چاوپێکەوتن: ئه‌ندریۆ رهونسڵی
وه‌رگێڕانی: ره‌زوان حه‌سه‌ن
بەشی یەکەم
مادلین ئۆلبرایت له كتێبه نوێیه‌كه‌یدا به‌ناوی "فاشیزم: هۆشدارییه‌ك" به توندی ره‌خنه له سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی له جیهان ده‌گرێت و قسه له‌سه‌ر تره‌مپ و پۆتین و تراژیدیای جیابونه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات، مادلین ئۆلبرایت هه‌م مێژوویه‌كی زۆر ژیاوه و هه‌م مێژوویشی دروست كردووه، كه باس له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی فاشیزم ده‌كات وه‌ك كه‌سێك باسی لێوه ده‌كات كه خۆی له سه‌رده‌می دیكتاتۆره‌كاندا ژیاوه، ئه‌و كاته‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌پاش وێرانكردنی چیكۆسلۆڤاكیا له لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه له ساڵی 1939 وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه كچێكی بچوك بووه، دوای 10 رۆژ له خۆشاردنه‌وه‌یان، له پراگه‌وه هه‌ڵدێن بۆ به‌ریتانیا و له‌وێ له ده‌روازه‌ی نۆتینگ هیڵ، به‌ر له‌وه‌ی نۆژه‌ن بكرێته‌وه، ده‌مێننه‌وه، كه باڵهخانهیهكه به پشت رێگای پۆرتۆبیلۆوه.
یه‌كه‌م یاده‌وه‌ری ژیانی له له‌نده‌ن سه‌رلێشێوانی بوو له‌وێ. ده‌ڵێت: "من هیچم نه‌ده‌زانی، دایكم و باوكم ته‌واو ئه‌وروپی بوون و هیچ خوشك و برایه‌كیان نه‌بوو پێشتر. بۆیه هه‌ستم به ته‌نیایی ده‌كرد." كاتێكیش هیتله‌ر هێرشی ده‌ستپێكرد هه‌موو شه‌وێك ده‌چووینه ژێر زه‌مینێكه‌وه، كه له‌وێ خه‌ڵك لێی ده‌خه‌وت".
له‌م دواییانه‌دا گه‌ڕامه‌وه بۆ بینای سوری نۆتینگ هێڵ و ته‌قه‌م له ده‌رگای ئه‌و كه‌سه‌دا كه له‌وێ ده‌ژیا_شوێنه‌كه‌ی زۆر له‌وه بچوكتره كه له‌بیرم بێت.،پرسیارێكی مناڵانه‌م لێ‌كرد و وتم ئه‌رێ ژێرزه‌مینه‌كه هێشتا ماوه. وتیان: "به‌ڵێ بێگومان هێشتا ماوه"، ئیتر بردمیانه خواره‌وه و شتێكم به بیر هاته‌وه_ ئه‌ویش بۆیاخی سه‌وزی ژێرزه‌مینه‌كه بوو كه هه‌مان بۆیاخی ئه‌و كاته‌بوو. بۆیاخه سه‌وزه‌كه‌م بیرم ماوه".
مادلین ئه‌گه‌رچی وه‌ك كاسۆلیكێك گه‌وره كرابوو به‌ڵام چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك دواتر ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت كه خێزانه‌كه‌ی جوله‌كه بوون و زۆربه‌یان له كاره‌ساتی هۆڵۆكۆستدا كوژراون، له‌وانه ٣ كه‌س له باپیرانی.
خێزانه‌كه‌ی له نۆتینگ هێڵه‌وه ناوجه‌رگه‌ی له‌نده‌نیان جێهێشت و رۆیشتن بۆ واڵتۆن تامێس و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ خه‌ڵكی دیكه‌ی چیكی خانوویه‌كیان گرت. ئه‌وێش بۆمباران كرا، به‌ڵام ئه‌م چێژی له چركه به چركه‌ی ئه‌و قۆناغه‌ی مناڵی خۆی وه‌رگرتووه. ده‌ڵێت "ده‌چووم بۆ قوتابخانه و له‌و بینایانه‌ی داڵده‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان ده‌دا كاتێكی زۆرمان به‌سه‌رده‌برد و گۆرانی مناڵانه‌ی حه‌وت بوتڵه سهوزهكهمان ده‌وت." دۆخه‌كه‌ش به‌و شێوه‌ی ده‌بوو وابوو ترسناك نه‌بوو، چونكه "دایك و باوكم ده‌یانتوانی شتی نائاسایی ئاسایی بكه‌نه‌وه به‌لامه‌وه."
مادلین له‌و كاته‌دا بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌مایی، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "خاچی سور ده‌یانویست فیلمێك له‌سه‌ر مناڵێكی په‌نابه‌ر بكه‌ن، منیش مناڵێكی په‌نابه‌ر بووم، بۆیه له به‌رامبه‌ر رۆڵ گێڕانم كه‌روێشكێكی په‌مه‌ییان پێدام."
به‌ریتانیای ئه‌وكات كه له‌شه‌ڕدابوو تاڕاده‌یه‌ك میواندۆست بوو، به‌ریتانیه‌كان ده‌یانوت: زۆرمان پێناخۆشه وڵاته‌كه‌ت له لایه‌ن دیكتاتۆرێكی خراپه‌وه داگیركراوه، به‌خێرهاتنت ده‌كه‌ین بۆ ئێره چۆن ده‌توانین یارمه‌تیتان بده‌ین و كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟".
،،
ساڵی ١٩٩٧ بیل كلینتۆن كردی به وه‌زیری ده‌ره‌وه، كه یه‌كێكه له باڵاترین ئه‌و پۆستانه‌ی له لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی به ره‌گه‌ز نائهمریكییهوه به‌پێی ده‌ستوری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان وه‌رگیرابێت، مادلین بووه یه‌كه‌م ئافره‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی گرته‌ده‌ست.
كاركردنی سه‌ره‌تای ئۆلبرایت وه‌ك رۆژنامه‌نوس و توێژه‌ری بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئه‌وی برده نێو سیاسه‌ته‌وه، له ساڵی 1978 كاتێك جیمی كارته‌ر بووه سه‌رۆك كۆمار له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی دامه‌زرا و دواتریش وه‌ك باڵوێزی وڵاته‌كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دیاریكرا.
له ساڵی 1997 بیل كلینتۆن كردی به وه‌زیری ده‌ره‌وه، كه یه‌كێكه له باڵاترین ئه‌و پۆستانه‌ی له لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی به ره‌گه‌ز نائهمریكییهوه به‌پێی ده‌ستوری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان وه‌رگیرابێت، مادلین بووه یه‌كه‌م ئافره‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی گرته‌ده‌ست.
ئۆلبرایت بە منداڵی لەگەڵ باوکی ـ ئەمریکا ـ ١٩٤٥
به‌درێژایی چوار ساڵ وه‌ك دیپلۆماتی باڵای ئه‌مریكا، ئه‌و سه‌ركرده سته‌مكارانه‌ی چاوی پێیان كه‌وت جارێكی دیكه گۆڕانكارییان به‌سه‌ر ژیان و تێڕوانینه‌كانی ئه‌ودا هێنا، ئه‌و چاوی به كیم جۆن ئیل باوكی سه‌رۆكی ئێستای كۆریای باكور كه‌وتووه كه وه‌ك له كتێبه‌كه نوێیه‌كه‌یدا باسی ده‌كات كه‌سێكی رووخۆش و قسه‌خۆش و زۆر ئاسایی بووه، هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی باوكی وه‌ك رۆژی خۆر گێڕدراوه.
ده‌ڵێت سه‌رۆكی تاكڕه‌وی سربیا سلۆبان میلۆسۆڤیچ "به‌ته‌واوی هاوشێوه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی خراپه‌كاری فاشیست نه‌بووه"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ره‌گه‌زییان له كۆسۆڤۆدا به‌ڵام "وه‌ك كه‌سێكی بێ‌تاوان هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد".
هۆگۆ چاڤێز، سه‌رۆكی كۆچكردووی فه‌نزوێلا، كه‌سێكی "زۆر كاریزمایی بوو"، له سه‌ره‌تاشه‌وه كاتێك چووه جێی كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی زۆر نوخبه‌ی ماندوو كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی به وڵاته‌كه‌ی خۆیدا.
ئه‌ردۆغان كاتێك ده‌سه‌ڵاتی له توركیا گرته‌ده‌ست له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له كۆشكه گه‌وره‌كاندا ده‌ژین یاخود هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌نێو سوپادان گۆڕانگاری نوێی له حوكمڕانیدا كرد، ئه‌م خه‌ڵكانه له سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ سۆزیان بۆ چینی كاركه‌ر هه‌بوو و دواتریش ده‌سه‌ڵات كه‌وته ده‌ستیان_كه‌وته ده‌ست هه‌موویان."
به‌شێك له كتێبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڤلادیمێر پۆتینه كه به‌لای ئه‌وه‌وه "كه‌سێكه ئه‌وه‌نده سارده ره‌نگه كه‌س خۆشی لێی نه‌یه‌ت" به‌ڵام پیاوێكیشه گه‌وره و لێهاتووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "كه‌سێكی زۆر زیره‌كه و به‌شی خۆی رۆڵی باش ده‌گێڕێت، ئه‌جێندایه‌كی گه‌وره‌شی هه‌یه كه ئه‌ویش جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكایه له هاوپه‌یمانه‌كانی و ده‌ستپێكی ئه‌م ئه‌جێندایه‌ش جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپای ناوه‌ند و خۆرهه‌ڵاته له ئه‌وروپای خۆرئاوا."
مادلین به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆی له‌و باوه‌ڕه‌دایه خۆرئاوا به هێواشی له‌وه تێگه‌یشت كه روسه‌كان له‌دوای جه‌نگی سارد به‌ته‌واوی هه‌ستیان به زه‌لیلی كرد و ئاماده‌بوون خۆیان بده‌نه ده‌ست پیاوێكی به‌توانای نه‌ته‌وه‌په‌رست تا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێبدات مه‌زنییان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
له كتێبه‌كه‌دا باس له پیاوێك ده‌كات كه گله‌یی ئه‌وه‌ی كردووه وتویه‌تی "ئێمه هه‌میشه زلهێز بووین به‌ڵام ئێستا وه‌ك به‌نگلادیشین به كۆمه‌ڵێك موشه‌كه‌وه" ئه‌وه‌یشی به‌بیر من هێنایه‌وه كه "پۆتین وه‌ك رزگاركه‌ری ئه‌و پیاوه سه‌یری خۆی كردووه".
پرسیاری ئه‌وه‌م لێ‌كرد كه ئاخۆ مادلین ده‌ركی به هیچ خه‌سڵه‌تێكی تاكه‌كه‌سیی هاوبه‌شی ئه‌و سه‌ركرده تاكڕه‌وانه كردووه كه بۆ یه‌كه‌مجار چاوی پێیان كه‌وتووه ؟
به پێكه‌نینه‌وه وتی "پێت ده‌ڵێم سه‌رت سوڕده‌مێنێ ئه‌مه‌ت پێ بڵێم: كاتێك چاوم پێیان ده‌كه‌وت جیاواز ده‌رده‌كه‌وتن"، ئه‌و نمونه‌ی سه‌ركرده‌ی دیموكراتی نالیبراڵ ڤیكتۆر ئۆربان باس ده‌كات كه حوكمی هه‌نگاریا ده‌كات، یه‌كه‌م جار كه ئه‌م سه‌ركرده‌ی ناسی ساڵانی هه‌شتاكان بوو كه له‌و كاته‌دا له خه‌باتدا بوو بۆ رزگاربوون له سه‌ركردایه‌تیه دیكتاتۆرییه كۆمۆنیستیهكهی ئه‌وێ.
ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌دا ئۆربان یه‌كێك بوو له‌و كه‌سه خاوه‌ن بیروڕا جیاوازانه‌ی لای هه‌موو كه‌س په‌سه‌ند بوو، جۆرج سۆرۆس خه‌رجی خوێندنه‌كه‌ی ئه‌وی له زانكۆی ئۆكسفۆرد كێشا، ئۆربان ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌ستی به دامه‌زراندنی پارتی گه‌نجانی فیدز كرد. به توڕه‌ییه‌وه ئه‌وه‌شی زیادكرد كه "كاتێك ئه‌و ته‌مه‌نی چووه سه‌ره‌وه سنوری ته‌مه‌ن بۆ ئه‌ندامێتی پارته‌كه گۆڕدرا، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی ئۆربان له ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌نجامیداوه ئه‌وی توشی سه‌رسوڕمان كردووه. ده‌ڵێت: "پێم وانه‌بوو، پێشم وانییه كه‌س له ئێمه بزانێت شتی وا رووده‌دات".
،،
مادلین ئۆلبرایت به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆی له‌و باوه‌ڕه‌دایه خۆرئاوا به هێواشی له‌وه تێگه‌یشت كه روسه‌كان له‌دوای جه‌نگی سارد به‌ته‌واوی هه‌ستیان به زه‌لیلی كرد و ئاماده‌بوون خۆیان بده‌نه ده‌ست پیاوێكی به‌توانای نه‌ته‌وه‌په‌رست تا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێبدات مه‌زنییان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆین بابه‌تی سه‌رنجڕاكێشی كتێبه‌كه‌ی مادلینه، كتێبه‌كه شیوهنێكه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی له جیهان و په‌رده لادانه له‌سه‌ر پوكانه‌وه‌ی سیاسه‌تی لیبراڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كه بۆ خۆی كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ته‌رخان كردووه.
هه‌روه‌ها كتێبه‌كه وه‌ك رێزلێنانێكه له باوكى كه كۆمه‌ڵێك كتێبی له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی سته‌مكاریی نوسیووه و له‌وه نیگه‌ران بووه كه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌وه‌نده راهاتوون له‌سه‌ر ئازادی _نوسیویه‌تی "ئه‌وه‌نده ئه‌وه‌نده ئازادن"_ كه ره‌نگه ئیتر دیموكراسی پشتگوێ بخه‌ن.
وته‌یه‌كی پریمۆ لیڤی هێناوه كه ده‌ڵێت "هه‌موو سه‌رده‌مێك فاشیزمی خۆی هه‌یه"، له‌ڕێگه‌ی سه‌رنج و تێبینیه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده تاكڕه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون و هه‌روه‌ها مێژووی خێرای دیكتاتۆره‌كانی رابردوو و ئه‌و ترس و تۆقاندنه‌ی هێناویانه‌ته كایه‌وه قسه‌كانی خۆی ده‌سه‌لمێنێت، فاشیستی راسته‌قینه بینیتۆ مۆسۆلۆنی و وێرانكه‌رترین سه‌ركرده ئه‌دۆڵف هیتله‌ر، پاشان دۆناڵد تره‌مپ له‌نێو ئه‌وانه‌دان كه وێنه‌یه‌كی شه‌یتانییان بۆ كێشراوه له كتێبه‌كه‌دا.
کتێبەکەی مادلین ئۆلبرایت
ئه‌و باوه‌ڕی وایه پێویسته وریابین زوو زوو پیتی "ف" بۆ هه‌موو كه‌س فڕێنه‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌كه سه‌نگی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات. ئه‌و ده‌ڵێت "من ناڵێم تره‌مپ فاشیسته". به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك تره‌مپ ده‌كاته هاوڕێی فاشیسته‌كانی مێژوو له كتێبه‌كه‌یدا، كه كتێبێكه وه‌ك هۆشدارییه‌ك وایه له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی فاشیزم، قسه‌كه‌ی هه‌مان شت ده‌گه‌یه‌نێت.
مادلین زوو زوو سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌كێشێت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و دیكتاتۆره‌كانی رابردوو، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌مان به‌بیردێنێته‌وه كه یه‌كه‌مجار ده‌سته‌واژه ترهمپیهكهی "گۆمه‌كه وشك بكه"ی به‌كارهێنا.
مۆسۆلۆنی یه‌كه‌مجار ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌كارهێنا كه به زمانی ئیتالی بریتییه له "drenare la palude". قسه‌یه‌كی هیتله‌ریش ده‌هێنێت كه باس له نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێت ده‌ڵێم چی منی گه‌یاندووەته ئه‌م ئاسته، كێشه سیاسیه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌ركه‌وتن گه‌لی ئه‌ڵمانی لێیان تێنه‌ده‌گه‌یشتن... من...كورتم كردنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك چه‌مكی هه‌ره ساده. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش ده‌ركیان به‌مه كرد و شوێنم كه‌وتن." ئێستا شته‌كه روونه؟
من ئه‌وه‌م به مادلین وت كه كتێبه‌كه هه‌وڵده‌دات پێناسه‌یه‌كی قه‌ناعه‌تپێكه‌ری فاشیزم بخاته‌ڕوو، ئه‌و له وه‌ڵامدا وتی: "پێناسه‌كردنی فاشیزم قورسه، به‌ر له هه‌موو شت پێم وانییه فاشیزم ئایدۆلۆژیا بێت، به‌ڵكو سیستمە".
تره‌مپ له‌ڕێگه‌ی میتۆدهكانیهوه ده‌توانرێت به‌راورد بكرێت به دیكتاتۆره‌كانی ساڵانی سییه‌كان، فاشیسته‌كان بۆخۆیان شاره‌زای شانۆی سیاسین، ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی بهگژداكردنی خه‌ڵك و دوژمنه‌كانیان ئاگری توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هه‌ڵده‌گیرسێنن.
فاشیسته‌كان به لایه‌نگرانیان ده‌ڵێن كێشه ئاڵۆزه‌كان چاره‌سه‌ری ساده‌یان هه‌یه، خۆیان وه‌ك رزگاركه‌ری نیشتیمانی نیشان ده‌ده‌ن و خۆیان تێكه‌ڵی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، داوای له‌ناوبردن و گومان لێ‌كردن و كۆتاییهێنان به دامه‌زراوه لیبراڵیه‌كان ده‌كه‌ن.
ئۆلبرایت و کیم جۆن ئیل ـ پیۆنگیانگ ـ کۆریای باکور ـ ساڵی ٢٠٠٠
مادلین ئه‌وه‌مان به‌بیردێنێته‌وه كه ئه‌وان زۆربه‌ی جار له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه سه‌رده‌كه‌ون بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و دواتریش له‌ناوه‌وه دیموكراسی له‌ناوده‌به‌ن، ئه‌و وته‌یه‌ی مۆسۆلینی باش ده‌زانی كه ده‌ڵێت: "مریشك له پێسته‌وه هه‌ڵی پاچن" بۆیه خه‌ڵكی هه‌ست به له‌ده‌ستدانی ئازادی خۆی ناكات تاوه‌كو دره‌نگ ده‌كات.
،،
مادلین ئه‌وه‌مان به‌بیردێنێته‌وه ئه‌وان زۆربه‌ی جار له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه سه‌رده‌كه‌ون بۆ كورسی ده‌سه‌ڵات و دواتر له‌ناوه‌وه دیموكراسی له‌ناوده‌به‌ن، ئه‌و وته‌یه‌ی مۆسۆلینی باش ده‌زانی كه ده‌ڵێت: "مریشك له پێسته‌وه پاک بکەن" بۆیه خه‌ڵكی هه‌ست به له‌ده‌ستدانی ئازادی خۆی ناكات تاوه‌كو دره‌نگ ده‌كات.
له كتێبه‌كه‌یدا تره‌مپ یه‌كێكه له مریشك پاككهرهكان و به "یه‌كه‌م سه‌رۆكی دژه دیموكراسی له مێژووی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان" ناوی ده‌بات، ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی تره‌مپ كه ئاگاداری مێژووی خۆیانن ره‌نگه به خێرایی وه‌ڵام بده‌نه‌وه و بڵێن سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكاش وه‌ك دوژمنی دیموكراسی تۆمه‌تبار كراون، كه له‌نێویاندا هه‌ندێكیان ئه‌وانه‌بوون كه رێزلێگیراوترین سه‌رۆكی وڵاته‌كه بوون، ئه‌براهام لینكۆڵن له‌ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانیه‌وه به سته‌مكاریی تاوانباركرا و فرانكلین رۆزڤێڵتیش به‌هه‌مان شێوه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه نوێیه‌كه‌دا تۆمه‌تباركرا.
ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه تره‌مپ جیاوازه، سه‌یرێكی ئه‌و هێرشانه‌ی بكه كه دهیانكاتهسهر كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد كاتێك به تویته‌ر چه‌كوش له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و له میدیا ده‌وه‌شێنێت، ئۆلبرایت ده‌ڵێت: "تره‌مپ زۆر پیسه، ببینه ئه‌وه ستالین بوو قسه‌ی له‌سه‌ر رۆژنامه‌كان ده‌كرد و وه‌ك دوژمنی خه‌ڵك ناوی ده‌بردن".
"پێشم وایه به‌و جۆره ره‌فتار ده‌كات وه‌ك بڵێی له‌سه‌رووی یاساوه‌یه"، ئه‌و به‌بێ شه‌رم درۆ ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیكردنی رکابەرە سیاسییه‌كانی ده‌كات، دنه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌دات، گرنگییه‌كی زۆر ده‌دات به سه‌ركرده تاكڕه‌وه‌كانی وه‌كو پۆتین و له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه هانی وڵاتانی جیهان ده‌دات رووبكه‌نه ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌ویی، وتیشی تۆ سه‌رنج بده چۆن سوود له ئاپۆره‌ی خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
"به شێوازێكی سه‌یر گردبوونه‌وه‌كان به‌كارده‌هێنێت، هه‌موومان، كه له‌و نێوه‌نده‌دا زۆربه‌مان كه‌سی ناسراوین له كۆمه‌ڵگه، هه‌ندێکجار كه‌سێكمان توش ده‌بێت قسه‌كانمان پێ ببڕێت، هه‌میشه كه‌سانێك هه‌ر هه‌ن كه له‌سه‌ر شتێك هاوار ده‌كه‌ن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: چی ده‌كه‌ی له‌و كاته‌دا ؟ هه‌ندێکجار یان ئه‌وه‌یه ده‌یانكه‌یته ده‌ره‌وه یاخود پشتگوێ‌یان ده‌خه‌یت، ئه‌وه‌ی له كاتی سه‌یركردنی تره‌مپدا مایه‌ی سه‌رسامیه ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی خۆش ده‌وێت كه هاوار ده‌كه‌ن و به‌جۆرێك به‌كاریان ده‌هێنێت ده‌ڵێی له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كات. به‌رای من تره‌مپ زۆر زۆر زیره‌كه_ باشتره بڵێم شه‌یتانێكی زیره‌كه".