جیا له‌زۆربه‌ى نه‌خۆشییه ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى تر ئۆتیزم, به‌پێى وته‌ى شاره‌زایان , پشكنین و هه‌میش چاره‌سه‌رى زۆر زه‌حمه‌ت و تاقه‌ت پڕوكێنه , هۆكاره‌كانى چاره‌سه‌ریشى پڕ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه, شاره‌زایانى بواره‌كه پییانوایه چه‌ند جۆرێكى نه‌خۆشیه‌كه ده‌توانن ببنه‌وه مرۆڤى ئاسایی. پهیوهندیدارانى كارگیڕى نه‌خۆشیه‌كه‌ش ده‌ڵین ژماره‌كه ڕوو له‌زیاد بونه. به‌هۆى بارودۆخى سیاسى وڵات و قه‌یرانى ئابوریی هه‌رێمه‌وه, خێزانى خاوه‌ن ئۆتیزم چهندیجارى تر نه‌هامه‌تى و كیشه‌كانى زۆرتربون.
ڕه‌حمان عه‌لى قادر به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئۆتیزم له‌سلێمانى به (دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین )ى وت " له ئێستادا ژماره‌ى توشبوانى مناڵى ئۆتیزم به‌ره‌و زیاد بون ده‌ڕوات و له‌سنورى سلێمانیدا 600 بۆ 700 مناڵ هه‌یه و ته‌نها یه‌ك سه‌نته‌رى حكومی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه‌ش هه‌یه "

,,
سه‌ربارى زۆربونى ڕێژه‌كه‌ش كه پێداویستیه‌كانى نه‌خۆشه‌كه‌ش له‌پاڵیه‌وه هێنده‌ى تر زیاتر ده‌بن ته‌نها یه‌ك سه‌نته‌رێكى حكومى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانیدا هه‌یه
سه‌ربارى زۆربونى ڕێژه‌كه‌ش كه پێداویستیه‌كانى نه‌خۆشه‌كه‌ش له‌پاڵیه‌وه هێنده‌ى تر زیاتر ده‌بن ته‌نها یه‌ك سه‌نته‌رێكى حكومى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانیدا هه‌یه, ئه‌مه‌شه واى كردوه سێ سه‌نته‌رى تر‌ى ئه‌هلى تایبه‌ت به‌و بواره بكرێنه‌وه, به‌پێى بهداوداچونهكانى( دیپلۆماتێك مه‌گه‌زین ) ئاستى بژیوى زۆربه‌ى خێزانى خاوه‌ن مناڵاَنى توشبو به‌نه‌خۆشیه‌كه له هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ن و تواناى ئه‌وه‌یان نیه مناڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر و ڕاهێنان بۆ ئه‌و سه‌نته‌رانه ببه‌ن, ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له‌ساڵى 2013 ه‌وه , ده‌رماڵه بۆ ئه‌و مناڵانه نه‌بڕاوه‌ته‌وه كه تازه تۆمار كراون و ده‌رماڵه‌ى ئه‌وانى تریش به‌ر سته‌مى پاشه‌كه‌وت كه‌وتوه و كه‌م كراوه‌ته‌وه.
,,
قوتابخانه‌كانى سنورهكهشدا مامۆستایانى پسپۆِر و ڕأهینراو به‌و بواره نیه بۆ ئه‌وه‌ى مناڵانى توشبو به‌نه‌خۆشیه‌كه زیاتر له‌ڕێژه‌ى ئێستا بتوانن بچنه قوتابخانه‌كانه‌وه
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى مناڵانى توشبو به‌نه‌خۆشیه‌كه له‌چاو نه‌خۆشیه ده‌روونى و جهستهیهكانى تر وه‌ك ئیفلیجى مێشك و بیركۆڵى و مه‌نگۆلى .... تاڕاده‌یه‌كى زۆر جیاوازتره و ئه‌وانه‌ى تواناى خوێندنیان هه‌یه پێویستیان به‌په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت هه‌یه و له‌قوتابخانه‌كانى سنورهكهشدا مامۆستایانى پسپۆِر و ڕأهینراو به‌و بواره نیه بۆ ئه‌وه‌ى مناڵانى توشبو به‌نه‌خۆشیه‌كه زیاتر له‌ڕێژه‌ى ئێستا بتوانن بچنه قوتابخانه‌كانه‌وه و تێكه‌ڵ بهمناڵانى تر ببن.
,,
زۆرجار پێداویستیه‌كانى نه‌خۆشه‌كه تا كۆتایى ته‌مه‌نى له‌گه‌ڵیدایه و خێزانه‌كه‌ش له‌و ڕووه‌وه پێویستیان به‌هاوكارى هه‌مه‌لایه‌نه
ڕه‌حمان عه‌لى وتیشى " ڕه‌نگه ته‌نها وه‌زاره‌تى كار نه‌توانێت خزمه‌تى ته‌واوه‌تى به‌و مناڵانه بكات به‌و پێه‌ى هه‌ندێ خزمه‌ت په‌روه‌رده‌یه ئه‌وه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێویسته بیانكات, زۆرجار پێداویستیه‌كانى نه‌خۆشه‌كه تا كۆتایى ته‌مه‌نى له‌گه‌ڵیدایه و خێزانه‌كه‌ش له‌و ڕووه‌وه پێویستیان به‌هاوكارى هه‌مه‌لایه‌نه, هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ر كردنى مناڵى ئۆتیزمیش زه‌حمه‌تى زۆرى ده‌وێت, به‌ڵام مناڵى ئۆتیزمیش وه‌كو هه‌ر نه‌خۆشێكى تر ده‌كرێت چاك ببێته‌وه و ببێته مناڵێكى ئاسایى ناو كۆمه‌ڵ و پرۆسه‌ى هاوسه‌ر گیریش ئه‌نجامبدات"

به‌پێى به‌دواداچونه‌كانى ( دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین ) به‌هۆى كۆت و به‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌لتورى یاخود كاریگه‌رى قه‌یرانه ئابورى و سیاسیه‌كان له‌سه‌ر خێزانى خاوه‌ن ئۆتیزم یان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌و خێزانانه‌ى كه مناڵى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تیان هه‌یه, زۆرجار ڕوبه‌ڕووى كێشه بوه‌ته‌وه و له‌ده‌رئه‌نجامدا مناڵه‌كه‌ش بێ سه‌په‌رشتیار ماوه‌ته‌وه و په‌ناگه‌یه‌ك نه‌بوه بیانگرێته خۆى, به‌تایبه‌تى له‌ماوه‌كانى ڕابردودا له‌هه‌رێم چه‌ندین حاڵه‌تى فڕییدانى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له‌شوێنه گشتیه‌كان و سه‌رشه‌قامه‌كان فڕیدران.
،،
هیچ شوێنێكى تایبه‌ت و فه‌رمی بۆ چاودێرى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌و مناڵى بێ سه‌رپه‌رشتیارى ئۆتیزم نیه
له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر گوڵپى , به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى به ( دیپلۆماتێك مه‌گه‌زین)ى وت " هیچ شوێنێكى تایبه‌ت و فه‌رمیمان بۆ چاودێرى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌و مناڵى بێ سه‌رپه‌رشتیارى ئۆتیزم نیه, به‌ڵام دوو حاڵه‌تمان هه‌یه یه‌كێكیان سێ ساڵ پێش ئێستا له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كى پۆلیس دا فڕیدرابو ئێستا هێناومانه شوێنیكمان بۆى ته‌رخانكردوه و ئه‌ركى بهخێوكردنیمان وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان گرتۆته ئه‌ستۆ"
نه‌خۆشى ئۆتیزم له‌ڕووى ناسینه‌وه و مێژووى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه نوێیه , هۆكارى توشبون به‌و نه‌خۆشیه هه‌مه جۆره و به‌شێكى زۆریان بۆ قۆناغى پێش له‌دایك بون ده‌گه‌ڕێنه‌وه, به‌شێكى دیكه‌شیان دواى سه‌رهه‌ڵدانى كۆمه‌ڵیك ئامێرى ته‌كنه‌لۆژى و پیس بونى ژینگه و خۆراك و هۆكارى نادیارى تر ژماره‌ى توشبوانى مناڵان به‌و نه‌خۆشیه له‌ئێستادا به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت..