دیداری: بڕوا کەمال
لهم دیدارهدا لهگهڵ " دیبلۆماتیك مهگهزین"، عهبدولستار مهجید، ئهندامى ئهنجوومهنى كۆمهڵى ئیسلامى، دهربارهى پێكهێنانى كابینهى نۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان دهدوێتو پێیوایه ئهم كابینهیهش میراتگری ژمارەیەک قەیرانی گەورەی سیاسیو ئابوریی دەبێتو سهبارهت به سهردانكردنى پارتى وهك براوهى یهكهمى ههڵبژاردن بۆ لاى كۆمهڵى ئیسلامى، ئاماژه بهوه دهكات كه به لایانهوه گرنگ نییه پارتى سهردنیان بكات یان نهیكات.
دیبلۆماتیک مەگەزین: وەک کۆمەڵی ئیسلامی تێڕوانینتان بۆحکومەتی ئایندەی هەرێمی کوردستان چییهو ئامادهكارییهكان چۆن هەڵدەسەنگێنن ؟
عهبدولستار مەجید: حکومەتی ئایندەش هاوشێوەی کابینەکانی ڕابردو لەدایکبووی کۆمەڵێک ململانێو گفتوگۆی دورو درێژی نێوان هێزە ناکۆکەکانو میراتگری ژمارەیەک قەیرانی گەورەی سیاسیو ئابوریی دەبێت، هیچ کابینەیەک ناتوانێ وەڵامدەرەوەی خەونو خەمو داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان بێت، ئەگەر وەک ئەوهەشت کابینەیەی ڕابردو حیزب هەموو شتێک بێتو لێنەگەڕێت حکومەت حکومڕانی خۆی بکات و دەم لەبڕیارو دەست لەگیرفانی دەرنەهێنێت، ئێمەبۆ بۆڕابردو بۆ ئێستاش پێمانوابووە کەحکومەتێکی دادپەروەرو خزمەتگوزارو سەرکەوتوو، زامنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکهو پێچەوانەکەشی دروستە.
دیبلۆماتیك مهگهزین: ماوەیەکی زۆر بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تێپهڕیوه، بەڵام تاکو ئیستا حکومەت پێک نەهێنراوە بەبڕوای بەرێزتان هۆکاری چییە؟
عهبدولستارمەجید: وەک ئاماژەم پێکرد ناکۆکیو ململانێی هێزە سیاسیە براوەکانی هەڵبژاردن بەتایبەتیش ناکۆکی پارتیو یەکێتی لەسەر پشکو پۆستو کورسی وەک چۆن ئیستاش لەبەغداد لەسەر وەزارەتێک شەڕیانە، دواتریش داواکاریی و پێگەی ئەوهێزانەی خواستی بەشدارییان لەکابینەی نۆیەم هەیە، هۆکاری سەرەکی زوو پێکهێنانی حکومەتە، هەڵبەت خەتای پەڕلەمانیش کەمتر نییە لەمەترسیی ململانێی هێزەکانو پێداگیریان لەسەر پشکی حیزبی خۆیان، بەپیی پەیڕەوی نوێی پەڕلەمانی کوردستان دەبوو لەیەکەم کۆبونەوەی پەڕلەمانی نوێی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرانایە کە کاتی خۆشی ئێمە زۆر پێداگیریمان کرد، بەڵام ئیتر خۆت دەزانیت ئەوەی لەپشت پەڕلەمان و حکومەت و تەنانەت دادگاکانیشەوە بریاردەدەن و پرسەکان یەکلایی دەکەنەوە، ئەجێندای تەسکی حیزبی دەسەڵاتە، نەک ئیرادەی خەڵک و سکۆی دامەزراوە شەرعیەکانی هەرێمی کوردستان.

،،
مەرجی ئێمە بۆحکومەت ئیتر تێدابین یان نا دەستەبەری دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕوبەڕووبوونەوەی گەندەڵییو قۆرخکاریو شەفافکردنی پڕۆسەکانی دارایو داهاتو نەوتە
دیبلۆماتیك مهگهزین: دواخستنی پێكهێنانی حکومەت بێگومان لایەنی سلبی هەیە، چونکە وڵات دەکەوێتە فەراغەوە، بۆچی وەک کۆمەڵی ئیسلامی بێدەنگنو هیچ کاردانەوەیەکتان نییە؟
عهبدوستار مەجید: دەسەڵاتی سیاسی کەی گوێی بەیاساداوە تابترسێ لەوەی هەرێمی کوردستان بکەوێتە بۆشایی یاسای یان نا؟ دواتر فشارو کاردانەی ئێمە هەر هێندەی ئەو حەوت کورسییەیه کە بەدەنگی خەڵک هێناومانەو پێشمانوانیە خەڵکی تر لەئێمەی زیاتر کردبێت، ئەم بۆشاییە یاساییانە کە چوار ساڵی ڕابردو حکومەت و پەڕلەمانو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی تێکەوت و ٢٧ساڵیشە بۆتە نەریت و کلتورێکی ناشرین، ئەوهێزە سیاسییانە لێی بەرپرسن کەخۆیان بەدەمڕاستو بڕیاردەری ئەم هەرێمە دەزاننو دەستیان بەسەر هەموو شتێکدا گرتووەو هیچ چارەسەرێکیان پێ ناکرێت.
دیبلۆماتیك مهگهزین: بۆچی کۆمەڵی ئیسلامی تاکو ئیستا خۆی یەکلای نەکردۆتەوە کە ئایە ببێ بە ئۆپۆزیسیۆن، یاخود بچێتە حکەمەت، هۆکاری ئەمە چییە؟
عهبدولستار مەجید: هیچ شتێک هێندەی بڕیار وەرگرتن لەناو کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئاسان نییە، ئێمە تاکە هێزی سیاسیین کە لەهەموو پرسە سیاسیی و تەنانەت ستراتیژییەکانیشیدا پێش هەمووان دیدو هەڵوێستی خۆمان بەڕاشکاوی خستۆتەڕوو وه بڕیاری خۆمانداوە، بۆبەشداریکردنو بەشدارینەکردنیش لەحکومەت، یان بۆ بوونە ئۆپۆزیسیۆنیش یان هەر بڕیارێکی دیکە لەدەرەوەی ئەو دوو بژاردەیەش، کادیران و سەرکردایەتی ئێمە بڕیار دەدەنو پڕۆسەی دروستکردنی بڕیار لای ئێمە بە دەستە جەمعیە و بۆئیستاش لەناخۆدا گفتوگۆ و پێشنیاز و ڕاوێژ هەیەو چی لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت بڕیاری لێدەدەین.
دیبلۆماتیك مهگهزین :مەرجەکانی کۆمەڵی ئیسلامی بۆچوونە حکومەتی ئایندەی هەرێم چییە؟
عبدوستار مەجید : خەمی ئێمە پڕۆژەو کارنامەی سیاسی ئێمە، ستراتیژێکی کوردستانیانەی مرۆڤدۆستانەیە، خواستو ئیرادەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بەرپاکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتیو خزمەتکردنی خەڵک و دابینکردنی خۆشگوزەرانییە، لەدیدی ئێمەدا بەبێ دادپەروەریی، نابێ چاوەڕێی ئارامی سیاسیش بکرێ، بەدیلی دادپەروەری چەوساندنەوەو برسیکردن و نانبڕینە وەک ئەوەی ٢٧ ساڵە هەیە، بۆیە مەرجی ئێمە بۆحکومەت ئیتر تێدابین یان نا دەستەبەری دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕوبەڕووبوونەوەی گەندەڵییو قۆرخکاریو شەفافکردنی پڕۆسەکانی دارایو داهاتو نەوتە، کە سەرچاوەی نان و بژێوی و مولکی خەڵکە، ئەمانە بۆخەڵکی کوردستان دەستەبەر بکرێت، تێیدا بەشداربین یان نەبین، دەبینە پشتیوان و هاوکاری.
دیبلۆماتیك: هۆکاری چییە ئەو وەفدەی کە پێکهێنراوە بۆلای لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی هەرێم، تاوەکو ئێستا نەهاتۆتە لای ئێوە وەک کۆمەڵی ئیسلامی؟
عهبدولستار مەجید: ئەوە پەیوەندی بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەیە، وەک هێزی براوەی یەکەمی هەڵبژاردن، دەبێ ئەوپرسیارە لەوان بکرێت، هەرکات سەردانیان کردین پێشوازیان لێدەکەین، نەشیانکرد ئەوەندە گرنگ نییە بەلامانەوە، چونکە دواجار ئێمە لەهەرێم ئەگەر ناکۆکی زۆریشمان پێکەوە هەبێت، دووژمنی یەکتری نین، بەڵکو هێزی سیاسیین و ڕکابەری سیاسیانەی یەکتری دەکەین.

،،
ئێمە بەنیگەرانەییەوە لەکەمووبوونەوەی ژمارەی کورسی ئەودوو هێزە ئیسلامیەی دیکە دەڕوانین
دیبلۆماتیك مهگهزین: دەمەوێت هەندێک لەسەر پرسی ئیسلامیەکان بدوێین، ئایە بۆچی پرۆژەی ئیسلامی فەشەلی هێناو ئێوە وەك کۆمەڵی ئیسلامی نەچوونە ئەوبەرەیەوە؟
عبدوستار مەجید: جارێ بابۆت ڕاست بکەمەوە، پڕۆژەی ئیسلامی بەهیچ جۆرێک شکستی نەهێناوە، ئەکرێ ئەویش بەشێکی زۆری پەیوەستە بەبێی هیوابوونی خەڵک لەم دۆخەی هەرێم و بەشێکیشی پەیوەستە بەخودی هێزە ئیسلامیەکان خۆیانەوە، بۆیە پاشەکشەی هێزێکی سیاسی ئیسلامی جیایە لەوەی تۆ ناوت ناوە شکستی پڕۆژەی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامیش پێی باشبوو لەم قۆناغەدا بەمشێوەیەی ئێستابمێنیتەوەو بڕیار بدات، ئێمە پێمانوانیە خاڵی گەورەو زۆری هاوبەشمان لەگەڵ هێزە سیاسیەئ یسلامیەکانو ئەوانەشی کەلەچوارچێوەی هێزێکی سیاسی ئیسلامیدا نین وەک ڕەوتە فیکریەکانی سۆفی، یان ئەوانەی بەخۆیان دەڵێن سەلەفی، یان شێخان و شوێنکەوتوانی تەریقەتەکان، بەپێچەوانەشەوە ئێمە خاڵی جیاوازیمان کەمەو ئەوجیاوازییە کەمەش کە هەیە لەچوارچێوەی هەڵووسێت و بڕیاری سیاسیدایە.
بەکورتی چەند هێزێکی سیاسی ئیسلامی تەنانەت عهلمانی و نا ئیسلامیەکانیش کاتێک دەیانەوێت لێکنزیکبوونەوە دروست بکەن تائاستی یەک لیستی بۆهەڵبژاردنەکان، پێوویسته بەماوەیەکی زۆر ئامادەسازی بۆبکرێت و هەڵوویستەکان یەکبخرێن کەلەدیدی ئێمەدا یەک هەڵوێستی پێش یەک لیستیە.
دیبلۆماتیک مهگهزین: دەگوترێ هۆکاری پەککەوتنی پڕۆژەی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی بوو کە نەچووە ئەو بەرەیەوە، لەم ڕووەوە سەرنجتان چییە ؟
عهبدولستار مەجید: لەگەڵ برایان و خوشکانمان لەو دووهێزە ئیسلامییەی دیکە پەیوەندی بەردەوامو دۆستایەتیمان هەیە، لەگەڵ سەرجەم خەڵکی کوردستانیش بە جیاوازی ئایدیاو بۆچوونی ئاینی و سیاسیشەوە پەیوەندیمان هەیەو لەپێناو مانەوەیدا ڕێز لەو پەیوەندیانە دەگرین، ئێمە بەنیگەرانەییەوە لەکەمووبوونەوەی ژمارەی کورسی ئەودوو هێزە ئیسلامیەی دیکە دەڕوانین، تەنانەت بەکەمبوونەوەی کورسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیش نیگەرانین، چونکە دواجار کاریگەریی لەسەر پێگەی ئۆپۆزیسیۆن و دابەزینی کورسیی ئەم هێزانەی کەدەستیان لەگەندەڵی و برسیکردن و قۆرخکاریدا نییە بە مەترسى دەزانین بۆسەر پڕۆسەی سیاسی و ئەوبەرەیەی پڕۆژەی ڕوبەروبەنەوەی گەندەڵی و ڕاستکردنەوەی ئەم دۆخە نالەبارەدا هەیە کە٢٧ ساڵە ڕەگی داکوتاوە.
دیبلۆماتیك مهگهزین: لەم چەند رۆژەی رابردو دوو ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵ دەستلەکار کێشانەوەی خۆیان ئاڕاستەی کۆمەڵی ئیسلامی کرد، ئایە هۆکاری چی بوو؟
عهبدولستار مەجید: دەستیان لەکۆمەڵ وەک حیزب نەکێشاوەتەوە، ئەو برایانە دەگونجێ نیگەرانیەکانیان لەسەر ڕێوشوێنێکی ئیداری بوونی هەبێت، کەئەوە واریدە بۆ هەموو هێزێکی سیاسی، ئێمە هێزی سیاسین کاری حیزبایەتی دەکەین، سروشتی حیزبایەتیش وایە بەریهککەوتنو جیاوازیی هەیە، کە دەرئەنجامی جیاوازی ئینسانیەکانی ناو ئەم هێزە سیاسییەیه، بەڵام لە دواجاردا هەموو کەسێک لەناو کۆمەڵ خاوەن ماڵە خەمی هەمووانیش گەورەکردنو پاراستنو بەهێزکردن و بەرهو پێشبردنی کۆمەڵی ئیسلامی کورستانە نەک شتیتر .
دیبلۆماتیک مەگەزین: ئەوئەندامانەی کەلەئاستی باڵادا وازیان لەکۆمەڵی ئیسلامی هێناوە، تاچەند کاریگەری خستۆتە سەر دەنگ و قورسایی کۆمەڵی ئیسلامی؟
عەبدولستار مەجید: هیچ کادیرێکی ئێمە چ لەسەرکردایەتی بێت یان لە ئاستەکانی خوار سەرکردایەتی، وازیان لەکۆمەڵی ئیسلامی نەهێناوە، هەرجۆرە نیگەرانی و ناڕەزایەتییەک هەبێت لەسەر یەکڕیزی تۆکمەیی ناوخۆی خۆمان کۆکن، بەکورتی شەڕی هەموومان لەسەر کۆمەڵ بوونە، هەر تێبینی و ناڕەزایەتیەکیش هەبێت شتەکە تەواو ناوخۆییە و پڕەنسیپی حیزبی و ئەو ڕێکارانەی لەپەیڕەودا هاتووە چارەسەردەکرێن و کۆمەڵیش موڵک وماڵی هەموومانە و پاراستنی ئەم پڕۆژە سیاسییە خۆماڵییە لای هەمووان هێڵی سوورە.