دیدارى: سالار مه‌حمود ـ بەشی یەکەم
ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب، نووسه‌رو ڕۆشنبیرو شاره‌زا له عیرفان‌و فیكرى ئیسلامى، له‌به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به عیرفان‌و تێڕوانین بۆ ئایین دهدوێتو ئاماژه به‌وه ده‌كات له ئایندا ئه‌وى دیكه سه‌نته‌ره‌و عیباده‌ته‌كان ئه‌ركى خۆیان جێبهجێنهكردووهو ماهیه‌تى خۆیان نیشان نه‌داوه، كاتێك كه تێنهپهڕنو مرۆڤه‌كه ته‌نها بیرى لاى خۆیه‌تى.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: له بنه‌ڕه‌تدا ئایین‌و ئایندارى بۆ خودا‌و قیامه‌ته، یاخود بۆ دونیا‌و بۆ ژیانه‌و بۆ دونیایه‌كه كه ژیانسازى تێیدا له ئاستێكى باڵادا بێت؟
ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب: له‌م بابه‌ته‌دا پێش گریمانه هه‌یه، تۆ ڕه‌نگه پرسیاره‌كه‌ت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بێت كه له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا بابه‌تێكى نوێ هه‌یه له بوارى فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌دا، ئه‌ویش بابه‌تى مرۆڤ سه‌نته‌رییه ( هیومانیزم)، كه له‌ڕۆژئاواوه هاتووه، ئه‌مه وایكردووه كه به چه‌مكه‌كاندا بچینه‌وه، له‌وانه‌ش بابه‌تێكى وه‌كو ئایین.
ئه‌م پرسیاره قوڵبوونه‌وه‌ى ده‌وێت، به بۆچوونى من، نابێت ئایین به‌وجۆره پۆلێن به‌ندى بكه‌ین، ئایا ئاییندارى بۆ مرۆڤ‌و ژیانه، یاخود بۆ خودایه، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت له شوێنێكیترهوه بۆ ئه‌م بابه‌ته بچین.
ده‌بێت له پشته‌وه سه‌یرى ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین، له فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده‌دا باسى په‌روه‌رده‌ى گشتگیر ده‌كرێت، لێره‌شدا ده‌بێت ته‌نها ته‌ماشاى پێشه‌وه‌ى خانووه‌كه نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر خانووه‌كه ئایین بێت، ده‌بێت له كه‌ناره‌كانى دیكه‌شه‌وه سه‌یرى ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین.
له ئایندا بابه‌تێكى تر سه‌نته‌ره كه ئه‌ویش چۆنیه‌تى ڕوانینه له ئایین، پێموایه كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئایین بریتییه له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ى ئایین، ئایا تۆ ته‌نها له ده‌ره‌وه ته‌ماشاى شته‌كان ده‌كه‌یت، یان وهریانهچهرخێنى بۆ بابه‌تێكى ناوه‌كى له ناخى خۆتداو له‌ناوه‌وه سه‌یریان ده‌كه‌یت؟.
ئه‌م وه‌رچه‌رخانه سهنتهریترین بابه‌تى ئایینه، ئه‌گه‌ر ته‌نها له ده‌ره‌وه سه‌یرى ژیان بكه‌یت، ئه‌وه ته‌نها دیوێكى ماددى‌و ڕووكه‌شى دهبینىو ئیدى لێره‌دا هاوارى مهعنهویتو باسى خودا ون ده‌بێت، ( قوربانى ناوى ناوى) ناوى نامێنێ له‌ناوا خودا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌وه سه‌یرى بابه‌ته‌كه بكهیتو جۆرێكیتر بۆ بابه‌ته‌كه بڕوانى، ئه‌وكاته بابه‌ته دهوهكییهكانیش وهردهچهرخێنى بۆ بابه‌تى ناوه‌كى، ئه‌وه‌ى كه ( نیتشه) وتى:" خودا مرد"، واته مامه‌ڵه‌ى ناوه‌كى له‌گه‌ڵ وجووددا، له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ى ئه‌م بوونه‌دا، وه‌رچه‌رخاوه بۆ بابه‌تێكى دهرهكىو هاتووه‌ته ڕووكهشو ته‌نها دیوه ماددییهكهى ده‌بینرێت.
،،
"له ئایندا بابه‌تێكى تر سه‌نته‌ره كه ئه‌ویش چۆنیه‌تى ڕوانینه له ئایین، پێموایه كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئایین بریتییه له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ى ئایین، ئایا تۆ ته‌نها له ده‌ره‌وه ته‌ماشاى شته‌كان ده‌كه‌یت، یان وهریانهچهرخێنى بۆ بابه‌تێكى ناوه‌كى له ناخى خۆتداو له‌ناوه‌وه سه‌یریان ده‌كه‌یت ؟"
پرسه‌كه نه خودایه‌و نه مرۆڤ، به‌ڵكو ڕوانینه، ئایا تۆ له ناوه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌یت، یان له ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه ته‌ماشا بكه‌یت، ئه‌وا دورییهكى زۆر له نێوان خودا‌و مرۆڤدا دروستده‌بێت، به‌ڵام كاتێك مامه‌ڵه‌ى ناوه‌كى ده‌كه‌یت، ئه‌وا خودا زۆر نزیكه لێمانه‌وه، بابه‌ته‌كه مرۆڤه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م مرۆڤه به چاوێكى ئه‌به‌دیه‌ته‌وه سه‌یرى ئه‌م بوونه‌وه‌ره بكات.
نوسەر و رۆشنبیر تەحسین حەمە غەریب
هیچ گومان له‌وه‌دا نییه كه له ڕابردوودا ڕوانین بۆ ئایین ڕوانینێكى ناوه‌كى بووه، به‌ڵام مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه له ده‌ره‌وه سه‌یرى شته‌كان ده‌كات، بۆیه ناوه‌وه به كاڵى ده‌مێنێته‌وه‌و له ده‌روه‌ش شته‌كان ده‌گۆڕێن، كه‌واته بابه‌ته‌كه مرۆڤه، چونكه هه‌ر مرۆڤه دهڕوانێتو سه‌یرى بوونه‌وه‌ر ده‌كات، مرۆڤ سه‌نته‌ره له‌م بابه‌ته‌دا، به‌ڵام كاتێك له‌ناوه‌وه‌ى خۆى ته‌ماشا ده‌كات، ئیدى خودا ده‌بێته سه‌نته‌ر، خودا به مانا گشتییه‌كه‌ى، بابه‌ته مه‌عنه‌وییه‌كان ده‌بنه سه‌نته‌ر.
له سه‌ده‌ى نۆزده‌وه ڕوانینه‌كان وه‌رچه‌رخان بۆ ڕوانینێكى ده‌ره‌كى، ئێستا پێشبینى ده‌كرێت گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕوانینى ناوه‌كى ڕوو بدات، بهڕوانینى ده‌ره‌كى هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه شتێكى ناوه‌كیمان له ده‌ستداوه، گه‌وره‌ترین شتێك كه مرۆڤ ده‌ركى پێكردووه بریتییه له له‌ده‌ستدانى مانا له ژیاندا، ئه‌و هه‌موو بێزارى‌و بێئومێدییه له‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه كه ڕوانینه‌كان وه‌رچه‌رخاوه، ده‌كرێت ئایین بۆ خودا‌و بۆ ژیانیش بێت، به‌ڵام له چى دیوێكه‌وه سه‌یرى ژیان‌و ئاین ده‌كه‌یت، له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه؟
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ئه‌گه‌ر وا دابنێن كه ( نوێژ‌و ڕۆژو و جهجو زه‌كات) عیباده‌تى ستوونین، ئه‌م عیباده‌ته ستونییانه چۆن له ئاستى ژیان‌و ژیان سازیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، یاخود ئه‌و عیباده‌تانه له ژیانى مرۆڤى مسوڵماندا چۆن ته‌وزیف دهبنو چۆن كاریگه‌رییه‌كانیان له ئاستى ئاسۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت؟
ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب: فه‌لسه‌فه‌ى ئایین له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا له ( كانت) به دواوه گه‌شتۆته تێگهشتنێكو ئه‌وانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له بوارى دیندا كردووه، له ده‌ره‌وه‌ى دین نه‌ك وه‌كو كه‌سێكى دیندار، ئه‌وان گه‌شتونه‌ته شتێك كه پێى ده‌گوترێت حیكمه‌تى دینىو به گه‌وره‌ترین حیكمهتیشى ده‌زانن، به بڕواى ئه‌وان ئه‌مه له هه‌موو ئاینه‌كاندا هه‌یه، چ له ئاینه ڕۆژئاواییهكانو چ له ئایینه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا، له ئیسلام‌و یههودییهتو مه‌سیحیه‌تیشدا، گه‌شتوونه‌ته ئه‌وه‌ى كه له هه‌موو دینهكاندا عیباده‌ته تێپه‌ڕه‌كان له عیباده‌ته تێنهپهڕهكان باشترن، ئه‌سڵ له دینهكاندا عیباده‌ته تێپهڕهكانه، مه‌به‌ست له عیباده‌تى تێپه‌ڕ ئه‌وه‌یه كه له خودى كه‌سه‌كه‌وه تێده‌په‌ڕێت بۆ ئه‌وانیتر، بۆ مه‌خلوقات بۆ مرۆڤه‌كانى دى.
،،
"فه‌لسه‌فه‌ى ئایین له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا له ( كانت) به دواوه گه‌شتۆته تێگهشتنێكو ئه‌وانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له بوارى دیندا كردووه، له ده‌ره‌وه‌ى دین نه‌ك وه‌كو كه‌سێكى دیندار، ئه‌وان گه‌شتونه‌ته شتێك كه پێى ده‌گوترێت حیكمه‌تى دینىو به گه‌وره‌ترین حیكمهتیشى ده‌زانن".
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: به دیاریكراوى عیباده‌تى تێپه‌ڕ وه‌كو چى؟
ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب: تێنه‌په‌ڕ وه‌كو ته‌نها نوێژكردن بۆ خۆمان، موحاسه‌به‌ى نهفسكردن ته‌نها بۆ خۆمان، ڕۆژوو ته‌نها بۆ خۆمان، عیباده‌ته تێپهڕهكانیش وه‌كو زه‌كات، وه‌كو خۆشه‌ویستى به‌خشین به‌وانى دى، مه‌رج نییه بابه‌ته‌كه ته‌نها پاره‌و ماددى بێت، ئه‌وى دیكه سه‌نته‌رى له‌ناو ژیانى مندا، گرنگیدان به‌وانیتر، ئه‌وانه‌ى كه قووڵبوونه‌ته‌وه له‌م بابه‌ته‌دا گه‌شتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه ئه‌م عیباده‌ته تێپه‌ڕانه كه په‌یوه‌ندى به‌وانیتره‌وه هه‌یه، له‌ناو دینهكاندا گرنگترن هه‌تا ئه‌و عیباده‌تانه‌ى كه تێنهپهڕنو ته‌نها بۆ مرۆڤه دینداره‌كه خۆیه‌تى، ئه‌مه له‌گه‌ڵ حیكمه‌تى دینى ئیسلامیشدا یه‌كده‌گرێته‌وه، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه له ئیسلامدا زه‌كات گرنگتره تا نوێژ، ئه‌گه‌ر به‌چاوى دیینى سه‌یرى ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین ئه‌و نوێژه نوێژه كه هه‌م بۆ خۆت ده‌بێت هه‌م یارمه‌تیت ده‌دات تا گرنگى بهوانیتریش ده‌ده‌یت، وه‌ك شێخى سه‌عدى ده‌فه‌رمووێت ته‌نها سه‌رت ناخه‌یته سه‌ر زه‌وى، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌خه‌یته سه‌ر زه‌وى كه له‌ناو سه‌رتدایه، هه‌ركات به‌وشێوه‌یه نوێژت كرد ئیتر ناتوانى ئهوانیتریشت له بیر نه‌بێت، ناتوانى یارمه‌تى مرۆڤه‌كانیتر نه‌ده‌یت، ئیتر شتێك له ئه‌خلاقى دینییدا دروستده‌بێت له برى خۆت سه‌نته‌رى، وه‌رچه‌رخانێك دروستده‌بێت بۆ ئه‌ویتر سه‌نته‌رى، گه‌وره‌ترین وانه‌یه‌ك كه دین به‌ئێمه‌ى ده‌دات ئه‌مه‌یانه.
عیباده‌ته‌كان ئه‌ركى خۆیان جێبهجێنهكردووهو ماهیه‌تى خۆیان نیشان نه‌داوه، كاتێك كه تێنهپهڕنو مرۆڤه‌كه ته‌نها بیرى لاى خۆیه‌تى، ئایین هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئێمه له‌ده‌ستى خۆمان ڕزگار بكات، به وته‌ى مامۆستا سه‌عیدى نهورهسى " له من ڕزگارم كات"، له خۆپه‌رستى ڕزگارم كات، ده‌گوترێت دیین تا ئه‌وكاته ڕۆڵى ده‌مێنێت كه مرۆڤ گیرۆده‌ى خۆیه‌تى، واته هاتووه له‌خۆمان ڕزگارمان كات، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانیترمان له‌بیربێت، له بنه‌ڕه‌تدا هه‌وا په‌رستى له قورئاندا هێنده زه‌م كراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، تۆ ده‌بێت پێ بنێیت به‌سه‌ر خۆتداو بۆى ئه‌وانیتر بڕۆیت، له ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ردا درودى خواى له‌سه‌ر ئه‌مه ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه، ئه‌وانى دیكه‌ى له‌بیر بووه‌و خۆ سه‌نته‌ر نه‌بووه، به كورتى دین ئه‌م ئه‌ركه‌ى پێیه.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: واتا ئه‌گه‌ر عیباده‌ته تێنهپهڕهكان له ئاستێكى فراواندا عیباده‌ته تێپه‌ڕه‌كان به‌رهه‌م نه‌هێنێت، كه‌واته ده‌بێت پرسیار له‌سه‌ر عیباده‌ته تێنهپهڕهكان درووست ببێت؟
ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب: ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، ئه‌وه وه‌رچه‌رخانێكى خراپ له ڕووگه‌ى ئاینیدا ڕووى داوه، له بنه‌ڕه‌تدا په‌رستشه‌كان له ئایندا تێپه‌ڕن، هه‌تا نوێژ‌و هه‌تا دوعاش، من ئه‌وى دیكه‌م له بیره، من خوام له‌بیره‌و خۆم له‌بیر ده‌چێت، جۆرێكیتر مانا بۆخۆم ده‌دۆزمه‌وه، كاتێ كپهرستشهكان وه‌رچه‌رخان بۆ من سه‌نته‌رى، ئه‌وه له ئه‌ركى ئاینى بوونى خۆى ده‌كه‌وێت، هه‌موو دینه‌كان له‌سه‌رده‌مى له‌شساغى خۆیاندا‌و له‌سه‌رده‌مى تهندروستىو ژیانى ئاسایی خۆیاندا هه‌میشه تێپه‌ڕبوون.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ئه‌و دونیابینىو ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌كى كه به عیرفان ناودهبرێتو ئه‌وه‌ى عاریف‌و زاهیده‌كان كردوویانه له‌سه‌رى ڕۆشتوون عیباده‌ته تێپهڕهكانن؟
ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب: هه‌موو وایه، سه‌ره‌كیترین چه‌مك له عیرفانى كوردیدا، لاى مه‌وله‌وى، لاى نالى، لاى ته‌ریقه‌تى قادرى، لاى ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندى، هه‌مووى وازهێنانه له من، واته سه‌نته‌ر من نیم، سه‌نته‌ر ئه‌ویتره، ئه‌وه گه‌وره‌ترین وانه‌ى ئایینه، من ئه‌مه‌م له گشت ئاینه‌كاندا بینیوه، ته‌نانه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵێك له‌ناو ئایینى یههودیشدا كه پێیانده‌وترێت ( قوبالا)و ده‌سته‌یه‌كى عیرفانین، لاى ئه‌وانیش وایه، مرۆڤ ئه‌وه‌نده مرۆڤه كه ئه‌وانیترى له‌بیر بێت، ئه‌مه له فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاقیشدا وایه، فه‌یله‌سووفێكى ئه‌مه‌ریكى هه‌یه به‌ناوى ( نیگڵ) ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌ویتر سه‌نته‌رى له‌به‌ر مه‌رامێك نییه، واته بۆ ئه‌وه نییه كه گرنگى بهخهڵكیتر ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى شتێكم ده‌ستكه‌وێت، ئه‌مه‌ش خودى ئاینه، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ده‌بێته بت په‌رستى، من بتهكهم خزمه‌تى بته‌كه ده‌كه‌م به‌ناوى ئه‌وانیتره‌وه، ئه‌گه‌ر خۆت سهنتهربیت ئه‌وا به‌ربه‌ست درووست ده‌بێت، ئه‌وه‌ى كه عاریفه‌كان باسیان كردووه‌و ئیتر تۆ حه‌قیقه‌ت نا‌بینیت، واته هه‌موو شته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى خۆت به‌كار دێنیت، مرۆڤ كاتێك ئاینداره كه له‌خود سه‌نته‌رى خۆى ڕزگار بكات‌و ئه‌وكاته‌ش ئایندارى ڕاسته‌قینه درووست ده‌بێت.
،،
"فه‌لسه‌فه‌ى ئایین له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا له ( كانت) به دواوه گه‌شتۆته تێگهشتنێكو ئه‌وانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له بوارى دیندا كردووه، له ده‌ره‌وه‌ى دین نه‌ك وه‌كو كه‌سێكى دیندار، ئه‌وان گه‌شتونه‌ته شتێك كه پێى ده‌گوترێت حیكمه‌تى دینىو به گه‌وره‌ترین حیكمهتیشى ده‌زانن"
چه‌مێكى ئه‌خلاقى هه‌یه كه عاریفه‌كان باسیان كردووه‌و ئه‌مه نیشان ده‌دات، نموونه وه‌كو مرۆڤى مه‌غرور، مرۆڤێك كه مه‌غروره پێى بڵێیت تۆ مهغروریت قبوڵى ناكات، چونكه غرورهكهى ڕێگى نادات كه بڵێت من مهغرورم، ده‌بێت له پێشدا واز له مهغروریهكهى بێنێت پاشان لێت قبوڵ ده‌كات كه بڵێت من مهغرورم، مرۆڤیش ده‌بێت له پێشدا واز له‌خۆى بێنێت ئه‌وجار ده‌توانێت ئایندارى ڕاسته‌قینه بكات، واته ده‌بێت ئه‌وانیترى له بیر بێت، ئه‌مه سه‌ره‌كیترین شته له ژیانى پێغه‌مبه‌ردا بینراوه، به پله به‌ندى، مرۆڤ چه‌نده توانى به‌مجۆره بێت ئه‌وه‌نده دیندار تره.
نوسەر و رۆشنبیر تەحسین حەمە غەریب
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت ئێستا گه‌ڕانه‌وه بۆ بابه‌ته ڕۆحىو عیرفانییه‌كان زۆر ده‌بینرێت، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى به‌رده‌وامى ته‌كنه‌لۆژیاو زیادبوونى قه‌یرانه جۆراو جۆره‌كانى ژیاندا، خواست بۆ فۆرمه رۆحى‌و عیرفانییهكهى دین زۆرتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ عیرفان هێشتا له‌ناو نووسین‌و وتندایه، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه چۆن ده‌بێت به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كى كردارهكىو ئهخلاقىو چۆن ده‌بێته فۆرمى بنه‌ڕه‌تى دیندارى؟
ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب: سه‌ره‌كیترین شت له عیرفاندا بریتییه له ئه‌زموون، ماناى ئه‌زموونیش ئه‌وه‌یه كه ناوترێت، ده‌بێت خه‌ڵك به ئه‌زموون پێى بگات، بۆیه له‌ناو دونیاى نووسیندا هه‌یه، نووسه‌ره‌كان خۆیان ئه‌زموونى ده‌كه‌ن، ئه‌ى بۆچى له‌ناو خه‌ڵكى ئاسایی‌دا نابینرێت، چونكه خه‌ڵك ورده ورده خه‌ریكى ئه‌زموونكردنى ئه‌مه‌یه‌و ده‌زانێت چى له‌ده‌ستداوه، له ئاسته جیهانییه‌كه‌دا، عیرفان له‌وه تێپه‌ڕیوه كه ته‌نها له‌ناو كتێبه‌كاندا بێت، ئه‌ى ئه‌و هه‌موو گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ عیرفان له بوارى ئهدهبیاتو ڕۆمان‌و شیعر‌و له ژیانى ئاساییداو ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و شته‌ى كه پێى ده‌وترێت مه‌عنه‌ویه‌تى نوێ، یان عیرفانى نوێ، عیرفانى نوێ ته‌ریقه‌ته كۆنه‌كان نییه، جۆرێكیتر مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه‌دا به دیدێكى نوێ، بۆ نموونه شیعره‌كانى ( مه‌ولانا جه‌لاله‌دین) له ئاستى جیهانیدا پڕ فرۆشترینن، ئاماژه‌ى ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك تاسه‌ى ئه‌مه‌ى هه‌یه، ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ خه‌ڵك هه‌ستده‌كات كه ئه‌م ژیانه ئاڵۆزه‌ى ئه‌مڕۆ ماندووى كردووه‌و شتى گه‌وره‌ى له ده‌ستداوه‌و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شتانه، بێگوومان ئه‌مه‌ش به ئه‌زموون ده‌كرێت، كه‌سێك كه تینووى نه‌بێت، ساڵك باسى تینویه‌تى بۆ بكه‌ى تێناگات، كاتێك كه خۆى ورده ورده تینووى بوو، ئیتر تامه‌زرۆى ئاو ده‌بێت، ڕۆژ به ڕۆژ شه‌پۆله جیهانییه‌كه به‌ره‌و ئه‌مه ده‌ڕوات، له‌ناو ده‌سته‌بژێرى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى وهرچهرخانێكیان هه‌یه به‌ره‌و ئه‌مه، هه‌تا له‌ناو ئه‌وانه‌شدا كه كاتیخۆى چه‌پ بوون، یان مولحید بوون، ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كى ئاماده نییه، ئه‌گه‌ر بڵێین پرۆژه‌یه‌كى ئاماده‌یه ئه‌وه ئایدۆلۆژیایه‌و ده‌ى سه‌پێنین به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، به‌ڵام خه‌ڵك خۆى ورده ورده ئه‌زموونى دهكهنو ئاتاجێكى زۆر هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ عیرفان.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: واته، مامه‌ڵه‌كردنى ڕۆحىو عیرفانیانه له‌گه‌ڵ دیندا، پرۆسه‌یه‌ك نییه كه پێوویستى به به‌رنامه‌و ئاڕاسته‌كردن بێت؟
ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب: به‌دڵنیاییه‌وه وایه، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر پرۆسهیهكیتر زه‌مینه‌ى هه‌یه‌و ڕێگریشى هه‌یه، مرۆڤ كاتێك برسی بێت، كه‌متر ده‌توانێت ئه‌م ئه‌زموونه ڕۆحیهى هه‌بێت، پێوویسته پێداویستییه فیزیكییه‌كانى پڕ بكرێته‌وه، ئه‌وجار لا به‌لاى بابه‌ته ڕۆحىو مهعنهوییهكانهوه ده‌كاته‌وه، خه‌ڵكى كه خۆراكى پێوویستى نییه بیخوات‌و ژیانێكى مرۆییانه‌ى نییه، ناتوانێت لا به‌لاى ئه‌م بابه‌ته ڕۆحیانه‌دا بكاته‌وه، چونكه لانیكه‌م مرۆڤ جه‌سته‌ى به‌كاردێنێ بۆ ئه‌زموونه ڕۆحییه‌كان، ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ى نهخۆشبێتو له وێرانیدا بێت، چۆن به‌ره‌و ئه‌م بابه‌ته ده‌چێت، بۆیه حه‌تمییه كه ده‌بێت زه‌مینه‌ى بۆ بڕه‌خسێت، له بابه‌ته ڕۆحییه‌كاندا ئه‌نجام به‌ده‌ست مرۆڤ نییه، به‌ڵام زه‌مینه‌و پێشه‌كییه‌كه به‌ده‌ست مرۆڤه.
سه‌رنج: له‌به‌شى دووه‌مى ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب سه‌باره‌ت به چاكسازى ئایینى‌و كاریگه‌رى ئایین له‌سه‌ر سیاسه‌ت ده‌دوێت.