مه‌حمود عه‌بدولكه‌ریم
پرۆسەی هه‌ڵبژاردن له كوردستان زۆرترین قسه هه‌ڵده‌گرێت، كۆمه‌ڵێك دیارده لە هەڵبژاردندا دەردەکەون كه جێگه‌ی سه‌رنج و قسه له سه‌ركردنی چاودێرانی سیاسی و ڕۆژنامه‌نوسانه ، به‌شێك له‌و وێنانه‌ی کە له پرۆسه‌ی هەڵبژاردن لە کوردستاندا ده‌بینرێت، ده‌كرێت بڵێین له‌دونیای دیموكراسیدا ده‌گمه‌نن . به سه‌رنجدان له لیست و ناو و سیڤی كاندیدی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم، ده‌بینین به‌شێك له‌و كاندیدانه له كوڕ‌و كچی سه‌ركرده‌و شه‌هیده‌كان و كوڕی ڕەئیس عەشیرەت و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌و ڕووەوه سه‌یر بكه‌ین و شرۆڤه‌ی بۆ بكه‌ین کە هه‌ركه‌س مافی هەیە خۆی كاندید بكات بۆ په‌رله‌مان و به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، جا ئه‌گه‌ر كوڕ‌و كچی به‌رپرسێكی باڵاده‌ست بێت، یان كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، یان نه‌وه‌ی شه‌هیدێك بێت، ئەوە كارێكی ئاسایی و بێگرفته، چونكه هه‌موو تاكێك مافی سیاسه‌تكردن و خۆپاڵاوتنی هه‌یه بۆ په‌رله‌مان و نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵك له چوار چێوه‌ی یاسادا، وه ده‌كرێت كه‌سێكی ئه‌كتیڤ و سهركهوتووشبێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت له‌م پرۆسه‌ی هەڵبژاردن و لە نێو کاندیدانی حیزبەکاندا، ئه‌و كاراكته‌رانه به‌لێشاو له‌ناو لیسته‌كاندا بونیان هه‌یه، وه به‌ڕوونیش دیاره هه‌ندێك له‌و كاندیدانه شایسته نین و حیزبەکانیان لەڕێگەی کاندیکردنیانەوە سۆزی دەنگدەر دەجوڵێنن و ئەوانیش پێگه‌ی باوكیان، یان بنه‌ماڵه‌كانیان به‌كارده‌هێنن بۆ كۆكردنههی ده‌نگ و گەشتن بە پەرلەمان و بوونه ئه‌ندام په‌رله‌مان.
به‌سه‌رنجدان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردو ئه‌وە سه‌لمێنراوه كه هه‌ندێك لهوكاراكتهرانه به‌هۆی پێگه‌ی باوكیانه‌وه توانیویانه ده‌نگی باش بۆخۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و دواتر بوونه‌ته پەرلەمانتار، بەڵام نەیانتوانیوە نوێنه‌ری خه‌ڵك بن و له ئاست نوێنهرایهتیهكهدا نه‌بوون.
،،
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌میشه لایه‌نی سۆزداری زاڵه به‌سه‌ریداو پێیوایه ده‌بێت وه‌فاداربێت به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانی ئه‌وكه‌سانه‌ی له دونیا ده‌رچوون به‌تایبه‌تی كه‌سانی سه‌ركرده یان شه‌هیدو خۆیان به قه‌رزارباری ئه‌وان ده‌زانن و پێیانوایه ئه‌وان قوربانین و پێوویسته چاكه‌یان به‌رامبه‌ر بكرێت
سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دا نییه كه ئه‌وان نابێت خۆیان بپاڵێون، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، كاتێك ده‌نگ ده‌درێت به‌و كه‌سانه زۆر جار له‌سه‌ر بنه‌مای توانا‌و چالاكبوون ده‌نگیان نادرێتێ، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز‌و خۆشه‌ویستی ده‌نگیان ده‌درێتێ.
میراتگری سیاسی یه‌كێكه له عه‌یبه باوه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم و عێراق ، مادام باوكی قاڵبوی سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی بووه‌و سه‌ركرده‌یه‌ك بووه، یان له‌و حیزب و پێناوه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌و شه‌هید بووه، ئیتر ده‌بێت نه‌وه‌كه‌ی میراتگری ئه‌و بێت، له‌كاتێكدا سیاسه‌تكردن و كاری په‌رله‌مانی پێوویستی به پسپۆڕی و لێهاتوی و جورئه‌ت و ماندوبوونی كه‌سی هه‌یه، هۆكاری ده‌نگهێنانی ئه‌و كاندیدانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزداری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌میشه لایه‌نی سۆزداری زاڵه به‌سه‌ریداو پێیوایه ده‌بێت وه‌فاداربێت به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانی ئه‌وكه‌سانه‌ی له دونیا ده‌رچوون به‌تایبه‌تی كه‌سانی سه‌ركرده یان شه‌هیدو خۆیان به قه‌رزارباری ئه‌وان ده‌زانن و پێیانوایه ئه‌وان قوربانین و پێوویسته چاكه‌یان به‌رامبه‌ر بكرێت، هه‌ر بۆیه چانسی ئه‌وان زیاتره له كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و سه‌ركه‌وتنیان له پرۆسه‌كه‌دا.
بێگومان حیزبیش ڕۆڵی هه‌یه له‌ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كهسانهداو بۆ ئه‌وه‌ی ختوكه‌ی هه‌ستی خه‌ڵك بدات و ده‌نگی باش كۆبكاته‌وه، وه‌هه‌ندێك جاریش كه‌سه‌كه خۆی پێشنیارده‌كات.
به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه هه‌ندێك جار ئه‌و كه‌سانه كه‌سانی لێهاتوو به‌توانا نین و به‌هۆی ئه‌و پێگه‌یەی هه‌یانه ده‌بنه هۆكاری ده‌رنه‌چوونی هاوڕێكانیان كه ده‌كرێت له‌م باشتر بێت.
،،
زۆرجار حیزبه‌كان بۆ ڕازیكردنی كه‌س و بنه‌ماڵه‌كانی ئەو کەسانە، په‌نا بۆ ئه‌م جۆره كاندیدانه ده‌به‌ن، به شێوه‌یه‌ك ئێستا له‌سه‌ر ئاستی خێڵ خه‌ڵك ده‌پاڵێون، دیسان بۆ كه‌سبكردنی ده‌نگی زیاتر. له‌كاتێكدا خۆكاندیدكردن ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوی و به‌رنامه‌ی سیاسی و كار‌و چالاكی بێت
زۆرجار حیزبه‌كان بۆ ڕازیكردنی كه‌س و بنه‌ماڵه‌كانی ئەو کەسانە، په‌نا بۆ ئه‌م جۆره كاندیدانه ده‌به‌ن، به شێوه‌یه‌ك ئێستا له‌سه‌ر ئاستی خێڵ خه‌ڵك ده‌پاڵێون، دیسان بۆ كه‌سبكردنی ده‌نگی زیاتر. له‌كاتێكدا خۆكاندیدكردن ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوی و به‌رنامه‌ی سیاسی و كار‌و چالاكی بێت و ئه‌وكه‌سه له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی تۆكمه و؟به‌ڵێندان به چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان قه‌ناعه‌ت به هاوڵاتیان بكات له پێناوه به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ .
په‌نابردنه به‌رئه‌م كاندیدانه ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه ده‌نگی باشی شه‌قامی حیزبه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام دواجار ئه‌و حیزبه ده‌بێته خاوه‌نی په‌رله‌مانتارێكی نائه‌كتیڤ و فراكسیۆنێكی لاواز له په‌رله‌مان، ئه‌مه به‌شێكه له گرفت و لاوازی په‌رله‌مان كه هه‌ندێك له‌و كاندیدانه به توانای خۆیان ناچنه نێو هۆڵی په‌رله‌مان، هه‌ر بۆیه ئه‌م جۆره په‌رله‌مانتارانه ده‌كه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژاری سیاسی و ته‌شریعی و به‌دواداچون و کاری ڕاستەقینەی په‌رله‌مانی.