوانە کەمبوونەوەی ڕێژەی باران بارین، بەفیڕۆدانی بەشێوەیەکی نادروست، هەروەها ڕکابەری لەسەر دروست کردنی پڕۆژەی ووزە و کارۆئاویی کۆمپانیا تورکییەکان لە سەر هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات لە ناو خاکی تورکیا.

ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی پشت بەئاوی دیجلە و فوڕات دەبەستن بۆ خواردنەوە و ئاوەدانی و کشتوکاڵ و مەروماڵات و ووزە و گواستنەوە، وە بەکەمبوونەوەی زیانێکی زۆر و ترسناک بەر ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەکەوێت، بەکەمبوونەوەی ئاو کەم تا زۆر ئەو ناوچانە تووشی حاڵەتی بە بیابان بوون دەبن:

dv
بەنداوی موسڵ ـ عێراق

،،

چاوەڕوان کراوە کە بەهۆی دروستبوونی قەیرانی ئاو لە عێراق دوای زۆربوونی دانیشتوان و گۆڕانی کەشوهەواوە، ململانێ و پێکدادانی توندی ناوخۆیی و هەرێمی دروست ببێت، لەم ساڵانەی دواییدا ئەو زیانانەی بەر ئەو دوو رووبارە و بەنداوەکانی سەریان کەوتووە، بووەتە هۆی بەفیرۆچوونی رێژەیەک کە  یەکسانە بە هەموو ئاوی دەریایی مردوو.

 

چاوەڕوان کراوە کە بەهۆی دروستبوونی قەیرانی ئاو لە عێراق دوای زۆربوونی دانیشتوان و گۆڕانی کەشوهەواوە، ململانێ و پێکدادانی توندی ناوخۆیی و هەرێمی دروست ببێت، لە پێشوودا 144 کیلۆمەتر چوارگۆشە ئاوی دیجلە و فورات سازگار بووە، كە %60ی ئاوی هەڵگیراویی ژێر زەوی بوو.

بەپێی توێژینەوەکەی پەیمانگەی (WRI) بۆ سامانی جیهانیی، لەم ساڵانەی دواییدا ئەو زیانانەی بەر ئەو دوو رووبارەو بەنداوەکانی سەریان کەوتووە،  بووەتە هۆی بەفیرۆچوونی رێژەیەک کە  یەکسانە بە هەموو ئاوی دەریایی مردوو.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك