و: هیلال سابر
"پەروین بوڵدان"ی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په)ی زۆرینه كورد له توركیا، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ "أحوال تركیه" دەڵێت:" زۆرینه‌ی كورده‌كان دوا به‌دوای كرده‌وه سه‌ربازیه‌كانی عه‌فرین له پارتی داد‌و گه‌شه‌ی فه‌رمانڕه‌وا دێنه‌ده‌ر".
به‌وته‌ى بوڵدان":عه‌فرین بێزاری‌و نیگه‌رانییه‌كی زۆری دروستكردووه له نێو ڕیزه‌كانی ئه‌و ده‌نگده‌ره كوردانه‌ی ده‌نگیان به پارتی داد‌و گه‌شه داوه.
وتیشی":بیستوومانه ئه‌و كوردانه، كه زۆرینه‌یان ده‌نگیان به پارتی داد‌و گه‌شه داوه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا ئه‌و كاره ناكه‌ن".
،،
" ئه‌و كوردانه‌ی، كه زۆرینه‌یان ده‌نگیان به پارتی داد و گه‌شه‌پێدان داوه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ئه‌و كاره ناكه‌ن".
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان
هێزه‌كانی توركیا پاش ده‌ستگرتن به‌سه‌ر عه‌فرینی سوریادا، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌و پاش هێرشێك كه دوو مانگ به‌رده‌وام بوو له‌ڕێی سنوره‌كانه‌وه، هێزه كوردییه‌كانی سوریایان هه‌ڵكه‌ند له‌وێ.
حكومه‌تی توركیاش ده‌ڵێت گرووپه چه‌كداره‌كانی كوردی سوریا كه باڵاده‌ست بوون له عهفرینو پارتی گه‌لانی دیموكراتی په‌یوه‌ندییان به پارتی كرێكارانه‌وه هه‌یه كه ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا له شه‌ڕدان.
،،
پەروین بوڵدان: پارتی دیموكراتی گەلان، كار ده‌كات له به‌رژوه‌ندی هه‌ریه‌ك له توركه‌كان و كورده‌كان بێ جیاكاری له‌نێوانیاندا.
به‌گشتیش زۆرێك له كورده پارێزگاره‌كان له‌به‌رژوه‌ندی پارتی داد‌و گه‌شه ده‌نگ ده‌ده‌ن، كه ئه‌وه‌ش ده‌رچوونه‌وه‌ی ئه‌و پارته‌ی مسۆگه‌ركردووه له‌پشت پارتی گه‌لانی دیموكراتییه‌وه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی زۆرینه كوردی وڵاته‌كه.
بوڵدان وتیشی، پارتی گه‌لانی دیموكرات، كارده‌كات له به‌رژوه‌ندی هه‌ریه‌ك له توركه‌كان و كورده‌كان بێ جیاكاری له‌نێوانیاندا.
وتیشی:" ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌مه كردۆته‌وه له سیاسه‌ته‌كانماندا، واقیع ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه بووه‌ته هۆی جه‌مسه‌رگیری كۆمه‌ڵگا".
گردبوونەوەی جەماوەریی پارتی دیموکراتی گەلان ـ باکوری کوردستان
ئه‌و به‌رده‌وام بوو، وتى:" به‌ڵێ، دابه‌شبوونێكی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ڕۆژههڵاتو ڕۆژئاوای توركیادا، به‌ڵام پێوویسته كێشه‌و گرفته‌كانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركی نێو وڵاتی توركیا به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكه‌ین و له یه‌كدی جیانه‌كه‌ینه‌وه".
بوڵدان وتیشی:" پارتی دیموكراتی گەلان، كار بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی گه‌لێك ده‌كات له‌گه‌ڵ پارته سیاسیه كورده‌كانی دیكه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا".
،،
" دابه‌شبوونێكی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ڕۆژههڵاتو ڕۆژئاوای توركیادا، به‌ڵام پێوویسته كێشه‌و گرفته‌كانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركی نێو وڵاتی توركیا به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكه‌ین و له یه‌كدی جیانه‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی:" به ڕاشكاوی ڕامانگه‌یاندووه كه پێكه‌وه ده‌جوڵێینه‌وه بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی كورده‌كان، كه دیدێكی هاوشێوه‌و چونیهكیان هه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌خاوه‌نی یه‌ك پرسی هه‌ستیارن، وێڕای نه‌بوونی هاوپه‌یمانێتیه‌كی ڕاسته‌قینه له ئێستادا، گفتوگۆ ده‌كه‌ین‌و قسه ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی ڕێگاو میكانیزمی پێویست بۆ كاركردن‌و جوڵانه‌وه پێكه‌وه.
وتاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ــ شاری ئامەدی باکوری کوردستان ــ ٢٠١٧.٤.١
بوڵدان ئه‌وه‌شی باسكرد، كه پارته‌كه‌ی ناتوانێت دانیشتوانه كورده‌كانی توركیا بپارێزێت له توندوتیژی شهقامو دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی 2015 ی نێوان دهوڵهتو پارتی كرێكارانی كوردستان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه له‌سایه‌ی ئه‌و ڕه‌وشانه‌دا چالاكی سیاسی بۆخۆی ئه‌وپه‌ڕی سه‌خت بووه.
بوڵدان ده‌شڵێت:" ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڕژێمێك كه هه‌ركه‌سێك بێته شه‌قام ( بۆ چالاكیه‌كی سیاسی) ده‌ستگیری بكات، تانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه خه‌ڵكی شه‌قامه‌كان له كۆنگره‌كه‌مان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها وتی:" گه‌ر بارودۆخ جیاواز بووایه ئه‌وا بێگوومان ئێمه‌ش ئه‌مڕۆكه زیاتر ئه‌كتیڤ ده‌بووین له گۆڕه‌پانه‌كه‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌مان ڕێكده‌خست، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌داو له‌سایه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه ئاڵۆز و سه‌ختانه‌دا، ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمان گهیشتنو چوونه نێو خه‌ڵكییه له‌ڕێی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌وه له‌نێو كوچه‌و كۆڵان‌و ماڵه‌كاندا".