ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئیسلامییه‌كان له‌عه‌لمانییه‌كان دیموكراتترن

ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئیسلامییه‌كان له‌عه‌لمانییه‌كان دیموكراتترن

1725 خوێندراوەتەوە

دیداری:  بڕوا كه‌مال

به‌شی دووه‌م

له‌به‌شی دوومی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین، ئه‌بوبه‌كر كاروانی، باس له‌ پێوویستبوونی نوێبوونه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان ده‌كات‌و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌دات كه‌ هێزه‌ عه‌لمانییه‌ كوردییه‌كان له‌ هێزه‌ ئیسلامییه‌كان دیموكراتترنین.

 

دیبلۆماتیك: دەگوترێ هێزە ئیسلامیەکان بڕوایان بەدیموکراسی نییە، ئایە ئەم قسەیە تاچەندە ڕاستە؟

ئەبوبەکر کاروانی: ئیسلامییەکان لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکەدا فرە شێوازو مۆدێلی بیرکدنەوەو کارکردنن، هەر بۆیە وڵامی ئەو پرسیارە بە بەڵێ یاخود نەخێر ڕاست نیییە، دوای ئەوەی ئێمە هێزی ئیسلامی دیموکراتمان هەیە، هێزی ئیسلامی نا دیموکراتیشمان هەیە، بە گشتی سەبارەت بە جیهانی ئیسلام و ئێستای وڵاتی خۆشمان هێزەکانی دی لە ئیسلامییەکان دیموکراترنین بەو ئەوندازەیەی هێزەکانی ئەم ناوچەیە کێشەیان لەگەڵ دیموکراسی هەبێت، جگە لە هەندێ ڕووی زۆر تایبەت، کێشەکان هاوبەش و هەڵقوڵاوی کلتوری سیاسی نا دیموکراتن

ئەگەر لەسەر ئاستی هەندێ ئەزموونیش سەیری بکەین هەستدەکەیت لە زیاد لە وڵاتێکدا، بۆ نموونە لە جەزائیری کۆتای هەشتاکان و میسری "۲۰۱۳" ئیسلامییەکان لە ڕێی میکانیزمە دیموکراسییەکانەوە گەیشتون بە دەسەڵات کەچی سوپاو بەشێ لە هێزە عەلمانییە هاوپەیمانیەکانی ئەوەیان پێقبوڵ نەکراو لە پێناو ڕوخاندنی حوکمی ئیسلامییەکاندا ئامادە بوون بەهاکانی دیموکراسی ژێر پێبخەن، لە کاتێکدا جگە لە نموونەی سوودان کە نوێ نییە هیچ ئەزموونێکی ترمان نییە لە ڕێی هەڵبژاردنەوە چوبنە دەسەڵات و ئیسلامییەکان کوده‌تایان بەسەردا بکەن لە هەموو حاڵەتێکدا دیموکراسیبوون پێوەرێکی گرنگی ناسینەوەو پۆلێنکردنی هێزەکانە بە ئیسلامی و عه‌لمانییەوە، بۆیە هەر هێزێکی ئیسلامی لە چوارچێوەی دەوڵەتی نوێدا نادیموکراتی بێت، بەهەمان شێوەی هێزێکی عەلمانی نا دیموکرات هەڕەشەیە بۆ سەر کۆمەڵگا و پەرە پێدانی سیاسی و تەنانەت ڕۆحی ئیسلام و بەها گەردونییەکانی.

،،

 لە زیاد لە وڵاتێکدا، بۆ نموونە لە جەزائیری کۆتای هەشتاکان و میسری "۲۰۱۳" ئیسلامییەکان لە ڕێی میکانیزمە دیموکراسییەکانەوە گەیشتون بە دەسەڵات کەچی سوپاو بەشێ لە هێزە عەلمانییە هاوپەیمانیەکانی ئەوەیان پێقبوڵ نەکراو لە پێناو ڕوخاندنی حوکمی ئیسلامییەکاندا ئامادە بوون بەهاکانی دیموکراسی ژێر پێبخەن،


سەبارەت بە ئیسلامیەکانی کوردستانیش هێزە پاشخان جیهادیەکان تا ڕادەیەکی باش توانیویانە خۆیان لەگەڵ بارو دۆخە نوێکە بگونجێنن، ڕێز لەو پەراوێزە دیموکراسییەی وڵاتەکەیان بگرن، کەوتووبوون لەوەی گۆڕانکاری بەسەر خۆیاندا بێنن کە ئەمەش جێگەی دەست خۆشییەو دەبێت بۆ تەواوکردنی ڕێگاکە هان بدرێن، یەکگرتوی ئیسلامیش هەر لە سەرەتاوە وەک هێزێکی مەدەنیش هاتۆتە ناو ژیانی سیاسی کوردستانەوە، یەکەم هێزی سیاسیبوو لە چوارچێوەی یاسای پارتە سیاسییەکان و بێ میلیشیا دەستی بە کارەکانی کردووە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت لەم ڕووەوە ئەوەی لەسەریان پێوویستە ئەنجامیان داوە، چونکە هێشتا لە هەندێ ڕوەوە پێویستیان بە گەشەکردن و کامڵبوونە.

ئەبوبەکر عەلی

  

دیبلۆماتیك: لەماوەی ڕابوردو هەوڵێک هەبو بۆ یەکگرتنەوەی ئیسلامییەکان، کۆمەڵی ئیسلامی‌و یەکگرتووی ئیسلامی‌و بزوتنەوەی ئیسلامی، ئایە ئەم هەوڵانە تاچەندە کێشەکانی ئیسلامیەکان چارەسەردەکات؟


ئەبوبەکر کاروانی‌: سەرەتا بەداخەوە ئەو هەوڵانە نەک لەسەر ئاستی یەکگرتن بەڵکو لەسەر ئاستی پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشیش سەرکەوتو نەبوو، ئەوەش ڕەخنەیەکە لەسەریان، هەرچی پەیوەستە بە پەیوەندی نێوان یەکگرتن و چارەسەرکردنی کێشەکانیانەوە، ئەگەر ورد قسە بکەین دەبێت تێگەیشتنمان بۆ کێشەکانیان ورد بکەینەوە، دیارییان بکەین، چونکە بە بێ ئەوە ناتوانین باس لە پەیوەندی یەکگرتن بە کێشەکانیانەوە بکەین.

ئەگەر لە دیدی تاکەکەسی خۆمەوە سەیری بکەین خۆشبەختانە ئێستا هۆشیارییەک لە حاڵی بڵاو بونەوەدا لە ناو ئیسلامیەکاندا دەتوانین بڵێین یەکگرتن ئەگەر لەسەر بناغەیەکی ڕاست بێت چارەسەری هەندێ کێشە بکات و یارمەتی دەریش بێت بۆ چارەسەری هەندێکیتر بەورتر یەکگرتنی ئیسلامیەکان ئەگەر هۆشیارانە بکرێت ڕەنگە کێشەی پەرتەوازەییان چارەسەر بکات، بەڵام هۆکارێکی گەورەی پەرته‌وازەییشیان دەستگرتنە بە فۆڕمی کارکردنیان و هەستیاری مێژویی کە بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار کێشەی موزایدە بەسەر یەکتری و زۆر حساب بۆ یەکتری نەکردنی بۆ دروست کردوون.

قسەکردنی ئێمە لەم ڕوەوە لایەنی کەم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (۲۰۰۹) کە لە کۆبونەوەیەکی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵ و یەکگرتودا لە میانەی خستنە ڕووی ئەو باسانەدا خستمە ڕوو بە ئامادە بوونی مامۆستا سه‌لاحەدین و مامۆستا عه‌لی باپیرو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەردوولا، کە ئەگەر دانیشتنی هاوبەش و هاوکاریتان بۆ شکاندنی ئەو تەوقەو سنوردارییەیە لە ڕووی جەماوەرییەوە بۆتان دروست بووە ودەخوازن پێگەیەکی جەماوەری بەهێزترو بەشدارییەکی ژیانی سیاسی کاریگەرترتان لە ئایندەی هەرێمدا هەبێت لێتان دەخوازێت بیر لە شێوازێکی نوێی کاری سیاسی و سەرکردەو سەرکردایەتی و تێکەڵکردنی وزەو تواناکانتان بکەنەوە.

،،

 لەناو یەکگرتوودا لەسەر ئاستی کەسی یەکەم و سەرکردایەتیدا بەفەڕمی باسی ئەوە کراوە کەلە دوای هەڵبژاردنەوە هەڵووێستەیەک بكرێت و لە ڕوانگەی ئەرکەکانی قۆناغی داهاتوو پێوویستییەکانی گەشەکردنەوە نەخشە ڕێگایەکی نوێ بۆ ئایندەی یەکگرتوو

ئەویش بەوە دێتە دی پارتێکی نیشتیمانی، کراوەی، پاشخان ئیسلامی، بێناو ئیسلامی و چوارچێوەی جۆراو جۆر دابمەزرێنن، دەست بەناو ستراکچەرو پەیکەربەندی حیزبی دیاری کراوەوە نەگرن ،چونکە یەکگرتو و کۆمەڵ و ئیسلامییەکانیتر لەم فۆڕمەدا، مێژووی خۆیان تەواو کردوەو چیتر ناتوانن ڕێبازی گەورەبوونی سیاسی، لە گەشەکردن و هەڵکشان و داکشانیان بە حوکمی سروشتی پێکهاتە مێژووییان و ئاڕاستەی گشتی کۆمەڵگەو زۆر شتی تر لە بازنەیەکی دیاری کراودا دێت و دەچێ، ئەگەر یەکگرتن بەو جۆرەی پێشەوە تێیبگەین واتا ئه‌و لافیتە سیاسی و ئیسلامیانەی ئێستا نەمێنن و بەناو گوتار و سەرکردەو سەرکردایەتیەکی تازەوە بچنەوە ناو کۆمەڵگا، بێگومان حزمەتێکی گەورە نەک هەر بە ئیسلامییەکان بەڵکو بە کۆمەڵگاش دەکه‌ن، دەشکرا ئەم یەکگرتنە سەرەتا لە لیستی هاوبەشەوە دەستی پێکردایە بەڵام گرنگە سەرکردەکانیان لەوە تێبگەن ئەم هەنگاوە ئەگەر خۆیان لە ڕوانگەی هۆشیاربوون بە ئەرکەکانی قۆناغەنەکەو هەست بە لێپرسراوێتیان نەیهاوێژن، دەشێ لە داهاتودا بەشێوەیەکی شێواو بەسەریاندا بسەپێنرێت.

یاخود نەزیفی ڕۆیشتنی کادیرەکانیان بەردەوام بێت تا دەگاتە ئەوەی توانای دەستپێشخەری لە دەست ئەواندا نەمێنێت، ئەوەی لە ئێستادا هەیە تا ڕادەیەک جێگەی دڵخۆشییە، بڵاوبونەوەی ئەم هۆشیارییە لەناو یەکگرتوش لەسەر ئاستی کەسی یەکەم و سەرکردایەتیدا بەفەڕمی باسی ئەوە کراوە کەلە دوای هەڵبژاردنەوە هەڵووێستەیەک بكرێت و لە ڕوانگەی ئەرکەکانی قۆناغی داهاتوو پێوویستییەکانی گەشەکردنەوە نەخشە ڕێگایەکی نوێ بۆ ئایندەی یەکگرتو لە پێناو نوێکردنەوەو گەشە پێدان و چارەسەرکردنی کێشەی تێکەڵاوی ئیرشادو واعیزی دینی‌و کاری حیزبی گەڵاڵە بکرێ لەناو هێزەکانی تریشدا ئەم جۆرە بیرکردنەوانە لە ئارادان

لۆگۆی هەرسێ لایەنە ئیسلامیەکەی هەرێمی کوردستان

 
دیبلۆماتیك: لەئێستادا یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی لەهەڵبژاردنەکانی عێراق بەیەک لیست دابەزیون و بۆهەڵبژاردنەکانی هەرێمیش لیستێکیان دروستکردوە بەناوی لیستی بەرەو ئیسلاح، ئێوە چۆنی دەبینن؟

ئەبوبەکر کاروانی: بژاردەی یەکەمی من بۆهەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمیش لیستێکی فراوان بوو لەسەر ئاستی سەرجەم حیزب‌و کەسێتیە ناڕازیەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی، کەبەداخەوە هەوڵەکان لەم ڕوە وە سەری نەگرت.


پژادەری دووم لیستێکی ئیسلامی بوو، بەناوێکی گشتییەوە لەسەر ئاستی سەرجەم هێزەئیسلایەکان و کەسایەتیەکان بوو، کە دەکرا جگە لەوەی سەنگ و قورسایی زیاتری بە ئیسلامییەکان دەبەخشی سەرەتایەکیش بوایە بۆ کاری بەیەکەوەیی لە جوارچێوەی دیدێکی هاوبەش بۆ نوێبونەوە، دیارە ئەو لیستەش نەهاتە دی، بەدەر لەوە پێمباش بوو هێزەکان‌و لەوانەش یەکگرتوو سەربەخۆ دابەزینایە.

،،

 بژاردەی یەکەمی من بۆهەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمیش لیستێکی فراوان بوو لەسەر ئاستی سەرجەم حیزب‌و کەسێتیە ناڕازیەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی، کەبەداخەوە هەوڵەکان لەم ڕوە وە سەری نەگرت.

 

  
دیبلۆماتیك: لەماوەی رابردودا کۆمەڵێک کەسایەتی نێو ئیسلامیەکان دەستیان لەکار کیشایەوە بەڕای بەرێزتان هۆکارەکەی بۆچی دەگێریتەوە ؟


ئەبوبەکر کاروانی : سەبارەت بە دیاریکردنی هۆکارەکان ئەو پرسیارە دەبێت لە خۆیان بکرێت، بەڵام لە ڕوانگەی ئێمەوە چەند هۆکارێک لە پشتی ئەم دۆخەوەیه‌:

۱- گۆڕانکاری فیکری و باوەڕنەمان بەم شێوازەی ئێستای ئیسلامییەکان.
۲-چاو بڕینە ڕۆڵێکی گەورتری سیاسی لە دەرەوەی ئیسلامییەکان بە حوکمی سنورداری گەشەکردن و گەورە بوونیان.
۳- نا ئومێد بوون لە پێگەی خۆیان لە ئایندەی ناو ئیسلامییەکان.
٤- ئازاردانیان لەلایەن هەندێ لێپرسراوەوە.

سەرکردەی هەرسێ لایەنە ئیسلامیەکەی هەرێمی کوردستان(یەکگرتوو، کۆمەڵ، بزوتنەوە)

  

دیبلۆماتیك: لەپاش دروستبوونی قەوارەی هاوپەیمانی بۆدیموکراسی و داد پەروەری بەسەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح، بەشێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئیسلامییەکان چونە ئەو ‌قەوارەیە، ده‌گوترا کەجەنابیشتان دەچیتە ناو قەوارەیەوه‌، بەڵام وادەرنەچوو، هۆکاری نەچونت چیبوو؟ ئایا ئەمەلت ماوە لەناو یەکگرتوودا؟


ئەبوبەکر کاروانی: سەرەتا دەمەوێت بڵێم لە ڕووی فکرییەوە کێشەم لەگەڵ قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و داپەروەری نییە. مۆدێلێکە دەتوانێت خزمەت بکات، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە منەوە هەیە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکان و خوێندنەوەی بۆ ڕێگری و تەحەدییەکان بڕیار دەدەم. هەروەک بە کاک دکتۆر بەرهەمیشم گوتوە، ئێمەمانان کە ساڵێکە لە نێو ئیسلامیەکاندا بەدوای ئەوەوه‌ین ئەم هەزاران خەڵکە پێگەیەنراوەی نێویان خێرێکی گەورەتر بۆ کۆمەڵگەو تەوژمی ئیسلامی خۆشیان بدەنەوە، ناکرێ هەروا بەخێرایی لەسەر ئاستی تاکەکەسی بڕیار بدەین، بەڵکو دەبێت تا ئەوپەڕی ئەوەی دەرفەت هەیە کار لەسەر ئەوە بکەین کە بەڕەزامەندی خودی ئیسلامییەکان هەنگاوێکی نوێ بنێین.

ئەمە جگە لەوەی ئێمەومانان لێپرسراوێتیمان بەرامبەر بنکە جەماوەرییەکەی ئیسلامیەکان لە ئەستۆدایە، قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریش بەتەنها توانای گۆڕانکاری گەورەی نابێت. چونکە گۆڕانکاری و ڕۆڵبینینی سیاسی گەورە گەورەو بەرزبونەوەو ڕیفۆرمخوازی پێویستی بە هێزێکی گەورەیە، بۆ نمونە ڕووە سیاسیەکەی کۆمەڵ و یەکگرتو گۆڕان و هاوپەیمانی هەموو ئەو ناوەندو کەسایەتی و چالاکوانانەی بیرکردنەوەیان لەگەڵ ڕیفۆرمخوازیدا دەگونجێت هێزێکی یەکگرتووی بەهێز پێک بهێنن دەتوانن لەسەرو (٤٠) کورسییەوە بهێنن، لێرەشەوە دەیڵێم من کێشەی پێگەی حیزبی خۆمم نییە دەتوانم وەک بیرمەندو سیاسیەک خزمەتەکانم درێژە پێبدەم، سەبارەت بە یەکگرتوش نەخێر ئومێدم نەبڕاوە لەوەی بڕیاری بوژاندنەوە بدات و هەوڵبدات وزەو تواناکانی ناوی لە چوارچێوەی نوێی سیاسی و دەعوەیدا تەوزیف بکات و خۆی نوێبکاتەوە هیواداریشم ئەم ئەرکە زۆریتر نەخایەنێت.

،،

ڕووی فکرییەوە کێشەم لەگەڵ قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و داپەروەری نییە. مۆدێلێکە دەتوانێت خزمەت بکات

لۆگۆی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراتی و دادپەروەری

  
دیبلۆماتیك: ئەگەر ئیسلامییەکان وەک جەنابت دەڵێیت نەگۆڕێن‌و چاکسازی له‌ فۆرمی كاركردنیاندا نەکەن، بەبڕوای ئێوه‌ ئایندەی ئیسلامییەکان چی بەسەر دێت؟


ئەبوبەکر کاروانی: سەرەتا هیوادارم بەو جۆرە نەبن و بتوانن گەشەیەکی چۆنایەتی گرنگ بکەن، چونکە (بالقوە) توانای خزمەتکردنێکی کۆمەڵگایان پێیە، خۆ ئەگەر بەو جۆرە بوون کە لە پرسیارەکەدا هاتوە دەمێننەوەو درێژە بە ژیانی خۆیان دەدەن، بەڵام لە پەراوێزی کۆمەڵگەو دامێنی سیستەمی سیاسیدا. کە نابێت هەرگیز بەشایستەی خۆیانی بزانن

 

author photo

ڕۆژنامەنوس