ئەوەی بەسەر یەكگرتوودا هاتووە بەسەر ئێمەدا نەهاتووە

ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ دیبلۆماتیك: بنەماڵەی ئێمە جیاوازە لەو بنەماڵانەی نەوت‌و غاز دەخۆن

ئەوەی بەسەر یەكگرتوودا هاتووە بەسەر ئێمەدا نەهاتووە

1612 خوێندراوەتەوە

دیداری، بڕوا کەمال – بەشی یەكەم

دیبلۆماتیك: لەکابیەنەکانی پێشوتری عێراق هیچ گۆڕان کاری نەوعی دروست نەبوو، پێتانوایە لە کابینەی تازە گۆڕانکاری دروست ببێ؟

عیرفان عەلی: دیارە مەسەلەی عێراق، ئەمریکا بەڕەسمی لەساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤ وتی داگیر کراوەو ئێمە داگیرمان کردووە واتە سیستەمی حکومەت‌و لەشکرو ئەمانەی هیچ شتێک تێدانەما، لەبەر ئەوە سەر لەنوێ ئەم وڵاتە چووە ژێر ئەو قانونەی کەپێی دەوترێ ئیحتیلال، لەعێراق بەرەڵاییەکی زۆر دروست بوو، عێراق بووە جێگەی ململانێی هیزەکانی ئیقلیمی‌و نێودەوڵەتی، لەجەوێکی ئاوا ئاڵۆزا لەململانێیەکی قورسی ئیقلیمی‌و نێودەڵەتیدا ئەوە چەند حکومەتێک ویستان لەشکر دروست بکەن، بەڵام کەس نازانێ تاکو ئێستا ئایا جەیشی عێراقی ئەو جەیشەیە کە پارێزگاری لەسیادەی عێراق بکات، لەهەمان کاتدا ئەو هێزەن کە نیشتیمانی بن‌و بتوانن عێراق بپارێزن، ئەمانە هەمووی قسەی لەسەرە، هەر وەها لەحکومەتەکەیش، ئەو حکومەتانەی کەلەعێراق دروستبوون هەمیشە حکومەتێک نەبوون کە خەڵکی عێراق خۆی بەئارەزومەندانە خۆی داینابێ، هەمیشە لەئەنجامی ئەو ململانێیانەدا دروستبووە یاخود فەرزکراوە بەسەرعێراقدا بۆیە ئەبینین لە عێراقدا تاکو ئیستاش ئەو ئارامییە نییە کەخەڵک ڕووی تێبکات.

دیبلۆماتیك: سەرۆکوەزیرانی تازەی عێراق عادل عبدولمەهدی لە وتاری دەستبەکاربونی لەپۆستەکەی وتی یەکێک لەئیشەکامان ئەوەیە کە کیشەکانی هەرێم و بەغداد چارەسەر بکەین، بەبڕوای بەڕێزتان سەرکەوتو دەبێ لەم هەوڵەی؟

عیرفان عەلی: ئەگەر مەسەلە ته‌نها قسە بێ ئێمە زۆر گوێمان لەقسەی باش بووە هەمویان قسەی باشیان کردوە، بەڵام ئایە لەکرداردا جێبەجێی دەکەن؟ وەک باسم کرد ئەوهێزانەی کەهەژموونیان هەیە بەسەر عێراقدا نفوسیان هەیەو ئەوان حکومەتی نوێ دیاری دەکەن‌و ئەوان پۆستە باڵاکان دیاریدەکەن، بەڵام ئایە ئەوان ڕێگە بە عادل عه‌بدولمەهدی ئەدەن کە ئەوشتانە بکات، بینیمان ئایا حکومەتەکەی‌و کابینەکەی توانی لەو فەوزا تائیفییه‌ دەربچێت، نه‌خێر نەیتوانی لەو فەوزا تائیفیە دەربچێت، واته‌ هەر لەو چوارچێوەیەدا توانی کەمێک جێگۆڕکێ بكات بەهەندێک خەڵک، بەڵام هەر لەو فەوزایەدا ئەسوڕێتەوە کە پێشتر سوڕاونەتەوە، وە مومکینە خۆی نیەتی باشبێ، خەڵکێک هەیە نیەتی باشە، حەز دەکات ئیشبکات، عادل عه‌بدولمەهدی لەگەڵ سیانەکەی پێشوتر جیاوازیان هەیە، عادل عه‌بدولمەهدی تا ئاستێك لەدنیایەکی ئەکادیمیدا ژیاوە، تاحەدێک ڕابردویەکی فیکری‌و سەقافی جیاوازی هەیە، ئێمە حەز دەکەین بتوانێ ئەو قسانەی جێبەجێ بکات .

دیبلۆماتیك: چۆن حکومڕانی ۲۷ ساڵی دوو هێزی دەسەڵاتدار پارتی‌و یەکێتی هەڵدەسەنگێنن؟

عیرفان عەلی: لە ٢٧ ساڵی ڕابردودا هەڵبەتە هەم خۆیان دیدێکی وایان نەبوە کە ئەم وەڵاتە بکەنە دامەزراوەی، هیچ کامێکیان ئەو نیەتەیان نەبووە ئەوە ئەو هێزەی کە لە عێراق بەتایبەتی لەکوردستان نفوسی هەبووە نەی هێشتەوە قەت هێزێکی سەرانسەری دروستبێ، ئەو ئیرادە ده‌ره‌كییه‌و لەگەڵ نەبوونی ئیدارەیەکی ناوخۆش بۆدروستکردنی دامەزراوەی‌و دروستکردنی وڵاتێک لەسەر ئەساسی دامەزراوەی وایكردوه‌ کە ٢٧ ساڵە کورد ئەناڵێنێ بەدەست گەندەڵییه‌وه‌، بەدەست ناشەفافی، بەدەست حکومەتێکی نا ڕەشیدو تا ئێستایش بەردەوامەو لەئایندەش بەردەوام دەبێ .


دیبلۆماتیك: هەرێمی کوردستان چوارساڵی ڕابوردو چوار ساڵی پڕ قەیراناوی بوو، بەبڕوای بەرێزتان حکومەتی ئایندەی هەریم کۆتای دەهێنی بەسەر قەیران‌و کێشەکانی خەڵکی؟.

عیرفان عەلی: من پێموایە مەسەلەی چوار ساڵی ڕابردو واته‌ ئەو حکومەتەی کەپێشتر دیاریکرا شانسی چاکسازی زیاتربوو لەو حکومەتەی کە ئەمجارە دیاریدەکرێ، لەبەر ئەوە جاری پێشوو بۆ نمونە کە حکومەت دیاریکرا حکومەتێکی بنکەفران بەڕاستی هەلێکی زێڕین بوو بۆئەوەی بەلایەنی کەمەوە کورد جیا لە مەسەلە سیاسییەکەو ئەمنیەکەی تۆزیک بڕواتە پێش، لەبەر ئەوە ئەوکاتە کاک نەوشیروان مابو ٢٤ کورسیان هەبوو حیزبەکانیتر قوەتیان زیاتر بوو، پارتی‌و یەکێتی ئەو قوەتەی ئێستایان نەبوو، بەڵام بەداخەوە کورد ئەوەیە هەموو جارێک من وتومە کورد میللەتێکە قەت دەرس وەرناگری، واته‌ ئەوهەلەزێڕینەی لەدەست دا لەوکاته‌دا حکومەتی پێشوو، سیستەمی پێشوو لەگەڵ ئەم سیستەمە فەرقی چیبوو، بۆیەکەم جاربوو سەرۆکی پەڕلەمان لەهەناوی ئەو دوو حیزبە نەهات، کوڕێکی گەنجی ئەکادیمی بوو بەسەرۆکی پەڕلەمان، ئەمە هەنگاوێکی زۆر چاکبوو بۆ پێشەوەو چاکسازی‌و هەلێکی زێڕین بوو ئەگەر ئیستیفادەیان لێبکردایە، دواتر حکومەتەکەش بەهەمان شێوە هەنگاوی باشنرا بۆئەوەی بەرەو دامەزراوەی بڕوات، بەڵام هەموی هاتە سەر خاڵی سفر، ئەمجارە ئەگەر حکومەتی ئایندە کە تەشکیل ببێ هەم پارتی لەجاران بەهیزترە، هەم یەکێتی یش لەجاران بەهیزترە، وە هەم ئۆپۆزیسیۆن ئەم جارە لاوازە، لەبەر ئەوە قەت چاوەڕوان ناکرێ لەحکومەتی ئاینده‌ كه‌ بتوانێ وەک ئەوەی پیشوتر هیچ شتێک بکات.

دیبلۆماتیك: بزوتنەوەی ئیسلامی حیزبێکە مێژوویەکی دورو درێژی هەیە هۆکاری چییە کە بۆتە هێزێکی ناکاریگەر لەکۆمەڵگادا ؟

عیرفان عەلی: هۆکارەكان زۆرن، هۆکاری دەرەکی‌و هۆکاری ناوەکیشی هەیە، هۆکارە دەرەکییەکە بەستراوەتەوە بەهەموو عێراقەوە، واته‌ ئەگەر سەیرێکی عێراق بکەین لەعێراقدا یەکەمجار ئەم دەوڵەتە ئیقلیمیانە فریامان کەوتن، هەڵبژاردن کە ئەکرێ حیزبی ئیسلامی کە وێنای سونەی دەکرد ٤٨کورسی یان ٤٥ کورسی دەهێنی، بەڵام هەڵبژاردنێکیتر ئەکرێ بێویژدانانە ئەی خەنە سەر ٥ کورسی، واتە لە ٤٥ دەی هێننە سەر ٥ کورسی، ئەمە ئێستە ئەم جارەیتر کەهەڵبژاردن کرا ٥ لیست بەرندە بووە هەر (٥)کەی شیعەیە، ئەی سوننی نییە لەعێراقدا ئەو بێویژدانییە، یەک قائیمە نییە بە ناوی سوننی، ئایە لەعیراقدا سونی نییە، یاخود هیزێک هەیە ناهێڵی ببێ، هیزێک هەیە کە تەهمیشی دەکات، لەکوردستانیش بەهەمان شێوە ئێمە باجی ئەو شیعاراتانە ئەدەین کە وەختی خۆی داومانە، ئێمە سەر بەهیچ شوێنێک نین وەئێمە ڕقیشمان لە تائیفە گەری بووە، جا ئەگەر ئەو تائیفەگەریەش سعودیە کردبێتی هەر ڕقمان لێبوە، ئێرانیش کردبێتی هەر ڕقمان لێبووە، لەبەر ئەوە لەو بەینە ئێمە باجی مەبدەئی خۆمان ئەدەین، وە ئەمە لەڕووە دەرەکیەکەوە، بەڕاستی زەڕبەمان خواردووە بە ئاشکرا دەستێک هەبوە نەهیشتوە بزوتنەوەی ئیسلامی سەر دەربێنێ.


لەڕوە ناوەکیەکەش لەدوای ٢٠٠٣ وە بەڕاستی بزوتەنەوەی ئیسلامی لەساحەکەدا نەما هەتاکو ٢٠٠٨ و زۆر هەوڵمان دا ئیعادە تەنزیمی بکەین، توانیمان مەرحەلەیەک بچینە پێش، بەڵام دواتر دوسێ مەرحەلەیتر هاتە دواوە، زۆر لەهەوڵداین ئیعادە تەنزیمێکی بکەینەوە، بەڵام زۆری ئەوێت پڕۆسەیەکی زۆر نەفەس دریژی ئەوێ‌و ئەبی ئارامیمان لەسەری هەبێ، تاکو بتوانین ئیعادە تەنزیمی بزوتنه‌وه‌ بکەین.

دیبلۆماتیك: دەگوترێ بزوتنەوەی ئیسلامی حیزبێکی بنەماڵەیەو پۆستی ڕابەری گشتی هەر بۆبنەماڵەی مامۆستا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیزه‌، ئایە ئەم قسەیە راستە؟ وە ئایە هەرئەمەش هۆکارە نەبوو بۆئەوەی زۆر تیرین جیابونەوە ڕوو بدات؟

عیرفان عەلی: ئەو جیابونەوەیە ئەگەر بووبێ لەسەر مەسەلەی پۆستی ڕابەری گشتی نەبووە، ئەوە هەموو بەڵگەنامەکان هەیە، ئەسڵەن لە کۆنگرە باسی ڕابەری گشتی نەکراوە، هەرنەچۆتە ناو کۆنگرەیش هەموو شورای بزوتەنەوەی ئیسلامی ئیمزایان کردوە کە مامۆستا مەلا عەلی ڕابەرەو ناچێتە ناو هەڵبژاردن، لەبەر ئەوە کێشە نەبووە لەسەر پۆستی رابەری لەبزوتنەوەی ئیسلامی، هەر جیابوونەوەیەک ئەگەر ڕویدابێ لەسەر پۆستی ڕابەری نەبووە لەسەر شتیتربووە، مەسەلەی بنەماڵە هەموو بنەماڵەیەک بنەماڵە نییە ئیستاکە شتێکی ناشرین دروست بووە کە دەڵێت بنەماڵە، وادەزانن پارەو دەسەڵات، ئەوشتانە لەوە جیای ناکەن لەگەڵ بنەماڵەیەکی عیلمی ئێمە، بنەماڵەی پارەو پۆست نەبووین ئێمە بنەماڵەی عیلم بوین، ١٠٠ ساڵ مامۆستا مەلا عەزیز مەدرەسەی دامەزراندووە لەهەڵەبجە، خۆی ئاشەوانی کردوەو مەدرەسەکەیشی پەروەردەکردووە.

ئەمە چی عیلاقەی بە پۆستەوە هەیە، ئەمە بنەماڵەی عیلمی پێدەوترێ، واته‌ ئامادەبووە خۆیان بەن بەکوشت، گیان فیدای بکەن لەپێناوی ئیسلامدا، بەڵام کە مامۆستا مەلا عەلی هەر چوار کوڕەکەی خوێنەوارو بوون‌و هەرچواریان دەوریان هەبوە لەڕابونی ئیسلامی، ئەمە نابێتە ئەوبنەماڵەی کەخەڵک سەیری بکات، مامۆستا مەلا عەلی مامۆستا مەلا عوسمان هەموو کەسێک دەزانێ کەمەسەلە بنەماڵەیەتی نەبووە، مامۆستا مەلا عەلی چوبێتە شوێنی مامۆستا مەلا عوسمان خۆی بەحەقی خۆی چووە، لەبەر ئەوە ئەومەسەلەیە تەشویشێکی ترە کەدوژمنان بەڕاستی زۆر ئیشیان لەسەری کردووە وە زۆر هەوڵیانداوە لەڕووی جەنگێکی ڕەوانیەوە ئێمەش والێبکەن کە بڵێن کەبزوتنەوەی ئیسلامی مامۆستا مەلا عەلی و مامۆستا مەلا عوسمان فەرقی چییە، لەگەڵ ئەوبنەماڵانەی کە نەوت دەخۆن‌و غاز دەخۆن، ئێمەیان وەک ئەوان لێکردوە لەکاتێکدا من وە( عیرفان) تەنها سه‌رۆك حیزبێکم، وەک مامۆستا مەلا عەزیز ئاشەوانی دەکەم‌و یەک دینارم تاکو ئێستە لەو دەسەڵاتە نییە، کەسیش باوەڕ ناکات، چونکە هەموو ئەوسەرۆك حیزبانە، ئەوانە بنەماڵەن کە ئەوهەموو معاشەیان هەیە.
دیبلۆماتیك: ئێوە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی لیستێکی هاوپەشتان هەبوو بەناوی لیستی بەرەو ئیسلاح، بەڵام لەدوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ئێوە هیچ کورسییەکی پەڕلەمانتان بەدەست نەهێنا، ئایە ئەو پڕۆژەو هەماهەنگییە لەگەڵ یەکگرتوو بەردەوام دەبێ؟

عیرفان عەلی: لەگەڵ هەمووی بەردەوام دەبین ئێمە هیچ پەشیمان نین لەوەی کە کردومانە لەگەڵ برایانی یەکگرتوو، نەبرایانی یەکگرتوو خوانە خواستە نیەتیان خراپ بووە لەگەل ئێمە، نەئێمەش نیەتمان خراپبووە، ئەوەش کەهاتووە بەسەر برایانی یەکگرتوودا هاتووە، بەسەر ئێمەدا نەهاتووە، وەک بزوتەوە بەسەر ئەوانا زیاتر هاتووە ئێمە ئەگەر وەک جاران بوایە کە بەرنامەدانرابوو ( ١١)کورسییەکەی خۆشمان بهێنایەتەوە، دوو کورسی تاکو سێ کورسی بزوتەوەی ئیسلامی مسۆگەر بوو، بەڵام کە وەختێک ئەو تەزویرە کراو دەنگەکانی بەرەو ئیسلاح هاتە ٥ کورسی حەتمەن دەنگەکانی تۆش لەوناوەدا گوم دەبێ، ئەگینا ئەگەر وەک جارانبوایە دوو کورسی تاکو سێ کورسی مسۆگەر بوین.

دیبلۆماتیك: یەکگرتوی ئیسلامی لەچەند ڕۆژی ڕابوردو بڕیاری بون بەئۆپۆزسیۆنی دا ئایە لەم بریارە یەکگرتو ڕاوێژی بەئێوە کرد وەک بزوتەنەوەی ئیسلامی ؟ چونکە ئەو لیستەی کەدەچێتە پەڕلەمان بەناوی بەرەو ئیسلاحە واتە موشتەرەکن .

عیرفان عەلی :ئێمە لەگەڵ برایانی یەکگرتو جاری پێشو تەبعەن ئێمە تاکە هیزبوین کەئۆپۆزسیۆن بوین لەحکومەتی پێشو تەنها ئۆپۆزسیۆنیک کەدەستی بەرز کردەوە لەو _١٠١٠ئەندامە تەنها کاک شوان کە دژ بەحکومەت دەستی بەرز کردەوە ئێمە تەنها هێزێکی ئۆپۆزسیۆن بوین ئەم جارەش بەڵی پرسو ڕاوێژیان پێکردنین جەنابی مامۆستا سەلاحەدین تەشریفی هێنا بۆئێرە پرسوڕاوێژیان کردوە ئێمەش داوامان لێکردون نەک هەر نەچنە حکومەت هەتاکو نەچنە پەرلەمانیش وتومانە مادام ئەو سیستەمە ئاوایەو کابرایەکی ئەمازۆنیش بێنی ئەزانێ ئەمەسیستەمێکی ناتەندروستە مادان ئەوسیتەمە پێشکەش بەخۆیان ئێمە ئیشی تر دەکەین بابۆخۆیان چۆن دەیبەن بەڕیوەی بابین بەڕێوە .

 

author photo

ڕۆژنامەنوس