ڕه‌نجده‌ر گڕاوى كه‌سایه‌تیه‌كى دیار له ناو ڕه‌وه‌ندى كوردى و چالاكێكى مه‌ده‌نى سه‌ركێش و بزۆز بۆ گیان به‌رپرسانى پارتى و یه‌كێتى كاتێك ڕوده‌كه‌نه ئه‌وروپا ئه‌و ده‌چێته به‌رده‌میان و بهتوڕیهوه په‌یامى خه‌ڵكى ناڕازى كوردستانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێ, ڕه‌نجده‌ر هه‌ڵسوڕاوێكى به‌پره‌نسیپ و به‌ئیراده‌ى گۆڕان و دڵسۆز و یارمه‌تیده‌ری هه‌مو ئه‌و كوردانه‌ى ڕویتیدهكهن و بۆ پێویستیه‌ك ده‌چنه ماڵه‌كه‌ى, یه‌كێكه له‌و چالاكانه‌ى توانى ده‌ستى سه‌رۆكى پێشوى په‌رله‌مانى كوردستان بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مانى ئه‌ورپا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ڕاى نێو ده‌وڵه‌تى لهڕێگرى كردنه‌كه‌ى به‌لاى خۆىدا ڕابكێشیت, ئه‌مانه وته‌ى ژماره‌یه‌ك ههَڵسوڕاوى باڵاى گۆڕانه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه. چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ڕه‌نجده‌ر گڕاوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى دواى ده ساڵ كاركردن له گۆڕان و بەرپرسیارێتى ئەنجومەنی ئه‌و حزبه لە بەلجیـکا ڕاگه‌یاند., له گفتوگۆیه‌كى دیپلۆماتێك مه‌گه‌زین دا , هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
گڕاوى بۆ( دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین )هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ستله‌كار كێشانهوهكهى بۆ دو خاڵ گه‌ڕانده‌وه یه‌كه‌میان پێوه‌ندى به‌سیاسه‌ت و ستراتیژى ئێستاى ژوورى ڕه‌وه‌ندى كوردى له‌گه‌ڵ ههَلسوڕاوانى ئه‌وروپا هەیە ، دوەمیشیان گشتی یە، به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسى ژووری ڕەوەندی كوردی، به‌تایبه‌تى به‌رده‌وام كارى بۆ سه‌ركوتكردنى ئازادى بیروڕا و ڕاى جیاواز كردوه و هه‌وڵى داوه ڕه‌خنه‌گران ده‌مكوت بكات, ڕه‌نجده‌ر ده‌ڵیت " بۆیه ئه‌و ژووره به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كردین , چونكه ڕێكخه‌رى ژووره‌كه خۆى دۆخه‌كه‌ى دروست كردبو بۆ ئه‌وه‌ى بیكاته ده‌ستكه‌وت بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه شهخسیهكانى و وه‌رگرتنى پۆستێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لهوهفدى دانوستانكاردایه"

,,
نه‌وشیروان مسته‌فا په‌نجا ساڵ خه‌باتى بۆ بهدێهنانى دیهێنانى گۆڕانكارى و دامه‌زراندنى حكومڕانى سیسته‌م و ده‌زگایى كرد, به‌لام ئێستا كوڕه‌كانى و كۆمه‌ڵیك به‌رپرسى تر‌ى گۆڕان خه‌ونه‌كه‌یان كوشت
گڕاوى هۆكارى دووه‌مى وازهێنانه‌كه‌ى بۆ سیاسه‌تى گشتى و ئه‌و ڕۆڵه‌ى كه ئێستا گۆڕان ده‌یبێنیت گه‌ڕانده‌وه به‌تایبه‌تى مامه‌ڵه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتیدا , وتیشى " نه‌وشیروان مسته‌فا په‌نجا ساڵ خه‌باتى بۆ بهدێهنانى دیهێنانى گۆڕانكارى و دامه‌زراندنى حكومڕانى سیسته‌م و ده‌زگایى كرد, به‌لام ئێستا كوڕه‌كانى و كۆمه‌ڵیك به‌رپرسى تر‌ى گۆڕان خه‌ونه‌كه‌یان كوشت و گۆڕانیان خستۆته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیانه‌وه و خراپتر له‌حزبه‌كانى تر ئیستا گۆڕان بوه به‌حزبى بنه‌ماڵه و خێزانی د و هه‌موو ئامانجه‌كانى پێشووى بیرچۆته‌وه "

,,
كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیروان ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى گۆڕاندا و ده‌زگاكانى گۆڕانیان له‌به‌رده‌م هه‌یمه‌نه‌ى خۆیاندا لاواز كردوه و ئه‌وه‌تا گۆڕان له‌به‌رده‌م پارتیدا بۆ داتاشینى پۆست بۆ چه‌ند به‌رپرسێكیان چه‌نده بچوك بۆه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامى ئه‌و دۆخه‌یه كه دروستیان كرد
هاوشێوه‌ى ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوى تر كه له‌ماوه‌كانى ڕابردودا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان ڕاگه‌یاندوه هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ بونى گۆڕان به بنه‌ماڵه‌ى و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر گۆڕاندا گه‌ڕاندۆته‌وه, گڕاویش له‌وباره‌یه‌وه جه‌ختى له هه‌مان هۆكار كرده‌وه و وتى" گۆڕان بۆ دژایه‌تى حزبى بنه‌ماڵه دروست بوو به‌ڵام ئیستا زیاتر له هه‌مو حزبه‌كانى تر بوه به حزبى بنه‌ماڵه‌ى و كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیروان ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى گۆڕاندا و ده‌زگاكانى گۆڕانیان له‌به‌رده‌م هه‌یمه‌نه‌ى خۆیاندا لاواز كردوه و ئه‌وه‌تا گۆڕان له‌به‌رده‌م پارتیدا بۆ داتاشینى پۆست بۆ چه‌ند به‌رپرسێكیان چه‌نده بچوك بۆه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامى ئه‌و دۆخه‌یه كه دروستیان كرد, من ئه‌وه ده‌لێم ئه‌گه‌ر كوڕى سه‌ركرده‌كانى تر یه‌كجار شه‌رم بێت كه حزبه‌كانیان كرد به‌بنه‌ماڵه‌ى , ئه‌وا كوڕانى كاك نه‌وشیروان دوجار شه‌رمه گۆڕانیان به‌م ڕۆژه گه‌یاند , پارتى توانى له‌ڕێگه‌ى كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیروانه‌وه خه‌ونى گۆڕانكارى له‌كوردستاندا له‌ناوببات"

گڕاوى به‌ده‌م ههڵكێشكانى خه‌مێكه‌وه وتیشى " كوڕانى كاك نه‌وشیروان خه‌ونى پێنج سه‌د هه‌زار ده‌نگده‌ریان له‌ناوبرد, ئیستا گۆڕان هه‌موو بنه‌مایه‌كى بۆ گۆڕانكارى له‌ده‌ستتداوه و كۆمه‌ڵیك خه‌ڵك ههڵیسدهسوڕینن كه ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندى و مهنسهبێكیان بۆ خۆیان ده‌ستبكه‌وێ ئه‌گینا گۆڕان كۆتاى هاتوه وه‌كو ئه‌وه‌ى كه له‌پێناویدا دروست بو"
,,
كۆڵ له‌و خه‌ونه ناده‌م كه نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌خشه‌ى بۆ كێشابو به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى گۆڕان
گڕاوى ده‌شڵیت " من كۆڵ له‌و خه‌ونه ناده‌م كه نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌خشه‌ى بۆ كێشابو به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى گۆڕان و جارێكى تر به‌هیچ جۆڕێك ناگه‌ڕیمه‌وه بۆ ناو ئه‌و حزبه و لاى من و زۆرێك لههاوبیرانم لهڕهوهندى كوردى گۆڕان كۆتاى هاتوه"