چاره‌نووسى وه‌ن كۆین پاش فه‌تواى حه‌رامكردنى

بومەلەرزەی دووەم بازاڕی وەن کۆینی هەژاند

چاره‌نووسى وه‌ن كۆین پاش فه‌تواى حه‌رامكردنى

1917 خوێندراوەتەوە

له‌كاتێكدا كه‌ تۆپ لیده‌رو بانگه‌شه‌كارانى وه‌نكۆیین مژده‌ى گه‌وره‌ به‌ به‌شدارانیان ده‌ده‌ن‌و ڕۆژى 8- 10 2018 به‌ ڕۆژه‌ گه‌وره‌كه‌ ناو ده‌به‌ن، لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، فه‌تواى حه‌رامردنى وه‌نكۆیین ده‌دات‌و به‌ قوماركردنى ده‌چووێنێت.

پازده‌ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمی کوردستان، له‌ فه‌توایه‌كدا مامه‌ڵه‌كردنى به‌ دراوه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كانه‌وه‌ به‌ ئاڵۆزو یاساغ ناو بردو فه‌تواى حه‌رامكردنى مامه‌ڵه‌كردنى به‌ دراوى وه‌نكۆینیشه‌وه‌ ده‌ركرد.
پاش په‌یامه‌كه‌ى سه‌لاحه‌دین به‌هادین، كه‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵدا سه‌باره‌ت به‌ وه‌نكۆیین بڵاوى كرده‌وه‌، فه‌تواى حه‌رامكردنى وه‌نكۆیین له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمه‌وه‌، دووه‌م گورزه‌ كه‌ به‌ر بانگه‌شه‌كانى ئه‌م دراوه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌ ده‌كه‌وێت له‌ هه‌رێمى كوردستان.
په‌یامه‌كه‌ى سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى، سه‌باره‌ت به‌ وه‌نكۆیین پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ وا بڵاوكرایه‌وه‌ پرۆژه‌كه‌ هى یه‌كگرتووى ئیسلامى بێت.
ئه‌میندارى یه‌كگرتوو له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ ئه‌وپه‌ڕى توڕه‌یی‌و نیگه‌رانى تێدابوو، وشه‌ی " بازرگانیی وه‌همی، توشبوو، بازاڕ گه‌رمكه‌ر"ى به‌كار هێنابوو.

،،

پاش په‌یامه‌كه‌ى سه‌لاحه‌دین به‌هادین، كه‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵدا سه‌باره‌ت به‌ وه‌نكۆیین بڵاوى كرده‌وه‌، فه‌تواى حه‌رامكردنى وه‌نكۆیین له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمه‌وه‌، دووه‌م گورزه‌ كه‌ به‌ر بانگه‌شه‌كانى ئه‌م دراوه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌ ده‌كه‌وێت له‌ هه‌رێمى كوردستان.

erf
سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان


په‌یامه‌كه‌ى سه‌لاحه‌دین به‌هادین وه‌كو گورزێكى سه‌خت بۆ پرۆژه‌و بانگه‌شه‌كارانى وه‌نكۆیین له‌ هه‌رێمى كوردستان هاته‌ ئه‌ژمارو بوویه‌ یه‌كێك له‌ وێستگه‌كانى پاشه‌كشه‌كردنى مامه‌ڵه‌كردن به‌م دراوه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌وه‌.

له‌ فه‌توایه‌كدا كه‌ به‌روارى 5- 4- 2018درچووه‌، لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان له‌ ڕوانگه‌ی فیقه‌و شه‌ریعه‌رتى ئیسلامه‌وه‌ به‌ ئاڵۆزو قه‌ده‌غه‌كراو و نادروست ناو ده‌بات‌و مامه‌ڵه‌كردنیشى به‌دراوى ئه‌له‌كترۆنى وه‌نكۆیینه‌وه‌ حه‌رامكردووه‌.
له‌ فه‌تواكه‌ى لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوی ئه‌له‌كترۆنی‌و هاوشێوه‌كانی له‌ رووانگه‌ی فیقهی ئیسلامییه‌وه‌ ئاڵۆزو یاساغ‌و نادروسته‌و هۆكاره‌كانیشیان به‌و جۆره‌ لێكداوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌نكۆیین دراوێكی گریمانه‌ییه‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوی گریمانه‌یی پێ دروست نییه‌، ئه‌وان ڕایشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ دراوى وه‌نكۆیین، دراوێكی نادیاره‌ له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌، واته‌ ناڕوونی سه‌رچاوه‌ی هه‌یه‌، چونكه‌ لایه‌نی ده‌ركردنی دیار نییه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش (غرر) ئاڵۆزی و نادیاری دروستده‌كات، شه‌ریعه‌تیش مامه‌ڵه‌ی نادیاری پێدروست نییه‌.

،،

له‌ فه‌تواكه‌ى لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوی ئه‌له‌كترۆنی‌و هاوشێوه‌كانی له‌ رووانگه‌ی فیقهی ئیسلامییه‌وه‌ ئاڵۆزو یاساغ‌و نادروسته‌و هۆكاره‌كانیشیان به‌و جۆره‌ لێكداوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌نكۆیین دراوێكی گریمانه‌ییه‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوی گریمانه‌یی پێ دروست نییه‌،


مه‌حمود ئه‌مین، یه‌كێك له‌ به‌شدارانى وه‌نكۆیین كه‌ پله‌ى " ڕۆكى" هه‌یه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌دا، باسله‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وانه‌ى فه‌تواكه‌یان ده‌ركردووه‌ ڕوانگه‌ ته‌كنه‌لۆژى‌و یاساییه‌كه‌یان فه‌رامۆشكردووه‌و ته‌نها به‌شه‌ نه‌رێنییه‌كه‌ى دراوى وه‌نكۆینیان دیراسه‌كردووه‌.
مه‌حمود، به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینى وت:" فه‌تواكه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كى خراپى له‌سه‌ر وه‌نكۆیین دروستنه‌كردووه‌و پاش فه‌تواكه‌ش پێنج كه‌س بۆ به‌شدارینكردن له‌وه‌نكۆییندا، په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوم".

fd
فەتوای لیژنەی باڵای فەتوای زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان لەسەر حەرامکردنی وەن کۆین


مه‌حمود، به‌شدارانى وه‌نكۆیین له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانیدا به‌ 3000 كه‌س ده‌خه‌مڵێنێت، ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن تۆپ لیده‌ره‌كانى وه‌نكۆیینه‌وه‌ له‌ كوردستان، داوا له‌ لیژنه‌ى فه‌تواكراوه‌ تا پێكه‌وه‌ دابنیشن‌و گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیوه‌.
ئه‌و به‌شداربووه‌ى وه‌نكۆیین باسله‌وه‌ش ده‌كات كه‌ فه‌تواكه‌ له‌ژێر كاریگه‌رى دكتۆر خالید حه‌مه‌ساڵح‌و دكتۆر مه‌حمود زمناكۆییدا ده‌ركراوه‌و له‌ فه‌تواكه‌شدا ته‌شهیر به‌ به‌شدارانى وه‌نكۆین كراوه‌و ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت " فه‌توا ده‌بێت ڕوونكردنه‌وه‌و هه‌ڵوێست ده‌ربڕینى تێدا بێت‌و نابێت فه‌توا ته‌شهیركردنى تێدا بێت".
وه‌نكۆین، دراوێكی دیجیتاڵیی‌و پاره‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنییه‌، له‌نێوان خه‌ڵك‌و خه‌ڵكدا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت‌و به‌سیستمی بانكیدا تێناپه‌ڕێت‌و كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌.

،،

مه‌حمود ئه‌مین، یه‌كێك له‌ به‌شدارانى وه‌نكۆیین كه‌ پله‌ى " ڕۆكى" هه‌یه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌دا، باسله‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وانه‌ى فه‌تواكه‌یان ده‌ركردووه‌ ڕوانگه‌ ته‌كنه‌لۆژى‌و یاساییه‌كه‌یان فه‌رامۆشكردووه‌و ته‌نها به‌شه‌ نه‌رێنییه‌كه‌ى دراوى وه‌نكۆینیان دیراسه‌كردووه‌.


وه‌نكۆین، له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ كۆمپانیا تایبه‌مه‌تمه‌نده‌كانی بواری دراوی ژماره‌یی‌و ئه‌له‌كترۆنی خراوه‌ته‌ بازاڕ و بوونێكی به‌رجه‌سته‌و هه‌ستپێكراوی نییه‌‌و كۆمپانیاكه‌ بازاڕێكی ئه‌له‌كترۆنی هه‌یه‌ به‌ناوی " دیل شه‌یكه‌ر"و به‌شدارانى وه‌نكۆیین له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئه‌م بازاڕه‌ له‌ كوردستانیشدا ده‌كرێته‌وه‌.
ئه‌م دراوه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌، له‌ ساڵی 2014دا له‌لایه‌ن پسپۆڕێكی دارایی‌و دراوی ژماره‌ییه‌وه‌ به‌ناوی " ڕۆجا ئیگنه‌تۆڤا" داهێنراوه‌ كه‌ له‌ هه‌نگاریا له‌ دایكبووه‌و له‌ ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌ بووه‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ ئابوری‌و دكتۆرایه‌ له‌ یاسادا.
هه‌رچه‌نده‌ تۆپ لیده‌رو بانگه‌شه‌كارانى وه‌نكۆیین ئاماژه‌ به‌ " دیل شه‌یكه‌ر" وه‌ك بازاڕێكى گه‌وره‌ى دراوه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، نه‌بوونى متمانه‌ به‌ وه‌نكۆیین له‌ لایه‌ن بانك‌و بۆرسه‌ جیهانییه‌كانه‌وه‌ به‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى حه‌رامبوونى مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوه‌كه‌وه‌ ناو ده‌به‌ن، له‌ فه‌تواكه‌دا هاتووه‌" دراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن هیچ بۆرسه‌یه‌كی جیهانییه‌وه‌ دانیپێدا نه‌نراوه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ها متمانه‌ی بانكه‌ جیهانییه‌كانی نییه‌و هیچ بانكێكی باوه‌ڕ پێكراو له‌ جیهاندا متمانه‌ی پێنه‌داوه‌و هیچ ره‌سیدێكی دیاریشی نییه‌، ته‌نیا به‌ڵێنده‌درێت به‌ به‌كاربه‌ره‌كانی، ئاشكراشه‌ به‌ڵێن به‌ ته‌نیا هیچ به‌هایه‌كی نییه‌".
سۆران حوسه‌ین، یه‌كێك له‌ به‌شدارانى وه‌نكۆیین كه‌ بۆ ئاشنابوونى زیاترو فراوانبوونى ڕۆڵى له‌ پرۆژه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ تیمێكدا چووه‌ته‌ مالیزیا، باسله‌وه‌ ده‌كات كه‌ فه‌تواكه‌ سته‌مێكى زۆرى له‌ به‌شداران‌و له‌ پرۆژه‌ى وه‌نكۆیین كردووه‌ له‌ كوردستان، به‌ وته‌ى ئه‌و لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم ئه‌گه‌ر له‌ ڕووى یاسایی‌و ته‌كنه‌لۆژییه‌وه‌ دیراسه‌ى وردى وه‌نكۆینیان بكرایه‌، ئه‌وا ئه‌و فه‌توایه‌یان ده‌رنه‌ده‌كرد.

drf
لۆگۆی دراوی ئەلیکترۆنی وەن کۆین

،،

تۆپ لیده‌رو بانگه‌شه‌كارانى وه‌نكۆیین، ڕۆژى 8- 10 – 2018 به‌ ڕۆژه‌ گه‌وره‌كه‌ ناوده‌به‌ن‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌و به‌رواره‌دا وه‌نكۆیین ده‌بێت دراوێكى فه‌رمى جیهانى‌و به‌شداربوانیشى قازانجێكى زۆر ده‌كه‌ن.


تۆپ لیده‌رو بانگه‌شه‌كارانى وه‌نكۆیین، ڕۆژى 8- 10 – 2018 به‌ ڕۆژه‌ گه‌وره‌كه‌ ناوده‌به‌ن‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌و به‌رواره‌دا وه‌نكۆیین ده‌بێت دراوێكى فه‌رمى جیهانى‌و به‌شداربوانیشى قازانجێكى زۆر ده‌كه‌ن.
ئه‌وان، كه‌ پرسی حه‌رامبوونی پرۆژه‌كه‌یان فشارێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ریان درووستكردووه‌، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن‌و ئه‌و مژده‌یه‌ به‌به‌شداربوانیان ده‌ده‌ن كه‌ وه‌نكۆین شۆڕشێكی گه‌وره‌ی بازرگانییه‌و له‌ئاینده‌دا "مه‌نی په‌یپه‌ر" دراوی كاغه‌ز نامێنێت‌و دراوی دیجیتاڵی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌.
سۆران به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینى وت:" ئه‌م فه‌توایه‌ ناهه‌قییه‌كى زۆرى به‌رانبه‌ر به‌شدارانى وه‌نكۆیین تێدایه‌، لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم پاش 8- 10 – 2018، ده‌بێت فه‌تواكه‌ى خۆیان ئیلغا بكه‌نه‌وه‌و فه‌توایه‌كى نوێ له‌ باره‌ى وه‌نكۆیینه‌وه‌ ده‌ربكه‌ن.

به‌پێى ناوه‌رۆكى فه‌تواكه‌ى لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، ئێستا وه‌نكۆیین هیچ زه‌مانه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی راسته‌وخۆی نییه‌،" بۆیه‌ هه‌ر پاره‌یه‌ك له‌و بواره‌دا خه‌رجبكرێت به‌ره‌و نادیار ده‌ڕوات‌و وه‌ك قوماركردن وایه‌".
به‌ بڕواى لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، وه‌نكۆیین له‌ بازنه‌ی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی شه‌رعیدا تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ جێگه‌ی نابێته‌وه‌و پره‌نسیپێكی شه‌رعیش نایگرێته‌وه‌و دووره‌ له‌ مه‌رج‌ و داڕشته‌و یاسا شه‌رعییه‌كان.

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی