نامـــــــــەیەکی کراوە بۆ حەیدەر عەبادی...

نامـــــــــەیەکی کراوە بۆ حەیدەر عەبادی...

1607 خوێندراوەتەوە


هەموو لایەک ئاگادارن ، ژیان و گوزەرانی مامۆستایان لەسایەی فرۆشتنی نەوتی سەربەخۆی کوردستان لەلایەن پارتیەوە، بە پشتیوانی یەکێتی ئێمەی گەیاندۆتە دۆخێکی ناهەموار ، بەرلەساڵێک نامەیەکی کراوەم بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم نارد و سەرجەم مەترسیەکانم خستەڕوو، بەڵام بەداخەوە وەک پیشەی هەمیشەییان ئەم کەرتە هەستیارەیان بەلاوە گرنگ نەبوو ..، بۆیە لە پێناو ڕاگرتنی پرۆسەی پەروەردەو بژێوی توێژێکی گرنگی وەک مامۆستایان ئەم نامە کراوە ئاراستەی حەیدەر عبادی ئەکەم ..


بەڕێز.. حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ..، وەک جەنابتان ئاگادارن ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و کەرتی پەروەردە لەهەرێمی کوردستان بە ئاقارێکی خراپدا ئەڕوات ، ئەمەش لە دوای ئەوەی کە حکومەتەکەی لەمەڕ خۆمان حکومەتی هاوڵاتی نیە و زیاتر نوێنەرایەتی دوو کۆمپانیای گەورەی حیزب دەکات.

،،

داواکارین ئەوەی چەند ساڵە حکومەتی هەرێم ( یەکێتی و پارتی ) پێمان ئەکات لە ، برسی کردن و لێدان لەشکۆمان ،ئێوە ئەم ئەزمونە دووبارە نەکەنەوە.

هەڵبەتە بەپێی دەستور ئێوە داوای نەوت و فڕۆکەخانەو داهات و سنورە نێو دەوڵەتیەکان ئەکەن ، کەواتە ئێمەش دەکرێ بە پێی دەستور داوای مافێکی سەرەتایی خۆمان بکەین کەموچەکەمانە، داواکارین ئەوەی چەند ساڵە حکومەتی هەرێم ( یەکێتی و پارتی ) پێمان ئەکات لە ، برسی کردن و لێدان لەشکۆمان ،ئێوە ئەم ئەزمونە دووبارە نەکەنەوە.

خۆتان ئاگادارن سەرجەم کاری لیژنەکان تەواو بوە لە ووردبینی لیستی موچەی وەزارەتی پەروەردە ، بۆیە داواکارین بەزوترین کات خەرجکردنی ئەم مافە دەستوریە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها داواکارین موچەی ئەم کەرتە هەستیارە نەدرێتە دەستی حکومەتی هەرێم چونکە دەستێکی ئەمین نیە، لە ئێستادا ڕووی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم بۆ هەموو لایەک ئاشکرابوە ، کە ئەمانە لە ژێر ناوی دەسەڵاتی کوردی خەریکی تاڵانی وبڕۆیی و گەندەڵین و ئێمەی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانیش باجەکەی ئەدەین ، هەڵبەتە ئێمە وەک گەلی کورد، خاک و گەل و وڵاتی خۆمان خۆشدەوێت بەڵام ئەوە دەسەڵاتێکە لەم هەرێمە بەکارەکانی سوکایەتی بەخەڵکەکەی خۆی دەکات.

هیوادارین ئێمە نەکەوینە نێوان بەرداشی هەرێم و ناوەند ، ناکرێ ململانێی ناتەندروستی سیاسی ببێتە هۆکارێک بۆ نەدانی ئەم موچەیە کەمافێکی دەستوريیە لەسەر حکومەی عێراق ، ئێوە فەرموتان نانێک لە گەڵ برا کوردەکان دەکەین بە دووکەرتەوە ،دەمانەوێت ئەم هەنگاوە لەڕووی كردارییەوە ببینین، ئێوە دەزانن کەبەشێکی گەورەی خۆسەپێنی پارتی ویەکێتی هۆکارەکەی ئێوەن، چونکە ئێوە لەڕابردوودا مامەڵەتان لەگەڵ حکومەتێک کردوە کەتەنیا نوێنەرایەتی دووبنەماڵەی کردوە و ئێمەش چاومان زەقەی هاتوە.

،،

داواکارین موچەی ئەم کەرتە هەستیارە نەدرێتە دەستی حکومەتی هەرێم چونکە دەستێکی ئەمین نیە، لە ئێستادا ڕووی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم بۆ هەموو لایەک ئاشکرابوە ، کە ئەمانە لە ژێر ناوی دەسەڵاتی کوردی خەریکی تاڵانی وبڕۆیی و گەندەڵین

هیوادارین بەهۆکاری بەرژەوەندی سیاسی جارێکی تر ئەم هەقە نەدەنەوە بە حکومەتێک کە سەرچاوەی نەهامەتی بووە بۆ خەڵکەکەی..، ئێستا لە کوردستان چەندین هێزی تر بونی هەیە کەبەهۆی تەزویرات و میلیشیای یەکێتی و پارتی نەیانتوانیوە بێنە پێشەوە ، ئێوە کە خۆتان بە پارێزەری دەستور دەزانن فەرمون مەهێڵن جارێکی تر خەڵکی هەرێم توشی ناهەمواری و سەختی ژیان بێتەوە، فەرموون لەکاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕێگربن لە تەزویرات و ڕێز نەگرتن لە دەنگی هاوڵاتیان.

ئێمە لە کوردستان مێژوو شاهیدە کەچەندین قوربانیمانداوە تانوێنەرایەتیەکی ڕاستەقینەمان هەبێ ، بەڵام قۆرغ کردنی ئەم نوێنەرایەتیە، ئێمەی توشی ماڵوێرانی کرد ، لە دوای 27 ساڵ لە گیان فیدایی پێشمەرگە لە کوردستان و لە عێراق، کەچی بێڕێزی بەناوی پێشمەرگە دەکرێت و ڕێگرن لەوەی ببێتە هێزێکی نیشتیمانی ،ئەمەش لەپێناو پاراستنی دەستکەوتی تایبەتی و حیزبی.

فەرمون با هەموان بەسەرجەم پێکهاتەکان دەستور جێ بەجێ بکەین ئەگەر ڕاستگۆین ، تکایە مافەکانی ئێمەی مامۆستایان و فەرمانبەران وەک کارتێکی سیاسی بەکار مەهێنە ،چونکە ئەم مارەسڕانەی هەرێم جارێکی تر زیندوو دەبنەوە بۆ گیانی ئێمە و بۆ تاڵانی ووڵات،تکایە ژیانی ئێمە تێکەڵ بەو دانیشتنە سیاسیانە مەکە کە نوێنەرایەتی بنەماڵەکانی خۆیان ئەکەن ، چونکە مافە دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان بابەتێکی جیاوازه لە خواروخێچی یەکێتی و پارتی..

 

author photo

ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

بکالۆریوس لە زاستە کۆمەڵایەتیەکان

بەڕێوەبەری نوسین لە گۆڤاری مامۆستا