مه‌سعود عه‌بدولخالق بۆ دیبلۆماتیك: یه‌كێتى گۆڕانى ناچار كرد ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتیدا بكات

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوان پارتى‌و گۆڕان ناگاته‌ ساڵێكیتر

مه‌سعود عه‌بدولخالق بۆ دیبلۆماتیك: یه‌كێتى گۆڕانى ناچار كرد ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتیدا بكات

1529 خوێندراوەتەوە

دیدارى بڕوا كه‌مال

له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ " دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین" نووسه‌رو چاودێرى سیاسى، مه‌سعود عه‌بدولخالق، سه‌باره‌ت به‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و ڕێكه‌وتنى نێوان پارتى‌و گۆڕان ده‌دوێت‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڵوێستى یه‌كێتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانى ناچار كردووه‌ كه‌ ڕوو له‌ پارتى بكات‌و پێیشیوایه‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوان پارتى‌و گۆڕان ناگاته‌ ساڵێكیتر.


دیبلۆماتیك: ماوەیەکی زۆر بەسەر هەڵبژارندنەکانی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت، بەڵام تاکو ئێستا لایەنە سیاسییەکان نەگەشتوتەنە رێکەوتن و حکومەت تەشکیل نەکراوە، بەبڕوای تۆ دواکەوتنی حکومەت سودی چ لایەنێکی سیاسی تیدایە؟


مەسعود عه‌بدولخالق: خۆی ئەمە یەکەمجار نییە، لە ٢٧ ساڵی ڕابردو بەهەمان شێوە بووە، هۆکاری دواکەوتنەکەی ئەوەیە دیزاینی ئەو حکومەتە بۆ چینێکی گەندەڵ دروستکراوە، بۆهەمووی دروستنەکراوە، بەئاسانی حکومەتی ئاوا دروست ناکرێ لەسەدەی ٢١دا ، زۆر وردەکاری دەوێت تاکوو بەناوی حکومەتی کوردستانی‌و حکومەتیش نییە بەناو ناوه‌ پیشانی بدەیت کەحکومەتی هەموو میللەتەو لەکاتێکدا لەچینێکی گەندەڵە، هى چینێکی دیاریکراوە نەک هی هەموو میللەت، بۆیە ئەم حکومەتە زۆری دەوێ تاکو تەکتیکی چەواشەکارییەکی زۆر بکەیت‌و مفاوەزات‌و ڕێخكستنەکان بە ئاوەژوویی بکرێ، هەمووى پێوویستی بە ماوەیەکی زۆره‌ هەتاوەکو بەو شێوازە دروست دەکرێ، بەڵام ئەگەر حکومەتێکی ڕاستەقینەبێ‌و بۆمیللەت بێ، بە چەند کاژمێرێک دروست دەکرێ.

،،

جارێکیان ئاشتی هەورامی قسەیەکی کرد وتی ئەگەر نرخی نەوت بگاتە ١٠٠دۆلاریش قەرزەکانی هەرێم هەرچارەسەر ناکات، ڕاستدەکات بەکەس چاک نابێ لەبەر ئەوەی ئەساسو ژێرخانی ئەوحکومەتە بۆخزمەت گوزاری‌و شارستانی‌و پێشکەوتن دروستنەبووە


دیبلۆماتیك: وەک چاودێرێکی سیاسی ئەم کابینە نوێیه‌یی حکومەتی هەرێم چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

مەسعود عه‌بدولخالق: وەڵا هەروەکو کابینەکانی ترە، هیچ فەرقی نییە، لەبەر ئەوەی جارێکیان ئاشتی هەورامی قسەیەکی کرد وتی ئەگەر نرخی نەوت بگاتە ١٠٠دۆلاریش قەرزەکانی هەرێم هەرچارەسەر ناکات، ڕاستدەکات بەکەس چاک نابێ لەبەر ئەوەی ئەساسو ژێرخانی ئەوحکومەتە بۆخزمەت گوزاری‌و شارستانی‌و پێشکەوتن دروستنەبووە، وە حکومەتی ئەم جارەش لەهەموان زیاتر پڕ قەیرانترو کێشەتر دەبێ، یەعنی ئەوە نییە بەتەمای ئەوەبی شارستانی پێش بکەوێت‌و ڕۆشنبیری پێش بکەوێت، ئابوری پێش بکەوێت، ئەوانە نییە، ئەوەی هەیە کوردستان وێران بووە لەسەر دەستی ئەو دەسەڵاتە، وە ئیزافەی تریشی هاتەسەر، چونکە حکومەت هەر ئەوەنییە گەندەڵی بکات‌و تەواو، بەرە بەرە تەعلیمی وێران دەبێ، ئابوری وێران دەبێ، کۆمەڵگەکەی دا دەڕووخێت، تووشی مودمینی‌و ماددە هۆشبەرەکان دەبێ، توشی ئین هیاری تەندروستی دەبێ، ئەمانە هەمووی بەڕێوەیە، بۆیە کوردستان بەرەو دۆزەخ بوونە، ئەوە ئاشکرا دیارە، ئێستا تەنانەت بۆ مووچە پارەی عێراقی، پارەی ئەمریکا دێت، پارەی ناوخۆ دێت، ڕەنگە هەندێک پارەی نهێنی لەولاو ئەم لابێ، ئەوجا موچەکەت زامن ناکرێ، یەعنی ئومێدی چیت به‌و حکومەتە دەبێ.


دیبلۆماتیك: وڵاتانی دراوسێ هەژموون‌و کاریگەرییان دەبێ بەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمه‌وه‌؟


مەسعود عه‌بدولخالق: خۆی زۆر مەجالی ئەوەیان نییە هەژموونیان هەبێ، بەڵام دەسەڵاتی کوردی خۆی ئەوەندە لاوازە بۆیە وایکردوە هەژموونی هەمووان هەبێ، بەڵێ پشکی هەموولا هەیە لەو حکومەتەدا، هەیە دەڵێت وەزیری ناوخۆ دەبێ عادیدی لایەنێک بێ، هەیە دەڵێت وەزیری نەوت لای ئەولایەنە بێ، یەعنی ئەمانە هەیە، تەنانەت ئەمە لەناوخۆش هەیە، ئیستاش حیزبەکانیش دەڵێن دەبێ فلان کەس بێ، ئەوە وەزعێکی زۆر خراپە، بەڵام بەگشتی دەوڵەتانی دەورو بەر ئەوەنییە بڵێن لەمەسائیلە سیاسییەکان لەدوای ڕیفراندۆم شتێک لەکوردستان بەناوی سیادەی هەرێم نەماوە، چونکە جەیشی تورکیا بەئاشکرا هاتە کوردستان، دەڵێت بۆئەوەش هاتوومە کە کوردستان لەعێراق جیانەبێتەوە، ئەوە بەئاشکرا، ئێ کوردستانیش نزیکەی ٤٢٨ هەزار چەکداری هێزی بەرگری هەیەو هیچیش ناکات، هێزی بەرگری کوردستان لە ١٠٠ وڵاتی جیهان زیاترە، وەک فلیپین، مالیزیا، تایلەند، هێندەی هێزی کرواتیایە، لەیەک لەسەر سێی چواری وڵاتانی ئەوروپا هێزی زیاترە، کەچی یەک تەقەشی لەو هێزه‌ داگیر کەرانه‌ ناکات کە کەهێزەکانیان دێت، ئەوەتا لەدوای ڕیفراندۆم وەک باسم کرد هێزی تورکیا هات، ئێران بەکەیفی خۆی موشەکبارانی ئەو ناوچانە دەکات، ئەوەی وادەیبینین لەپێش چاومان.

،،

پارتی دیموکراتی کوردستان‌و حیزبەکانیتر ئەوململانێیە دەکه‌ن لەگەڵ یەکێتی پاش نیە، زۆر خراپە، دەبوایە حیزبەکانیتر بێن‌و ئەو دانیشتنانە دوابخرێت، بەداخەوە یەکێتیش هەڵووێستی بەرامبەر گۆڕان ئەوه‌ندە باش نییە


دیبلۆماتیك: ڕاوبۆچوونت لەسەر دانیشتنەکەی پەڕلەمان لەغیابی فراکسیۆنی یەکێتیدا چییه‌؟

مەسعود عه‌بدولخالق: وەکو بڵێی گۆڕان خاڵی ڕێکەوتنەکەی زۆر جوانە لەگەڵ برادەرانی پارتی، ئەوە باشە، بەڵام هیچ ڕێکەوتنێکم نەبینیوە دوو لایەنی جیبەجێیکرابێت بەدوو حیزب، له‌ ڕێكه‌وتنه‌كاندا ئەو خاڵانەی کەگەندەڵییە جێبەجێ کراوە، بەڵام ئەو خاڵانەی کەبۆ میللەتە جێبەجێ ناکرێ.

من پێموانییە کە ئەو خاڵانە جێبەجێ بکرێ، بەڵام بەهەرحاڵ ئەوەی ئێستا بەڕێوە دەچێت، پارتی دیموکراتی کوردستان‌و حیزبەکانیتر ئەوململانێیە دەکه‌ن لەگەڵ یەکێتی پاش نیە، زۆر خراپە، دەبوایە حیزبەکانیتر بێن‌و ئەو دانیشتنانە دوابخرێت، بەداخەوە یەکێتیش هەڵووێستی بەرامبەر گۆڕان ئەوه‌ندە باش نییە، وای کردووە جەوێکی زۆر خراپی خولقاندووە، واته‌ گۆڕانیان ناچار کرد ڕوو لە ڕێکەوتنێک بکات بەتەنیا، کەوابێ رێکەوتن چ یەکێتی چ گۆڕان ،چ کۆمەڵ، چ لایەنەکانیتر هیچ کەسێک بەتەنیا ڕێکەوتن مۆر نەکات، ئیلا بە کۆی گشتی مۆری بکەن، به‌و مانایه‌ نا جەبهەیەک دروستبکەن دژی پارتی، نەخێر بەڵکو جەبهەیەک دروست بکەن‌و ڕێکبکەون لەگەڵ پارتی.

دیبلۆماتیك: بەشێک پێیانوایە پەرتەوازەیی و فرە گوتاری ئۆپۆزیسیۆن وایکردوە کە دەسەڵات خەم سارد بێ لە لەچارەسەرکردنی کێشە سەرەکیەکانی خەڵکی کوردستان، لەم ڕوەوە سەرنجی بەڕێزتان چییە؟


مەسعود عه‌بدولخالق: ئۆپۆزیسیۆن هەردەمەی یەکێکیان ئۆف ساید دەکات‌و دەچێتە لای دەسەڵات، هەموو خزمەتێکی دەسەڵات دەکات، دوای بەزەرەرێکی زۆر دێتە دەرێ‌و دوایی یەکێکیتر دەچێت، یەعنی دەڵێی ئەوەیان دابەشکردوە لەپێشووتر، لەحیزبی تری ئیسلامی چیان کرد بۆ دەسەڵات ئێستا چیان بەسەر هات، ئەوانە هەموویان یەک ریباز دەگرن، بەڕاستی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان فاشیلە، وەباشترین دەرفەت لەدوای ڕیفراندۆم بوو یەکیان نەگرت، بۆئەوەی ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە، بۆیە بەڕاستی ئێستاش بەردەوامن لەدۆڕاندن.


دیبلۆماتیك: بەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکەمەتی ئایندەو ڕێکەوتنی سیاسی نێوان پارتی و گۆڕان چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

مەسعود عه‌بدولخالق: وەکو باسم کرد گۆڕان یەکێک لەو حەرەکانەیە میللەت زۆر ئومێدی پێیانە، سەرکردەکانی زۆر چاکبوون‌و وهاتنە ڕیزی میللەت، ئەمە جێی دەستخۆشییە، وە هەر ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ حیزبێکیتر کردبێ خاڵەکانی زۆر خاڵی گشتین، خالی ئەوەنین شەرمت پێی بێ، بەڵام ئەو ڕێکەوتنانە ئەوەیە کە یەک لایەنی دەیکەن لەکوردستان، هەر ڕێکەوتنێک بکەن دەبێ ڕێکەوتنێکی جەماعی بێ، واته‌ کۆمەلێک حیزب بەشدار بکەن، ڕێخراوی مەدەنی بەشداربن، ببنه‌ زەخت لەسەر جێبەجێکردنی، موشکیلەی ئەو ڕیکەوتنە ئەوەیە كه‌ خەڵکی کوردستان دەزانن ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێ ناکرێ، کەجێبەجێش نەکرا گۆڕان زەرەرێکی زۆر دەکات.

،،

مەسعود عەبدولخالق : بەڕەئی من ناگاتە ساڵێکیترو کێشە پەیدا ئەبێ‌و دەسەڵات جێبەجێیان ناکات، ئەگەر گۆڕان قەبوڵی بکات شەعبیەتی زۆر دائەبەزێت، ئەگەر قەبوڵیشی نەکات وەک لە ڕیکەوتنەکە دەڵیی دوای ١٠٠ ڕۆژ کە ئەو ئالیەتە ئالیەتێکی زۆرباشە


دیبلۆماتیك: وەک چاودێرێکی سیاسی تەمەنی ئەو ڕێکەوتنە سیاسیەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە دەکێشیت یان تەمەنی کورت دەبێ؟

مەسعود عه‌بدولخالق: بەڕەئی من ناگاتە ساڵێکیترو کێشە پەیدا ئەبێ‌و دەسەڵات جێبەجێیان ناکات، ئەگەر گۆڕان قەبوڵی بکات شەعبیەتی زۆر دائەبەزێت، ئەگەر قەبوڵیشی نەکات وەک لە ڕیکەوتنەکە دەڵیی دوای ١٠٠ ڕۆژ کە ئەو ئالیەتە ئالیەتێکی زۆرباشە، دیارە ئێستا دەسەڵات خراپتر بووە لەجاران لەبارەی ڕاوەدونانی خەڵک، ئەوەتا لەبارەی دادگاوه‌ لەهەموو لایەنەکان یەک زەڕە ئومێدمان پێی نییە.

دیبلۆماتیك: ئەو لایەنانەی کەبوون بەئۆپۆزیسیۆن ئایە کاریگەریان دەبێ لەسەر دەسەڵات، یاخود بەپێچەوانەوە ئۆپۆزیسیۆنێکی ناکاریگەردەبن؟

مەسعود عه‌بدولخالق: بەتەئکید ئۆپۆزیسیۆنێکی زۆر لاوازدەبن، بەڕەئی من ئۆپۆزیسیۆن هەیە دەڵێت من دەبمە ئۆپۆزیسیۆنێکی ئیجابی، من سەرم سوڕماوە کە ئۆپۆزیسیۆنی ئیجابی هەر نییە، نازانم واتای چییە، دەیەوێ بڵێ من هەر لەگەڵ دەسەڵاتم، بەڕاستی ئۆپۆزیسیۆن ئێستا زۆرلاوازن، دەبێ ئەو ئۆپۆزیسیۆنانە پێکەوە بن، پێکەوە نەبن، هەروایان لێدێ، وەکو ئێستا بەسەریان هاتووە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس