و: بەهمەن کەریم
له 14ى ته‌موزى 1958 له رێگه‌ى كوده‌تایه‌كى سه‌ربازییه‌وه كۆتایى به 37 له ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى هاشمى هێنراو كۆمارى عێراق دامه‌زرێنرا، رێكخراوى ئه‌فسه‌رانى ئازادیخواز به سه‌ركردایه‌تى عه‌بدولكه‌ریم قاسم و به هاوكارى ژه‌نراڵ عه‌بدولسه‌لام عارف، بیرى نه‌ته‌وه‌خوازیی عه‌ره‌بى و جه‌مال عه‌بدولناسر كه كۆتایى به ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى له میسر هێنا ئیلهام به‌خشیان بوو، توانیان شكست به‌و هاوپه‌یمانیه بێنن كه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا پاڵپشتیان ده‌كرد له نێوان عێراق، ئێران، پاكستان و توركیا پێكهێنرابوو، كه میسر به هاوپه‌یمانیه‌كى دوژمنكارانه‌ى ده‌زانى و هاوڵاتیانى عێراقى نیگه‌ران و توڕه كردبوو، بارودۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز بوو كاتێك مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى دووه‌م له‌ساڵى 1956 پاڵپشتى خۆى بۆ داگیركردنى نۆكه‌ندى سوێس له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه ده‌ربڕى.
له به‌ره‌به‌یانى ١٤ى ته‌موز ژه‌نه‌راڵ عه‌بدولسه‌لام عارف فه‌رمانى به لیواى 20 كرد بچنه ناو شارى به‌غدا و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر رادیۆى فه‌رمى وڵات و به‌یاننامه‌ى شۆڕ‌شیان خوێنده‌وه و به‌شێك له‌و هێزانه ره‌وانه‌كران بۆ كوشتنى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى دووه‌م و عه‌بدولئیلا و ئه‌ندامانى تر‌ى خانه‌واده‌ى پاشایه‌تیی.
نورى سه‌عید سەرۆک وەزیرانی پێشوو یەکێک لە رەمزەکانی پاشایەتیی، هه‌وڵیدا خۆى رزگار بكات به‌ڵام دواتر دۆزرایه‌وه و كوژرا، له دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ و كابینه‌ى حكومه‌تى تازه له لایه‌ن قاسمه‌وه راگه‌یندرا.
ئه‌و ئاشوب و راوڕوتهى كوده‌تاكه به‌دواى خۆیدا هێناى مه‌ترسى له‌سه‌ر بارودۆخ و ژیانى هاوڵاتیانى بیانى دروستكرد و له ئه‌نجامدا سێ هاوڵاتى ئه‌مریكى و چه‌ند كه‌سێكى تر كوژران.
حكومه‌تى ئه‌مریكا ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بوو كه ئه‌م بارودۆخه كاربكاته سه‌ر سه‌قامگیرى وڵاتانى تر‌ى هاوپه‌یمانى له ناوچه‌كه‌دا، مۆریس دراپه‌ر كه ئه‌وكات ئه‌فسه‌رى سیاسى و ئابوورى بوو له سكرتاریه‌تى هاوپه‌یمانى به‌غدا (الحلف البغداد) له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ رۆژنامەنووس چارلس ستیوارت كیندى له ساڵ 1991 باس له رووداوه‌كانى ئه‌و رۆژه و هۆكار و پاشهاته‌كانى ده‌كات.
عەبدولکەریم قاسم (١٩١٤ ـ ١٩٦٣)
دراپه‌ر ده‌ڵێت هێشتا جوله‌كه له به‌غدا مابوون هه‌ندێكیان بارودۆخیان باشبوو، له هه‌فته‌ى یه‌كه‌م كه من له به‌غدا بووم شیعه‌كان كه زۆرینه بوون هه‌ستان به ئه‌نجامدانى مه‌راسیمێكى ئاینى كه بوو به‌هۆى دروستبونى ئاژاوه و خۆپیشاندان.
سوننه‌كان چونكه ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وا بوون هه‌موو جۆره سوكایهتیهكییان به شیعه‌كان ده‌كرد هه‌تا ئه‌وه‌ى جنێو و قسه‌ى ناشایسته‌یان به ئیمام عه‌لى و حه‌سه‌ن و حسێن ده‌دا.
،،
دوو كارمه‌ندى باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بڕوایان وا بوو كه ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى له كۆتاییه‌كانى نزیك بووەته‌وه، یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره سه‌ربازییه‌كان پێشبینى كردبوو كه له هاوینى ١٩٥٨ شۆڕش دروست ببێت، بهرپسێكى تر‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگریی له رێگه‌ى په‌یوه‌ندى به چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكه‌وه پێشبینى كوده‌تاى كردبوو.
له به‌غدا كوردیش هه‌بوون من هه‌ندێكیانم ده‌ناسى، مه‌سیحیه‌كان كه زۆربه‌یان له‌و گه‌ڕه‌كه‌ى منى لێ بووم ده‌ژیان دژى ده‌سه‌ڵات بوون زۆرجار توشى ئه‌شكه‌نجه و زینداتیكردن ده‌بوونه‌وه .
دوو كارمه‌ندى باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بڕوایان وا بوو كه ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى له كۆتاییه‌كانى نزیك بووەته‌وه، یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره سه‌ربازییه‌كان پێشبینى كردبوو كه له هاوینى 1958 شۆڕش دروست ببێت، به‌رپرسێكى تر‌ى ئه‌مریكى كه ئه‌ندامى ده‌زگاى هه‌واڵگریی بوو له رێگه‌ى په‌یوه‌ندى به چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكه‌وه پێشبینى كوده‌تاى كردبوو.
لە وەڵامی پرسیارێکی چارلس ستیوارت كیندى دەربارەی ئەوەی کە كێ دژایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى ده‌كرد؟ مۆریس دراپه‌ر دەڵێت: "چه‌ند گروپێكى گه‌وره‌ى نهێنى له ناو سوپادا هه‌بوون، كه شوێنكه‌وتووى جەمال عەبدولناسر بوون له میسر، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه هه‌ستیان به سوكایه‌تى ده‌كرد له‌وه‌ى له جیهانى عه‌ره‌بیدا رویده‌دا، به تایبه‌تى دامه‌زراندنى ده‌وڵەتى ئیسرائیل له ساڵى ١٩٤٨ و جه‌نگى ساڵى ١٩٥٦ له دژى میسر، عێراقیيه‌كان مێژویه‌كى دورودرێژیان له دژایه‌تیكردنى ده‌سه‌ڵات هه‌بوو، له دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م به‌ریتانیا دوو ساڵى خایاند هه‌تا توانى عێراق كۆنترۆڵ بكات، هه‌روه‌ها له دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م عێراق بوو به شانۆى چه‌ندین شۆرش و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى چه‌كداریی".
Caption
"مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى دووه‌م ته‌مه‌نى زۆر نه‌بوو كهسایەتیەکی لاواز بوو، خاڵى (عەبدولئلا) زیاتر رێنیشانده‌ر و مامۆستاى بوو، خانه‌واده‌ى هاشمى به گشتى له هه‌موو رووه‌كانه‌وه لاواز بوو بوون، كوده‌تاچییه‌كان چه‌ندین وێنه‌ى ئابڕوبه‌رانه‌ى مه‌لیكیان ده‌ستكه‌وتبوو كه په‌یوه‌ندى به كارى به‌د ره‌وشتی و هاوڕه‌گه‌زبازییه‌وه هه‌بوو، ئه‌م وێنانه به‌كارده‌هێنران بۆ ئه‌وه‌ى پیاوانى ئاینى بڕوابهێنن به‌وه‌ى كه مه‌لیك شایه‌نى ئه‌وه نییه له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه".
"مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ زۆر ده‌رنه‌ده‌كه‌وت، نورى سه‌عید رێگرى له ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى و گازنده‌ى خه‌ڵك ده‌گرت به ئاشكرا، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نى هه‌ڵكشا بوو نه‌یده‌توانى به باشى كاروبارى رۆژانه به‌ڕێوه ببات، كاتێك كوده‌تا روویدا جلوبه‌رگى ژنانه‌ى له‌به‌ركردبوو بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ توانى خۆى بشارێته‌وه به‌ڵام دواتر دۆزیانه‌وه به شێوه‌یه‌كى زۆر دڕندانه كوشتیان و لاشه‌كه‌یان به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا راكێشا".
هەر لە درێژەی وەڵامەکەیدا مۆریس دراپه‌ر دەڵێت: " كارمه‌ندانى باڵویزخانهى ئه‌مریكا لە بەغداد له نێوحۆیاندا دابه‌شبوو بوون به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵدا، هه‌ندێكیان پێشبینیان وابوو كه ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى ده‌ڕوخێت، هه‌ندێكى تریان پێیان وابوو كه بارودۆخه‌كه تا راده‌یه‌ك جێگیره، باڵویز جاك جێرنگان و فاڵدیمار گالمانی باڵوێزی پێشوو هیچ بڕیارێكیان نه‌بوو، هه‌ندێک له به‌رپرسه باڵاكان له بارودۆخه‌كه رازیبوون، فه‌رمانبه‌ره ئاساییه‌كانى باڵویزخانه وه‌ك من زیاتر له خه‌ڵكه‌وه نزیك بووین و تێكه‌ڵى خه‌ڵك ده‌بوین، قسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره خه‌ڵكێك ده‌كرد چ زانایانى شوێنه‌وار یان په‌یامنێران و هه‌تا دووكانداره‌كانیش، هه‌ندێک له به‌رپرسه باڵاكانى باڵویزخانه ته‌نها قسه‌یان له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكار و به‌رپرسه باڵاكانى عێراق ده‌كرد، نه ده‌چوونه ده‌ره‌وه تا وێناى گشتى بارودۆخه‌كه ببینن، ئێمه باشتر هه‌ستمان به‌وه ده‌كرد كه كوده‌تا رووده‌دات.
رۆژنامەنووس چارلس ستیوارت كیندى دەپرسێت کە رۆژى ١٤ى تەموزی ١٩٥٨ و رۆژانى دواتر چى روویدا ؟ هەرچی مۆریس دراپەریشە دەڵێت:"سه‌رۆك وه‌زیران كه له‌به‌رى چه‌پى به‌غدا بوو بۆ یه‌كه‌م جار رێگه‌ى به بەشێك له سوپادا به ناو شاردا بڕۆن، به‌غدا وه‌ك پاریس وابوو ئه‌گه‌ر بتویستایه له لایه‌ك بچیت بۆ لایه‌كى تر ده‌بوو به ناو شاردا گوزه‌ر بكه‌یت، رێگه به سوپا درا كه كه‌لوپه‌ل و جبه‌خانه‌ى سه‌ربازى پێبێت، من بۆ خۆم گوێم له ده‌نگى ته‌قه و فیشه‌ك بوو له ده‌وروبه‌رى کاتژمێر ٣ بۆ ٤ی بەرەبهیان، ته‌قه‌كردن شتێكى نامۆ نه‌بوو له عێراق، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌نگى ته‌قه‌كان زۆرتر و توندتر بوو كه زۆربهمانى له خه‌و به ئاگاهێنایه‌وه."
"من ئه‌و رۆژه ده‌بووایه بچم بۆ له‌نده‌ن بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكدا، یه‌كێك له هاوڕێكانم ئۆتۆمبیلهكهى لێ ده‌خوڕى پێیوابوو ئه‌گه‌ر كوده‌تا روویدابێت ئەوا ئێستا فڕۆكه‌خانه گیراوه، به‌ڵام ئه‌وه رووینه‌دابوو تا چه‌ند کاتژمێرێکی دواتر".
"کاتژمێر شه‌ش له فڕۆكه‌خانه بووم، په‌یوه‌ندیكردنمان به‌یه‌كه‌وه زۆر قورس بوو به‌ڵام زۆرێك له كارمه‌ندانى باڵوێزخانه هه‌ستیان به‌وه كردبوو كه شتێك روویداوه، به‌هه‌رحاڵ من گه‌یشتمه فڕۆكه‌خانه و هه‌وڵمدا كه له رێگه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانناسم زانیایم ده‌ستبكه‌وێت هه‌تا ئه‌وه‌ى پرسیارم له فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش كرد كه چى روده‌دات، سه‌رباز له ناو فڕۆكه‌خانه هه‌بوون، من فڕۆكهیهكم ده‌ستكه‌وت و به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێكه‌وتم، دواى كاتژمێرێك كه له‌سه‌ر ئاسمانى توركیا بووین ستافى فڕۆكه‌كه پێیان وتین كه فه‌رمانمان پێكراوه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غداد، به‌ڵام كاپتنه‌كه ره‌تیكرده‌وه كه بگه‌ڕێته‌وه و له‌وه دڵنیا نه‌بوو كه ژیانى پارێزراو ده‌بێت یان نا، هەرچی عەبدولکەریم قاسم و عەبدولسەلام عارفە له‌ناو خه‌ڵكیدا زۆر ناسراو نه‌بوون تا ئه‌و كاته، كه‌س نه‌یده‌زانى كه چى رووده‌دات".
وەسی عەبدولئیلا و شا فەیسەڵی دووەم
"له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه، له نێویشیاندا سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا هارۆڵد ماكمیلان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه جۆن فۆسته‌ر و هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا عه‌دنان مه‌نده‌ریس و شاندى ئێران به‌شداربوون به‌ڵام له عێراقه‌وه كه‌س نه‌هاتبوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى هه‌واڵگریی ئێران و توركیا و ئیسرائیل به‌شداربوون".
مۆریس دراپەر ئاماژە بەوە دەکات کە "له كۆتایى ئه‌و رۆژه‌دا هه‌موویان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كوده‌تاكه سه‌ركه‌وتوو بووە و سیستمى پاشایه‌تى كۆتایى هاتووه، پرسیاره‌كان له ده‌ورى ئه‌وه ده‌سوڕانه‌وه كه چی بكرێت ده‌رباره‌ى هاوپه‌یمانى به‌غدا كه باره‌گاكه‌ى له‌به‌رى راستى شارى به‌غداد بوو، هاوپه‌یمانى به‌غداد، رێكحراوێكى به‌رگریی بوو بۆ به‌هێزكردنى ئامانجى سیاسیی و سه‌ربازیی و ئابوریی هاوبه‌ش له نێوان توركیا، پاكستان، عێراق، ئێران و به‌ریتانیا كه له شێوه‌ى هاوپه‌یمانى ناتۆ دامه‌زرابوو بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنى كۆمۆنیزم و به‌هێزكردنى ئاشتیی و سه‌قامگیریی له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دامه‌زرابوو، به‌ڵام دواى كوده‌تاكه و كشانه‌وه‌ى عێراق ناوه‌كه‌ى گۆڕا بۆ رێكخراوى هاوپه‌یمانى ناوه‌ندى CENTO لهساڵى١٩٥٩".
"عه‌دنان مه‌نده‌ریس پێیوابوو كه ده‌بێت پارێزگارى له‌م هاوپه‌یمانێتیه بكرێت، له كۆتایدا بڕیاردرا كه هاوپه‌یمانیه‌كه به‌بێ عێراق به‌رده‌وام بێت و باره‌گاى سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ببرێته ئه‌نقه‌ره و ناوى رێكخراوه‌كه بگۆڕن بۆ CENTO".
دەشڵێت:"بڕیارى به‌رده‌وامیی رێكخراوه‌كه رووكه‌شى بوو، به‌ڵام ئێران و توركیا پێیانوابوو كه ئه‌م رێكخراوه پارێزبه‌ندییه‌كه له دژى ناسرییه‌كان".
مۆریس دراپەر لە کۆتاییدا دەڵێت:"هه‌موو باڵویزخانهكان له به‌غداد له په‌یوه‌ندیدا بوون له‌وه‌ى كه چیان بینیووه، له‌و كاته‌دا ئێمه ده‌مانزانى كه كام له یه‌كه‌كانى سوپا به‌شداریان كردووه و هێز و پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریان چه‌نده، له كوده‌تاكه‌ى میسر وانه‌یه‌ك فێربووین، له‌به‌رئه‌وه‌ى تا ماوه‌یه‌كى زۆر ناسنامه‌ى سه‌ركرده سه‌ره‌كیه‌كانى كودهتاكهمان نه‌ده‌زانى، تا دواى شه‌ش مانگ ئینجا بۆمان ده‌ركه‌وت كه سه‌ركرده‌ى سه‌ره‌كى كوده‌تاكه جه‌مال عهبدولناسرهو محه‌مه‌د نه‌جیب ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌كى شكڵى بووه، بۆیه له كۆتایى ئه‌و رۆژه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه چى رووده‌دات و كێ به‌رپرسى سه‌ره‌كیه، هیچ كه‌سێك بیرى له ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازيى نه‌كرده‌وه و ته‌نها بیرمان له‌وه ده‌كرده‌وه كه چى بكه‌ین بۆ مه‌لیك حسێنى پاشاى ئوردن كه وڵاته‌كه‌ى روبه‌ڕوى مه‌ترسى بوو بوویەوە، بۆیه به‌ریتانیا بڕیاریدا سه‌رباز ره‌وانه‌ى عه‌ممان بكات".
سەرچاوە: Association for Diplomatic Studies and Training