هه‌ڵسوڕاوێكى باڵاى گۆڕان :كابینه‌ى نۆیه‌م چاكسازى ڕیشه‌ى ناكات و گۆڕانیش له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنیته‌وه‌

پارتى و یه‌كێتى به‌جوت له‌سه‌ر ناشیرینكردنى گۆڕان كۆكن

هه‌ڵسوڕاوێكى باڵاى گۆڕان :كابینه‌ى نۆیه‌م چاكسازى ڕیشه‌ى ناكات و گۆڕانیش له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنیته‌وه‌

686 خوێندراوەتەوە

دیپلۆماتیك مەگەزین


د.شیركۆ حه‌مه‌ ئه‌مین, په‌رله‌مانتارى پیشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان و هاوكات هه‌ڵسوڕاوى باڵاى ئه‌و حزبه‌ له‌ ئێستا , له‌گفتوگۆیه‌كى دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین دا , ئاماژه‌ به‌درێژه‌دان به‌ڕه‌خنه‌كانى له‌سه‌ر حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تى پارتى ده‌دات و نائومێده‌ له‌ جێ به‌جێ كردنى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى پارتی و حزبه‌كه‌ى و دروشمى چاكسازى كه‌ كابینه‌ى نۆیه‌م هه‌ڵیگرتوه‌.


له‌باره‌ى ڕۆڵى په‌رله‌مان له‌چاكسازى كه‌ كابینه‌ى نۆیه‌م وه‌كو دروشم هه‌لێگرتوه‌ و یاریده‌درێكى بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌و ناونیشانه‌وه‌ داده‌نێت, د.شێركۆ بۆ دیپلۆماتیك وتى "
کۆمپانیا حیزبی و شەخسیەکانیى یه‌كێتى و پارتلاى بەجۆرێک بازاڕێان قۆرخ کردوە ،لە سادەترین بازرگانیەوەتا دەگاتە , نەوت و دەرمان و جگەرەو سەرجەم بوارەکانی تر،هەمو ڕێککەوتنەدو قۆڵییەکانیشیان پشکی بنەڕەتی بۆ چۆنیەتی دابەشکردنی نەوت و داهاتەکانە،بۆیە قۆرخکاری بەردەوام دەبێت،یاساکانیش بەویستی خۆیان دەردەچوێنن "

،،

د. شێركۆ : کابینەی پێشو ئەزمونکرائەسڵ ئەوەبو هێزەکان پێکەوە لەسەرمێزێك کۆببنەوەڕێککەوتنی پێکهێنانی کابینەکە بکەن،پارتی و یەکێتی بەجوت لەسەر ناشیرینکردن و بچوککردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان کۆکن 


هه‌ڵسوڕاوه‌ باڵاكه‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ش كرده‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بێ گرفت گۆڕان ده‌نگ به‌كابینه‌كه‌ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵیشیدا ده‌مێیننه‌وه‌ و ئه‌ویش هیچ چاكسازییه‌كى ڕیشه‌ى ناكات .

به‌وته‌ى هه‌ڵسوڕاوه‌ باڵاكه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ,دۆخی کوردستان و دابەشبونی کورسیەکان بەجۆرێکە چاکسازی ڕیشەیی ناکرێت و تاریکاندنی نەوت و گازو داهاتەکان بەردەوام دەبێت،کە سودمەندی یەکەم پارتی و یەکێتی دەبن.


د.شێركۆ نائومێده‌ له‌و ڕێكه‌وتنانه‌ى كه‌ پارتى له‌گه‌ڵ گۆڕاندا مۆرى كردوه‌ و پێوایه‌ یه‌كێتى و پارتى بۆ بچوكردنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه‌, له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕونیشى كرده‌وه‌"ئەم جۆرە ڕێکەوتنە دو قۆڵییانە،لە پێکهێنانی حکومەت هەمیشە لە قازانجی پارتی بوە،کابینەی پێشو ئەزمونکرائەسڵ ئەوەبو هێزەکان پێکەوە لەسەرمێزێك کۆببنەوەڕێککەوتنی پێکهێنانی کابینەکە بکەن،پارتی و یەکێتی بەجوت لەسەر ناشیرینکردن و بچوککردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان کۆکن "