هاوسەرۆکی پەیەدە: عەفرین بەر ڕوسیا کەوتووە لە نەخشەی دابەشکردنی سوریادا بۆیە ئەمریکا دەستوەردانی نەکرد

یەکەمین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیی شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پەیەدە دوای داگیرکردنی عەفرین 

هاوسەرۆکی پەیەدە: عەفرین بەر ڕوسیا کەوتووە لە نەخشەی دابەشکردنی سوریادا بۆیە ئەمریکا دەستوەردانی نەکرد

3024 خوێندراوەتەوە

سازدانی جەزا ئەحمەد فارس


شاهۆز حه‌سه‌ن، هاوسه‌رۆكى پارتى یه‌كێتى دیموكرات (په‌یه‌ده‌) له‌م چاوپێکەوتنەدا له‌گه‌ڵ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین باسى داگیر کاریی توركیا له‌ عه‌فرین ده‌كات، ئەمەش بە یەکەمین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیی هاوسەرۆکی پەیەدە دادەنرێت دوای داگیرکردنی عەفرین،  شاهۆز حەسەن هه‌روه‌ها كاریگه‌رى ململانێى نێوان روسیاو ئه‌مریكا له‌سه‌ر ده‌ستكردن به‌ هێرشى توریكا بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕوون ده‌كاته‌وه‌ و هۆكاره‌كانى بێده‌نگى و بێ كاریگه‌رى هه‌ڵوێستى ووڵاتان ده‌خاته‌ ڕوو.


دیپلۆماتیك مەگەزین : ئامانجه‌ نهێنیه‌كانى پشت داگیركاریى توركیا له‌ عه‌فرین چییه‌ ؟


شاهۆز حه‌سه‌ن: دواى ئه‌وه‌ى كه‌ شه‌رى دژى داعش به‌ره‌و كۆتاى ده‌چوو بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر هه‌ناسیه‌ك به‌ به‌رى داعشدا بكرێته‌وه‌ و بژیه‌ته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مه‌یدانى شه‌ر، توركیا ئه‌م هێرشه‌ى ئه‌نجامدا، توركیا ده‌یه‌وێت زه‌ربه‌یه‌ك له‌ ئه‌زموونى دیموكراتى له‌ باكورى سوریا بدات و بیخات، هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌زموونه‌ دیموكراتیبه‌ى باكورى سوریا هه‌موو پێكهاته‌كانى ناو سوریا له‌ خۆده‌گرێت كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌زموونێكى نوێى دیموكراتییە، ئه‌م هێرشه‌ى توركیا ته‌نها له‌سه‌ر شارێکی كوردستان نییه‌ به‌ڵكو له‌ سه‌ر هه‌موو كوردستانه‌، ئه‌م داگیر كارییه‌ى كه‌ ئه‌مرۆ له‌ عه‌فرینه‌ ده‌كرێت سبه‌ى یان دووسبه‌ى له‌ شه‌نگال و شوێنى تریش ئه‌نجام بدرێت وه‌ ده‌كرێت درێژ ببێته‌وه‌ بۆ كۆبانى و قامیشلۆش به‌ڵام به‌ شێوازى جیاجیا.

،،

"دواى ئه‌وه‌ى كه‌ شه‌رى دژى داعش به‌ره‌و كۆتاى ده‌چوو بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر هه‌ناسیه‌ك به‌ به‌رى داعشدا بكرێته‌وه‌ و بژیه‌ته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مه‌یدانى شه‌ر، توركیا ئه‌م هێرشه‌ى ئه‌نجامدا، توركیا ده‌یه‌وێت زه‌ربه‌یه‌ك له‌ ئه‌زموونى دیموكراتى له‌ باكورى سوریا بدات و بیخات"


توركیا ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیاى عه‌فرین بگۆڕێت ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ توركیا ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ داگیر كارى ده‌كات لێى ده‌مێنێته‌وه‌، نمونه‌ى قوبرس و باشورى كوردستان له‌ به‌رچاوى ئێمه‌ن، سه‌ركه‌وتنى توركیا له‌م ئۆپراسیۆنانه‌ واته‌ سه‌ركه‌وتن و به‌هێز بوونى داعش و به‌ره‌ى نوسره‌ و ئه‌لقاعیده‌ به‌هێز بوون و بڵاو بوونه‌وه‌یان كه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌بێت، توركیا به‌و شێوه‌یه‌ بیر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ داگیركاریی بكات له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا به‌رخودانى كوردستانى هه‌یه‌ وه‌ ئه‌م به‌رخودانه‌ ده‌بێت له‌ هه‌موو كوردستان بكرێت.

 

fr
دەروازەی شاری عەفرین ـ ڕۆژئاوای کوردستان

 

دیپلۆماتیك مەگەزین : بۆچى كۆمه‌ڵگەى نێوده‌وڵه‌تى بێده‌نگه‌ به‌رامبه‌ر داگیرکارى توركیا له‌ عه‌فرین؟

شاهۆز حه‌سه‌ن: كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ناو خۆیاندا پارچه‌ پارچه‌ بوون و ململانێیه‌كى گه‌وره‌ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌، ڕوسیاو ئه‌مریكا وه‌ك دوو لایه‌نى بنه‌ره‌تى ململانێكان له‌ سوریا و له‌ ته‌واوى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست كاریگه‌رى گه‌وره‌یان هه‌یه‌، ئه‌وروپاش به‌شێكه‌ له‌م ململانێیه‌، شه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ لە لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشى ده‌كرێت به‌ڵام خۆیان به‌شدارى تێدا  ناكه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌و خۆ.

،،

"وڵاتانى ئه‌وروپا به‌گشتى ترسێكیان له‌ ئه‌ردۆغان هه‌یه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ى پرسى كۆچبه‌ران و به‌كارهێنانى داعش به‌رامبه‌ریان ئه‌مه‌ش هۆكارى بێده‌نگیانه‌، ئه‌مریكاش ئاماده‌یه‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌ى توركیا له‌ ناتۆ بێده‌نگ بێت "


روسیا وه‌ك هێزێكى نێوده‌وڵه‌تى گه‌وره‌ ڕێگه‌یداوه‌ كه‌ توركیا ده‌ست به‌هێرش بكات بۆیه‌ ئه‌وان شه‌ریكن له‌گه‌ڵ توركیا، به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ى هێزه‌كانى تر سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌ بێده‌نگن، وڵات هه‌یه‌ هه‌ڵوێستى باشه‌ بۆ نمونه‌ فه‌ره‌نسا به‌ڵام هه‌ڵوێستى فه‌ره‌نسا تاوه‌كو ئێستا كاریگه‌رى نه‌بووه‌ له‌ سه‌ر هێرشه‌كانى توركیا، هەروەها  وڵاتانى ئه‌وروپا به‌گشتى ترسێكیان له‌ ئه‌ردۆغان هه‌یه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ى پرسى كۆچبه‌ران و به‌كارهێنانى داعش به‌رامبه‌ریان ئه‌مه‌ش هۆكارى بێده‌نگیانه‌، ئه‌مریكاش ئاماده‌یه‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌ى توركیا له‌ ناتۆ بێده‌نگ بێت، من لەو  بروایه‌دام كه‌ داگیركاریی، تورکیا لە به‌ر ژه‌وه‌ندى هیچ كه‌سێك نیه‌ ته‌نانه‌ت روسیاش وه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌وه‌ زیاتر بێده‌نگ نه‌بن و داگیركارى توركیا بوه‌ستێنن.

،،

"كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ناو خۆیاندا پارچه‌ پارچه‌ بوون و ململانێیه‌كى گه‌وره‌ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌، ڕوسیاو ئه‌مریكا وه‌ك دوو لایه‌نى بنه‌ره‌تى ململانێكان له‌ سوریا و له‌ ته‌واوى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست كاریگه‌رى گه‌وره‌یان هه‌یه‌، ئه‌وروپاش به‌شێكه‌ له‌م ململانێیه‌، شه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ لە لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشى ده‌كرێت به‌ڵام خۆیان به‌شدارى تێدا  ناكه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌و خۆ ".

 

دیپلۆماتیك مەگەزین: ئاماژه‌تان به‌ ڕوسیا كرد كه‌ هاوكارى توركیایه‌، له‌به‌رامبه‌ر چیدا روسیا ده‌ست به‌ردارى عه‌فرین ده‌بێت بۆ توركیا؟

شاهۆز حه‌سه‌ن :ڕوسیا ده‌یه‌وێت كه‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا به‌ته‌واوى بكرێته‌ ده‌ره‌وه‌، ‌ ئه‌مریكیه‌كانیش ‌دەڵێن ئێمه‌ سوریا به‌جێناهێڵین و ده‌مێنینه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ى كه‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتی ئازادى كردووه،‌ ئه‌مه‌ش له  به‌رژه‌وه‌نى ڕوسه‌كان نییە، هەروەها روسیا ده‌یه‌وێت كه‌ ناكۆكى بكه‌وێته‌ نێوان ئه‌ندامانى ناتۆوه‌.

، هه‌وه‌ها روسیا ته‌نازوولاتى گه‌وره‌ به‌ توركیا ده‌كات وه‌ كورد به‌خاڵى لاوازى ئه‌وان ده‌بینێت، روسیا فشارده‌خاته‌ سه‌ر ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ بچینه‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ى ئه‌وانه‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ناچینه‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ى روسیا یان هه‌ر هێزێكى تره‌وه‌، وه‌ ئێمه‌ به‌ ئیراده‌ى ئازاد و باوه‌ر و ئیمكانیه‌تى خۆمان به‌رده‌وامى به‌ تێكۆشانى خۆمان ده‌ده‌ین و باوه‌رمان به‌نزیك بوونه‌وه‌ له‌ روسیا نه‌ماوه‌.

 

gh
کاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکەی دیپلۆماتیک مەگەزین لەگەڵ هاوسەرۆکی پەیەدە

 

دیپلۆماتیك مەگەزین: ئه‌مریكا هاوكارى گه‌وره‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ده‌كات كه‌ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل به‌شێكى سه‌ره‌كى ئه‌م هێزه‌ن به‌ڵام بۆ چى ئه‌مریكا بێده‌نگه‌ كاتیك توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر یه‌په‌گه‌ له‌ عه‌فرین؟


شاهۆز حه‌سه‌ن: ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و هه‌ندێک ولاتى تر ده‌یانه‌وێت به‌رێگه‌ى دیپلۆماسى مامه‌له‌ له‌گه‌ل توركیا دابكه‌ن و ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن یه‌كێك له‌حجه‌كانى ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عه‌فرین له‌ ژێر كاریگه‌رى روسیادا یه‌ واته‌ بوارى ئاسمانى عه‌فرین سه‌ر به‌ روسیایه‌ نه‌ك ئه‌مریكا بۆیه‌ ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ن.

،،

"ڕوسیا ده‌یه‌وێت كه‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا به‌ته‌واوى بكرێته‌ ده‌ره‌وه‌، ‌ ئه‌مریكیه‌كانیش ‌دەڵێن  ئێمه‌ سوریا به‌جێناهێڵین و ده‌مێنینه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ى كه‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتی ئازادى كردووه،‌ ئه‌مه‌ش له  به‌رژه‌وه‌نى ڕوسه‌كان نییە، هەروەها روسیا ده‌یه‌وێت كه‌ ناكۆكى بكه‌وێته‌ نێوان ئه‌ندامانى ناتۆوه‌".

 

دیپلۆماتیك مەگەزین: واته‌ عه‌فرین به‌ر ڕوسیا كه‌وتووه‌ له‌ نه‌خشه‌ى دابه‌شكردنى سوریادا ؟


شاهۆز حه‌سه‌ن: به‌ڵێ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردان نه‌كات به‌ڵام ئێمه‌ بروامان به‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیویستایه‌ ده‌یتوانى زه‌ختێكى گه‌وره‌ تر له‌سه‌ر توركیا بكات به‌ڵام دیاره‌ نایانه‌وێت كه‌ ئه‌مه‌ بكون چونكه‌ نایه‌نه‌وێت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌ گه‌ڵ توركیا بگه‌یه‌نێته‌ ئاستێك كه‌ به‌ربه‌ره‌كانێى یه‌كترى بكه‌ن بۆ ئه‌مه‌ش حساباتى خۆی هه‌یه‌ ئه‌مریكا .


دیپلۆماتیك مەگەزین: تاچه‌ند ململانێى نێوان روسیا و ئه‌مریكا كاریگه‌رى له‌ سه‌ر عه‌فرین هه‌یه‌؟


شاهۆز حه‌سه‌ن: له‌ سه‌دا سه‌د كاریگه‌رى هه‌یه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى ئه‌م شه‌ره‌ ته‌نها ئێمه‌ نین ئه‌گه‌رئه‌و ململانێیه‌ نه‌بوایه‌ هه‌رگیز بارودۆخى عه‌فرین واى به‌ سه‌ر نه‌ده‌هات له‌ ژێر كاریگه‌رى ئه‌م ململانێیه‌ شه‌ر له‌ عه‌فرین ده‌ستى پێكرد.

،،

"ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و هه‌ندێک ولاتى تر ده‌یانه‌وێت به‌رێگه‌ى دیپلۆماسى مامه‌له‌ له‌گه‌ل توركیا دابكه‌ن و ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن یه‌كێك له‌حجه‌كانى ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عه‌فرین له‌ ژێر كاریگه‌رى روسیادا یه‌ واته‌ بوارى ئاسمانى عه‌فرین سه‌ر به‌ روسیایه‌ نه‌ك ئه‌مریكا بۆیه‌ ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ن" .

 

dfr

کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا و ڕوسیا لە گفتوگۆکانی ئەستانەدا ـ کازاخستان

 

دیپلۆماتیك مەگەزین : وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ رێكه‌وتنێكى گه‌وره‌ى نهێنى هه‌یه‌ له‌ نێوان روسیا توركیا ئێران سوریا عێراق، ئایه‌ ئێوه‌ هیچ زانیارییه‌كتان له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ هه‌یه‌ ؟


شاهۆز حه‌سه‌ن: روسیا و توركیا و ئێران له‌ چوار چێوه‌ى دانوستانه‌كانى ئه‌ستانه‌دا پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ى سوریا كه‌ چى بكه‌ن ؟ وه‌ لێره‌ گفتو گۆى رێكه‌وتنێكیان كردووه‌ هه‌تاكو ئێستا ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ له‌ چوار چێوه‌ى ئه‌وه‌دا بووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ پێش شه‌رى عه‌فرین كراوه‌، وه‌به‌شێكى گفتو گۆكانیش له‌ سه‌ر شه‌رى نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمى سوریا بووكه‌ ئۆپۆزسیۆنى سورى گریدراوى رژێمى توركیایه‌، له‌ یه‌ك كاتدا هێرش له‌ سه‌ر عه‌فرینه‌ له‌ لایه‌ك و و هه‌وه‌ها هێرش له‌سه‌ر غوته‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن روسیاو رژێمى سوریاوه‌ كه‌واته‌ لێره‌دا توركیا و روسیاو رژێمى سوریا بونیان هه‌یه‌ له‌م هاوكێشه‌دا وه‌ ئێرانیش به‌شێكه‌ له‌م بابه‌ته‌، هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ى كه‌ باسمان كرد له‌ پرسى كورد ده‌ترسن و نایانه‌وێت كه‌ كورد بوونى هه‌بێت.

 

دیپلۆماتیك مەگەزین: پێشتر یه‌په‌گه‌ رێكه‌وتنێكى كرد له‌ گه‌ڵ رژێمى سوریا ئه‌م رێكه‌وتنه‌ چى به‌سه‌ر هات ؟


شاهۆز حه‌سه‌ن: ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى میلى كه‌ ئه‌وان سه‌ربازى ناره‌سمین هاتنه‌ ناو عه‌فرین به‌ڵام ده‌وڵه‌تى توركیا به‌ فرۆكه‌ هێرشى كرده‌ سه‌ریان و ژماره‌یه‌كى له‌ وان كوشت وه‌ رژێمى سوریا هیچ لێدوانێكى له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ نه‌دا، له‌بنه‌ره‌تدا ئه‌وه‌ له‌ سه‌ر داخوازى و ئێمه‌ و یه‌په‌گه‌و هه‌ڤاڵانى عه‌فرین بوو كه‌ ده‌وڵه‌تى سوریا بێت سنورى خۆى بپارێزێت له‌ به‌رامبه‌ر توركیادا به‌ڵام به‌هۆى روسیاوه‌ ئه‌مه‌ ئامانجى خۆى نه‌پێكا.

 

،،

"ڕوسیا و توركیا و ئێران له‌ چوار چێوه‌ى دانوستانه‌كانى ئه‌ستانه‌دا پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ى سوریا كه‌ چى بكه‌ن ؟ وه‌ لێره‌ گفتو گۆى رێكه‌وتنێكیان كردووه‌ هه‌تاكو ئێستا ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ له‌ چوار چێوه‌ى ئه‌وه‌دا بووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ پێش شه‌رى عه‌فرین كراوه‌"


دیپلۆماتیك مەگەزین: كۆتا پرسیارمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاینده‌ى كورد چۆن ده‌بینیت له‌ رۆژئاوادا؟


شاهۆز حه‌سه‌ن: كورد پێشه‌نگایه‌تى شۆڕشێكى دیموكرات ده‌كات له‌ سه‌ر بنه‌ماى ئیراده‌ى ئازاده‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پاشه‌ رۆژ ته‌نها كورد نا به‌ڵكو ته‌واوى سوریا هه‌مووى به‌و تێكۆشانه‌وه‌ گرێدراوه‌، ئێمه‌ له‌ وبروایه‌داین شۆرشى ئازادى و دیموكراسی له‌ رۆژئاواى كوردستان سه‌ركه‌وتنێكى مه‌زن و گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌ وه‌ ده‌بێته‌ بنكه‌یه‌ك بۆ به‌دیموكرات كردنى هه‌موو سوریا ترسى توركیش له‌ مه‌یه‌ و نایه‌وێت كه‌ ئه‌مه‌ سه‌ر بگرێت وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هێرش ده‌كات، توركیا هێرش ده‌كات به‌ ئامانجى كه‌وتنى رۆژئاوا به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر توركیا به‌رخوادنێكى مه‌زن هه‌یه‌ وه‌ من بروام به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ شۆرشى رۆژئاواى كوردستان ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌خات وه‌ ك رۆژێكى نوێى لێدێت بۆ هه‌موو گه‌لانى سوریا. 

 

author photo

توێژەری سیاسی

بەکالۆریوس لە زانستە سیسیەکان