مەنبەج لەنێوان ئەمریكا و توركیادا

مەنبەج لەنێوان ئەمریكا و توركیادا

1697 خوێندراوەتەوە

لە عەفرین تورکیا و ئەمریکا بەریەک ناکەون، کەواتە کۆمەڵێک میکانیزم و ململانێی تر لە ئارادایە. بەڵام لە مەنبەج تورک و ئەمریکا بەریەک دەکەون، ئەگەر هاتوو سوپای تورکی توانی بگاتە ئەو شارە.

بەریەککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بەریەککەوتنێکە هەردوو هیزی کاریگەری ناو سوریا کە ئێران و روسیان پێی شاگەشکە دەبن. هەروەها سوریاش. چونکە هەردوو تورکیا و ئەمریکا لە ناو سوریادا لە لایەن ئەو هیزانەی ترەوە نەخوازراون.

،،

بەریەککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بەریەککەوتنێکە هەردوو هیزی کاریگەری ناو سوریا کە ئێران و روسیان پێی شاگەشکە دەبن. هەروەها سوریاش. چونکە هەردوو تورکیا و ئەمریکا لە ناو سوریادا لە لایەن ئەو هیزانەی ترەوە نەخوازراون.

 دوور نیە کە روسەکان زەمینەسازییان کردبێت بۆ هاتنی تورکەکان بۆ دروستکردنی بنەما بۆ پێکدادانی لەوجۆرە. بەڵام هەموو لۆجیکێکی مێژوویی و سەربازی روودانی ئەو جۆرە پێکدادانە بە دوور دەگرێت.

بەڵام هەردوو ئەمریکا و تورکیا پەیام بۆ یەکتر دەنێرن کە نابێت ئەو بەرکەتنە رووبدات. گرنگی یان مەترسی ئەم بەریەک کەوتنە بۆ هەردوولا ئەوەیە کە نەک تەنها پەیوەندی نیوان هەردوو وڵات بەڵکو هەموو ناتۆ توشی قەیران دەبێت.

،،

هەتا ئێستا  سوپای تورکی لە ڕۆژدا هەندێک جوڵە دەکات، لە شەودا لە دەستی دەدات. کەواتە سوپای تورکی توانای مانەوەی درێژخایەنی نیە. ئەمە سەرباری دەرخەری لاوازی، تورکیای توشی جۆرێک لە شەرمەزاری کردوە.

،،

ئەگەر سوپای تورک سەربازی ئەمریکی بکوژن یان بە پێچەوانەوە ئەوا بێگومان  ناچار بە وەڵامدانەوە دەبن. بەڵام کۆمەڵێک هۆکار وەهامان لێدەکات کە ئەم ئەگەرە بە دوور بگرین: یەکەم، هەتا ئێستا  سوپای تورکی لە ڕۆژدا هەندێک جوڵە دەکات، لە شەودا لە دەستی دەدات. کەواتە سوپای تورکی توانای مانەوەی درێژخایەنی نیە. ئەمە سەرباری دەرخەری لاوازی، تورکیای توشی جۆرێک لە شەرمەزاری کردوە.

 دووەم، هەتا ئێستا تورک بە هیچ شێوەیەک بۆمبارانی شاری عەفرنیان نەکردوە، ئەوەی دەگوزەرێت تەنها لە سەر سنورە. هەندێک هەوڵ هەیە کە روسەکان بە ڕۆژ دەڕۆنە شارەکەوە و دەوریەیان هەیە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ڕەنگە رێکەوتنی نێوان روس و تورک خودی شارەکە نەگرێتەوە. سيَيةم، ئەمریکیەکان، وەک جەنەرال ڤۆتیل جەختی کردەوە پلانیان نیە مەنبج بەجێبهێڵن.

دیارە ئەردۆگان چەند ئامانجێکی هەیە یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی پەیامە بۆ ناوخۆی وڵات. ئەو هەڕەشانە بۆ ناوخۆی وڵات بە سودن، چونکە تورک، یان دەنگدەری ئەردۆگان، حەزیان لەوەیە کە وەها دەرکەون کە حیساب بۆ کەس ناکەن و ئەوان خۆیان کوێخای خۆیانن. ئەمە دەرخەری چەند گرێیەکی دەرونی ئاڵۆزە لە ناخی دەوڵەتی تورکیدا. هەرچەندە ئەگەر گوێڕایەڵی بیار بۆردیوبین نابێت هەرگیز بڵێین دەوڵەت بەو کارە هەڵدەستێت یان دەوڵەت وەها بیردەکاتەوە، بەڵام وەک دەوترێت دەوڵەتانیش ناخ و مێژو و ڕەفتاریان هەیە.

،،

ئەستەمە کە ئەردۆگان بەو کارە هەستێت یان سەرسەختی بگاتە ئاستی ئەوەی کە گوێ بە ئاگادارکردنەوەکانی ئەمریکا نەدات، ئەردۆگان حەزئەکات وەها دەربکەوێت بەڵام لە واقیعدا کاری وەها ناکات.

دەوڵەتی تورکی هەمیشە دەبێت جەخت لەوە بکاتەوە کە سەربەخۆیە و لە ژێر کاریگەری و هەژەمۆنیەتی ئەوانیتردانیە. ئەمە بە ئاسانی جێگای باوەڕنیە لە ناوخۆی تورکیادا. بۆ نمونەی چەپی تورکی وەها بیردەکاتەوە کە تورکیا وڵاتێکی جیهانی سێیەمە. بەو مانایە خاوەن سەروەری ڕاستەقینەی خۆی نیە.

ئایا ئەگەر تورکیا بەرەو مەنبج بروات و گوێ بە ئاگادارکردنەوەکانی ئەمریکا نەدات، ئەوا ئەمریکا فشاری زیاتر دەکات. وەک لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی نیوان ئەردۆگان و ترةمپدا دەرکەوت کە ئاگادارکردنەوە بە کەسی ئەردۆگان خۆی لەوبارەوە دراوە. وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا ئەستەمە کە ئەردۆگان بەو کارە هەستێت یان سەرسەختی بگاتە ئاستی ئەوەی کە گوێ بە ئاگادارکردنەوەکانی ئەمریکا نەدات.

ئەردۆگان حەزئەکات وەها دەربکەوێت بەڵام لە واقیعدا کاری وەها ناکات. وەک زۆربەی سیاسی ڕۆژهەڵات ئەردۆگان شتێک دەڵێت و شتێکی تر دەکات. دیارە گومان هەیە کە ئەمریکا هێندە نیگەران نەبێت بەرامبەر ئەم جوڵەيةی تورکیا، گەرچی ڕاستەوخۆ وەها دەرناکەوێت چونکە ئەمریکا و هەموو ناتۆ دەیانەوێت روس سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت. بەتایبەت ئێستا کە پوتین دەیەوێت کۆتایی بەم باری سەربازيية بهێنێت و قۆناغی دیپلۆماسی دەست پێبکات. بەڵام ئەگەر لە سوتشی بنواڕیت لە چەندین ئاستدا شکستی هێناوە: زۆربەی هێزەکاریگەرەکان بەشدارنین. دانیشنتەکان جدی نین و زۆربەی کات بە نانخواردن و قاوەخواردنەوە سەرف دەکرێت، هەروەها لە بری دانوستان هەتا ئیستا چەند شەڕێکیش لەناو کۆنفرانسەکەدا بوە.

 

،،

ئەگەر لە سوتشی بنواڕیت لە چەندین ئاستدا شکستی هێناوە: زۆربەی هێزەکاریگەرەکان بەشدارنین. دانیشنتەکان جدی نین و زۆربەی کات بە نانخواردن و قاوەخواردنەوە سەرف دەکرێت، هەروەها لە بری دانوستان هەتا ئیستا چەند شەڕێکیش لەناو کۆنفرانسەکەدا بوە.

 

مەنبج جیاوازە لە عەفرین چونکە لە ڕەقە نزیکە. ئەمریکاییەکان ئێستا لە داڕشتنی پلانی ئەوەن کە چۆن رێگری بکەن لە هاتنەوەی داعش. وەک ئەزمونی شەڕی قاعیدە پێشانی دەدات کە قۆناغی گواستنەوە قۆناغێکی هەستیار و ترسناکە، ئەگەر بەباشی مامەڵە نەکرێت ئەوا ئەگەری شکستی هەوڵەکانی هەیە. بۆ ئەوانەی کە لە زانستی ستراتیژ و سەربازی شارەزان ئاگادارن کە بیرمەندی گەورەی ستراتیژی کلاوستڤیتز شەڕ بە زۆرانبازی دەچوێنێت. زۆرانبازی ئازا ئەو یاریزانەیە کە لە کاتی گواستنەوە لە هەوڵێکەوە بۆ هەوڵێکی تر دەستی خۆی دەوەشێنێت. ئەمە بۆ شەڕی گەریلاییش ڕاستە. لە پلانی ئەمریکا بۆ رێگری لە هاتنەوەی داعش نایانەوێت خەلیفەیەک بگۆڕێت بە خەلیفەیەکی تر. نایانەوێت داعش بگۆڕێت بە ئەحراروالشام.

 

 

author photo

توێژەر و نوسەر

دكتۆرا لە زانستەسیاسیەكان