لەلایەن دەستێكی ڕەشەوە ژەهر  خوارد كرام

کاندیدکردنى مەسرور بارزانى بۆ لاوازکردنى نێچیرڤان بارزانییە

لەلایەن دەستێكی ڕەشەوە ژەهر  خوارد كرام

681 خوێندراوەتەوە

نزیكەی شەش مانگە عەتا سەراوی لە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبەكەی و میدیاكان بەدی  ناكرێت، و   دیپلۆماتیك مەگەزین بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوونی لەهۆكاری دوركەوتنەوەی لەچاوی میدیاكان و بەشداری نەكردنی لەكۆبونەوەی سیاسی حیزبەكەی و خوێندنەوەی ئەو سەركردە سیاسییەی یەكێتی بۆ ڕەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و كێشە  ناوخوییەانی  حیزبەكەی، و وتوێژی لەگەڵ ناوبراودا ئەنجام دەدات،و بۆ یەكەم جاریش باس لەهۆكاری دیارنەمانی دەكات و دەڵێت:"لە لایەن دوژمنانی حیزبەكەم  ژەهرد خوارد كرام،و بەناچاری هەرێمی كوردستانم جێهێشت".

 

 

عەتا سەراووی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەسەر هۆكاری دیار نەمانی بۆ دیپلۆماتیك دەدوێت و دەڵێت:"لەبەرامبەر ئەو كارە دوژمن كارییەی دژی ئەنجام درا(ژەهر خوارد كردنی) ،بەناچاری بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی سەردانی وڵاتی سویدم كرد و لەو وڵاتەش سكاڵای یاسایم وەك هاوڵاتیەكی سویدی دژی ئەو دەستەڕەشەی هەریمی كوردستان  تۆمار كرد".

,,

یەكەم كەس نیم و چەندین هەڤاڵی دیكە لەماوەی ڕابردوودا  توشی هەمان چارەنووسی رەهژخواردن بوون

لەكاتی ڕودانی ڕوداووێكی  هاوشێوە لەهەرێمی كوردستان ،هاوڵاتیان پەنا دەبەنە بەردەم دادگا بۆ یەكلا كردنەوەی كێشەكان، بەڵام سەراوی بە پێچەوانەوە، بەهۆی متمانەنەبوونی بەدادگاكانی هەرێمی كوردستان  كەبتوانن كەیسی لەو شێوە یەكلا بكەنەوە، پەنای بردۆتە بەر سەركردایەتی و بەشی سەربازی حیزبەكەی تا بكەرانی ئەو كارە سزا بدەن.

 سەراوی دەشڵیت:"یەكەم كەس نیم و چەندین هەڤاڵی دیكە لەماوەی ڕابردوودا  توشی هەمان چارەنووسی رەهژخواردن بوون،و  بابەتەكە كۆمەڵایەتی نییە  و بەڵكو سیاسییە".

سەراوی ،سەرەڕای جەخت كردنەوە لەجێگیری بارودۆخی تەندروستی،بەڵام نەشی شاردەوە كاریگەری نەرێنی ئەو ژەهرە  تا ئێسا لەسەر جەستەی ماوە.

 

یەکێتى چۆن بەشدارى حکومەت دەکات؟

تەوەری دووەمی گفتوگۆكەمان لەگەڵ سەركردە سەر بازییەكەی پێشووی یەكێتی، لەسەر پرسی سیاسی هەرێمی كوردستان و بەدیاری كراوی  پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بوو.

 

,,

مەسروور بارزانی كەسێكی سەربازییەو كەمتر باوەڕی بەگفتوگۆ كردن و سازانی نیشتیمانی لەسەر پرسە  ستراتیژی و نەتەوەییەكان هەیە

بەشێك لەلایەنە سیاسیەكان بەگومانەوە لە دیاری كردنی مەسروور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانن،بەو پێیەی مەسروور بارزانی كەسێكی سەربازییەو كەمتر باوەڕی بەگفتوگۆ كردن و سازانی نیشتیمانی لەسەر پرسە  ستراتیژی و نەتەوەییەكان هەیە، بەڵام سەركردە سەربازییەكەی پێشووتری یەكێتی،ڕەتی دەكاتەوە مەسروور بارزانی بۆڕۆژێكیش كاری  سەر بازی كردبێت، بەڵكو ئەو كەسێكی ئەمنییە(ئاسایش)بەرپرسی دەزگای هەواڵگیری و پاراستنی هەرێمە.

,,

دوای نەمانی مەسعود بارزانی ,ئاقاری پارتی وەك  یەكێتی  وگۆڕانی بەسەردا نەیەت.

سەراوی وتیشی:سەرجەم بڕیارەكان لەژێر فەرمانی بارزانی باوكدا دەردەچێت ،و هۆكاری هەژموونی بارزانیش بەسەر كوڕ و برازادا، بۆ ئەوەیە دوای نەمانی خۆی(مەسعود بارزانی) ئاقاری پارتی وەك  یەكێتی گۆڕانی بەسەردا نەیەت.

 

دیاری كردنی بارزانی كوڕ لەلایەن بارزانی باوكەوە،بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەو سەرنجەی لای هاوڵاتيان دروست كردووە، كەلەمەودوا هەژمونی ئامۆزا(نێچیرڤان بارزانی) پەراوێز دەخرێت،عەتا سەراوی لەگەڵ ئەم بۆچوونەدا هاوڕایە و پێی وایە:"بارزانی باوك هەوڵ دەدا چوار ساڵی ئایندەی مەسروری كوڕ وەك پیاوێكی دەوڵەتمەدار بەڕای گشتی بناسێنێت و ئەو لەم پەرانەی لەبەردەم كابینەی پێشوو درووست بوو بوون لە چوار ساڵی ئایندەدا چارەسەری بكات،لەگرنگترینگترینیان قەیرانی دارای و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان".

 

 

,,

تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان،سەركەوتوو  نەبووە لەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت

تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان،سەركەوتوو  نەبووە لەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، و دەنگۆی دروست كردنی بەرەیەك بەرامبەر پارتی لەلایەن یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵەوە ، بەپاساوی سەركەوتوونەبوونی نوێنەرانی بارزانی لە پێكهێنانی كابینەی نوێكە  دەكرێت،ئەندامەكەی ئەنجومەنی ناوەند دەشڵێت لە ئەگەرى كارێكی لەو شێوەیەدا ، هەنگاوێكی هەڵەیە ، چونكە تا ئێستا دوو حكومەتمان هەیە و بەبێ یەكێتی و پارتی ناتوانرێت یەك پارچەی هەرێم بپارێزرێت سەرەڕای ئەوەی ناوبراو پێی وایە:"لە ئێستادا لەسەر ئەرزی واقیعی ، دوو حكومەت و دوو دەسەڵات حكوم دەكات و كەسمان ناتوانین لەسنووری یەكدا تەنانەن پەنجە بە ئاویشدا بكەین".

 

“هەموو حیزبەكان هەوڵی شكاندنەوەی پەنجەكانی یەكتری دەدەن، لەپێش هەموویانەوە پارتی و یەكێتی، شكستە سیاسییەكانی ڕابردووشمان بەشێكی بۆ شەڕی داعش و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەگەڕێتەوە".عەتا سەراوی وای وت...

لەماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی پارتی ئاماژەیان بەوە داوە پرسی كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دوو بابەتی جیاوازن،بەڵام ئەندامەكەی یەكێتی لەبەرامبەردا دەڵێت:"لای یەكێتی ئەو دوو پرسە بەیەك پاكێج چارەسەر دەكرێت و جیا ناكرێتەوە".

 

 

یەکێتى ناتوانێ کۆنگرە ئەنجام بدات

 

بەشی كۆتای گفتوگۆكەی دیپلۆماتیك مەگەزین،لەگەڵ عەتا سەراوی لەسەر پرسی ناوخۆی ئەو حیزبە و بەدیاری كراوی پرسی كۆنگرە و یەكلای كردنەوەی كێشە هەڵواسراوەكانی حیزبەكە دوای كۆچی دوای جەلال تاڵەبانی(مام جەلال)سكرتێر و دامەزرێنەری  یەكەمی حیزبەكە.

 

 

,,

بریارە لەبەهاری ئەم ساڵدا كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ساز بكرێت و دوو ئەگەر بۆ پڕكردنەوەی پۆستی سكرتێری گشتی پێشنیاز كراوە

بریارە لەبەهاری ئەم ساڵدا كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ساز بكرێت و دوو ئەگەر بۆ پڕكردنەوەی پۆستی سكرتێری گشتی پێشنیاز كراوە، سيستەمی هاوسەرۆكی  یاخود درووست كردنی ئەنجومەنێكی بەڕێوەبردن كەژمارەیان لە پێنج كەس زیاتر نەبێت،ئەندامە دێرینەكەی یەكێتی لەسەر گرێدانی كۆنگرە بەدووری زانی بەهاری ئەمساڵ یەكێتی بتوانێ كۆنگرە گرێ بدات،بەڵام هەموو هەوڵەكانیان خستۆتە گەڕ لەساڵیادی یەكێتیدا(16/)كۆنگرە ئەنجام بدرێت و ئەنجومەنی ناوەند و سەركردایەتی یەكێتی دەكرێن بەیەك سەركردایەتی بەناوی ئەنجومەنی گشتی.

 

لەماوەی ڕابردوودا چەن كەسایەتییەك كارەكانیان لەناو یەكێتیدا هەڵپەساردووە،لەگرنگترینیان مەلا بەختیار بەرپرسی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەبیانووی ناشەفافی وو خراپ ئیدارە دانی یەكێتی، سەروای پێی وایە كێشەكانی ناو یەكێتی هێندە فراوان نین نەتوانین چارەسەری بكەین، بەلام كێشەی ئێمەی یەكێتی ئەوەیە گرفتەتەمانمان بۆ میدیاكان باس دەكەین تا لە كۆبونەوەكانی نێوخی حیزب، بڕیاریشمان داوە لە كۆنگرەدا یەكێتی ناو یەكێتی پتەو تر بكەین.

 

 

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان حیزبێكی سیاسی چەكداری باشووری كوردستانە،لە سالی 1975لە سوریا دامەزراوە و تائێستا سێ كۆنگرە و دوو پلینیۆمی بەستووە و هەموو جارەكانیش جەلال تاڵەبانی وەك سكرتێری گشتی حیزبەكەی هەلبژێردراوەتەوە، لەدوای كۆچی دوای سكرتێرەكەی ناوەندی بڕیار لەو حیزبەدا دروسستبووە و تا ئێستا نەیان تواتییەوە كۆنگرەیەكی ئاسای گرێ بدەن و كەسێك بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بكەن.

 

author photo

رۆژنامەنووس