دیدارى سالار مه‌حمود
دكتۆر دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان، وه‌زیرى پێشووترى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ " دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین"، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه فرۆشتنی نه‌وت به سه‌ربه‌خۆیی له‌ڕێگه‌ی توركیاوه، سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، ده‌شڵێت:" ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و فێركردن له هه‌رێم له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌و، ئه‌وه‌ی لانی كه‌می ئاستی په‌روه‌رده‌ی ڕاگرتووه، دڵسۆزی‌و په‌رۆشی مامۆستایانه".
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ئێستا دۆخی سیاسی‌و ئابوری‌و ئیداری له هه‌رێمی كوردستان له خراپترین ئاستیدایه، ئایا ئومێدی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه هه‌یه، یاخود دۆخه خراپه‌كه چۆن تێده‌په‌ڕێت؟
د. دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان: تێپه‌ڕاندنی ئه‌ودۆخه پڕ له قه‌یرانه كه بڕسكی له‌ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بڕیووه، " جگه له چه‌ند تاقم و گروپێكی ناوحیزبهكانو كه‌سانێكی وابهستهبهوان" ته‌نانه‌ت به كادیر و ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه.
د. دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان، وه‌زیرى پێشووترى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم
له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی قه‌یرانه‌كان زاده‌ی هۆكاره خۆییهكانن، نه‌ك بابه‌تی، هه‌ربۆیه ده‌ڵێین به‌ڵێ ده‌كرێ چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه‌ش به‌بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆكۆتایی هێنان بهتاڵانو بڕۆی داهاتی ههرێمو گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له كه‌سه‌كانه‌وه، بۆ دامه‌زراوه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسا به‌سه‌ر هه‌مواندا، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌هاتنه ده‌نگی خه‌ڵك دێته دى، به‌شێوازی مه‌ده‌نیانه‌و به میكانیزمی دیموكراسیانه، بۆ گۆڕینی ئه‌م بارودۆخه.
،،
گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له كه‌سه‌كانه‌وه، بۆ دامه‌زراوه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسا به‌سه‌ر هه‌موواندا، به‌هاتنه ده‌نگی خه‌ڵك دێته دى، به‌شێوازی مه‌ده‌نیانه‌و به میكانیزمی دیموكراسیانه، بۆ گۆڕینی ئه‌م بارودۆخه.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ئێوه پێتانوایه، " فرۆشتنی نه‌وت به سه‌ربه‌خۆیی له‌ڕێگه‌ی توركیاوه، سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه"، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ئابوری سهربهخۆو فرۆشتنی نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆیی بوویه مایه‌ی به‌رقه‌راركردنی ئه‌و هه‌موو كاره‌سات‌و قه‌یرانه بۆ هه‌رێمی كوردستان؟
د. دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان: سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه داراییه‌كانی هه‌رێم خۆی له نه‌بوونی، یان كارا نه‌بوونی دامه‌زراوه یاساییه‌كان ده‌بینێته‌وه، به‌تایبه‌تی دامه‌زراوه‌كانی ڕێكخستنی كه‌رتی نه‌وت، هه‌رچه‌نده له‌یاسای ژماره چواری ساڵی ۲٠٠۷ ته‌واوی ئهودامهزراوانه بڕیاریان لێدرا، به‌ڵام هه‌رگیز حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ویاسایه‌ی جێبه‌جێنه‌كرد، جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكان به‌گشتی بوونه ماكی قه‌یرانه زۆروزه‌وه‌نده‌كانی هه‌رێم.
كاتێك پرسی فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆییانه‌ی نه‌وت هاته به‌رباس، جگه له‌گرفته یاسایی‌و ده‌ستورییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد، حكومه‌تی هه‌رێمیش هیچ ئاماده‌ییه‌كی بۆ فرۆشتنی نه‌وت نه‌بوو له‌ڕووی دامه‌زراوه‌و شارهزاییو له‌ڕووی به‌بازاڕكردنی نه‌وت، بۆیه هه‌رزوو ناڕوونی‌و تۆمه‌تباركردنی حكومه‌ت به‌گه‌نده‌ڵی لهوكهرته ژیارییهدا، بوو به‌قسه‌ی سه‌ری زمان‌و بنی زمانی پهرلهمانتارانو میدیاكاران‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكیش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رانبه‌ر بڕیاری فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆییانه‌ی نه‌وت، به‌غداش بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی‌و ئیتر هه‌رێم كه‌وته ئه‌وقه‌یرانه.
،،
حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ئاماده‌ییه‌كی بۆ فرۆشتنی نه‌وت نه‌بوو له‌ڕووی دامه‌زراوه‌و شارهزاییو له‌ڕووی به‌بازاڕكردنی نه‌وت، بۆیه هه‌رزوو ناڕوونی‌و تۆمه‌تباركردنی حكومه‌ت به‌گه‌نده‌ڵی لهوكهرته ژیارییهدا، بوو به‌قسه‌ی سه‌ری زمان‌و بنی زمانی پهرلهمانتارانو میدیاكاران‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكیش
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ده‌گوترێت هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵاتدارو حكومداری هه‌رێمی كوردستان نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت‌و هه‌وڵی دواخستنی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌وان بۆچی ئه‌مكاره ده‌كه‌ن، بڕواتانوایه بتوانن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر دوابخه‌ن؟
كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك به ناوی دانیاڵ میتران، ـ هه‌ولێر ـ تشرینی یه‌كه‌می 2009
د. دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان: وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره ده‌بێ یهكێتیو پارتی بیده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه هه‌ر خۆیان دوایان خستوه‌و ساڵێك ته‌مه‌نی په‌رله‌مانیان درێژكرده‌وه، ئه‌وه كارێكی ده‌گمه‌نه له‌دنیادا كه‌په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: به‌و پێیه‌ی كه ئێوه وه‌زیری پێشووتری په‌روه‌رده بوون، چۆن له دۆخ و ڕه‌وشی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن ده‌ڕوانن، ئه‌وه له‌كاتێكدا زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیانوایه كه پرۆسه‌ی خوێندن چه‌ند ساڵێكه كۆتایی هاتووه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها به‌ڕێكردنی پرۆسه‌كه‌یه؟
،،
ئه‌وه‌ی لانی كه‌می ئاستی په‌روه‌رده‌ی ڕاگرتووه، دڵسۆزی‌و په‌رۆشی مامۆستایان‌و كهسو كاری خوێندكار‌و قوتابییانه، ئه‌گینا حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌یه‌كی زۆره لانی كه‌می پێداویستیه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنی دابین نه‌كردووه.
د. دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان: زۆربه‌داخه‌وه ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌هه‌رێم له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌و، ئه‌وه‌ی لانی كه‌می ئاستی په‌روه‌رده‌ی ڕاگرتووه، دڵسۆزی‌و په‌رۆشی مامۆستایان‌و كهسو كاری خوێندكار‌و قوتابییانه، ئه‌گینا حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌یه‌كی زۆره لانی كه‌می پێداویستیه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنی دابین نه‌كردووه.
د.دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری كۆچكردووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ـ سلێمانی ـ 2015.9.9
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ده‌گوترێت ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به پرۆسه كۆمه‌ڵگه نه‌خوێنده‌وار بكات و پرۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ها بكات، پێتوانییه ئه‌و بێباكییه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر داواكانی مامۆستایان و پرۆسه‌كه ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنێت؟
د. دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان: له‌وباوه‌ڕه‌دانیم ده‌سه‌ڵات خوازیاری شكستی پرۆسه‌ی پهروهردهبێو بیه‌وێ كۆمه‌ڵگه به نه‌خوێنده‌واری بمێنێته‌وه، وه‌ك له‌پرسیاره‌كه‌ت ئاماژه‌ت پێكردوه، به‌ڵام هۆكاری بێباكی حكومه‌ت به‌رانبه‌ر موچه‌ی مامۆستایان، خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه هێشتا ڕووبه‌ڕووی فشارێكی مه‌ده‌نی سه‌رانسه‌ری نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌تا ملكه‌چی داخوازییه‌كانی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانی تریش بێت.