فواد مەعسوم، قوربانیی دەسەڵاتە تەشریفاتییەکانە

ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆمار بۆ دیپلۆماتیک مەگەزین: خەڵکی بەبێ شارەزایی لە دەستور و بەبێ هۆ ڕەخنە لە ئەدای د.فواد مەعسوم دەگرن

فواد مەعسوم، قوربانیی دەسەڵاتە تەشریفاتییەکانە

972 خوێندراوەتەوە

د.فواد مەعسوم، دووه‌م سه‌رۆك كۆمارى كورد له‌ عێراقدا دوای کۆچکردوو جەلال تاڵەبانیی، هه‌رچه‌نده‌ پرۆسه‌ى بوون به‌سه‌رۆك كۆمارى ئه‌م پیاوه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ مشتومڕیی زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا لە نێو حزبەکەیدا و لە بەرامبەر د.بەرهەم ساڵحدا، واتە بە ئاسانی ئەو پۆستەی بۆ یەکلانەبووەتەوە.

له‌ئێستاشدا مشتومڕه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات و هەڵوێستەکانی سه‌رۆك كۆمار، كه‌ ئایا بۆچى سه‌رۆك كۆمارى عێراق د.فواد مەعسوم له‌ زۆرێك له‌ بابه‌ته‌ سیاسییه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كه‌ییه‌كاندا  دەسەڵات و قسەی جدى نییه‌ به‌راورد ده‌كرێت به‌كه‌سایه‌تییه‌كى وه‌ك كۆچكردوو جه‌لال تاڵه‌بانى، کە بۆچى ده‌سه‌ڵاته‌كانى وه‌گه‌ڕ ناخات و كاریگه‌رى خۆى به‌سه‌ر دامو ده‌زگا حكومییه‌كانی دەوڵەتی عێراقدا  نیشان نادات، دروستکردنی پرسیار لەسەر د,فواد مەعسوم، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وابوونى كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆرتر برەویان پەیدا کرد.


لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (دیپلۆماتیک مەگەزین)، د.عەبدوڵا عەلیاوایی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کاروباریی ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی هەندێک لەو پرسیارانە دەداتەوە لەسەر سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق هەن.

،،

د.عەبدوڵا عەلیاوایی: هاوڵاتیانی عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زانیارییان نییه‌ ده‌رباره‌ى ده‌ستور و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك كۆمار،  بۆیه‌ به‌بێ هۆ ره‌خنه‌ ده‌گرن له‌ ئه‌داى سه‌رۆك، بۆیە ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان ده‌ستور بخوێننه‌وه‌ و شاره‌زا ببن، ئەنجا ده‌زانن كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك كۆمار ته‌شریفاتین،


د.عەبدوڵا عەلیاوایی، دەربارەی پێگەکەی د.فواد مەعسوم دەڵێت:" هاوڵاتیانی عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زانیارییان نییه‌ ده‌رباره‌ى ده‌ستور و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك كۆمار،  بۆیه‌ به‌بێ هۆ ره‌خنه‌ ده‌گرن له‌ ئه‌داى سه‌رۆك، بۆیە ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان ده‌ستور بخوێننه‌وه‌ و شاره‌زا ببن، ئەنجا ده‌زانن كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك كۆمار ته‌شریفاتین، خه‌ڵكى وا ده‌زانن کە ده‌بێت سه‌رۆك كۆماریش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت له‌كاتێكدا له‌ سیسته‌مى سیاسى حكومه‌تى عێراقى فیدراڵدا به‌مشێوه‌یه‌ نییه‌".

df
د. عەبدوڵا عەلیاوایی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق


ڕاوێژکارەکەی سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌، کە د.فواد مەعسوم  جیاوازه‌ له‌ سه‌رۆك كۆمارى پێشوو كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانى بوو،  بەوپێیەی  "تاڵه‌بانى خاوه‌نى مێژوویه‌كى تایبه‌ته‌ و دروستكه‌رى حزبێك بووە و  رێزلێگیراوى هه‌موو چین و توێژه‌ جیاجیاكانى عێراق و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێز بوو".

د.عەبدوڵا عەلیاوایی، دەشڵێت: " نابێت ئه‌وه‌ له‌ یاد بكه‌ین كه‌ سه‌رۆك كۆمارى ئێستاى عێراقیش په‌روه‌رده‌ى هه‌مان حزب و قوتابخانه‌یه‌ سەرۆک کۆماری پێشووە، به‌ڵام د.فواد مەعسوم وه‌ك مام جه‌لال خاوه‌نى حزب و سه‌رۆكى حزب نییه‌ بۆیه‌ له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا جیاوازن."

،، 

 " نابێت ئه‌وه‌ له‌ یاد بكه‌ین كه‌ سه‌رۆك كۆمارى ئێستاى عێراقیش په‌روه‌رده‌ى هه‌مان حزب و قوتابخانه‌یه‌ سەرۆک کۆماری پێشووە، به‌ڵام د.فواد مەعسوم وه‌ك مام جه‌لال خاوه‌نى حزب و سه‌رۆكى حزب نییه‌ بۆیه‌ له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا جیاوازن."


عەلیاوایی هەر لەسەر جیاوازییەکانی تاڵەبانیی و مەعسوم ئەوە بە (دیپلۆماتیک مەگەزین) دەڵێت:" جه‌نابى مام جه‌لال له‌ لایه‌ن هه‌موو چین و توێژه‌كانى عێراقه‌وه‌ خاوه‌ن رێز و كاریگه‌ر بوو،  قسه‌ى ده‌ڕۆیشت و حسابى تایبه‌تیان بۆ ده‌كرد، چونكه‌ په‌یوه‌ندى له‌ مێژینه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا هه‌بوو". هه‌روه‌ها هۆكارێكى دیكه‌ش ئه‌وه‌بوو " له‌ سه‌رده‌مى مام جه‌لالدا بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ده‌سه‌ڵاتى ڤیتۆ درا به‌ سه‌رۆك كۆمار و جێگره‌كانى، بۆیه‌ له‌كاتى به‌كارهێنانیدا ئه‌داى سه‌رۆكایه‌تى كۆماریی به‌هێزتر ده‌كرد.".

df
د.فواد مەعسوم حەیدەر عەبادی ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت ـ ٢٠١٤.٨.١١


بۆ سەردەمی ئێستای د.فواد مەعسوم، عەلیاوایی دەڵێت:" له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆك كۆمارى ئێستادا دەسەڵاتی بەکارهێنانی ڤیتۆ نه‌ماوه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌رێز فواد مەعسوم هه‌ر رۆڵێ خۆى هەبووه‌، بۆ نموونه‌ له‌ بودجەی ساڵى 2018، كاتێك بۆ لیژنه‌ى یاساناسانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌ركه‌وت كه‌ 30 ماده‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورن و باش نین، سه‌رۆك كۆمار  کە یاساكه‌ هاته‌ به‌رده‌ستى ئیمزای نه‌كرد و به‌بێ ئیمزای سه‌رۆك له‌ ڕۆژنامه‌ى فەرمی وەقایعی عێراقدا بڵاوكرایه‌وه‌ و ئۆتۆماتیكیش دواى 15 رۆژ له‌ ئیمزانه‌كردنى سه‌رۆك، یاساكه‌ ده‌بێت به‌ یاسایه‌كى كارپێكراو.".

،، 

" له‌ سه‌رده‌مى مام جه‌لالدا بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ده‌سه‌ڵاتى ڤیتۆ درا به‌ سه‌رۆك كۆمار و جێگره‌كانى، بۆیه‌ له‌كاتى به‌كارهێنانیدا ئه‌داى سه‌رۆكایه‌تى كۆماریی به‌هێزتر ده‌كرد، بەڵام  له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆك كۆمارى ئێستادا دەسەڵاتی بەکارهێنانی ڤیتۆ نه‌ماوه‌".


ئەو ڕاوێژکارە کوردەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، دەربارەی هه‌ڵوێست و کارەکانی د.فواد مەعسوم بۆ بەرژەوەندی کورد لە عێراقدا، ئاماژە بەوە دەکات " به‌رامبه‌ر شار و ناوچه‌ كوردییه‌كان، سه‌رۆك كۆمار پیاوێكى دڵسۆزه‌ و تا كوێ ده‌سه‌ڵاتى بروات خزمه‌ت ده‌كات، ئه‌و رۆژه‌ى داعش هێرشى هێنا بۆ سه‌ر شنگال و خه‌ڵكێكى زۆر ئاواره‌ بوون، سه‌رۆك کۆمار به‌خێرایی په‌یوه‌ندى كرد به‌ جۆ بایدن جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه‌ و پێی ڕاگەیاند كه‌ ئه‌گه‌ر فریاى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ نه‌كه‌ون له‌تینویه‌تى و برسا ده‌مرن، بۆیه‌ بەو ته‌له‌فۆنەی د.فواد فواد مەعسوم، جۆ بایدن هاته‌ سه‌رخه‌ت و ئاوى خواردنه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى شه‌نگال كرد،  هه‌ركاتێك شتێكى له‌م بابه‌ته‌ ڕووویدابێت سه‌رۆك له‌سه‌ر خه‌ت بووه‌".

DV
د.فواد مەعسوم لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران

،،

 "د.فواد مەعسوم به‌رامبه‌ر شار و ناوچه‌ كوردییه‌كان،  پیاوێكى دڵسۆزه‌ و تا كوێ ده‌سه‌ڵاتى بروات خزمه‌ت ده‌كات، ئه‌و رۆژه‌ى داعش هێرشى هێنا بۆ سه‌ر شنگال و خه‌ڵكێكى زۆر ئاواره‌ بوون، سه‌رۆك کۆمار به‌خێرایی په‌یوه‌ندى كرد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه‌، جۆ بایدن بەو  ته‌له‌فۆنەی د.فواد فواد مەعسوم هاته‌ سه‌رخه‌ت. 


ڕاوێژکارەکەی سەرۆک کۆماری عێراق جەختیش لەوە دەکاتەوە" هه‌ركاتێك  شاند و بەرپرسانی حكومه‌ته‌ ده‌ره‌كییه‌كان سه‌ردانى به‌غدادیان كردبێت، د.فواد مەعسوم پێی باش بووه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى پێداویستى و كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بن."


له‌كۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ (دیپلۆماتیک مەگەزین)، د.عەبدوڵا عەلیاوایی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار جەخت لەوە دەکاتەوە کە" بارودۆخی ئێستاى عێراق جیاوازه‌ له‌ زۆربه‌ى كات و ساته‌كانى دیكه‌، چونكه‌ ئه‌مڕۆ قه‌یران و كێشه‌كان زۆرن، له‌ سه‌رتاسه‌ریی عێراق و زۆربه‌ى لایه‌نەکان به‌گوێى یه‌كتر ناكه‌ن و نایانه‌وێت ڕێكبكه‌ون، له‌حاڵه‌تى قه‌یران و تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پێكهاته‌كانى عێراقیشدا قورسه‌ بتوانیت به‌ئاسانى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و رۆڵی خۆت ببینىت".

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان