كه‌نعان ئیسماعیل : عومه‌رى سه‌ید عه‌لى پێیوایه‌ یه‌كێتى غه‌در له‌گۆڕان ده‌كات و پارتیش پاڵپشتێتى

ده‌ستێوه‌ردانى كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیروان گۆڕانى به‌م ڕۆژه‌ گه‌یاند

كه‌نعان ئیسماعیل : عومه‌رى سه‌ید عه‌لى پێیوایه‌ یه‌كێتى غه‌در له‌گۆڕان ده‌كات و پارتیش پاڵپشتێتى

781 خوێندراوەتەوە

كه‌نعان ئیسماعیل ئه‌ندامى پێشووى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و هەڵسوڕاوێكی دیاری ئەو حزبە لەشاری هەولێردا, دوینێ رێكەوتی 17 ی شوبات له‌كۆبونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانیدا وه‌ك هه‌ڵوێستێكى له‌دژى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى گۆڕان و پارتى كه‌ به‌وته‌ى ئه‌و دژى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى گۆڕان و به‌رنامه‌ و به‌ڵینه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى حزبەكەیەتی، ده‌ستى له‌ پۆسته‌كه‌ى و كارى حزبایه‌تى له‌ناو گۆڕاندا كێشایه‌وه‌, له‌گفتوگۆیه‌كى(  دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین ) دا بۆ یه‌كه‌مجار هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.


له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربونیەوە له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه‌نعان ئیسماعیل وتى " كه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دروست بو هه‌مو ده‌ستكه‌وت و پله‌و پایه‌ و ئیمتیازاتێكم وه‌لاوه‌ خست و پرۆژه‌كه‌ى كاك نه‌وشیروانم فه‌رز كرد به‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و شتانه‌دا و بوم به‌گۆڕان, پیش ئه‌وه‌ى بچمە ناو گۆڕانەوە ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولیرى یه‌كێتى نیشتیمانى بوم و زیاتر له‌ حه‌وت ساڵیشه‌ ئه‌ندامى جگاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانم و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ێنىێى جڤاتى نیشتیمانیش دا به‌هۆى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى گۆڕان به‌و شێوه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ پارتیدا ئه‌نجامى دا به‌ڕاشكاوى له‌به‌رده‌م ڕێكخه‌رى گشتى و جڤاتدا ده‌ستمله‌كاركێشایه‌وه‌"

,,

پیشتریش كێشه‌ و گرفت هه‌بوه‌ له‌ناو گۆڕاندا و له‌سه‌رده‌مى كاك نه‌وشیروانیشدا ڕه‌خنه‌شمان گرتوه‌ به‌ڵام كارێزمایه‌تى ئه‌و به‌شێوه‌یه‌ك بو نه‌یهده‌هێشت كێشه‌كان وه‌كو ئیستا بگه‌یه‌ننه‌ بنبه‌ست


سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ و گرفته‌كان و هه‌ڵویستى ئه‌و به‌رامبه‌ریان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامه‌كه‌ى پێشووى جڤاتى گشتى وتیشى " پیشتریش كێشه‌ و گرفت هه‌بوه‌ له‌ناو گۆڕاندا و له‌سه‌رده‌مى كاك نه‌وشیروانیشدا ڕه‌خنه‌شمان گرتوه‌ به‌ڵام كارێزمایه‌تى ئه‌و به‌شێوه‌یه‌ك بو نه‌یهده‌هێشت كێشه‌كان وه‌كو ئیستا بگه‌یه‌ننه‌ بنبه‌ست, به‌ڵام له‌دواى مه‌رگى ئه‌وه‌ وه‌ من ده‌یان تێبینى و ڕه‌خنه‌م له‌ سه‌ر خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن هه‌بوه‌ و ئه‌وان به‌گیانێكى برایانه‌ كاریان بكردایه‌ و نه‌كه‌وتنایه‌ته‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ كیشه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ى لێنه‌هاتایه‌ كه‌ پێش منیش ده‌یان سه‌ركرده‌ى ترى دڵسۆز ناچاربون وازبهێنن"

،،

دوای دابەزینی دەنگەكانمان لە 12 ئایار بەهۆی ئەدائی خراپمان و تەزویرەوە چاوه‌ڕوانمان كرد دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به‌خۆماندا بچینه‌وه‌ به‌ڵام ئێستا هه‌مو په‌رۆشیه‌كه‌ بۆ چونه‌ ناو حكومه‌ته‌ و شته‌ سه‌ره‌كیه‌كان بیرچونه‌ته‌وه‌

دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار و كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى گۆڕان كۆمه‌ڵیك هه‌ڵسوڕاو ئومێدیان به‌وه‌ هه‌بوه‌ ئه‌و حزبه‌ به‌خۆیدا بچێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ڕاى ژماره‌یه‌كیان دۆخه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ بویه‌وه‌, كه‌نعان ئیسماعیل ده‌ڵیت "دواى دابه‌زینى ده‌نگه‌كانمان و ته‌كینى ده‌نگده‌ر لێمان، بەهۆی ئەدائی خراپی گۆڕان و ساختەكاریەوە چاوه‌ڕیێ بوین و تەحمولمان كرد دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به‌خۆماندا بچینه‌وه‌ به‌ڵام ئێستا هه‌مو په‌رۆشیه‌كه‌ بۆ چونه‌ ناو حكومه‌ته‌ و هۆكارە  سه‌ره‌كیه‌كان بیرچونه‌ته‌وه‌"

,,

توشى شۆك بوم له‌میدیاكانه‌وه‌ بیستم گۆڕان به‌و شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا ڕێكه‌وتوه‌ و پاساوى بۆ ده‌هێنیته‌وه‌


به‌رده‌وامى گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵویستیانه‌ى كه‌ دورن له‌ئومێدى چاره‌سه‌ره‌وه‌ به‌وته‌ى ژماره‌یه‌ك ئه‌وانه‌ى پێشتر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند ئه‌ندامه‌كه‌ى پیشوى جڤاتیش وا لى َده‌كات هه‌مان هه‌ڵویستى هه‌بێت و چیتر نه‌توانێت خۆى به‌به‌رپرسیار له‌و دۆخه‌ بزانێت,له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌نعان ئیسماعیل ده‌شلێت "كه‌شته‌كه‌ واى لێهات من قه‌ناعه‌تم به‌گۆڕان نه‌ما پیشتر قوربانیم بۆ ده‌دا و كارم بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌كرد بێ قازانجى تایبه‌تى به‌ڵام توشى شۆك بوم له‌میدیاكانه‌وه‌ بیستم گۆڕان به‌و شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا ڕێكه‌وتوه‌ و پاساوى بۆ ده‌هێنیته‌وه‌ له‌كاتێكدا گۆڕان دو جڤاتى هه‌یه‌ ده‌یتوانى شته‌كان باشتر ڕێكبخات بۆ ئه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌ى خراپ ڕونه‌دات باشتر دیراسه‌ى دۆخه‌كه‌ى بكردایه‌, چونكه‌ ئه‌وه‌ معلومه‌ پارتى و یه‌كێتى وه‌كو یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵماندا كردوه‌ و هه‌ردولایان پابه‌ندى ڕێكه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا نه‌بون نه‌ك یه‌كێكیان باش بێت و ئه‌ویتریشیان زۆر خراپ"

,,

كاك عومه‌ر پێوایه‌ یه‌كێتى غه‌در له‌گۆڕان ده‌كات و ڕێكه‌وتنه‌كانى جێ به‌جێ نه‌كردوه‌ به‌ڵام پارتى هاوكارى و پاڵپشتێتى


جگه‌ له‌وه‌ى باس له‌ هۆكارى سه‌ره‌كى كیشه‌كانى ناو گۆڕان ده‌كات, ئه‌ندامه‌كه‌ى پیشوى جڤات ده‌ڵیت"ئیستا دۆخه‌كه‌ بوه‌ته‌ بانیكه‌ و دو هه‌وا, كاك عومه‌ر پێوایه‌ یه‌كێتى غه‌در له‌گۆڕان ده‌كات و ڕێكه‌وتنه‌كانى جێ به‌جێ نه‌كردوه‌ به‌ڵام پارتى هاوكارى و پاڵپشتێتى و ڕاستى له‌گه‌ڵدا ده‌كات, پێشتریش بینیمان چۆن ڕێگرى له‌سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرا و وه‌زیره‌كانمان ده‌ركرا و پارتى فه‌رمانى گرتنیشى بۆ كاك نه‌وشیروان ده‌ركرد و واقیعه‌كه‌ پێمانده‌لێت پێچه‌وانه‌ى پاساوه‌كان و قه‌ناعه‌ته‌كه‌ى ڕێكخه‌رى گشتیه‌"

,,

هۆكارى ئه‌م بارودۆخه‌ى كه‌ ئێستا ڕوى له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كردوه‌ بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌, به‌تایبه‌ت ده‌ستیوه‌ردانه‌كانى كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیروان

له‌باره‌ى هۆكارى سه‌ره‌كى كێشه‌ ناوخۆییه‌كانى گۆڕان و بارودۆخى ئیستاى ئه‌و حزبه‌وه‌ كه‌نعان ئیسماعیل ده‌لێت"هۆكارى ئه‌م بارودۆخه‌ى كه‌ ئێستا ڕوى له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كردوه‌ بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌, به‌تایبه‌ت ده‌ستیوه‌ردانه‌كانى كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیروان گۆڕانى به‌م ڕۆژه‌ گه‌یاند, ئه‌وان برا و ئازیزى ئێمه‌ن ده‌یانتوانى وه‌كو هه‌ر كه‌سێكى ئاسایى تر له‌گۆنگره‌دا خۆیان هه‌ڵبژاردایه‌ بۆ هه‌ر پۆستێك و ممارسه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ىان بكردایه‌ كه‌ پێیانده‌به‌خشرا نه‌ك وه‌ك ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ى كه‌ ئێستا ده‌یكه‌ن"

,,

ئه‌مجۆره‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌ى ئێستاى گۆڕان ڕاوخواستى جه‌ماوه‌رى گۆڕان نیه‌


" ئه‌مجۆره‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌ى ئێستاى گۆڕان ڕاوخواستى جه‌ماوه‌رى گۆڕان نیه‌, پاكانه‌ كردنیش بۆ ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ گوایه‌ بۆ راِزى كردنى جه‌ماوه‌ره‌, ئه‌مه‌یان كارێكى ئاسان نیه‌ چونكه‌ جه‌ماوه‌رى گۆڕان هوشیاره‌ و خۆیان باش ده‌زانن چى ده‌گوزه‌رێت.من به‌یه‌كجارى وازم له‌گۆڕان هێناوه‌ و سه‌رقاڵى كاروبارى خۆم ده‌بم" ئه‌ندامه‌كه‌ى پیشوى جڤاتى گشتى واى وت.