ده‌ریای ئیجه‌، گۆڕستانى پەنابەرانی كورد

گفتوگۆ لەگەڵ سه‌رپه‌رشیارى گشتى فیدراسیۆنى په‌نارابه‌ران لە هەرێمی کوردستان

ده‌ریای ئیجه‌، گۆڕستانى پەنابەرانی كورد

1301 خوێندراوەتەوە

 لە ماوەی ڕابردوودا به‌هۆى قه‌یرانه‌ بەردەوامەکانەوە له ‌هه‌رێمى كوردستان كۆچى گه‌نجان و هاوڵاتیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستى پێكرده‌وه،‌ كۆچێك هیچ كه‌متر نییە له‌ كۆچى به‌ لێشاوى ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان كه ‌به‌هۆى گرانی و شەری ناوخۆوە هاوڵاتیان کوردستانیان جێدەهێشت.

 

ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشیارى گشتى فیدراسیۆنى په‌نارابه‌ران لە هەرێمی کوردستان بە دیپلۆماتیک مەگەزینی ڕاگەیاند" كۆچی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى گه‌نجان بۆ تاراوگه‌ كۆچێكى زۆر و به ‌لێشاو بوو، كه‌ چه‌ندین چیرۆكى سامناكی به‌دواى خۆیدا هێنا".

 

ئیجە، دوژمنی سەرەکی پەنابەران

دەریای ئیجە لە سنوری نێوان تورکیا و یۆناندا، یەکێکە لەو ڕێگایانەی چەندین ساڵە پەنابەرانی کورد بۆ گەیشتن بە ئەرورپا پەنای بۆ دەبەن، هەندێک لەوان نەیانتوانیووە بەسەر دەریاکەدا بپەڕنەوە و خنکاون و بیسوروشوێن بوون، ئیجە سەرچاوەی سەدان چیرۆکی خەمناک و کارەستبارە.

SDV

،،

دەریای ئیجە لە سنوری نێوان تورکیا و یۆناندا، یەکێکە لەو ڕێگایانەی چەندین ساڵە پەنابەرانی کورد بۆ گەیشتن بە ئەرورپا پەنای بۆ دەبەن، هەندێک لەوان نەیانتوانیووە بەسەر دەریاکەدا بپەڕنەوە و خنکاون و بیسوروشوێن بوون، ئیجە سەرچاوەی سەدان چیرۆکی خەمناک و کارەستبارە.

 

ئاری جه‌لال دەڵێت:" ڕاسته‌ ئه‌وان رێكخراوێكن له‌عێراق كار ده‌كه‌ن و جیاوازى ناكه‌ن له ‌نێوان هاوڵاتییه‌كى كورد و عه‌ره‌بدا به‌ڵام چیرۆكه‌ خه‌ماوییه‌كانى هاوڵاتیانى كورد له ‌ده‌ریاى ئیجە و دەریای ڕەشدا،  ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمى كوردستان لێى به‌رپرسن چونکە  به‌ده‌م ژیانى هاوڵاتیانی خۆیانەوە‌ نه‌بوون، سه‌دان هاوڵاتی كورد  بێسه‌روشوێنن و له ‌نێو ده‌ریاى ئیجه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ و كه‌س و كاره‌كه‌یان رۆژانه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شتێكیان بۆ بكه‌ین و تەرمەکانیان بدۆزرێنەوە".

 

ئاری جه‌لال ئاماژەش بەوە دەکات،" زۆرێك له‌ تەرمی پەنابەران كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ هێنده‌ شێواون ناتوانرێت بناسرێنەوە،‌‌ ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكى دیكه‌ و خه‌مێكى دیكه‌یه‌ بۆ كه‌سوکاریان، پەنابەری كوردی دیکەش هه‌یه‌ زانیارییه‌كان ده‌ڵێن نه‌خنكابێت به‌ڵكو بێسه‌روشوێن بووه‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ى ئاوى ئیجه،‌ به‌ڵام هه‌رچى وڵاتانى ده‌وروبه‌رو ناوچه‌كه‌‌یه‌ بۆى گه‌راوین دیار نییه‌ و نادۆزرێته‌وه،‌‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت له‌مه‌شدا هاوكاریی باشمان بکات".

DF
ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشیارى گشتى فیدراسیۆنى په‌نارابه‌ران لە هەرێمی کوردستان

 

،، 

" زۆرێك له‌ تەرمی پەنابەران كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ هێنده‌ شێواون ناتوانرێت بناسرێنەوە،‌‌ ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكى دیكه‌ و خه‌مێكى دیكه‌یه‌ بۆ كه‌سوکاریان، پەنابەری كوردی دیکەش هه‌یه‌ زانیارییه‌كان ده‌ڵێن نه‌خنكابێت به‌ڵكو بێسه‌روشوێن بووه‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ى ئاوى ئیجه،‌ به‌ڵام هه‌رچى وڵاتانى ده‌وروبه‌رو ناوچه‌كه‌‌یه‌ بۆى گه‌راوین دیار نییه‌ و نادۆزرێته‌وه".

 

حكومه‌تى هه‌رێم و بێسه‌روشوێنان

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەسەر به‌هاناوه‌ چوونى قوربانیان و گه‌ڕاندنەوە‌ى ته‌رمه‌كان و دۆزینه‌وه‌ بێسه‌روشوێنان ئارى جه‌لال ده‌ڵێـت:" حكومه‌تى هه‌رێم زۆر كه‌مته‌رخه‌مه‌ له ‌ئاستى قوربانیان و ته‌نها پاره‌ى گواستنه‌وه‌ى تەرمی خنكاوه‌كان ده‌دات و هیچى دیكه‌ ناكات".

بە وتەی سه‌رپه‌رشیارى گشتى فیدراسیۆنى په‌نارابه‌ران لە هەرێمی کوردستان،  دواین كاره‌ساتیش‌ هه‌فته‌ى پێشوو له‌ دەریای ئیجه‌ روویداوە، هاوڵاتى هەرێمی کوردستانی تێدایه‌ كه خنکاون، ئێمه‌ نوێنه‌رى خۆمان ناردووه‌ بۆ‌ توركیا و هه‌ر زانیارییەکمان ده‌ست بكه‌وێت راسته‌وخۆ كه‌سوکاریان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هاوكارى ته‌واویان ده‌بین له‌ هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان".

DF

،،

"حكومه‌تى هه‌رێم زۆر كه‌مته‌رخه‌مه‌ له ‌ئاستى قوربانیان و ته‌نها پاره‌ى گواستنه‌وه‌ى تەرمی خنكاوه‌كان ده‌دات و هیچى دیكه‌ ناكات".

 

 

منداڵان، قوربانیانی دەریای ئیجە

هه‌رچه‌نده‌ منداڵان پشكى زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ له خنكان و بێسه‌روشوێن بوون له‌ رێگه‌ى چوون به‌ره‌و ئه‌وروپا، كه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان کۆچیان کردووە، به‌ڵام جۆرێكى دیكه‌ قوربانى كه‌ منداڵ رووبه‌رووى ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك دایك و باوك یان كه‌سوكاره‌كه‌یان ده‌خنكێن، ئەو منداڵانە  بێ لانه‌ و ماڵ ده‌بن و رووبه‌رووى ئازاری ده‌روونى زۆر ده‌بنه‌وه‌، فیدراسیۆنی پەنابەرانیش هەوڵدەدات ئەو منداڵانە بخاتە خانەی بێسه‌رپه‌رشتان.

سه‌رپه‌رشیارى گشتى فیدراسیۆنى په‌نارابه‌ران لە هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، كۆچ و رۆیشتن به‌ره‌و ئه‌وروپا و تاراوگه‌ به‌رده‌وامە و ‌ كاره‌ساته‌كانیش به‌رده‌وامیان هه‌یه، تاكو به‌ره‌و وه‌زرى به‌هار و هاوین برۆین كۆچى به‌لێشاوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان