چاوپێکەوتن: ئه‌ندریۆ رهونسڵی
وه‌رگێڕانی: ره‌زوان حه‌سه‌ن
بەشی یەکەم
باوكه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی پێشوو ده‌ستورێكیان به‌خشییه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان كه بۆ پاراستنی وڵاته‌كه له‌و سه‌ركردانه‌ی هێز و توانای ستهمكارانهیان هه‌بوو دانرا. ئه‌مریكا له ده‌ستی هه‌ندێ سه‌رۆكی دڕنده رزگاری بووه. كاتێك تره‌مپ ده‌ڕوات، ئایا مادلین پێی وانابێ ده‌كرێت له دواجاردا وه‌ك دیكتاكۆرێكی شاراوه لێی نهڕوانینهوه، به‌ڵكو وه‌ك جوڵه‌یه‌كی شه‌رمهێنه‌ر سه‌یری بكه‌ینه‌وه؟
"له كتێبه‌كه‌دا باسم له‌وه كردووه كه خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌ڵێن ئه‌مه هۆشدارییه." به‌ڵێ وایه، ئه‌وه‌ش مه‌به‌سته‌كه‌یه. من خه‌می ئه‌وه‌مه ئه‌مه پشتگوێ بخرێت. ئه‌مه هۆشدارییه‌كه زۆر به‌تایبه‌ت باسكراوه."
ئه‌و ترسه‌ی تره‌مپ له‌نێو لیبراڵه ئه‌مریكیه‌كاندا دروستی كردووه هاوشێوه‌ی ئه‌و هۆشدارییهیه كه داویه‌تی به وڵاته دیموكراسیه هاوپه‌یمانه‌كانی، تره‌مپ، هه‌ر له ناتۆوه تاوه‌كو رێخراوی بازرگانی جیهانی، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌كات كه ده‌یان ساڵه ئه‌م گۆی زه‌ویه‌یان رێكخستووه.
ئۆلبرایت پێیوایه دۆكترینی "ئه‌مریكا له‌پێشه America first" كه جیهان وه‌ك به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ ده‌بینێ تیایدا هه‌موو وڵاتێك نیازی وایه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌دا زاڵ ببێت، پاڵنه‌رێكه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی كێبڕكێی نه‌ته‌وه خێڵه‌كییه‌كان له‌پێناو مانه‌وه به شێوازه داروینیهكهی.
مادلین ئۆلبرایت ئه‌و كاته‌ی دیبپلۆماتی باڵای واشنتۆن بووه به‌بێ شه‌رم وه‌ك مه‌شخه‌ڵی ئازادی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆی كردووه: وه‌ك جارێك به وڵاته‌كه‌ی خۆی گوت "نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆر پێویست." پرسیم ئایا ئه‌وروپییه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌مریكای تره‌مپ هاوپه‌یمانێكه جێی باوه‌ڕ نییه؟ به‌داخه‌وه ئه‌ویش له‌وه‌دا هاوڕابوو.
وتیشی "له‌ئێستادا قورسه به ئه‌وروپییه‌كان بڵێیت ئه‌مریكا وڵاتێكی جێی متمانه‌یه، ئه‌وه‌ش بێتاقه‌تم ده‌كات چونكه باوه‌ڕم وایه به‌شداریی ئه‌مریكا گرنگه. هه‌میشه پێم وابووه ئێمه جێی متمانه‌بین."
راسته هه‌یكه‌لی نێوده‌وڵه‌تی كه له ساڵانی چله‌كان بونیادنرا پێوستی به نوێكردنه‌وه هه‌یه، وه ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی حه‌وت سه‌ده به‌ر له‌ئێستا دامه‌زران پێوستیان به چاككردن هه‌یه، تره‌مپ "مه‌به‌ستێكی هه‌یه" كاتێك گله‌یی ئه‌وه ده‌كات ئه‌مریكییه‌كان زیاتر له ئه‌وروپییه‌كان له خه‌می هێشتنه‌وه‌ی ناتۆدان، كێشه‌ی تره‌مپ ئه‌وه‌یه وه‌ك مامه‌ڵه و سه‌ودا سه‌یری مه‌سه‌له‌كه ده‌كات، وه‌ك بڵێی تۆ هوتێلێكت هه‌یه و به‌رده‌وام نرخی به‌رز ده‌كه‌یته‌وه و ئه‌گه‌ر بته‌وێت تیایدا بمێنیته‌وه ده‌بێت پاره بده‌ی. به‌ڵام شته‌كه ئه‌وه نییه.
مادلین ده‌ڵێت "تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م شتانه هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه، به‌ڵام تێناگه‌م، له‌ڕاستیدا تێناگه‌م مه‌به‌ست له روخاندنی سیسته‌مه‌كه چییه ؟ مه‌به‌ست له وێرانكردن وه‌ك ئایدۆلۆژیا چییه؟
،،
ئۆلبرایت پێیوایه دروشمی "ئه‌مریكا له‌پێشه America first" كه جیهان وه‌ك به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ ده‌بینێ تیایدا هه‌موو وڵاتێك نیازی وایه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌دا زاڵ ببێت، پاڵنه‌رێكه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی كێبڕكێی نه‌ته‌وه خێڵه‌كییه‌كان له‌پێناو مانه‌وه به شێوازه داروینیهكهی.
ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی كه تره‌مپ له‌نێو سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا دروستی كردووه بۆ به‌ریتانیا به‌تایبه‌ت قورس بووه، چونكه به‌ریتانیا هه‌میشه شانازی به‌وه‌وه كردووه كه په‌یمانێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كاندا هه‌یه، یه‌كێك له ئه‌ركه قورسه‌كانی تێریزا مه‌ی راییكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان بووه، ئیدی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك بێت.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا تره‌مپ له یه‌كێك له كه‌ناراوه‌كانی بەریتانیا دابه‌زی و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به ناڕه‌زایه‌تی توند و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وڵاتیشه‌وه به روویه‌كی سارده‌وه پێشوازی لێكرا، ئۆلبرایت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "حه‌زده‌كه‌ین بزانین تره‌مپ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شاژنه ئێلیزابێس ده‌كات چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌و خۆشی له ئافره‌ت نایه،. ئه‌و باوه‌ڕیشی به ئه‌نگێلا مێركڵ نییه".
شاژنی بەریتانیا، كه ته‌مه‌نێك ئه‌زمونی هه‌یه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی سه‌یر و بێزراودا، ره‌نگه هه‌روه‌ك عاده‌تی پێشووی مامه‌ڵه‌یه‌كی كهلهڕهقانه و هاوكات زۆر سارد له‌گه‌ڵ تره‌مپدا بكات، ئه‌وه‌ی به‌ره‌وڕووی ته‌حه‌دا هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌بێته‌وه تێرێزا مه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌ی ئایا ئۆلبرایت، كه له زانكۆی جۆرج تاون وانه‌ی ده‌وڵه‌تداریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێته‌وه، ده‌توانێت هه‌ندێ رێنمایی بداته سه‌رۆك وه‌زیران ؟
ئۆلبرایت و ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ـ بۆدابست ـ ساڵی ٢٠٠٠
ئۆلبرایت دانی به‌وه‌دا نا كه "هیچ شتێكی پێ نییه". وتی"هیچ ئامۆژگارییه‌كم نییه. له‌رووی تیۆرییه‌وه رێگهچارهكه ئه‌وه‌یه پێی بڵێت كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێشه.،یاخود هاوڕابێ له‌سه‌ر هه‌رشتێ كه ئه‌و ده‌یڵێت_ئه‌وه‌ش شتێكی ناخۆشه، تره‌مپ كه‌سێكه پێشبینی ره‌فتاره‌كانی ناكرێت له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت كه خه‌ڵك مه‌رایی بۆ ده‌كات و رێی پێده‌دات خۆی زاڵ بكات، من ده‌زانم وتوێژی دیبیۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا چۆنه كه رێزیان نییه له‌لات، له سه‌ره‌تاوه به‌شێوازێكی نه‌رم و شارستانی ده‌ستپێده‌كه‌یت، به‌ڵام دواجار ده‌بێت ئه‌و شته بڵێی كه باوه‌ڕت پێیه‌تی".
تێبینیه‌ك بۆ تێرێزا مه‌ی: ئه‌وه بڵێ كه بڕوات پێیه‌تی، له‌وانه‌یه ئه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپدا نهتگهیهنێت به هیچ كوێ، به‌ڵام لانیكه‌م رێزی خۆت ده‌پارێزیت.
ئۆلبرایت دۆستی وڵاتێكه كه ئه‌و كاته‌ی منداڵ بوو خێزانه‌كه‌ی له‌خۆگرت و ئێستا پێیوایه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوڕێی راسته‌قینه‌دا راستگۆ بیت، له‌وه‌دا بۆچوونی روونه كه جیابونه‌وه‌ی بەریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا "وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ماسۆشیزمی ئابوریی كه به‌ریتانییه‌كان ده‌مێكه لێی په‌شیمانن" هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
"پێم وایه ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه تراژیدیایه، نازانم چۆن و بۆچی ئه‌وه روویدا، به‌رای من به‌شێكی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵه‌وه هه‌بوو، به‌پێی تێڕوانینێك له ئه‌مریكا ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه جۆرێكه له له خۆبایبوون و خۆبهسهنتهركردن _به‌ریتانیا هه‌میشه بۆ ئێمه پردێك بووه بۆ كیشوه‌ری ئه‌وروپا و له هه‌موو روویه‌كه‌وه گرنگی زۆری هه‌بووه بۆمان." داڕماندنی ئه‌م پرده كارێكی ژیرانه نییه، به‌رای من جێی داخه ئه‌وه روویدا، به‌ڕاستی جێی داخه." به‌شێكی زۆر له سیاسه‌ت و دیپلۆماسی بریتیه له ده‌ره‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌درێن، ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه‌ش یه‌كێكه له‌و ده‌ره‌نجامه چاوه‌ڕواننه‌كراوه گه‌ورانه.
،،
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئۆلبرایت بوایه جیهان نه‌ده‌كه‌وته نێو ئه‌و سه‌رئێشه سه‌خته‌وه كه تره‌مپه، تره‌مپ ده‌گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان و هیلاری كلینتۆن ده‌هێنرایه‌وه بۆ كۆشكی سپی، ئۆلبرایت بانگه‌شه‌كارێكی چالاكی هیلاری بوو، پشتیوانیهكهشی سودی باشی پێگه‌یاند، به‌تایبه‌ت به‌و وته‌یه‌ی كه ده‌یوت "له دۆزه‌خدا شوێنێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئافره‌تانه هه‌یه كه یارمه‌تی ئافره‌تانی دیكه ناده‌ن".
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئۆلبرایت بوایه جیهان نه‌ده‌كه‌وته نێو ئه‌و سه‌رئێشه سه‌خته‌وه كه تره‌مپه، ئه‌گه‌ر وابوایه تره‌مپ ده‌گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان و هیلاری كلینتۆن ده‌هێنرایه‌وه بۆ كۆشكی سپی، ئۆلبرایت بانگه‌شه‌كارێكی چالاكی هیلاری كۆنه هاوڕێی بوو، پشتیوانیهكهشی سودی باشی به هیلاری گه‌یاند، به‌تایبه‌تی به‌و وته‌یه‌ی كه ده‌یوت "له دۆزه‌خدا شوێنێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئافره‌تانه هه‌یه كه یارمه‌تی ئافره‌تانی دیكه ناده."، ئه‌م وته‌یه‌شی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شی ساڵی 2016 ئه‌وی توشی كێشه كرد، هاوشێوه‌ی زۆرێك له دۆسته نزیكه‌كانی هیلاری، ئۆلبرایت به‌نیسبه‌ت شكستی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه به‌رگری له خۆی كردووه و هێشتاش له هه‌وڵدایه پاساو بۆ ئه‌و شكسته بهێنێته‌وه، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "هیلاری ده‌نگی جه‌ماوه‌ری برده‌وه".
ئۆلبرایت لە کاتی بانگەشەی سەرۆکایەتی بۆ هیلاری کلینتۆن ـ ساڵی ٢٠١٦
ئه‌ڵمانیا زیاتر له 10 ساڵه سه‌ركرده‌یه‌كی ئافره‌تی هه‌یه، به‌ریتانیا ئێستا خاوه‌نی دووه‌مین سه‌رۆك وه‌زیری ئافره‌ته، تا ئێستا هیچ ئافره‌تێك نه‌بووه‌ته سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، ئایا ئه‌مریكا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تدایه له نێو سیاسه‌تدا بێت؟
مادلین له وه‌ڵامدا وتی "ده‌بێت وابێت"، به‌ڕاشكاوی بیڵێم تێناگه‌م له‌وه.له زۆر شت‌دا ژماره یه‌ك بووین و زۆریش باش بووین تیایاندا به‌ڵام له‌مه‌دا نین، وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش نازانم، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین ئافره‌تی شیاو و لێهاتوو له ئه‌مریكادا هه‌ن".
ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه كه "كاتێك وه‌كو وه‌زیری ده‌ره‌وه ناوم ئاشكرا كرا، ده‌تگوت بونه‌وه‌رێكی ئاسمانیم، ده‌زانی، خه‌ڵكی له‌ڕاستیدا ده‌یوت: "عه‌ره‌به‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ناكه‌ن".
هیلاری كلینتۆن، به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كانی سیڤی، یه‌كێكیش بووه له كه‌سه هه‌ره شایسته‌كان بۆ ئیداره‌دانی كۆشكی سپی.
"ئه‌زانی كه‌سیش پرسیاری له‌سه‌ر ئه‌وه نییه."
له‌راستیدا له تره‌مپ یاخود ئۆباما شیاوتر بوو.
وتیشی "به‌ڕای من هیلاری ده‌بوویه باشترین سه‌رۆك كۆمار، پێشم وایه ئه‌مه زۆر مایه‌ی نائومێدییه، شتێكه هه‌موومان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. من وه‌ڵامه‌كه نازانم".
هه‌رچۆن بێت به‌شێك له شكسته‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن په‌یوه‌ندی به ئافره‌تبوونیه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌بوو نه‌توانرا له‌و هێز و توانایانه تێبگه‌ن كه بوونه هۆی به‌هێزكردنی كێبڕكێكاره‌كه‌ی، كلینتۆن به‌شێوازێكی خراپ لایه‌نگره‌كانی تره‌مپی به "خه‌ڵكی بێزاركه‌ر" ناوده‌برد. مادلین ئۆلبرایتیش به‌هه‌مان شێوه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی كه له چاویلكه‌ی خه‌ڵكی نوخبه‌وه سه‌یری جیهان ده‌كات، كاتێك له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت : "جیهانگیری... بژارده‌یه‌كی ئایدۆلۆژی نییه، به‌ڵكو راستییه‌كی ژیانه".
له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانی دیكه ده‌ڵێن نه‌خێر جیهانگیریی بژارده‌یه‌كی ئایدۆلۆژییه، بژارده‌یه‌كی زۆر باش بوو بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له مامه‌ڵه‌كردندا، هه‌روه‌ها بۆ كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كانی خۆرئاوا و بۆ زۆرێك له‌و وڵاته گهشهسهندووانهی كه له‌ڕێی بازرگانی ئازاد و ئاڵوگۆڕی ته‌كنه‌لۆژیاوه ئاستی گه‌شه‌كردنیان زیادی كردووه. ئێستا جیهانگیری بووه‌ته بژارده‌یه‌كی زۆر خراپ _ یاخود به‌دڵنیاییه‌وه وه‌هاش سه‌یرده‌كرێت _ بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگا خۆرئاواییانه‌ی كه كه‌متر ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆشگوزه‌رانن.
زۆرێك له خه‌ڵكی هه‌ست به دابڕان و زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌كه‌ن، له‌ڕاستیدا یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وای له‌م خه‌ڵكانه كرد ده‌نگ به تره‌مپ بده‌ن و جیابوونه‌وه‌ی بریتانیا هه‌ڵبژێرن و پشتیوانی له‌و پۆپۆلیسته راستڕه‌وانه بكه‌ن كه له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا ده‌ركه‌وتن ئه‌وه‌بوو پێیان ده‌وترا جیهانگیری ته‌نها "راستییه‌كی ژیانه"_كه ئه‌وه‌ش قبوڵكردنی سه‌خته.
ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه "جیهانگیریی ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نددا نییه، زۆربه‌مان سودمه‌ندین لێی، به‌ڵام خه‌ڵكانێكی زۆر له‌ڕووی ئه‌و شتانه‌ی ئه‌زمون و شاره‌زاییان هه‌یه تیایاندا ئاماده نه‌بوون بۆی و ئێمه‌ش وه‌ك پێویست گرنگیمان به‌مه نه‌دا".
،،
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وای له‌م خه‌ڵكانه كرد ده‌نگ به تره‌مپ بده‌ن و جیابوونه‌وه‌ی بریتانیا هه‌ڵبژێرن و پشتیوانی له‌و پۆپۆلیسته راستڕه‌وانه بكه‌ن كه له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا ده‌ركه‌وتن ئه‌وه‌بوو پێیان ده‌وترا جیهانگیری ته‌نها "راستییه‌كی ژیانه"_كه ئه‌وه‌ش قبوڵكردنی سه‌خته.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه جیهانگیریی "بێ رووخساره" و هه‌موو كه‌س ده‌یه‌وێت ناسنامه‌یه‌كی هه‌بێت".
به‌ڵام بوونه نیشتیمانپه‌روه‌ر شتێكه، ئه‌گه‌ریش ناسنامه‌كه‌ی من رقی له ناسنامه‌كه‌ی تۆ بێت و پاشتر مه‌سه‌له‌ی ناسیۆنالیم و ناسیۆنالیزمی باڵا شتێكی تره، ئه‌م به‌شه‌یان زۆر مه‌ترسیداره.
ئۆلبرایت ئافره‌تێكی ژیر و ووردبینه، به‌ڵام كه‌سێكه سه‌ری له‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی جیهان سوڕماوه كه ڕوویداوه، ئه‌و هاوشێوه‌ی ئینته‌رناسیۆنالیسته لیبراڵه‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه رێڕه‌وی مێژوو به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته تاریكه وه‌ربچه‌رخێت، كاتێك دیواری به‌رلین له ساڵی 1989 رووخێنرا خه‌ڵكی پێیوابوو دیموكراسی كه‌پیتالیستی لیبراڵ بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، ته‌نانه‌ت فرانسیس فۆكۆیاما كتێبێكی به‌ناوی "كۆتایی مێژوو" نوسی.
مێژوو بیرۆكه‌ی دیكه‌ی هه‌ڵگرتبوو، به‌ڕای من بۆ ئینته‌رناسیۆنالیسته لیبراڵه‌كان زۆر باش نییه وا به ساده‌یی بكه‌ونه شین و داخ بۆ تره‌مپ و هاورێكانی، ده‌بێت خۆیان له‌وه بكۆڵنه‌وه چ هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه، ره‌نگه ژماره‌یه‌كی زۆر گریمانه له‌ئارادا بووبێت كه بێباكانه باسیان له‌وه كردووه كه ئیدی جیهان بۆ هه‌میشه بۆته شوێنێكی سه‌لامه‌ت و ئارام بۆ دیموكراسی.
ئه‌و وتی "نازانم ئاخۆ وشه‌ی بێباكی وشه‌یه‌كی راست بێت بۆ ئه‌وه یا نا، ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌موو به‌حه‌ماس بووین، به‌ڵام دواتر شاگه‌شكه بووین"، یه‌كێك له‌و دهرهنجامگیرییانهی ئه‌و پێی گه‌یشتووه ئه‌وه‌یه كه "ئاشكرایه دیموكراسی له‌وه قورستره ئێمه بیری لێده‌كه‌ینه‌وه".
"دیموكراستی ئاسانترین شێوازی حكومه‌ت نییه، دیموكراسی پێویستی به چاودێریكردن و به‌شداریی و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، وه راسته‌وخۆش نایه‌ته ده‌ست، ئه‌وه‌ی ده‌بێت لێوه‌ی فێربین ئه‌وه‌یه چۆن دیموكراسی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین چونكه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ده‌نگ بدات و بخوات، به‌ڵام ده‌بینی ئه‌وه 10 خولەکی پێچوو تا روونم كرده‌وه، ئه‌وه‌ش كێشه‌كه‌یه.
"ئه‌و شتانه‌ی رووده‌ده‌ن تابڵێی خراپن، هه‌ندێكیان هه‌ر به‌ڕاستی خراپن، ئه‌م شتانه په‌یوه‌ندییان به تره‌مپه‌وه نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندییان به په‌ره‌سه‌ندنی ژماره‌یه‌ك ره‌وتی جیاوازه‌وه هه‌یه، ئه‌و كێشه جۆربه‌جۆرانه‌ی هه‌مانن به دروشمی ساده چاره‌سه‌ر ناكرێن به‌ڵام گوێگرتن بۆ هه‌ندێ دروشمی ساده ئاسانتره".
ته‌نها ئۆلبرایت نیگه‌ران نییه له داهاتووی دیموكراسی لیبراڵیی، به‌ڵام ئه‌م ترس و نیگه‌رانییه زیاتر ئافره‌تێك به‌باشی هه‌ستی پێده‌كات كه له سه‌رده‌می مۆسۆلۆنی و هیتله‌ر و ستالین‌دا له‌دایكبووه و ئه‌و كاته‌ی دیموكراسی له بره‌ودا بووه ئه‌و له ترۆپكی دیپلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا بووه و له‌و كاته‌وه به‌چاوی خۆی له‌ناوچونی هیوای گه‌وره‌ی بینیووه، له كۆتایی گفتوگۆكه‌ماندا له‌وه دڵنیا نه‌بوومه‌وه كه ئاخۆ ئه‌و پێیوایه دیموكراسی ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌م قۆناغه تاقیكهرهوهیهی ئێستا بگرێت.
ئه‌و له وه‌ڵامدا وتی "تۆ لێم ده‌پرسی ئایا گه‌شبینم یا ره‌شبین، من ئه‌و كه‌سه گهشبینهم كه زۆر نیگه‌رانه"، ره‌نگه ئه‌مه وه‌ك بۆچوونی هه‌ركه‌سێكی دیكه بۆچوونێكی ژیرانه بێت له‌م جیهانه‌ی ئه‌مڕۆ كه كه‌وتووەتە كێشه‌وه و هاوكات كێشه‌شی دروست كردووه.