لەم دیدارەدا ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، باس له پێكهێنانی حكومهتی ئایندهی عێراق دهكاتو ئاماژه بهوه دهكات ئهگهر كورد بچێته ڕیزی ئهو لایهنانهوه كه لهبهرهی ئهمهریكان، ئهوا بهر غهزهبی ئێران دهكهوێتو به پێچهوانهشهوه.
دیبلۆماتیك: هەڵبژاردنەکانی ١٢ئایار بەسەرکەوتنی حیزبی سائیرونی موقتەدا سەدر تەواو بوو ئیستە هەموو هەوڵەکانی بۆپێکهێنانی حکومەتی ئایندەیە، پێتوانییە ئهو سیناریۆیەی کە بەسەر ئەیاد عەلاویدا هات، بەسەر سەدریشدا بێت؟
ئەحمەدی حاجی ڕەشید : ئەوەی بەسەر ئەیاد عەلاویدا هات بڕواناکەم دووبارەبێتەوە بەسەر سائیروندا، چونکە عەلاوی هێزی چەکداری نەبوو، بەڵام سائیرون هێزی چەکداری هەیە، وە شەقامێکی زۆر مونەزەمی لەگەڵدایە، بەتایبەتی پایتەخت تاکە لایەنە دەتوانێ خۆپیشاندانی ملیۆنی ڕێکبخات، بۆیە بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت سائیرون پشتگوێ بخرێت لەبەشدارینەکردن لەحکومەت، موقتەدا سەدر خۆی باس لەوە دەکات ئەگەر حکومەت تەشکیل نەکرێت، ئیختیاری ئۆپۆزیسیۆن دەکات، وە پێموایە دەبیتە ئۆپۆزسیۆنێکی زۆر توند.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە دیداری مێری دا
دیبلۆماتیك: ئایە حکومەتی ئایندهی عێراق چ جیاوازییهكی دهبێت له حكومهتهكانی پێشووتر، دهتوانێت قهیرانهكان چارهسهر بكات؟
ئەحمەدی حاجی ڕەشید: لە بەرئەوەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانو پێکهێنانی حکومەت کەوتۆتە چەند هاوکێشەیەکی نێودەوڵەتیو ئیقلیمییەوە، وە عێراق بۆتە ساحەی تەسفییە حساباتی ئیقلیمیو دەولییەوە، بۆیە چوارساڵی داهاتوو چوار ساڵی ئارامی نابێت بۆعێراق، چوارساڵی توندو تیژیو لێكدابڕان دەبێت بۆ لایەنە سیاسییەکان .
دیبلۆماتیك: ئێرانو ئەمریکا هەردوولایان دەیانەوەێت حکومەتی ئایندەی عێراق لەژێر هەژمونی خۆیاندا بێت، بەبڕوای بەڕێزتان کاملا سەرکەوتوو دەبن؟
ئەحمەدی حاجی ڕەشید: من لەموحازەرەیەکەمدا لەپەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باسم لەوەکرد ئەگەر دۆستەکانی ئێران وە دۆستەکانی ئەمریکا نەگەنە ئەوەی چارەسەری ئەومعادەلەیە بکەن ئەوا هیچ لایەنێکیان نایەڵێت حکومەت پێکبێنێ، کەواتە دەبێت بەڕێکەوتن لەگەڵ لایەنەکەیتر، بەبڕوای من زەحمەتە هیچ کام لەو لایەنانە بتوانن بەتەنیا حکومەت پێکبێنن.

دیبلۆماتیك: خۆپیشاندانەکانی بەسرە هەوڵێک یاخود بڵین پلانێک نهبوو بۆ زوو پێکهێانی حکومەتی تازەی عێراق
ئەحمەدی حاجی ڕەشید: خۆپیشاندانەکان خۆڕسکبوو، لە زووەوه داوای مافی خەڵکی بەسرە دەکرێت، لەموازەنەی ساڵی ٢٠١٨ باسکراو زۆر داکۆکیان لەوەکرد کە خزمەتگوزاریان نییە، فشاریان کردە سەرحکومەتی عێراق، وە لە ساڵەکانی ٢٠١٣ تاکو ٢٠١٥هەمان گرفتان هەبوو، بۆیە خۆپیشاندانەکان لەئەساسەوە داواکاری خزمەت گوزاریو مافی خەڵکە، بەڵام لەئێستادا دوور نییە ئەجێندای سیاسی لەپشتبێ چ بۆپێکهێنانی حکومەت، یان خۆپیشاندانی دژ کە نە هێڵدرێ حکومەت پێکبهێنرێت.
دیبلۆماتیك: جەنابت لەلیدوانێکتدا دەڵیت پیش خۆپیشاندانەکانی بەسرە لەبەرژەوەندی لایەنگرانی ئەمریکابوو، بەلام ئێستە لەبەرژەوەندەی لایهنگرانی ئێرانە، ئەم قسەیەت لە چییەوە سەرچاوە دەگرێ ؟
ئەحمەدی حاجی ڕەشید : لەسەرهتادا به جۆرێک له جۆرهكان بههۆی پشتگیری کوتلە گهورەکان دروستبوو، بەپێی تەفسیری مەحکەمەی ئیتیحادی کە لەڕێگەی تەفسیری مەحکەمەی ئیتیحادی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
ڕاستەوخۆ لەبەسرا خۆپیشاندان ئەنجام درا، لەدوای خۆپیشاندانی دژ بەو قەزیهیە ڕوویدا، بۆیە لەئیستادا لە بەرژەوەندی دۆستەکانی ئێرانە، وە لە بەرژەوەندی دۆستەکانی ئەمریکا نییە بویش بههۆی ئەوەی کەوا حکومەتەکەی عەبادی لەناوپەڕلەماندا بەشێوەیەک لەشێوەکان توشی ئیحراجی ببێتو وایکرد عەبادی دوربکەوێتەوە لەوەی کە پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە.

دیبلۆماتیك: ڕۆڵی كورد له پێكهێنانی حكومهت ئایندهی عێراقدا چیدهبێتو چۆن دهبێت؟
ئەحمەدی حاجی ڕەشید: کورد بهرانبهر ئێرانییهكانو بهرانبهر ئهمهریكییهكانیش قهرزاره، کورد جۆرێک لە قەرزاری هەیە بهرانبهر ئێران، پاشان لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وه قەرزاری ئەمریکییەکانە کەڕزگاریان کردووە لە سەدام حسێن، بۆیە ئەم دوو قەرزارییە وای لێکردووە لەئێستادا بریاردان قورسە .
بڕیاردانی کورد بە ئاڕاستەیەک ئەگەر یەکلای بێتەوە لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوابەر غەزەبی ئەمریکییەکان دەکەوێت، وە ئەگەر بەئاڕاستەکەی تردا یەکلای بێتەوە واتە ئەمریکییەکان، ئەوا بەر غەزەبی ئێرانییەکان دەکەوێت، بۆیه لەئیستادا ئاسان نییە کورد بتوانێ بریارێکی یەکلاکەرەوە بدات، بۆیە تاکو ئێستە هێزە کوردییەکان بەپەرتەوازەییەوە دەبینرێن.
دیبلۆماتیك: لە ئێستادا نێوماڵی کوردی زۆر نا تەبایە، ئایا چ کاریگەرییهی بۆسەر سەنگو قورسای کورد لە لەبەغداد دهبێت؟
ئەحمەدی حاجی ڕەشید: بەدڵنیاییەوە کاریگەری دروست دەکات، بەڵام ئەوەشمان بیر نەچێت، کە هەر تەنها کورد نییە نا تەبابێت، بەڵکو سوننەکانیش ناتەبانو شیعەش نا تەبایە، ڕۆژانە کوتلە دروست دەکرێو کوتلە تێکئەدرێ، ئەمە پینەی ئەو واقیعە تاڵەی كوردی کردووە.